شوبهەكانى شەخس پەرستان و پوچەڵ كردنەوەیان(شوبهەی چوارەم)
بەروار: 2012/09/26سەردارن: 2938نوسەر: د.عبداللطیف أحمد مصطفی

بەداخەوە نەفام و بێ‌ ئاگایان ناگەڕێنەوە بۆلای سەرچاوەی ئیسلامەتی كە قوڕئان و حەدیسەو ناچنە خزمەتیان بۆ تێگەیشتن لێیان (تدبّر) و ئیش كردن پێیان. بەڵكو بەشیان لە قوڕئان خوێندن تەنها بۆ مردووانە لەسەر تەعزیە، نەك بۆ زیندووەكان. وە ئەگەر بێت و لە كتابی نوسەرێكی باوەڕ پێكراوی خۆیاندا نوسرابێت دروستە هاوار بكرێتە پیاوچاكان، ئەوە باوەڕ بەو دەكەن، بەڵام باوەڕ بە كەلامی خوا ناكەن، وە قوڕئان و حەدیس دەخەنە پشت گوێ‌ و، مانای ئایەتەكانی دەگۆڕِن و تەحریفی دەكەن بەناوی تەفسیرو لێكدانەوەو تەئویل و مەجاز. وە چەندان شوبهە دەهێننەوە، بۆ ڕەت كردنەوەی مانای زاهیری ئەم ئایەتە قوڕئانیانە.
زۆر لە نەفامانی ئەم سەردەمەی ئێمە، شەیتان سەری لێ‌ شێواندوون و لەڕێگای ڕاستی تەنها خوا پەرستی گومڕای كردوون و، گەڕاندوونیەوە بۆ سەر دینی موشریكەكانی پێشوو، بەڵام نەك بەناوی شیرك و كوفر، بەڵكو بەناوی خوا پەرستی و خۆش ویستنی پێغەمبەران (علیهم الصلاة والسلام) و پیاوچاكان و لەخوا نزیك بوونەوە. وە هەروەها شەیتان بەوەش وازی لێ‌ نەهێناون كە لە تەوحید (تەنها خوا پەرستی) ەوە لای داون بۆ هاوبەشی بۆ خوا دانان (الشرك)، بەڵكو شەریك بۆ خوا دانانی بۆ ڕازاندوونەوە لە پۆشاكی حەق و خوا پەرستیدا نیشانیان دەدات و چەندان شوبهەشیان فێردەكات بۆ ئەوەی بیان هێڵێتەوە لەسەر دینی شیرك و قـەنـاعـەتـیان بـۆ دروسـت بـكات و موجادەلەی ئەهلی تەوحیدیشی پێ بكەن. وە شوبهەكانی شەیتان بۆتە چەكی دەستیان بۆ دیفاع كردن لە بیروباوەڕە شیركیەكەیان لەبەرامبەر بانگەوازی ئەهلی تەوحید بۆیان. وەك پەروەردگار دەفەرموێت:[ وزَيَّنَ لَهُمُ الشَّيْطَانُ أَعْمَالَهُمْ فَصَدَّهُمْ عَنِ السَّبِيلِ فَهُمْ لا يَهْتَدُونَ ] (النمل: 24).واتە: شەیتان كردەوەكانی بۆ ڕازاندوونەوەو لە ڕێگەی ڕاست لای داون.
[ وإِنَّهُمْ لَيَصُدُّونَهُمْ عَنِ السَّبِيلِ ويَحْسَبُونَ أَنَّهُمْ مُهْتَدُونَ ] (الزخرف:37). واتە: شەیتانەكان لە ڕێگەی ڕاست لایان دەدەن بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا وا حیساب دەكەن كە هیدایەت دراون و لەسەر ڕێگەی ڕاستن !!.
وە دەفەرموێت: [وإِنَّ الشَّيَاطِينَ لَيُوحُونَ إِلَى أَوْلِيَائِهِمْ لِيُجَادِلُوكُمْ وإِنْ أَطَعْتُمُوهُمْ إِنَّكُمْ لَمُشْرِكُونَ] (الأنعام: من الآية 121) واتە: شەیتانەكان وەحی دەنێرن بۆ دۆستەكانیان وە شوبهەیان فێردەكەن بۆ ئەوەی موجادەلەی ئێوەی دۆستی خوا (ئەهلی تەوحید)ی پێ‌ بكەن.
بەڵام بە پشتیوانی خوا ناتوانن لە بەرامبەر ئەهلی تەوحید بوەستن و شوبهەكانیان خـۆی ناگرێت لە ئاستی بەڵگەكانی ئەهلی سوننە (ئەهلی تەوحید) چونكە فێڵ و شوبهەی شەیتان لاوازە لە راستیدا [فَقَاتِلُوا أَوْلِيَاءَ الشَّيْطَانِ إِنَّ كَيْدَ الشَّيْطَانِ كَانَ ضَعِيفاً] (النساء: من الآية76)
وە فێڵ و شوبهەی شەیتان تەنها لای موسڵمانی سادەی تێنەگەیشتوو لە قوڕئان و سوننەت ـ ڕەواجی هەیە.
