لاوانی ئیسلام بە ئاگابنەوە‏
بەروار: 2012/11/08سەردارن: 4045نوسەر: بلال جلال حداد / دراساتی ئیسلامی

بسم الله الرحمن الرحیم
الحمد لله و الصلاة و السلام على رسول الله. و بعد:
بەڕاستی ڕاستیە حاشا هەرڵنەگرەكان لەوانەیە ببنە ‏هۆی زووتر گەیشتن بە ئەنجامێكی باش..!!‏
گەنج و لاو ، بە تایبەت خوێن گەرمان و دڵسۆزان زۆر ‏جار دەبنە نێچیری ڕاوچیانی فیكر و ڕێبازەكان ، ئاسانی ‏ڕاوكردنی گەنجەكانمان لەبەر ئەوەیە كە حەیرانی ‏شكۆمەندی و گەورەیین ، ترسناكی ڕاوچیانیش خۆش ‏بڵێی و زۆر بڵێی یە ، كە ترسناكە و پێغەمبەر صلی الله ‏علیه وسلم هۆشداری داوە بۆ ئەوەی وریای تێكەوتن ‏بین..!!‏
دەبینی بۆ ئەوەی هەست بەبوونی خۆیی بكات ‏دەكەوێتە چنگی ڕۆمانسیەت و چیرۆك نوس و ‏بێژەكانەوە تا دەگاتە ڕۆچوون لەو بابەتەی كە تەنها ‏خوا دەزانێت ڕاستی ئەو بابەتانە لە چ دێڕێكی چیرۆكە ‏خەیاڵی و ئەفسوناوییەكاندایە..!!‏
ئەوی تر دەبینیت بۆ پلە و پایەی هەبوون دەخزێتە ‏چاكی چاكدارێكەوە و بەكاری دەهێنێ‌ تا دەگاتە ئەو ‏پەڕی نا لەباری لە ڕووی فیكر و بگرە لەوانەیە بگاتە ‏ترسی لەناوچوونی دینەكەی بە ناوی قەیچێكە خۆ بۆ ‏نەتەوەی خۆمانە..!!‏
دانەیەكی تریش لەوانەیە خوێن گەرمی و دڵسۆزی بۆ ‏ئاینەكەی ببێتە هۆی لادانی..!! كاكە هەموان دەزانین كە ‏جیهاد و قیتال لە هەرچی فكردا هەیە و لەم ئاینە ‏تەواوەی ئێمەشدا لوتكەی كردارەكانە ، بۆ وا نەبێت ‏كاتێ‌ نازدارترین دارایی مرۆڤ ڕوح و گیانیەتی كەچی ‏دەیخاتە بەر لەناوچوونەوە..!!‏
مەبەست بۆچی ئاوەها لاوانمان لە ناوەندەكانی ‏خوێندنەوە تا كنارەكانی جادە و بگرە كوچە و ‏كۆڵانەكانیش لەبەر ئەم مەترسیانەدا دەبن...؟؟ یان بۆ ‏ئیلحاد و فەلسەفە و لاڕێیی ... وە یان بۆ تەكفیر و ‏ئیعتزال و ئیرجا‌ء و بیدعەكاری...؟؟! بۆ چی ئەمە ‏دەرەنجامی هەندێكە لە خوێن گەرم و نازارەكانی ئەم ‏میللەتە خێر لە خۆ نەدیوەیە..؟! بە دڵنیاییەوە هۆكاری ‏خۆی هەیە..!!‏
هەندێ‌ جار كرچوكاڵ دەبێت هەموو شتێك بە خاڵ و ‏جیا جیا بنوسرێت..!! جا با بەگشتی بیخەینە ڕوو ، كەم ‏لاومان هەیە دڵنیابێت لەوەی كە بەڕاستی حەماس یان ‏شەهوەت یان دڵسۆزی یان ئارەزوو یان هەر ئامانجێكی تر ‏، بەس نیە بۆ برەودان بە تواناكانمان..!! بەڵكو پێویستە ‏هەرچیت پێیە یان دەتەوێت بەو شەریعەتە بیپێویت كە ‏بۆت نێردراوە لەلایەن ئەو خاڵقەی كە بڕیارەكانی ‏پەلەی تێدانیە ، هەروەكو چۆن خراپە و بێ ئیمانی ‏قەبوڵ ناكات..!! تۆی لاوی بە ئەمەك دەبێت بزانیت ‏خوای گەورە زۆر بێباكە لە خەڵك و لە هەمووشمان ‏زیاتر دینە تەواوەكەی خۆی خۆشدەوێت...!! بۆیە با ‏مەزایدەمان پێوە نەكرێت ، ئەمە سەردەمی فیتنەیە و ‏زۆر ترسناكە هەڵسوكەت تێیدا... لەوانەیە یەك ‏هەنگاوی هەڵە ببێتە دواكەوتنی چەندین ساڵی ‏كارەكانت..! بۆیە صەبر و ئارامگری ، لەگەڵ فێربوونی ‏زانستی شەریعەتی ئیسلام ، و كردار بە چاكە كردن و ‏دوربوون لە خراپەكاری ، بانگەواز كردن و بەردەوامی ‏لەسەر ڕێگاكە.. ئەوكاتە نە دەخوڕێین و نەش بەكار ‏دەهێنرێن..!!‏
