إنَ الحمد لله نحمده و نستعينه و نستغفره، و نعوذ بالله من شرور أنفسنا و من سيِئات أعمالنا، من يهده الله فلا مضلَ له ، و من يضلل الله فلا هادي له ، و أشهد أن لا إله إلا الله وحده لا شريك له أشهد أنَ محمدا عبده و رسوله.
أمَا بعد:
ئه‌و هه‌ڵانه‌ى كه له نوێژى جه‌ژن و رِۆژانى جه‌ژندا ده‌كرێن :
1 . خۆنه‌شوشتن له رِۆژى جه‌ژندا .
2 . نه‌پۆشینى باشترین جل و به‌رگ له رِۆژى جه‌ژندا .
3 . نه‌خواردنى چه‌ند ده‌نكه خورمایه‌ك له رِۆژى جه‌ژنى رِه‌مه‌زان پێش ده‌رچوون بۆ نوێژى جه‌ژن .
4 . خواردن پێش ده‌رچوون بۆ نوێژى جه‌ژن بۆ ( مصلى ) له جه‌ژنى قورباندا .
5 . گه‌رِانه‌وه له نوێژى جه‌ژن به هه‌مان ئه‌و رِێگایه‌دا كه پێیدا رِۆیشتووه .
6 . رِۆیشتن بۆ ( مصلى ) به سوارى به بێ عوزر .
7 . وازهێنان له ته‌كبیره كردن له رِۆژانى هه‌ردوو جه‌ژنه‌كه‌دا .
8 . تایبه‌تكردنى شه‌وى جه‌ژن به شه‌ونوێژ .
9 . زیادكردنى شتێك له سه‌ر ته‌كبیره كه تێیدا نیه ، بۆ نمونه بڵێت : ( اللهم صل على سيدنا محمد ) تاوه‌كو ده‌ڵێت :( و سلم تسليما كثيرا ) .
10 . سه‌رقاڵ بوون به سه‌ردانكردنى هاورِێ و براده‌ران له رِۆژى جه‌ژندا به بێ ئه‌وه‌ى سه‌ردانى خزمه نزیكه‌كان بكات ، یان تایبه‌تكردنى سه‌ردانى خزم و كه‌س و كار ته‌نها له رِۆژى جه‌ژندا .
11 . وتنى ئه‌وه‌ى كه نوێژى جه‌ژن واجب نیه و ئه‌وه‌ى وازى لێ ده‌هێنێت تاوانبار نابێت .
12 . بانگ كردن بۆ نوێژى جه‌ژن به وتنى ( الصلاة جامعة ) .
13 . قورئان خوێندنى هه‌ندێك له بانگده‌ران یان یه‌كێك له نوێژكه‌ران پێش ئه‌وه‌ى وتاربێژ بێته ( مصلى ) یان مزگه‌وته‌وه .
14 . ته‌كبیره‌كردنى برِواداران به ده‌نگێكى به‌رز له دواى ئیمامه‌وه .
15 . كردنى وتارى جه‌ژن به دوو وتار وه‌كو وتارى هه‌ینى .
16 . ده‌ست پێكردنى وتارى جه‌ژن به ته‌كبیره كردن .
17 . ته‌كبیره كردن له كاتى وتارى جه‌ژندا .
18 . داهێنانى نوێژێك له شه‌وى جه‌ژنى رِه‌مه‌زان و جه‌ژنى قورباندا .
19 . رِازاندنه‌وه‌ى مزگه‌وت له جه‌ژنه‌كاندا .
20 . برِوابوونى هه‌ندێك له خه‌ڵكى به‌وه‌ى كه چه‌قاندنى چه‌قۆ به ده‌رگادا له شه‌وى جه‌ژنى رِه‌مه‌زاندا ده‌بێته هۆى دوورخستنه‌وه‌ى شه‌یتان .
21 . ترساندنى مسوڵمانان به یاریه ئاگرینه‌كان له رِۆژى جه‌ژندا .
22 . قومار كردن و یارییه نامه‌شروعه‌كان له رِۆژى جه‌ژندا .
23 . رِۆیشتنى منداڵان بۆ سینه‌ما و ئه‌و شوێنانه‌ى یارى ناشه‌رعى و حه‌رامیان تێدا ده‌كرێت له رِۆژى جه‌ژندا .
24 . خۆ دانه‌پۆشین و خۆ رِازاندنه‌وه‌ى كچان ( ئافره‌تان ) له رِۆژى جه‌ژندا .
25 . ته‌وقه‌كردنى پیاوان له‌گه‌ڵ ئافره‌تانى نامه‌حره‌م له رِۆژى جه‌ژندا .
26 . تێكه‌ڵ بوونى ئافره‌تان و پیاوان له كاتى سه‌ردانكردن له رِۆژى جه‌ژندا .
27- قوربانى نه‌كردن له لایه‌ن كه‌سێكه‌وه كه تواناى هه‌بێت له رِۆژانى جه‌ژنى قورباندا .
28 . لابردنى موو نینۆك له لایه‌ن ئه‌و كه‌سه‌ى كه قوربانى ده‌كات له ده رِۆژى یه‌كه‌مى مانگى ( ذي الحجة ) ، وه هه‌روه‌ها له رِۆژى ده‌یه‌م و دواى ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌ر قوربانیه‌كه‌ى نه‌كردبێت .
29 . رِازاندنه‌وه‌ى ئاژه‌ڵى قوربانى به رِه‌نگ كردن و گوڵ پێداكردن .
30 . قوربانیكردن به مه‌رِێك كه عه‌یبدار بێت و ته‌مه‌نى له یه‌ك ساڵ كه‌متر بێت .
31 . برِوابوون به‌وه‌ى كه ئاژه‌ڵى مێینه دروست نیه بۆ قوربانى .
32 . سه‌ربرِینى ئاژه‌ڵى قوربانى له شه‌وى جه‌ژندا یان پێش نوێژى جه‌ژنى قوربان
33 . فرۆشتنى ئاژه‌ڵى قوربانیه‌كه و دابه‌شكردنى نرخه‌كه‌ى به سه‌ر كه‌م ده‌سته‌كاندا ، یان ته‌نها نرخى ئاژه‌ڵه‌كه ده‌ربكات ( دابه‌ش بكات ) به بێ سه‌ربرِینى .
34 . چاك سه‌رنه‌برِین و ئازاردانى ئاژه‌ڵه‌كه له كاتى سه‌ربرِینیدا ( یان به‌كارهێنانى چه‌قۆیه‌ك كه تیژ نه‌بێت ) .
35 . زیكرى خوا نه‌كردن له كاتى سه‌ربرِیندا .
36 .پێدانى گۆشت به‌و قه‌سابه‌ى كه ئاژه‌ڵه‌كه‌ى سه‌ربرِیوه له برى ئه‌و ئه‌و كرێیه‌ى كه بۆى دیارى كراوه .
37 . فرۆشتنى پێستى ئاژه‌ڵه‌كه .
38 . تایبه‌تكردنى قوربانى بۆ مردوو ، به‌ڵام بۆچوونى درووست ئه‌وه‌یه كه قوربانیه‌كه بۆ هه‌موو خێزانه‌كه ده‌بێت ( زیندو و مردوویان ) .
وآ‌خر دعوانا أنِ الحمدُ لله رَبِّ العالمين
=======================
له كتێبى : (تحذير الفضلاء مما يقع من المصلين من الأخطاء)