بەڵام لای تەنها خوا پەرستان (شوێنكەوتووانی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم‏ و هاوەڵانی) ڕەواجی نی یەو لاوازترە بەلایانەوە لە هێلانەی جاڵجاڵۆكە، كە هێلانەی جاڵجاڵۆكە لاوازترین هێلانەیە:
[ مَثَلُ الَّذِينَ اتَّخَذُوا مِنْ دُونِ اللَّهِ أَوْلِيَاءَ كَمَثَلِ الْعَنْكَبُوتِ اتَّخَذَتْ بَيْتاً وإِنَّ أَوْهَنَ الْبُيُوتِ لَبَيْتُ الْعَنْكَبُوتِ لَوْ كَانُوا يَعْلَمُونَ] (العنكبوت:41)
وە هێزو توانای تەنها خوا پەرستانی شوێنكەوتەی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم و هاوەڵانی لە خۆیانەوە نیە بەڵكو لەوەوەیە كە شوێن ئەو ڕۆشنكەرەوە(نور)ە كەوتوون كە خوا بۆی ناردوون، كە بریتی یە لە قوڕئان و سوننەت. چونكە هەركەسێك شوێن ئەم دوو سەرچاوە ڕۆشن كەرەوە بكەوێََََت ئەوا هەموو شتێكی لا ڕووناك و ئاشكرا دەبێت و حەق و ناحەق لێك جیا دەكاتەوەو شەیتان ناتوانێت فێڵی لێ‌ بكات و سەری لێ‌ بشێوێنێت.(سوپاس بۆ خوا).
ئێستاش با شوبهەی نەفامەكان بخەینە ژێر تیشكی ڕووناكی قوڕئان و سوننەت بە گوێرەی تێگەیشتنی هاوەڵان و پێشەوایانی پێشینەی ئوممەت:
گۆڕپەرستانی ئەمڕۆ دەڵێن: ئێمە موشریك نین، چونكە ئێمە لە زۆر بیرو باوەڕو كردارو گوفتاردا جیاوازین لە موشریكەكان كەواتە نابێت ئەو ئایەتانەی موشریكەكانی بە كافر داناوەو لە سەر ئەوان دابەزیوە بەسەر ئێمەیدا جێ بەجێ‌ بكەن، چونكە ئێمە لە زۆر شتدا جیاوازین لە موشریكان بەم شێوەی خوارەوە:

‎‎‏ شوبهەی چوارەمی شەخس پەرستان ‏‎‎
دەڵێن: ئێمە وەكو موشریكەكان ئیعتیقادمان بە بت و سەنەم نی یە و هاواریان ‏ناكەینێ‌ و هیـچ بت ناپەرستین. بەڵكو ئێمە ئیعتیقادمان بە ( أولیا‌ء الله ) دۆستان و ‏خۆشەویستانی خوا هەیە وەك پێغەمبەران (علیهم الصلاة والسلام) و پیاوچاكان. وە هاوار ‏دەكەینە ئەوان و داوا لەوان دەكەین. ‏
كەواتە چۆن دۆستانی خوا ( أولیا‌ء الله ) دەهێننە ڕیزی بت و سەنەم. وە چۆن ‏ئێمەی ڕێز گرتوو لە خۆشەویستانی خوا دەهێننە ڕیزی بت پەرستان ؟ ‏

هەڵوەشاندنەوەی شوبهەی چوارەم‏‎‎
لەوەڵامدا ـ بە پشتیوانی خوا ـ دەڵێین: ‏
ئەگەر وا گومان بەرن كە موشریكەكانی كۆن تەنها بت و سەنەمی ڕوت و بێ‌ ‏گیانیان دەپەرست ئەوە دیارە زۆر نەفام و بێ‌ ئاگان لە قوڕئان و حەدیس و مێژوو ‏‏(تأریخ). ‏
چونكە ئەگەر سەیری ئەم سێ‌ سەرچاوانە بكەن بۆتان دەردەكەوێت كە ‏موشریكەكانیش وەكو ئێوەی شەخس پەرست ونەفام، پێغەمبەران (علیهم الصلاة والسلام) و ‏پیاوچاكان و فریشتەكان و جنۆكەیان دەپەرست. وە ئەو بتانەش كە دایان نابوون ‏بریتی بوون لە پەیكەری پیاوچاكان و فریشتەكان و مەبەستیان هاوار كردنە ‏پیاوچاكەكان بوو نەك بتە داتاشراوە بێ‌ گیانەكان وەك لەم بەڵگانەی داهاتوودا ‏دەردەكەوێت. ‏

(أ) ـ بەڵگەی ئەوەی كە موشریكەكان جنۆكە شەیتانەكانیان دەپەرست
‏1ـ خوای گەورە دەفەرموێت: [وأَنَّهُ كَانَ رِجَالٌ مِنَ الْأِنْسِ يَعُوذُونَ بِرِجَالٍ مِنَ الْجِنِّ فَزَادُوهُمْ رَهَقاً] (الجـن:6) واتە: لەبەرەی مرۆڤدا پیاوانێك پەنایان دەگرت بە پیاوانێك لە جنۆكەو داوای ‏پەناگرتنیان لەئەوان دەكرد. وە داوای پەنا گرتنیش ، پەرستن بۆكردنەو دانانی ‏جنۆكەیە بە پەرستراو واتە ( إله )و شەریك بۆ خوا دانانە لە پەرستن بۆكردندا؛ بۆیە ‏پەروەردگار دەیفەرموو:‏
