بەسەركردنەوەی نەخۆش و ‏ئادابەكانی ‏
بەروار: 2012/10/22سەردارن: 4438نوسەر: مامۆستا كامەران

‏ پێشەكی:‏

إن الحمد لله، نحمده ونستعينه، ونستغفره، ونعوذ بالله من شرور أنفسنا، وسيئات أعمالنا، من يهده الله فلا مضل له، ومن يضلل فلا هادي له... وأشهد أن لا إله إلا الله وحده لا شريك له... وأشهد أن محمدا عبده ورسوله... أما بعد:
بەسەركردنەوەی نەخوش مافیكە لە مافەكانی برایەتی لە پێناو خوادا، هەروەك ‏ئەبوهورەیرە (‏رضي الله عنه‏) دەفەرموویت: پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم‏  دەفەرموێت:‏ ((حق المسلم على المسلم خمس: رد السلام، وعيادة المريض، واتباع الجنائز، واجابة الدعوة، وتشميت العاطس))(1) واتە: مافی موسڵمان لە سەر موسڵمان پێنجە: وەڵام دانەوەی سەڵاوی، ‏بەسەركردنەوەی نەخۆشی، بەدووكەوتنی جەنازەی، وەڵام دانەوەی دەعواتی، ‏وەڵامدانەوەی پژمینی.‏
چونكە بەسەركردنەوەی نەخوش كاریگەری هەیە بو سەر نەفس ودڵەكان، وەئەو خوشك ‏و برایەی كە مل ملانێی هەیە لەگەڵ نەخۆشی لە هەموو كەسێك زیاتر پێویستی بە ‏سەردانە بۆ دڵ دانەوە ویارمەتی و وورەبەرزكردن، وەڕەنگە بەسەركردنەوەی ــ لەدوای ‏یارمەتی خوا ببێتە هۆی بارسووكی دەردی وزاڵ بوون بەسەر ئازارو ئەشكەنجەكانی.‏
‏ وەبۆ ئەوكەسانەی كە سەردانی نەخۆش دەكەن چەند گوڵێكی بۆن خۆشیان ‏پێشكەش دەكەین لە لایەن پێغەمبەرەوە صلى الله عليه وسلم‏  :‏
لە(ثوبان)ەوە (‏رضي الله عنه‏) كە خزمەت كاری پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم‏  بوو، دەفەرمووێت: پێغەمبەری ‏خوا صلى الله عليه وسلم‏ دەفەرمووێت:‏ ‏((من عاد مريضاً لم يزل في خرفة الجنة، قيل: يارسول الله، وماخرفة الجنة؟ قال ((جناها)))).(‏ ‏2 ‏‏)‏ واتە:(هەر كەسێك نەخۆشێك بەسەربكاتەوە بەردەوام لە كۆكردنەوەی بەروبومی ‏بەهەشتە(واتەیەكی تر بۆ ـ خرفە الجنەــ ڕێگای بەهەشتی گرتوتە بەر)‏
وەلە ئەبو هورەیرەوە (‏رضي الله عنه‏) دەفەرموویت: پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم‏  دەفەرموێت: ‏ ‏((من عاد مريضاً نادى منادٍ من السماء: طبت، وطاب ممشاك، وتبوأت من الجنة منزلاً))(3‏ ‏).‏ واتە: (هەر كەسێك نەخۆشێك بەسەر بكاتەوە بانگەوازكارێك لە ئاسمانەوە بانگ دەكات: ‏خوا گوزەرانت لە دوونیا خۆش بكات، وەرێگرتنت بۆ دوونیاو قیامەت خۆش ودروست ‏بكات، وەجێگایەكت بۆ ساز بكریت لە بەهەشت).‏
