|
|
|
|
|
|
یه‌كه‌م دیارى كردنى ئامانجی خوێندنت، واته بۆچى ده‌مه‌وێ سه‌ربكه‌وم؟
1- بۆ خۆم: سه‌ركه‌وتوو به خێرایى ده‌گاته ئه‌وه‌ى ده‌یه‌وێ.
2- بۆ خێزانه‌كه‌م: پێویسته له‌سه‌رم كه دایك و باوكم به‌سه‌ركه‌وتنم
دڵخۆش بكه‌م.
3- بۆ كۆمه‌ڵگاكه‌م: چونكه پێویستى به هه‌مو سه‌ركه‌وتوویه‌ك هه‌یه.
4- بۆ موسڵمانان:چونكه پێویستیان به ژماره‌یه‌كى زۆر له
سه‌ركه‌وتووان هه‌یه.
دووه‌م: چه‌ند رِاستیه‌ك كه دامه‌زراوت ده‌كات بۆ سه‌ركه‌وتن:
1- سه‌ركه‌وتن رِاستی یه‌و خه‌ون نی یه.
2- به رِێكه‌وت به ده‌ست نایه‌ت .
3- به دروست كردنى به‌ده‌ستى خۆت و هه‌وڵدان و توانات.
4- هێمن و له‌سه‌رخۆ به سه‌ركه‌وتوو ده‌بیت.
5- زاكیره‌ى به‌هێز به‌ره‌و سه‌ركه‌وتنت ده‌بات.
6- متمانه‌بوون به خودى خۆت پاڵت پێوه‌ده‌نێ به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن.
7- هه‌میشه بیر له رِۆژى گه‌شتنه ئه‌نجام بكه‌ره‌وه.
سێهه‌م: هه‌میشه بیر بكه‌ره‌وه له‌و رِۆژه‌ى ئه‌نجام
وه‌رده‌گریته‌وه:
1- بیر كردنه‌وه له رِۆژى وه‌رگرتنه‌وه‌ى ئه‌نجام پاڵت پێوه ده‌نێت
بۆ سه‌ركه‌وتن.
2- هاورِێكانت به سه‌ركه‌وتن دڵخۆش ده‌بن. هه‌ندێكى تریش به خۆى
ده‌رنه‌چوونه‌وه ده‌گرین.
3- باوكى یه‌كێكیان به سه‌رنه‌كه‌وتنى و كه‌مته‌رخه‌مى بیرى
ده‌خاته‌وه.
4- بیربكه‌ره‌وه دراوسێ و هاورِێ و خزمه‌كانت رِۆژى وه‌رگرتنه‌وه‌ى
ئه‌نجام پرسیارت لێده‌كه‌ن ده‌رباره‌ى ئه‌نجامت، نمره‌كه‌ت چه‌نده؟
سه‌ركه‌وتووبویت یان له ده‌رنچووانى؟
5- تۆ بزانى له‌كامیان ده‌بیت دڵخۆش به سه‌ركه‌وتن یان گریان بۆ
ده‌رنه‌چوون؟
چواره‌م: بنه‌ما كانى بیرخستنه‌وه
1- به‌ته‌ركیز و ئاگاوه بخوێنه.
2- به‌هێزكردن یان زیاد كردن ئاره‌زوو بۆ خوێندن.
3- تێگه‌شتن له‌وه‌ى ده‌یخوێنیته‌وه.
4- دووركه‌وتنه‌وه له كاریگه‌ره جیاوازه‌كان،وه‌ك كێشه و ده‌نگه
ده‌نگ یان ته‌له‌فزیۆن.
5- دانیشتن به‌رِێگه‌ى رِاست.
6- بوونى رِووناكى باش و هه‌وایه‌كى ته‌ندرووست.
پێنجه‌م: رِێگاكانى پیاچوونه‌وه:
1- كاتى خوێندنت خاڵه گرنگه‌كانى بابه‌ته‌كه له ده‌فته‌ری تێبینى
یه‌كه‌تدا تۆمار بكه.
2- ئه‌و تێبینی یانه‌ى ده‌ینووسى چه‌مد جارێك پیاى بچۆره‌وه.
3- كورتكردنه‌وه‌ى بابه‌ته‌كه به‌پێى توانا،تا ئه‌وه‌ى كورتت
كردوه‌ته‌وه به بیرت بێته‌وه.