‏2ـ [وجَعَلُوا لِلَّهِ شُرَكَاءَ الْجِنَّ وخَلَقَهُمْ ...] (الأنعام:100)  واتە: موشریكەكان جنۆكەیان دانابوو بە شەریك بۆ خوا لە پەرستن و، پەنا ‏پێ‌گرتندا. چونكە ئیعتیقادیان وابوو كە جنۆكە سوودو زەرەر دەگەیەنن. لەكاتێكدا كە ‏جنۆكە شایستەی ئەوە نین ئەم جۆرە ئیعتیقادەیان پێ‌ ببرێت و پەنایان پێ بگیرێت ‏لەگەڵ خوا؛ چونكە جنۆكە دروستكراوی خوایەو تەنها خوا خالیقە؛ كەواتە تەنها ‏خالیق شایستەی ئەم ئیعتیقاد پێ‌ بوونەیە نەك دروستكراویش !!‏
‏3ـ وەهەروەها لەم دوو ئایەتەی سورەتی( السبأ ) دا پەروەردگار خەبەرمان ‏دەداتێ‌ كە موشریكەكان فریشتەو جنۆكەیان دەپەرست لەگەڵ خوادا، وەك ‏دەفەرموێت: ‏[وَيَوْمَ يَحْشُرُهُمْ جَمِيعاً ثُمَّ يَقُولُ لِلْمَلائِكَةِ أَهَؤُلاءِ إِيَّاكُمْ كَانُوا يَعْبُدُونَ. قَالُوا سُبْحَانَكَ أَنْتَ وَلِيُّنَا مِنْ دُونِهِمْ بَلْ كَانُوا يَعْبُدُونَ الْجِنَّ أَكْثَرُهُمْ بِهِمْ مُؤْمِنُونَ] (سـبأ:40-41). واتە: لە ڕۆژی قیامەت پەروەردگار موشریكەكان و پەرستراوەكانیشیان لە مەلائیكە ‏كۆدەكاتەوە، واتە موشریكەكان و پەرستراوەكانیشیان كە فریشتەكان بوون، لەپاشان ‏پەروەردگار بە فریشتەكان دەفەرموێت: ئەوە ئەو موشریكانە ئێوەیان دەپەرست ‏لەگەڵ خوا ؟! ‏فریشتەكانیش دەفەرموون:(سبحانك) واتە پاكی بۆ تۆیە ـ ئەی پەروەردگار ـ ‏لەهەموو هاوبەش و شەریكێك و كەس شایستەی ئەوە نی یە بكرێتە شەریكی تۆ لە ‏پەرستندا. ‏
وە ئێمە فەرمانمان بەو موشریكانە نەكردبوو كە غەیری تۆ بپەرستن و ئێمە بكەنە ‏هاوبەشی تۆ لە پەرستندا؛ چونكە ئێمە بەندەی تۆین و تەنها تۆش پەرستراوو ‏خۆشەویستی ئێمەی نـەك ئـەو موشریكانە دۆستمان بن و گوێڕایەڵمان بن و بە ‏فەرمانی ئێمە شەریكیان بۆ تۆ قەرار دابێ‌ !!. ‏
بەڵام موشریكەكان جنۆكە شەیتانەكانیان دەپەرست و گوێ‌ ڕایەڵی ئەوانیان دەكرد ‏بۆ پەرستنی غەیری خواو شەیتانەكان هانیان دەدان هاوارو پەرستن بۆ پێغەمبەران ‏‏(علیهم الصلاة والسلام) و فریشتەكان و جنۆكەكان و پیاوچاكان بكەن و ئەم شەریك بۆ ‏خوا دانانەیان بۆ دەڕازاندنەوە،وە موشریكە نەفامەكانیش گوێ‌ ڕایەڵی جنۆكە ‏شەیتانەكانیان دەكردو زۆربەیان باوەڕیان پێدەكردن و بە قسەیان دەكردن وەك خوا ‏دەفەرموێت: ‏[بَلْ كَانُوا يَعْبُدُونَ الْجِنَّ أَكْثَرُهُمْ بِهِمْ مُؤْمِنُونَ].
وە گوێڕایەڵی كردنی فەرمانی شەیتانەكان بریتییە لە عیبادەت بۆ كردنیان ، ‏چونكە گوێڕایەڵی كردن عیبادەتە. بۆیە پەروەردگار دەیفەرموو:‏ [ أَلَمْ أَعْهَدْ إِلَيْكُمْ يَا بَنِي آدَمَ أَنْ لا تَعْبُدُوا الشَّيْطَانَ ] ( يـس: 60).
واتە: ئەی بەرەی ئادەم فەرمانم پێ‌نەكردن كە شەیتان نەپەرستن. ( وە پەرستنی ‏شەیتان بریتییە لە گوێ‌ ڕایەڵی كردنی شەیتان لەوەدا كە هاوار بكەینە پێغەمبەران ‏‏(علیهم الصلاة والسلام) و فریشتەكان و پیاوچاكان و جنۆكەكان و پەنا بە ئەوان بگرین و ‏سەر بڕینیان بۆ بكەین و ئیعتقادی سوودو زەرەرمان پێیان بێت ).