جا ئە ئەگەر ئەمە دووعای ئەهلی ئاسمان بێت بۆ ئەوانەی كە نەخۆش بەسەردەكەنەوە ‏تۆ بڵێ‌ خوا دووعای ئەوان ڕەت بكاتەوە؟!....‏
وەهەر لەئەبو هورەیرەوە (‏رضي الله عنه‏) دەفەرموویت: پێغەمبەری خوا  صلى الله عليه وسلم‏ دەفەرموێت: ‏‏((من اصبح منكم اليوم صائماً؟، قال أبو بكر: أنا، قال: من أطعم اليوم مسكيناَ؟, قال أبوبكر: أنا، قال رسول الله صلى الله عليه وسلم‏  (ماأجتمعن في رجل إلا دخل الجنة))(4‏ ‏).‏ واتە: (كێ‌ لە ئێوە ئەمرۆ بە رۆژوو بوە؟، ئەبو بەكر (‏رضي الله عنه‏) فەرموی: من، فەرموی: كێ‌ ‏لە ئێوە ئەمرۆ نەخۆشێكی بەسەر كردۆتەوە؟، ئەبو بەكر (‏رضي الله عنه‏) فەرموی: من, فەرموی: ‏كێ‌ لە ئێوە ئەمڕۆ ئامادەی ئەسپەردەكردنی مردویەك بوە؟, ئەبو بەكر (‏رضي الله عنه‏) فەرموی: ‏من, فەرموی: كێ‌ لە ئێوە ئەمرۆ هەژارێكی نان داوە؟, ئەبو بەكر (‏رضي الله عنه‏) فەرموی: من, ‏پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم‏  فەرموی:( ئەم كردەوانە لە هیچ پیاوێك نییە كۆببێتەوە ئیلا ‏دەچێتە ناو بەهەشت).‏
وەلە(علی كوری ئەبی طالب)ەوە (‏رضي الله عنه‏) دەفەرمووێت, پێغەمبەری خوا ‏‏صلى الله عليه وسلم‏  دەفەرمووێت: ‏‏( مامن امرئٍ مسلم يعود مسلماً الإ ابتعث الله سبعين ألف ملكٍ يصلون عليه في أي ساعاتِ النهار كان, حتى يمسي, وأي ساعاتِ الليل كان حتى يُصبح)(5‏ ‏).‏ واتە: (هیچ موسڵمانێك نییە سەردانی برایەكی موسڵمانی بكات ئیلا خوای گەورە ‏حەفتا(70)هەزار مەلائیكەت دەنێرێت دووعای خێری بۆ دەكەن جا لە هەر كاتێكی ‏ڕۆژدابێت تاوەكو شەو دادێ‌, یان (بەسەركردنەوەكە)لە هەر كاتێكی شەودابێت تاوەكو ‏ڕۆژ دادێ‌).‏
وەهەر لەبەر گەورەیی بەسەركردنەوەی نەخۆش, هەندێك لە زانایان بەسەركردنەوەی ‏نەخۆش بە (واجب) دادەنێن وەبەڵگەشیان حەدیسی ئەبو مووسای ‏ئەشعەریە (رضي الله عنه‏) دەفەرمووێت: پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم‏  دەفەرمووێت: : (أطعِموا الجائِعَ, وعُودُوا المريضَ, وفُكُّوا العاني)(6‏ ‏).‏‏ واتە: (خواردن ببەخشن بە برسیان, وەنەخۆش بەسەربكەنەوە(‏7 ‏), وەدەستی ‏یەخسیران بكەنەوەو ئازادیان بكەن).‏
وەزانای پایەبەرز ئیمامی بوخاری(ڕەحمەتی خوای لێ‌ بێت) لە (صحیح)ەكەی بابێكی ‏داناوە بەناونیشانی: (باب وجوب عيادة المريض).‏
واتە: (بابی پێویستی بەسەركردنەوەی نەخۆش).‏
