|
|
|
|
|
چۆن واده‌كه‌یت خه‌ڵكى گوێت بۆ بگرن؟؟ |
|
سه‌ره‌تا به‌ناوى خواى باڵا ده‌ست درود و سه‌لام له‌سه‌ر پێشه‌واى
مرۆڤایه‌تى محمد صلى الله علیه وسلم.....
خوشكان و برایانى موسڵمانم پێم خۆش بوو ئه‌م بابه‌ته ئاماده بكه‌م
كه ده‌رباره‌ى گه‌شه‌ى خوده به‌ناونیشانى :
( هه‌شت شت وات لێ ده‌كات كه خه‌ڵكى گوێت بۆ بگرن )
ئه‌م بابه‌ته په‌یوه‌ندى هه‌یه شێوازى ده‌عوه كردن و شێوازى داعی،
مه‌به‌ستم له داعى زاناى ئاینى نی یه به‌ڵام هه‌موو یه‌كێك له ئێمه
پێویسته بزانێت چۆن واده‌كات كه خه‌ڵك گوێی بۆ بگرن هه‌تا
سه‌ركه‌وتووبێت له ده‌عوه كردن بۆ خواى گه‌وره .
ئه‌و هه‌شت نیشانده‌ره‌ش بۆ ئه‌وه‌ى وابكه‌یت گوێت بۆ بگرن بریتین له:
1- كار بكه له‌سه‌ر صيغه‌ى ئه‌و ئامانجانه‌ى كه هه‌تن:
به رِێكى جۆرى ئه‌و وه‌ڵامه‌ى كه ده‌ته‌وێ له گوێگره‌كانته‌وه
ببیستى دیارى بكه پێش ئه‌وه‌ى ده‌ست به گفتوگۆ بكه‌یت، ده‌ته‌وێ
گوێگره‌كه‌ت چۆن هه‌ست بكات یان چۆن هه‌ڵس و كه‌وت بكات له ئه‌نجامى
گوێگرتنى بۆت؟
یان به ده‌ربرِینێكى تر:
چۆن هه‌ڵده‌سیت به گۆرِینى گوێگر به پێی ئه‌وه‌ى كه خۆت ده‌ته‌وێت؟
2- گوێگره‌كانت بناسه:
ئه‌وان كێن؟ چ شتێك له پشتیانه‌وه‌یه؟
وورده‌كارى ئه‌وه‌ى كه پێویستیانه چى یه؟
ئه‌و ئه‌زمونه‌ى كه پیایدا تێپه‌رِ بوون پێش ئه‌وه‌ى
بگه‌نه وتاره‌كه‌ى تۆ كاتێ
ووتاریان بۆ ده‌ده‌یت ئایا به ئاگان؟گرنگى ده‌ده‌ن پێت وه به
ئه‌وه‌ى كه ده‌یڵێى؟
3- خۆت بناسه وه‌ك گه‌یه‌نه‌رێك:
هه‌موو كائینێكى مرۆیى رِێگه‌یه‌كى تایبه‌تى خۆى هه‌یه له قسه‌كردن
دا، هه‌روه‌ها تۆش، چ شێوازێكى تایبه‌تیت هه‌یه؟ بیر و بۆچوون و
رِێگه‌ى بیركردنه‌وه‌ت و موفره‌دات و نه‌بره‌ى ده‌نگت و خووت وه
جوڵه‌ى له‌شت و هه‌موو ئه‌و شتانه‌ى گوێگرى پێ هان ده‌درێت، چۆن
كاریگه‌ر ده‌بن بۆ گوێگر؟
4- گوێگره‌كانت بخه‌ره وێنه‌یه‌كه‌وه:
زمانێكى وا به‌كاربهێنه پرِبێت له زیندویى،ئه‌و چیرۆكه‌ى
ده‌یگێرِیته‌وه ته‌واوى بكه،وێنه‌یه‌كى ته‌واو بۆ گوێگره‌كانت بكێشه
هه‌تا بتوانن ببینن به گوێكانیان (واته باس كردنه كه به جۆرێك بێت
كه گوێگره‌كه هه‌ست بكات ئه‌و باسه‌ى كه هه‌یه ده‌یبینێت) ، نمونه
به‌كاربهێنه وه لێكچوون و جۆرى ده‌نگ به‌كار بهێنه واته به‌یه‌ك
ده‌نگ نه‌بێت له‌وانه‌یه له هه‌ندێ شوێن پێویست به ده‌نگ به‌رز
كردنه‌وه‌یان نزم كردنه‌وه‌بكات،كه‌مترین ووشه به‌كاربهێنه بۆ
ده‌ربرِینى وێنه‌یه‌كى رِوون و دیاری كرا‌و ،دوور بكه‌وه‌ره‌وه له
درێژه‌دان له گفتوگۆدا.