وە بۆیە ئەگەر هاوار بكەنە هەر شتێك و پەرستن بۆ هەر یەكێك بكەن جگە لە(‏الله‏ ‏‏) ئەوە هاوارتان كردۆتە شەیتان و ئەوتان پەرستووە؛ چونكە بە قسەی شەیتان ‏هاوارتان كردۆتە غەیری خواو گوێ‌ ڕایەڵی شەیتانتان كردووە لە هاواركردنە غەیری ‏خوا. وە زانیشمان گوێڕایەڵی شەیتان یەعنی پەرستنی شەیتان. وە پەرستنی شەیتان ‏هەر ئەوە نی یە كە سوجدەو ڕكوعی بۆ ببەن !!. ‏
خوای پەروەردگار دەفەرموێت: [ إِنْ يَدْعُونَ مِنْ دُونِهِ إِلَّا إِنَاثاً وإِنْ يَدْعُونَ إِلَّا شَيْطَاناً مَرِيداً ](النساء:117) واتە: هاوار ناكەنە هیچ یەكێ لە غەیری خوا، تەنها هاوار دەكەنە شەیتان و ئەو ‏دەپەرستن و هاوارەكەیان بەو دەگات، ئەگەر بە گومانی خۆیان هاواریشیان كردبێتە ‏پێغەمبەران (علیهم الصلاة والسلام) و پیاوچاكان و فریشتەكان، چونكە پێغەمبەر ‏صلى الله عليه وسلم‏‏ و ‏پیاوچاك و فریشتەكان ڕازی نین هاوار بكرێتە ئەوان نە لەگەڵ خوا، وە نە بەبێ‌ خوا ‏‏(سەربەخۆ). وە ئەوەی كە ڕازییە بە هاواركردنە غەیری خوا تەنها جنۆكە ‏شەیتانەكانن و ئەوان لە پێش چاوی خەڵكی ئەم شیركە دەڕازێننەوەو بەناوی لە خوا ‏نزیك بوونەوەو وەسیلە دانان و خۆش ویستنی پێغەمبەران (علیهم الصلاة والسلام) و ‏پیاوچاكان و ڕێزگرتن لێیان خەڵكی تووشی شیرك دەكەن !! ‏

(ب)ـ بەڵگەی ئەوەی كە موشریكەكان پێغەمبەران و چاكەكاران و فریشتەیان دەپەرست
لە زۆر ئایەتی قوڕئاندا بۆمان دەردەكەوێت كە پێغەمبەرانیش (علیهم الصلاة والسلام) ‏دەپەرستران و كرابوون بە پەرستراو ( إله ) لەگەڵ خوادا. وەك: ((عیسا)) ‏وەهەروەها چاكەكارو صاڵحانیش پەرستراون و كراون بە ( إله ) وەك ((مریم))ـەی ‏دایكی((عیسا)) ـ علیهما السلام ـ. ‏
بۆیە پەروەردگار ڕۆژی قیامەت ڕوو دەكاتە (عیسا) و پێ‌ی دەفەرموێت: ‏‏(1)ـ [ وإِذْ قَالَ اللَّهُ يَا عِيسَى ابْنَ مَرْيَمَ أَأَنْتَ قُلْتَ لِلنَّاسِ اتَّخِذُونِي وأُمِّيَ إِلَهَيْنِ مِنْ دُونِ اللَّهِ قَالَ سُبْحَانَكَ مَا يَكُونُ لِي أَنْ أَقُولَ مَا لَيْسَ لِي بِحَقٍّ إِنْ كُنْتُ قُلْتُهُ فَقَدْ عَلِمْتَهُ تَعْلَمُ مَا فِي نَفْسِي ولا أَعْلَمُ مَا فِي نَفْسِكَ إِنَّكَ أَنْتَ عَلَّامُ الْغُيُوبِ ] (المائدة:116) واتە ئەی ( عیسا )ی كوڕی ( مریم ) ئەوە تۆ بە خەڵكیت وتووە: من و دایكم بكەن ‏بە دوو پەرستراو ؟ ‏ ‏( عیسا ) لە وەڵامدا دەفەرموێت: ( سبحانك ) پاكی بۆ تۆیەـ ئەی پەروەردگار ـ لە ‏هەموو هاوەڵ و شەریكێك. بۆ من نەهاتووەو شایستەی من نی یە شتێك بە خەڵكی ‏بڵێم كە مافی من نەبێت بەڕاستی، واتە پەرستن تەنها مافی تۆیە ئەی خوایە وە بۆمن ‏نی یە بڵێم بم پەرستن لەگەڵ خوا !!... ‏
كەواتە: موشریك و كافرەكان تەنها بەردو دارو بت و سەنەمی بێ‌ گیانیان ‏نەدەپەرست بەڕوونی ، بەڵكو پێغەمبەران (علیهم الصلاة والسلام) و چاكەكارانیشیان ‏دەپەرستن و دەیان كردن بە(إله) لە پەرستن بۆ كردن و هاوار لێ‌ كردن، نەك لە ‏دروست كردن و پەروەردگارێتیدا!! ‏
* وە بەڵگەی تریش لە قوڕئان زۆرە كە موشریكەكان پێغەمبەران (علیهم الصلاة والسلام) ‏و فریشتەیان دەپەرستن وەك ئایەتی: ‏