یەك بیرۆكە دەخەمە بیرتەوە بۆ تێفكرین و ‏وردبوونەوەت .. ئایا بیرت لەو هەموو كرێكار و مامۆستا ‏و خەڵكە بیانیە كردۆتەوە كە ڕوودەكەنە ‏هەرێمەكەمان...؟!! هەرگیز لای خۆتەوە وتووتە ئەوە بۆ ‏ئێمە بانگەوازیان نەكەین..؟! من لە بەشی ئینگلیزیم و ‏كاك فڵان لە شەریعە و ئەوی تر لە فڵان بەشە ، بۆ ‏بڵاوكراوەیەكمان نەبێت بە زمانە بیانیەكانی ئەوانەی ‏دێنە كوردستان ، كە باسی ئیسلام و خودایان بۆ بكەین ..!!‏
دەزانیت ئەوان كەس ناچێتە وڵاتەكەیانەوە ئیللا ‏دەیانەوێ‌ بیبەنە سەر ئاینەكەی خۆیان..؟! دەزانی ‏زۆربەی هەرە زۆریان هاتوون ئێمە بگێڕنەوە سەر ‏ئاینەكەی خۆیان..؟! ئەگەر ئەمانەت زانی ئەوجار ‏دەزانی زۆریك لە لاوەكانمان چەند بێ‌ ئاگایانە دێن و ‏دەچن لە گۆڕەپانەكانی زانكۆ و ناوەندەكانی ‏خوێندندا..؟؟! یان كەمێك لە كاتەكانیان نادەن بە ‏فێربوونی ئاینەكەیان ، ئا ئەمانە خۆرەی ژیانی ‏فێرخوازانی ئەم وڵاتەیە..!!‏
یان دەتوانین هەر لە زانكۆ و پەیمانگاكەی خۆمان ‏دەستە جەمعی هاوكاری یەكتری بكەین بۆ خۆپاراستن و ‏بانگەوازی هاوڕێكانیشمان بكەین ، ئەگەر خۆت زۆر شتی ‏زانستە شەرعیەكان نازانی ، ئەوا زۆر شتی كوردی هەیە ‏و ئامادەكراوە ، دەتوانی بیخوێنیتەوە و گروپێكی ‏بانگەوازی لەسەر ڕێگای پاك و ڕێك دروست بكەن ، و ‏ئاگاتان لە ئەو خاڵانە بێت كە پێویستی بە چاك ‏كردنەوە هەیە و كاری خێری خۆتانی تێدا ئەنجام بدەن ‏، یان وتار بە دەنگ و ڕەنگ یان هەر بە دەنگ كە ‏ئاسانترە ، لە فلاش و میمۆری مۆبایل و ‏كۆمپیوتەرەكەتدا هەبێت ، خۆت گوێی لێ‌ بگرە و دواتر ‏هەوڵبدە بیدەیت بە هاوڕێی نزیكی خۆت ، شەرت نیە ‏كە ئەمانەت ئەنجام دا ببیتە بانگخواز و خۆت بدەی لە ‏فەتوا و پۆلێنكردنی خەڵك...!! نا.. بەڵكو تۆ ئەتەوێ‌ ‏خۆت بپارێزیت و ببیتە هۆی پاراستنی هاوڕێكانت لەو ‏لاڕێبوونانەی باسمان كرد..‏
كەواتە ئەزیزان : ئەگەر كوڕی یان كچ ، پێگەی خۆت ‏بەكار بخە ، ئیسلامەكەت بە یەك وشەی تۆ پێشدەكەوێ‌ ‏، بە دانیشتن زەرەر لە ئیسلام و موسڵمانان دەدەیت ، ‏ئەوە خراپترە كە پەیوەست نەبیت و خراپەش بكەیت ، ‏چونكە ئەركێكی تر زیاد دەكەیت بۆ بانگخوازان و ‏ئەوجار پێویستە دەستت بگیرێت ، بەڵام ئەگەر بە ‏ئەمەك بیت و سەربەرز ، جێی شانازی دەبیت و دڵت ‏پێخۆشدەكریت ، ئەوەیە ئیجابی بوون لە تۆ دا...‏
دروستبوونی تۆ دروست بونی تاكێك یان مامۆستایەك ‏یان فەرمانبەرێك یان باوكێك وەیان دایكێكی باشە..!!‏
كەواتە وامەزانە ئەم وتانە هەروا ڕەشكردنەوەی كاغەزە ‏، نەخێر هیممەتی ئەمڕۆیە ، ئامانجی سبەینێ‌ و ‏دەرەنجامی ئایندە و پاداشتی دواڕۆژە..!‏
دەی با لە هەر شوێنێكین بیكەین بە مینبەرێكی ‏بانگەواز ، بانگخوازێك وتەیەكی بەنرخی هەیە كە ‏ئەڵێت: الاخلاق دعوة الصامته . واتە : هەڵسوكەت ‏بانگەوازێكی بێدەنگە، یان : دەوڵەتی ئیسلام لە خۆتاندا ‏بەرپا بكەن ، لە نیشتمانتاندا خۆی بەرپا دەبێت.‏
داواكارم خودا چاكمان بكات و بمان گێڕێتەوە سەر ‏ڕێگەی ڕاست.. ئامین