4- پلان دابنێ بۆ ئه‌وه‌ى چه‌ند جارێك پیایا بچیته‌وه.
5- رِه‌نگ به‌كاربهێنه و خاڵه‌گرنگه‌كان دیارى بكه.
6- به‌رده‌وام به له نوێژه‌كان و یادى خواى گه‌وره و خوێندنى
قورئانى پیرۆز.
ئامۆژگارى بۆ له‌به‌ر كردن: باشترین كات بۆ له‌به‌ركردن كاتى سه‌حه‌ر و
دواى فه‌جر .
هه‌روه‌ها باشترین جێگا: شوێنێك یان ژوورێك دوور بێت له ده‌نگه‌ده‌نگ
یان له‌سه‌ر رِێگا نه‌بێت.
شه‌شه‌م: دانانى رِێگایه‌ك بۆ پیاچوونه‌وه
1- بیرخستنه‌وه‌و و پیاچوونه‌وه به‌رِێكی و پێكى ئاسانكاری
بیرهێنانه‌وه‌ت ده‌كات له هه‌ركاتێك دا بێت.
2- دیاریكردنى ماده‌كان به باشى و نزیكیان له كاتى ئیمتیحانه‌وه.به
جۆرێك ماوه‌یه‌كى زۆر پێش تاقیكردنه‌وه نه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى بیرت
نه‌چێته‌وه و جارێكى تر پێویستى به پیاچوونه‌وه نه‌بێت.
3- دیارى كردنى ئه‌و ماددانه‌ى پێویستى به كاتێكى زۆر و هه‌وڵدان
هه‌یه.
4- دیارى كردنى كاتى ماوه بۆ ماده‌كان و دابه‌ش كردنى به‌سه‌ریاندا.
5- له‌كاتى پیاچوونه‌وه‌دا مادده‌یه‌كى ئاسان و خۆش له‌گه‌ڵ ماده‌یه‌كى
قورس دابنێ.
6- ماوه‌ى حه‌وانه‌وه‌ت بیرت نه‌چێت له كاتى دانانى به‌رنامه‌كه‌تدا،
هه‌روه‌ها موماره‌سه‌كردنى ئه‌و ئاره‌زووانه‌ى كه هه‌ته.
حه‌وته‌م: رِێگره‌كانى سه‌ركه‌وتن
1- بیركردنه‌وه له غه‌یرى بابه‌تى ئیمتیحانه‌كه بۆ ئه‌مه پێویسته
به بابه‌تێك ده‌ست پێ بكه‌ى كه مه‌شغوڵت ئه‌كات و ده‌نگى به‌رز
به‌كار بهێنه.
2- بێزارى....پێویسته شوێنه‌كه‌ت بگۆرِى بۆ ئه‌وه‌ى له‌ه بێزاریه
رِزگارت ببێت.
3- ئاره‌زوو نه‌كردن له خوێندن.....به به‌هێزكردنى هانده‌ره‌كان و
به‌كارهێنانى هۆكارى یارمه‌تیدان ئه‌توانى به‌رده‌وام بیت.
4- بیرچوونه‌وه... به كورتكردنه‌وه‌ى بابه‌ته‌كان و پیاچوونه‌وه‌ى
به‌رده‌وام و دووركه‌وتنه‌وه له سه‌رپێچى خواى گه‌وره له‌و كێشه‌یه
رِزگارده‌بیت.
5- ته‌ركیز نه‌كردن....بۆ ئه‌مه ده‌توانى بابه‌ته‌كان كورت
بكه‌یته‌وه و هه‌لبژاردنى بابه‌تى گرنگ وه گرتنى هاورِێى باش.
6- به‌گران تێگه‌شتن له بابه‌ته‌كان.....بۆ ئه‌مه ده‌توانى پشت به
مامۆستاكه‌ت ببه‌ستى.
7- متمانه نه‌كردن به خود.......بۆ گه‌رِانه‌وه‌ى متمانه به خود
پێویسته ئه‌و ماوه‌یه زیاد بكه‌یت بۆ ئه‌و بابه‌تانه‌ى كه گرانن.
8- بوونى چه‌ندین كێشه‌ى تر كه رِێگره بۆ سه‌ركه‌وتن.