‏(2)ـ[وَيَوْمَ يَحْشُرُهُمْ وَمَا يَعْبُدُونَ مِنْ دُونِ اللَّهِ فَيَقُولُ أَأَنْتُمْ أَضْلَلْتُمْ عِبَادِي هَؤُلاءِ أَمْ هُمْ ضَلُّوا السَّبِيلَ؟ قَالُوا سُبْحَانَكَ مَا كَانَ يَنْبَغِي لَنَا أَنْ نَتَّخِذَ مِنْ دُونِكَ مِنْ أَوْلِيَاءَ وَلَكِنْ مَتَّعْتَهُمْ وَآبَاءَهُمْ حَتَّى نَسُوا الذِّكْرَ وَكَانُوا قَوْماً بُوراً] (الفرقان: 17-18) . واتە: پەروەردگار لە ڕۆژی قیامەتدا موشریكەكان و پەرستراوەكانیشیان ‏كۆدەكاتەوە ، جگە لە (الله) كە بریتی بوون لە فریشتەو پێغەمبەر ( عیسا ) و ( ‏عوزەیر ) وەك لە ئایەتەكانی پێشوودا دەركەوت. وە پەروەردگار بە پەرستراوەكان ‏دەفەرموێت: ئایا ئێوە بەندەكانی منتان گومڕا كردووەو پێتان وتوون ئێمە بپەرستن ‏لەگەڵ خوا ؟! یان خۆیان لە خۆیانەوە بێ‌ قسەی ئێوە گومڕا بوون و ئێوەیان ‏دەپەرست؟ ‏ لە وەڵامدا پێغەمبەران (علیهم الصلاة والسلام) و فریشتەكان دەفەرموون: ‏ ‏( سبحانك ) واتە پاكی بۆ تۆیە لە هەموو وێنەو هاوشێوەو شەریكێك. شیاوی ئێمە ‏نەبووە كە غەیری تۆ دۆستمان هەبێت وە شیاوی بەرەی دروست كراوان نی یە كە ‏غەیری تۆ بپەرستن و پەرستراوی تریان هەبێت.. ‏

(ج)ـ وە بەڵگەش لەسەر ئەوەی موشریكەكان ئەو پیاوانەشیان دەپەرستن كە ‏بە چاكیان دادەنان ئەمانەن:‏
بەڵگەی یەكەم: قوڕئان بۆمان باسی قەومی نوح دەكات كە پێنج پیاوچاكیان ‏دەپەرستن، ناویان:( ود ) و ( سواع ) و ( یغوث ) و ( یعوق ) و ( نسر ) بوو. ‏
وەك پەروەردگار لە سوڕەتی(نوح:23،24)بە درێژی بۆی باس كردووین كە كێشەی ‏‏(نوح ‏ عليه السلام‏) لەگەڵ قەومەكەی لەسەر ئەوە بوو كە نوح بانگی دەكردن بۆ پەرستنی ‏خوا بە تەنهاو وازهێنان لەپەرستنی ئەو پێنج پیاو چاكەی كردبوویانن بەپەرستراو ‏‏(إلە)و ئیعتیقادیان پێیان بوو و پەرستنیان بۆ دەكردن. بەڵام قەومەكەی بەردەوام ‏بوون لەسەر پەرستنیان و وازیان لێ‌ نەدەهێنان و بەیەكتریان دەوت: ‏‏[وَقَالُوا لا تَذَرُنَّ آلِهَتَكُمْ وَلا تَذَرُنَّ وَدّاً وَلا سُوَاعاً وَلا يَغُوثَ وَيَعُوقَ وَنَسْراً] نوح.‏ واتە: واز مەهێنن لە پەرستراوەكانتان و واز لەم پێنچ پەرستراوانە مەهێنن. ‏
وعن ابن عباس: صارت الأوثانُ التي كانت في قوم نوحٍ في العرب بعدُ، أما (( ودُّ )) كانت لِكلبٍ بِدوْمة الجندلِ، وأما (( سواع )) كانت لِهُذيلٍ، وأما (( يغوثَ )) فكانت لمرادٍ، ثم لبني غُطيفٍ بالجوفِ عند سبأ. وأما (( يعوقُ )) فكانت لهِمدانَ. وأما (( نسر )) فكانت لِحِمْيَر، لِآل ذي الكلاعِ، أسماءُ رجالٍ صالحين من قومِ نوحٍ. فلما هلكوا أوحى الشيطان إلى قومهم: أن انصبوا الى مجالسهم التي كانوا يجلسون أنصاباً وسمُّوها بأسمائهم فَفعلوا. فلم تُعبدْ، حتى إذا هلك أولئِك و تَنسَّخَ العلمُ عُبدتْ)( صحيح البخاري ) ( 4920 ) .
واتە: پەرستراو( آلهة )ـەكانی قەومی نوح مانەوە، تا كاتی عەرەبە نەفامەكانیش، ‏وەئەوانیش دەیان پەرستن تا دوای ناردنی پێغەمبەریش ‏r‏ وەهەریەك لەم پێنچ ‏پەرستراوانە بوون بە پەرستراوی ناوچەیەك لەناوچەكانی عەرەبەكان بەم شێوەیە: ‏
یەكەم: ( ود ) پەرستراوی نەوەو عەشیرەتی ( كلب ) بوو لە شوێنێك بەناوی ‏‏(دَوْمَة الجندل) لە جیهەتی شام لەناو خاكی سعودیە .‏
دووەم: ( سواع ) پەرستراوێكی هوزەیلیەكان بوو، كە لە ناوچەی حیجاز، نزیك ‏‏(مەككە). ‏
سێهەم: ( یغوث ) پەرستراوی موڕادیەكان بوو، لە ناوچەیەكی وڵاتی ( یەمەن ). وە ‏دوایی ئەم بتە بوو بە پەرستراوی نەوەكانی ( غُطَيف ) لە شاری ( جوف ) لای سبأ. ‏
‏( چوارەم ): ( یعوق ) پەرستراوی عەشیرەتی هەمدانیەكان بوو ( هەمدان ) ‏عەشیرەتێكی گەورەیە لە باكوری ڕۆژهەڵاتی ( یەمەن ). ‏
‏( پێنجەم ): ( نسر ) پەرستراوی ( آل ذي الكلاع ) بوو كە ( حیمیەرین ) و ‏یەمەنین. ‏
بەم شێوەیە ئەم پێنچ پەرستراوانەی قەومی نوح مانەوە لەناو عەرەبەكانداو ‏هەریەكەیان بوو بە پەرستراوی ناوچەیەكی عەرەبەكان. ‏