‏ پێشەوا ئیبن وحەجەر(ڕەحمەتی خوای لێ‌ بێت) دەفەرمووێت: (حوكمەكەی بڕاندۆتەوە ‏بەوەی (واجب)ە لەسەر (ظاهر)ی فەرمان كردن بە بەسەركردنەوە, ئیبن ‏و(بطال)دەفەرمووێت: ڕەنگە فەرمان كردن بە (واجب)بوون مەبەست پێی (فرض ‏الكفایە)بێت, وەك خواردن بەخشین بە برسیان, و ئازادكردنی یەخسیران, وەڕەنگە ‏بۆ(ندب)بێت, بۆ سووربوون و بەردەوام بوون لەسەر پەیوەندی وبرایەتی وخۆشەویستی, ‏وە(داودی) پێ داگرتنی لەسەر ئەوەی یەكەم كردوە كە دەڵێت: بەسەركردنەوە فەرزی ‏كیفایەتە, واتە گەر هەندێك هەڵسێت بە بەسەركردنەوەكە لەسەر هەندەكەی تر لا ‏دەچێت.‏
وە(جمهور)دەڵێت: لە(أصل)دا بۆ (ندب)ە, وەهەندێ‌ جار دەگاتە (وجوب)لە حەقی ‏هەندێك بۆ هەندێكی تر, وە ئیمامی نەوەوی(ڕەحمەتی خوای لێ‌ بێت) ئجماعی ‏‏(واجب)نەبوونی بۆ نەقڵ كردووین, واتە: لە سەر تاكەكان)(‏8 ‏).‏
‏ مەبەستی ئەوەیە كە(فرض العین) نییە, بەڵكو (واجب)ە بە شێوەیەكی گشتی,وە ‏ئیلا (فەرزی كیفایەتە) گەر هەندێك هەڵسێت بە بەسەركردنەوەكە لە سەر هەندەكەی تر ‏لا دەچێت, ئەگینا هەموو تاوەنباردەبن, وەزۆرینەی (فقها‌ء)بۆچونیان لە سە ئەمەیە.‏ ‏
 ئادابی بەسەركردنەوەی نەخۆش:‏
بەسەركردنەوەی نەخۆش چەند دەستوور وئادابێكی هەیە, بۆ هەركەسێك كە دەیەوێت ‏نەخۆشێك بەسەربكاتەوە پێویستە ئەم چەند خاڵانە ڕەچاو بكات(‏ 9‏):‏
‏1- پێویستە دەست بە ڕەوشتەكان بگرێت, وەك ئەوەی: بە لەسەر خۆیی لە دەرگا ‏بدات, خۆی هەڵ نەكوتێتە ماڵەوە, وەناوی خۆی بهێنێت كاتێك لە دەرگای دا ووتیان كێ‌ ‏یە؟ نەڵێت:(خۆمم!!) وەچاوی خۆی بپارێزێت لە كاتی لە دەرگادان, ڕوو بەڕووی دەرگا ‏ڕانەوەستێت(‏10 ‏).‏
‏2- دەبێت لە كاتێكی گونجاودا بێت, لە هاوینان لە كاتی نیوەڕۆ نەبێت, وەلە مانگی ‏ڕەمەزان بە ڕۆژ نەبێت, بەڵكو سوننەتە بەیانی بێت یان شەو, وەلە ڕەمەزان بەشەو ‏بێت(‏ ‏11).‏
3- باش وایە دوای سێ ڕۆژ بەسەر نەخۆشی بوونەكەی بەسەری بكەیتەوە(‏12 ‏), ‏وەدەوترێت: موستتەحەببە لە یەكەم ڕۆژی نەخۆش كەوتنی یەوە بەسەری ‏بكەیتەوە(‏13 ‏), بەڵام بۆچوونی (جمهور) ئەوەیە كە نەبە سترێت بە كاتەوە, هەروەك ئیبن ‏وحەجەر(ڕەحمەتی خوای لێ‌ بێت) دەفەرمووێت(‏14 ‏).‏
‏4- سووننەتە لە نەخۆشەكە نزیك ببیتەوە(بە مەرجێك نەخۆشییەكەی لەو ‏نەخۆشییانە نەبێت كە دەگوازرێتەوە!), لە لای سەرییەوە دانیشی ودەست بخەیتە ‏سەر نێو چەوانی وەپرسیای باری تەندروستی بكات وەپرسیاری لێ‌ بكات حەز بەچی ‏دەكات وچی ئیشتیها دەكات؟(‏ 15).‏