هه‌شته‌م: چۆن شه‌وى ئیمتیحان به‌سه‌لامه‌تى به‌سه‌رتا تێپه‌رِ ده‌بێت
1- ئه‌و هه‌سته له ده‌روونى خۆت دوور بخه‌ره‌وه كه ده‌لێت:
پێویسته بابه‌ته‌كه دێرِ به دێرِ و ووشه به ووشه پیایا بچمه‌وه.
2- پیاچوونه‌وه به‌سه‌ر بیر‌و بۆچوونه بنه‌رِه‌تیه‌كانى بابه‌ته كه.
3- ئارام گرتن و جێگربوون و زۆر یادكردنى خواى گه‌وره.
4- ماوه‌ى پێویست بۆ پشوو و خه‌وتن دابنێ.
5- له دوو دڵى و قسه‌كردنى بێ سوود دوور بكه‌وه‌ره‌وه.
6- هه‌وڵ مه‌ده بۆ فێر بوونى شتى تازه.
7- ئاماده‌كردنى پێویستیه‌كانى تاقیكردنه‌وه و دڵنیا بوون له
سه‌لامه‌تیان.
نۆیه‌م: رِۆژى تاقى كردنه‌وه
1- ئه‌و رِۆژه به نوێژى به‌یانى ده‌ست پێ بكه.بۆ ئه‌وه‌ى رِۆحت
چالاك بێته‌وه و مه‌عنه‌ویاتت به‌رز ببێته‌وه.
2- گوێ به ترس و دوودڵى مه‌ده و داواى یارمه‌تى له خوا بكه.
3- هه‌ندێك ئایاتى قورئان بخوێنه و زۆر داواى لێ‌خۆش بوون بكه.
4- بێده‌نگ و له‌سه‌ر خۆ به، به بابه‌ته سه‌ره‌كیه‌كان ده‌ست پێ
بمه.
5- نانى به‌یانى بخۆ له‌گه‌ڵ په‌رداخێك شه‌ربه‌تى میوه‌ى تازه.
ده‌یه‌م: رِێگه‌یه‌كى نموونه‌یى بۆ كردنى تاقى كردنه‌وه
1- دڵنیابه له ژماره‌ى ئه‌و پرسیارانه‌ى كه پێویسته جواب
بدرێنه‌وه.
2- پلانێك بۆ دابنێ بۆ ئیستغلال كردنى كاتى تاقیكردنه‌وه.
3- هه‌موو پرسیاره‌كان بخوێنه‌ره‌وه.
4- له‌بیرت نه‌چێت پێویسته ناوه‌رۆكى ئه‌وه‌ى ده‌ینوسى پرِ مانا بێت
گرنگ زۆر نووسین نى یه.
5- ده‌ست بكه به شیكارى ئه‌و پرسیارانه‌ى نمره‌ى زۆرى له‌سه‌ره و
ئاسانه و بیر كه‌وتنه‌وه‌ى باشه، هه‌تا تواناى ئه‌وه‌ت بداتێ دڵنیا
بیت و متمانه‌ت به خۆت هه‌بێت.
6- زۆربه‌ى كات یه‌كه‌م وه‌ڵام كه به مێشكت دێت رِاسته، بۆیه بۆ
گۆرِینى وه‌ڵامه‌كه‌ت دڵنیابه له‌وه‌ى ئه‌و پرسیاره‌ت هه‌ڵه‌یه ئینجا
بیگۆره.
یانزه‌یه‌م: هۆكارى هه‌ست كردن به ناخۆشى و بێتاقه‌تى دواى تاقى
كردنه‌وه
1- خێرایى له‌وه‌ڵام دانه‌وه و نه‌خوێندنه‌وه‌ى پرسیاره‌كان به
تێگه‌شتن و له‌سه‌ر خۆ.
2- كه‌مته‌رخه‌مى له پیاچوونه‌وه‌ى به‌شێكى دیارى كرا‌و له
مه‌نهه‌جه‌كه.
3- تێ نه‌گه‌شتن له پرسیاره‌كان.
4- نه‌توانین له شیكارى پرسیاره‌كه به‌هۆى كه‌مى رِاهێنانى له
شیكارى پرسیاردا.
5- ته‌ركیز كردنه سه‌ر پرسیارێك كه گرنگ نیه و نمره‌ى كه‌مى
له‌سه‌ره.
6- درێژه كێشان له وه‌ڵام دانه‌وه به بێ سوود.