وە لەبنەڕەتدا ئەم پێنچ ناوە ناوی پێنچ پیاوچاكی قەومی نوح بوون. كاتێك كە ‏مردن، خەڵكەكە زۆر بە پەرۆش بوون بۆیان و شەیتانیش ئەمەی بە هەل زانی بۆیە ‏وەسوەسەی خستە دڵی خەڵكەكەو هانیدان پەیكەرو وێنەی ئەو پیاوچاكانە دروست ‏بكەن و لە دانیشگاو پەرستگاكانیاندا دایان بنێن بۆئەوەی وەكو ئەوان خوا پەرستی ‏بكەن. وە خەڵكەكەش پەیكەرەكانیان دروست كردن و هەریەكەی بەناوی خۆیەوە. وە ‏نەیان دەپەرستن. تاوەكو ئەو جیلە مردن و جیلی تازە هاتن كە نەیان دەزانی باب و ‏باپیرانیان بۆ چ مەبەستێك دروستیان كردوون. وە شەیتانیش جارێكی تر هەلی بۆ ‏ڕەخساو وەسوەسەی خستە ناو دڵی ئەم جیلە تازەیەو وای تێگەیاندن كە ‏پێشینەكانیان بە واسیتەی ئەوان داوایان لە خوا دەكردو بەپەرستنی ئەوان لە خوا ‏نزیك دەبوونەوە؛ چونكە ئەم پێنجە پیاوچاك و لە خوا نزیك بوون ! بەم شێوەیە پلە ‏بە پلە شەیتان ڕایكێشان بەرەو پەرستنیان و پەرستران. ‏
وە ئەم سوننەتە نەفامیە شیركیە، درێژەی كێشا تا سەردەمی پێغەمبەر ‏‎صلى الله عليه وسلم‏ و ‏گەیشتە عەرەبەكانیش. ‏
كەواتە لەم ئایەتەی سوڕەتی ( نوح ) و تەفسیرەكەی لەلایەن (ابن عباس)ـەوە ‏چەند ڕاستیەكمان بۆ دەركەوت: ‏
‏1ـ سەرەتای دەركەوتنی شیرك بۆ خوا دانان لە پەرستندا لە قەومی ( نوح )ەوە ‏دەستی پێ‌ كرد. ‏
‏ 2ـ شەریك بۆ خوا دانانەكەیان بریتی بوو لە پەرستنی پیاوچاكانی مردوو لەگەڵ ‏خوا. ‏
‏ 3ـ ئەو بت و پەیكەرەی كە دەیان پەرستن مەبەستیان پێی خودی ئەو بتانە نەبوو ‏بەڵكو مەبەستیان ئەو پیاوچاكانە بوو كە پەیكەرەكانیان بۆ داتاشی بوون . ‏
‏ 4ـ سەبەبی شیرك بۆ خوا دانان زێدەڕەوی بوو لە پیاوچاكان و ئیعتیقاد پێ‌ بوونیان.‏
‏ 5ـ لەسەردەمی عەرەبەكانیش بتی ئەو پێنچ پیاوچاكانەی قەومی ( نوح )یان ‏دەپەرستن. ‏
‏6ـ خوای گەورە پێغەمبەرانی(علیهم الصلاة والسلام) ناردن یەك لەدوای یەك لە ( ‏نوح)وە تا (محمد) سەلامی خوایان لەسەر بێت بۆ بانگ كردنی خەڵكی بۆ خواپەرستی ‏بە تەنها و وازهێنان و دوور كەوتنەوە لە پەرستنی ئەو پیاوچاكانەو غەیری ئەوانیش ‏هەر یەكێكی تر پەرسترا بێت لەغەیری خوا. ‏
كەواتە: ئەوەی مەبەستمان بوو لە ئایەتەكەی سوڕەتی ( نوح )و تەفسیرەكەی ابن ‏عباس ئەوە بوو كە بزانرێت موشریكەكانی كۆن پیاوچاكانیان دەپەرستن و یەكەم ‏شیرك كە پەیدا بوو بریتی بوو لە پەرستنی پیاوچاكان. كەوابوو شوبهەی شەخس ‏پەرستانی ئەمڕۆ ڕاست نیە كە دەڵێن: موشریكەكان تەنها بت و بەردو داریان ‏دەپەرست بەڵام ئێمە بت پەرست نین، بەڵكو هاوار دەكەینە پیاوچاكان. چونكە بۆمان ‏دەركەوت كە موشریكەكانیش شیركەكەیان بریتی بوو لە پەرستنی پیاوچاكان و ‏داواكردن لە ئەوان. ‏
وە بۆ زیاتر تێگەیشتن لە تەفسیرەكەی ابن عباس وتەی چەند زانایەك دەخەینە ڕوو ‏تا زیاتر بۆت دەركەوێت كە قەبر پەرستی ئەم سەردەمە، جیاوازی نی یە لەگەڵ بت ‏پەرستی سەردەمی موشریكەكان و هەردوولایان پیاوچاك پەرستن، بەڵام پێشینەكان ‏وێنەو پەیكەریان بۆ داتاشی بوون و شوێن كەوتەكانیشیان لەم سەردەمە وێنەو ‏قەبرەكانیان دەپەرستن:(1‏ ‏) ‏
بەڵگەی دووەم: وە یەكێك لە پەرستراوە (إله)كانی موشریكەكانی عەرەب بریتی ‏بوو لە (لات) وەك قوڕئان باسی كردووە دەفەرموێت: ‏ [ أَفَرَأَيْتُمُ اللَّاتَ وَالْعُزَّى. وَمَنَاةَ الثَّالِثَةَ الْأُخْرَى ] (النجم:19،20).
وە ئەو بتەی كە ناوی ( لات ) بوو لە بنەڕەتدا پیاوێك بوو خزمەتی حاجیەكانی ‏دەكرد. وە كاتێك كە مرد لەسەر قەبرەكەی دەمانەوەو وردە وردە ئیعتیقادیان پێ‌ ‏زیاد دەبوو تا گەیشتە ئەوەی پەرستنیان بۆ دەكردو پەیكەریان بۆ داناو بوو بە بت و ‏پەرستراو (إله)ی موشریكەكان. بەڵگەش لەسەر ئەوە:‏
‏1- ئیمامی بوخاری ڕیوایەتی كردووە لە( ابن عباس ـ رضي الله عنهما ـ في قوله (اللات والعزى) كە فەرموویەتی: ( كان اللات رجلاً يلتُّ سويقَ الحاج )صحيح البخاري( ك  65 / ب 2 ) .