‏5- پێویستە ناوبەناو سەری لێ‌ بدات ‏
‏(جا چ ڕۆژنا ڕۆژیك بێت, یان دوو ڕۆژ جارێ‌, یان سێ ڕۆژ جاری), یان بەگوێرەی گۆڕانی ‏حاڵەتەكە, چ بۆ نەخۆشەكە یان بۆ ئەو كەسەی هەڵدەستێت بە بەسەركردنەوەی ‏نەخۆشەكە(‏16‏), گەر نەخۆشەكە پێویستی بەوە بوو هەموو ڕۆژێك سەردانی بكرێت ‏قەیناكە, بە تایبەت گەر خۆی پێی خۆش بوو.‏
‏6- پێویستە زۆر لە لای نەخۆشەكە دانەنیشی, یان ببیتە هۆی ناڕەحەتی بۆ ‏كەسوكارەكەی, ئیلا مەگەر زەروور بێت ئەو كاتە قەیناكە(‏ 17). ‏
‏7- وەپێویستە زۆر پرسیار نەكات لە نەخۆشەكە, نەبادا لەسەر دڵی قورس وناڕەحەت ‏بێت وبێزاری بكات(‏ ‏18).‏
‏8- پێویستە دووعای خێر بۆ نەخۆشەكە بكات, وەچەندەها شێوە دووعا هاتوە ‏لە(صحیح)ی سوننەتدا لەوانە: ‏
(أسأل الله العظيم رب العرش العظيم أن يشفيك)حەوت جار, وەسورەتی (الفاتحة والمعوذتين والإخلاص)ی بەسەردابخوێنی(19‏ ‏).‏
‏9- پێویستە هەندێ‌ ووتە هەیە لە ڕووی نەخۆش نەوترێت كە ببێتە هۆی دوو دڵی ‏وناڕەحەت بوونی, وەپێویستە لەبەر خاتری نەخۆشەكە ووتەی شیرین وپڕ بەزەیی ‏ونەرمی لە ڕوو بۆ بوترێت(20‏ ‏).‏
‏10- وەپێویستە باسی صەبر وئارامی وهیوای بۆبكرێت, لەبە گەورەیی پاداشتەكەی, ‏وەئاگاداری بكاتەوە لە بێ هیوایی وبێ صەبرو ئارامی, لەبەر گوناهی(‏21 ‏).‏
‏11- وەپێویستە لەسەر ئەوانەی كە نەخۆشەكەیان بەسەر كردۆتەوە كە دەنگ بەرز ‏نەكەنەوە وناكۆكی وموناقەشە نەكەن لە ڕووی نەخۆشەكە, چونكە بەمە دڵ گران ‏وناڕەحەت دەبێت, ئەگینا نەخۆشەكە بۆی هەیە داوای بڵاوەبوونیان لێ‌ بكات(‏ ‏22).‏
‏12- وەسوننەتە كە داوای دووعای خێر لە نەخۆش بكەیت(‏23‏). ‏

وَآخِرُ دَعْوَانا أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ 
وصلى الله وسلم على نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين
=========================================
1- (البخاري:1240) واللفظ له، و(مسلم: 2116).
2- (مسلم: 2568), و(أحمد: 5/277ح22443), و(الطبراني: المعجم الكبير)(2/101ح1445و1446), و(أبن أبي شيبة: 10832) .
3- (الترمذي: 2009)، و(ابن ماجة:  1443) وحسنه الشيخ الألباني في: (صحيح الجامع الصغير:6163).
4- (مسلم: 1028).
5- (الترمذي: 969), وصححه الشيخ الألباني في (صحيح الجامع: 5687), و(السلسلة الصحيحة: 1367).
6-(البخاري: 5649).