7- به‌فیرِۆدانى كاتى زۆر به هۆى رِازاندنه‌وه‌ى وه‌ره‌قه‌ى تاقی
كردنه‌وه‌وه.
8- گۆرِینى وه‌ڵامى پرسیار، پاش ئه‌وه‌ى وه‌ڵامى پێشوو رِاست بووه.
دوانزه‌یه‌م: چى ده‌كه‌ى پاش تاقى كردنه‌وه؟
1- بیروو هۆش و توانات چرِ بكه‌ره‌وه بۆ ماده‌ى داهاتوو .
2- پیانه‌چوونه‌وه به پرسیاره‌كانى مادده‌ى پێشوو له‌گه‌ڵ هاورِێكانت
تا تووشى بێزارى نه‌بیت.
3- بیر بكه‌ره‌وه ئه‌و تاقى كردنه‌وه‌یه هه‌نگاوێكه بۆ پێشه‌وه
نه‌ك بۆ كۆتایى دونیا.
4- هه‌وڵ بده ئه‌و نمرانه‌ى له كیست چوون له‌وانه‌ى داهاتوو
قه‌ره‌بوویان بكه‌ره‌وه.
سیانزه‌یه‌م: چى ده‌كه‌ى پاش تاقى كردنه‌وه ئه‌گه‌ر له سه‌ركه‌وتوان
بیت؟
1- ئاگادار به له خۆت بایى نه‌بیت و غروور بتگرێ.
2- دوور به له خۆ به‌گه‌وره گرتن به‌سه‌ر هاورِێكانته‌وه.
3- بیر له فه‌زڵى خوا بكه‌ره‌وه له‌گه‌ڵت و سوپاسى بكه و كرِنووشى
سوپاس گوزارى بۆ ببه.
4- بیر بكه‌ره‌وه له باشى دایك و باوكت و مامۆستاكانت،بزانه
سه‌ركه‌وتن واتاى چاكه كردنه له گه‌ڵیان.
چوارده‌یه‌م: چى ده‌كه‌یت پاش تاقى كردنه‌وه ئه‌گه‌ر له ده‌رنه‌چوان
بیت؟
1- بێ هیوا مه‌به له رِه‌حمه‌تى خواى گه‌وره.
2- دووره په‌رێز مه‌به و خۆت له خواى گه‌وره نزیك بكه‌ره‌وه و
داواى لێ بكه سه‌ركه‌وتووت بكات.
3- هه‌وڵ مه‌ده خوزر بۆ خۆت بێنیته‌وه.
4- سه‌رنه‌كه‌وتنت مه‌خه‌ره سه‌ر هاورِێكانت.
5- له هۆكانى ده‌رنه‌چوونت بكۆڵه‌ره‌وه و رِێگاى چاره‌سه‌ریان بۆ
بدۆزه‌ره‌وه.
6- په‌یمان به خۆت بده ئه‌وه دوا سه‌رنه‌كه‌وتنت ده‌بێت.
پانزه‌یه‌م: ئامۆژگارى گرنگ
1- بیرت بێت خۆشه‌ویستیت بۆ قایل بوون و پێویستیت بۆ سه‌ركه‌وتن تا
سوودت بۆ كۆمه‌ڵگاكه‌ت هه‌بێت.
2- پێش هه‌ر بیرخستنه‌وه‌یه‌ك ده‌ست بكه به خوێندن چه‌ند ئایه‌تێك
له قورئانى پیرۆز.
3- هه‌وڵ بده له‌و كاتانه به ته‌نها بیت.
4- رِه‌زامه‌ندى دایك و باوكت بپارێزه،به‌ڵكو به‌ر دوعاكانیان
بكه‌ویت.
5- ووریابه له به‌سه‌ر بردنى كات به خۆشى و پشوو بده تا هه‌ست به
بێزاربوون نه‌كه‌ى.
6- ته‌ندرووستى باش + لاشه‌ى سه‌لیم یه‌كسانه به باشترین
بیرخستنه‌وه.
7- ووریابه له زۆر خواردنى چا و قاوه و شه‌ربه‌تى میوه‌ى زیاد له
پێویست.
8- داواى یارمه‌تى له خوا بكه و بێ توانا مه‌به و داواى لێ بكه
به‌ڵكو سه‌ركه‌وتووت بكات.
|
|