2- وە ابن جرير الطبري المفسِّر: ڕیوایەتی كردووە لە قتادة وابن عباس ومجاهد وابن زيد: (أن اللاتَّ بتشديد التاءِ. رجلٌ كان يلت السويق للحاج فمات فعكفوا على قبره فعبدوه) تفسير الطبري ( 27 / 58 ـ 5) .
كەواتە بتەكانی موشریكەكان تەنها دارو بەرد نەبوون بەڵكو قەبری ئەو پیاوانەش ‏بوو كە بە خوا پەرست و چاكیان دادەنان و بتیان بۆ دانابوون و دەیان پەرستن. ‏
بەڵگەی سێهەم: هەروەها لە دوو ئایەتی تریشدا بۆمان دەردەكەوێت كە پیاو چاكان ‏پەرستراون لەگەڵ خوای پەروەردگارداو، هاواریان كراوەتێ‌ لەلایەن موشریكەكانەوە، ‏وەك پەروەردگار دەفەرمووێت:‏ [ قُلِ ادْعُوا الَّذِينَ زَعَمْتُمْ مِنْ دُونِهِ فَلا يَمْلِكُونَ كَشْفَ الضُّرِّ عَنْكُمْ وَلا تَحْوِيلاً. أُولَئِكَ الَّذِينَ يَدْعُونَ يَبْتَغُونَ إِلَى رَبِّهِمُ الْوَسِيلَةَ أَيُّهُمْ أَقْرَبُ وَيَرْجُونَ رَحْمَتَهُ وَيَخَافُونَ عَذَابَهُ إِنَّ عَذَابَ رَبِّكَ كَانَ مَحْذُوراً] الاسراء:57-58. واتە: ئەی پێغەمبەر: بفەرموو بە موشریكەكان: ئەوانەی كە ئێوە هاواریان دەكەنێ‌ لە ‏غەیری خوا بۆ ئەوەی ناڕەحەتیتان لەسەر لابەرن و سوودتان پێ‌ بگەیەنن و لە خوا ‏نزیكتان بكەنەوەو شەفاعەتتان بۆ بكەن، ـ بفەرموو ـ ئەوانەی كە هاواریان دەكەنێ‌ و ‏ئیعتیقادتان پێیانە جگە لە خوا هیچیان بە دەست نی یەو لە دەسەڵاتیاندا نی یە ‏ناڕەحەتیتان لەسەر لابەرن، یان بیگۆڕن بە ئاسان تر. چونكە ئەوانەی ئێوە هاواریان ‏دەكەنێ‌ و داوایان لێ‌ دەكەن خۆیان دەیانەوێت لە خوا نزیك ببنەوە بە كردەوەی ‏چاكەو گوێ‌ ڕایەڵی خواو ڕۆیشتن لەسەر ڕێبازە ڕاستەكەی، وە مونافەسەو پێش ‏بڕكێیانە لە نزیك بوونەوە لە خوا بە كردەوەی چاكە. وە خۆیان ڕەجای ڕەحمەتی ‏خوا دەكەن بۆ خۆیان و بە ئومێدی میهرەبانی پەروەردگارن و دەشترسن لە سزای ‏خوای گەورە؛ چونكە سزای پەروەردگار پێویستە مرۆڤ لێی بترسێت و خۆپارێزی لێ‌ ‏بكات !! ‏
كەواتە ئەوانەی كە ئێوە ـ ئەی موشریكەكان ـ هاواریان دەكەنێ‌ و ئیعتیقادی خێرو ‏شەڕتان پێیانە، خۆیان بۆ نەفسی خۆشیان خێرو شەڕو سوودو زەرەریان بەدەست نی ‏یەو خۆیان لە خوا دەترسن سزایان بدات، وە كردەوەی چاكە دەكەن بۆ ئەوەی لە ‏خوا نزیك ببنەوەو ڕەحمەتی خوایان بەركەوێت و لە سزاكەی ڕزگاریان بێت. ‏
جا یەكێك خۆی ئەوە حاڵی بێت چۆن دەبێت هاواری بكرێتێ‌ و داوای هێنانی ‏خۆشی و لادانی ناخۆشی لێ‌ بكرێت ؟! ‏
وە لە لایەكی ترەوە لەم ئایەتە پیرۆزەدا دەردەكەوێت كە ئەوانەی موشریكەكان ‏هاواریان دەكەنێ‌ تەنها بێ‌ گیان و بێ‌ عەقڵ و بەردو دارو خۆرو مانگ و ئەسـتێرە ‏نـەبـوون. بەڵـكـو پیاوچاكان و پێغەمبەرانیش بوون هەروەك لێرەدا دەركەوت.‏
چونكە‎ ‎بێ‌گیان و بت و سەنەم، كردەوەی چاكە ناكات و هەوڵی لەخوا نزیك بوونەوە ‏نادات و ڕەجای ڕەحمەتی خوا ناكات و لە سزای خوا ناترسێت؛ چونكە ئەم سیفات و ‏كارانە سیفاتی گیان لەبەرێكی عاقڵی چاكن. نەك سیفاتی بێ‌ گیانی بێ‌ عەقڵ بن(2).‏
وە شێخ ابن عثيمين لە(القول المفيد شرح كتاب التوحيد)(1/184)دا فەرموویەتی:‏‏( وهذا ينطبق على كل من دُعيَ، وهو داعٍ؛ كعيسى ابن مريم، والملائكة، والأولياء، والصالحين.  وأما الشجر والحجر؛ فلا يدخل في الآية)‏ واتە: ئەو حاڵەت و سیفاتانە لە هەموو یەكێكدا دێتەجێ‌ كە هاواری بكرێتێ‌ و ‏ئەویش خۆی هاوار بكاتە خواو خۆی داوا لە خوا بكات، وەك عیسای كوڕی مریم و ‏فریشتەكان و پیاوچاكان. ‏