7- زانایان ئەمەیان كردۆتە بەڵگە بۆ بەسەركردنەوەی هەموو نەخۆشێك, چ پیاو بێت یان ئافرەت, بچووك بێت یان گەورە, ‏موسڵمان بێت یان كافر, هەر شێوە نەخۆشییەكی هەبێت. بڕوانە: (فتح الباری: 10/117).‏
هەروەها درووستە ئافرەت پیاوی نەخۆشی بێگانە بەسەر بكاتەوە گەر ئەمین بوو لە فیتنە, وە خەلوەت دروست ‏نەبێت, وەچاوەڕوانی ئەوە نەكرێت كە لەو سەردانە خراپە كاری لێ‌ بكەوێتەوە, دایكی ئیمانداران خاتوو عائیشە ‏‏(خوای لێ‌ ڕازی بێت) بیلالی (‏رضي الله عنه‏)بەسەر كردەوە كاتێك نەخۆش بوو بڕوانە: (البخاری6349) ومسلم (2681), ‏وەبەڵگە بۆ بەسەر كردنەوەی كافر, پێغەمبەر(‏صلى الله عليه وسلم‏)ئەوەتا ئەو گەنجە جولەكەیەی بەسەر كردەوە كە خزمەتی ‏پێغەمبەری دەكرد(‏صلى الله عليه وسلم‏)نەخۆش بوو, بڕوانە: (البخاری: 5657) هەروەها سەردانی(أبو طالب)ی مامی كرد كەنەخۆش ‏بوو, بڕوانە: (زاد المعاد: 1/494).‏
8- (فتح الباري: 10/117).
9- (موسوعة نضرة النعيم: 7/2057-2058).
10- بەكورتی وبە دەسكاریەوە لە(فتح الباری: 10/ 131).‏
11- ((غذاء الألباب))للسفاريني: (2/8), و((الآداب الشرعية))لإبن مفلح: (2/200).
12- ( إحياء علوم الدين: 2/210).
13- ((غذاء الألباب))للسفاريني: (2/18)، وەئەم ئەوەی باس كردوە كە زانایان هەردوو بۆچونەكەیان پەسەند كردوە.‏
14- (فتح الباري: 10/118)
15-(زاد المعاد: 1/494).
16- ((غذاء الألباب))للسفاريني: (2/8).
17- (فتح الباري: 10/118).
18- ((غذاء الألباب)) للسفاريني: (2/12) بەدەست كاری یەوە.‏
19- بۆ ئەم دووعایانەو دووعای تریش بڕوانە  (زاد المعاد1/494-495).
20- ( إحياء علوم الدين: 2/208).
21-فتح الباري: (10/131-132).
22- عن أبن عباس رضي الله عنه قال لما حُضٍرَ رسول الله(صلى الله عليه وسلم)وفي البيت رجال, فيهم عمرُ بن الخطاب رضي الله عنه , فقال النبي(صلى الله عليه وسلم): ((هلُم أكْتُب لكم كتاباََ لاتضلُوا بعدهُ أبداََ)) فقال عمر رضي الله عنه : إن رسول الله(صلى الله عليه وسلم)قد غلب عليهِ الوجَعُ وعندكم القرآنُ فحسبُنا كتابُ الله واختلفَ أهلُ البيتِ واختصموا فمنهم من يقول: قرِّبوايكتب لكم رسولُ اللهِ(صلى الله عليه وسلم)كتاباً لن تضِلُّوا بعده ومنهم من يقول ماقال عمر رضي الله عنه , فلمَّا أكثروا اللغو والأختلاف عند النبي(صلى الله عليه وسلم), قال رسول الله(صلى الله عليه وسلم): ((قوموا عني)). قال عُبيدُالله: فكان ابن عباس رضي الله عنه يقول: إنَّ كلَّ الرزيَّة ماحالَ بينَ رسول الله(صلى الله عليه وسلم)وبينَ أنْ يكتب لهم ذلك الكتابَ من اختلافهم ولغَطِهِمْ .أخرجه البخاري(13/403ح7366), ومسلم(1637).
23-بڕوانە ((غذاء الألباب))للسفاريني: (2/12) هەندێك حەدیسی لەم بارەیەوە هێناوە, دەگەنە پلەی ئیحتجاج.‏