5- قه‌ناعه‌ت به گوێگره‌كانت بكه:
ئه‌و بابه‌ته‌ى باسى ده‌كه‌یت پێویسته خودى خۆت سه‌ره‌تا قه‌ناعه‌تت
پێى هه‌بێت،وه حه‌ماسه‌تت له رِێگه‌ى ئاوازى ده‌نگت و زمانى جه‌سته‌ت
هانده‌ر بن.
وه‌سفى شتێك مه‌كه زیاتر له‌وه‌ى كه تێیدایه واته سنور مه‌به‌زێنه
و له زیاده رِه‌وى دوور بكه‌وه‌ره‌وه،به شێوه‌یه‌كى نه‌رم و نیانى
و به سۆزه‌وه له‌گه‌ڵ گوێگره‌كانت بدوێ ده‌رباره‌ى ئه‌و شتانه‌ى
به‌لایانه‌وه گرنگه چونكه به‌رده‌وام ده‌پرسن : ( له‌و هه‌مووه
چیمان ده‌س كه‌وت).
6- نه‌رم و میان به له‌گه‌ڵ گوێگره‌كانت:
رِێگه‌یان پێ بده هه‌ست به رِه‌زامه‌ندی بكه‌ن به خودى خۆیان و تۆش
هه‌روه‌ها، یارمه‌تیان بده و ببه‌ره پاڵپشت بۆیان و كه‌س تاوانبار
مه‌كه له نرخى كه‌س كه‌م مه‌كه‌ره‌وه و كه‌سیش پۆلێن مه‌كه و
گاڵته به بیروو بۆ چوون و ئه‌و رِایه‌ى هه‌یه‌تى مه‌كه ،به باشى
گوێ بگره له‌وه‌ى كه ده‌یڵێت، به ناوى خۆیانه‌وه بانگیان بكه له
كاتى قسه‌كردنت له‌گه‌ڵیان، وا بكه هه‌ست به حه‌وانه‌وه بكه‌ن كاتێك
گوێت لێ ده‌گرن.
7- حوكم به كات و زه‌مان بكه:
قسه بكه كاتێ گوێگره‌كانت ئاماده‌ن بۆ گوێگرتن ، نه‌ك كاتێك كه خۆت
هه‌ست بكه‌یت كه ده‌ته‌وێت قسه‌یان بۆ بكه‌یت.شوێنێكى گونجاو
هه‌ڵبژێره كه یارمه‌تی گه‌یاندنى ئه‌و مانایه‌ى كه ده‌ته‌وێ
بیگه‌یه‌نى بدات.
8- ئه‌نجامه‌كان پێوانه بكه و وه‌ڵامت هه‌بێت بۆیان:
ئه‌نجامى قسه‌كردنت له‌سه‌ر گوێگره‌كانت چى یه؟
ئایا لێت تێگه‌شتوون؟
بۆ وه‌ڵامت (به‌ڵێ) یه؟ وه بۆ (نه‌خێر)ه؟
چ شتێك بۆ جارى داهاتوو ده‌كه‌یت؟
هه‌موو ئه‌مانه بۆ ئه‌وه‌ى ئاماده باش بیت له گه‌یاندن....
|
|