بەڵام دارو بەرد ناچنە ناو ئایەتەكەوە؛ چونكە ئەو سیفاتانەیان نی یە . ‏
لە كۆتاییدا بۆمان دەركەوت كە ئەم ئایەتەش ئاشكراترین بەڵگەیە بۆ ‏هەڵوەشاندنەوەی شوبهەی هاوبەش پەیداكەران، كە دەڵێن موشریكەكان بەوە بە كافر ‏دانران كە هاواریان دەكردە بەردو دارو بت و سەنەم، بەڵام ئێمە بت و سەنەم ‏ناپەرستین و هاوارو داواكاریمان لە پیاوچاكان و پێغەمبەرانە (علیهم الصلاة والسلام) !! .‏
وە بۆمان دەركەوت كە هاوار كردنە پیاوچاكان لەلایەن خەڵكی ئەمڕۆو داواكردن لە ‏قەبرو مردوو یان لە زیندووی غائیب. وە ئەم كارەی خەڵكی لەسەر قەبر دەیكەن وەك: ‏هاوار كردنە مردووان و داواكردن لێیان و سەربڕین لەسەر گۆڕیان و ترسان لێیان، هیچ ‏فەڕقی نی یە لەگەڵ حاڵی موشریكەكانی سەردەمی پێغەمبەر ‏صلى الله عليه وسلم‏ لەم ڕوانگەیەوە. ‏
وە ئەگەر بڵێن: چۆن ئەو ئایەتانەی باسی موشریكە بت پەرستەكان دەكات بەسەر ‏ئێمەی موسڵمانی هاواركردووە شێخ و پیاوچاكاندا تەتبیق دەكەن ؟! ‏
لە وەڵامدا دەڵێین: ‏
‏1ـ عیبڕەت بە عمومی لەفزەكانی قوڕئانە، نەك بەهۆی دابەزینی ئایەتەكە بە ‏تایبەتی، وەك زانراوە لای زانایانی (أُصُولُ الفِقه) كە دەڵێن: (العبرةُ بِعُمُومِ اللفظ لا بِخُصُوصِ السَّبَبِ).‏
وە لەفزی ئایەتەكان گشتین و گشت ئەوانە دەگرنەوە كە هاواریان دەكرێتێ‌ لە ‏غەیری خوا؛ جا زیندووی غائیب بن یان مردوو؛ لە پیاوچاكان و پێغەمبەران (علیهم الصلاة ‏والسلام) و جنۆكەكان و دارو بەردو خۆرو مانگ و ئەستێرەو بت و سەنەم و گیاندارو بێ‌ ‏گیان و عاقڵ و ناعاقڵ. گشت ئەوانە دەگرێتەوە. هەروەك لە تەفسیری (الْمُێسَّر)دا ‏تەفسیری ـ ئایەتی (56، 57)ی الإسرا‌و بەم شێوەیە كراوە: ‏

( وهذه الآية عامةٌ في كل ما يُدعى من دون الله، ميِّتاً كان أو غائِباً، من الأنبياء والصالحين وغيرهم، بلفظ الاستغاثة أو الدعاء أو غيرهما، فلا معبود بحقٍ إلاّ الله ).

‏2ـ وەهەروەها جگە لەو گشتێتی (عمومی) یەی مانای ئایەتەكانیش، چەندان ‏ئایەتی ترمان باس كرد بەڵگە لەسەر ئەوەی كە موشریكەكانی ڕابردوو بۆیە بەكافرو ‏موشریك دادەنران؛ چونكە هاواریان دەكردە پیاوچاكان و پێغەمبەران (علیهم الصلاة والسلام) ‏و فریشتەو جنۆكە، نەك هەر لەبەر ئەوە بە موشریك حیساب كرابن چونكە هاواریان ‏دەكردە بت و سەنەم و ئەوانیان دەپەرست !!. چونكە بۆمان دەركەوت كە بت و ‏سەنەمەكەش بۆ فریشتەو پێغەمبەران (علیهم الصلاة والسلام) و پیاوچاكان دانرابوون و بەناوی ‏ئەوان دەپەرستران و هاواریان دەكرایە.‏
وەهیچ جیاوازی نی یە لەنێوان بت پەرستی و قەبر پەرستی و شەخس پەرستی. ‏چونكە هەر یەكێك بپەرسترێت غەیری خوا ئەوا هەر شیركە، جا فریشتەیەكی لەخوا ‏نزیك بێت، یان پێغەمبەرێكی نێردراوی خوا بێت، یان پیاوچاكێك بێت، یان شەیتانی ‏لەعنەت لێ‌ كراو بێت !!؛ چونكە هیچ یەكێك جگە لە خوا شایستەی پەرستن نی یە(3). ‏
====================================
(1) ابن حجر الشافعی لە شەرحی ئەم ڕیوایەتەدا دەفەرموێت: ‏
( ذكر السهيلي أنَ يغوثَ هو ابن شيث بن آدم فيما قيل، وكذلك سواع وما بعده وكانوا يتبرّكون بدعائهم، فلما مات منهم أحدٌ مثلوا صورته وتمسَّحوا بها الى زمن مهلائيل فعبدوها بتدريج الشيطان لهم، ثم صارتْ سنَّة في العرب في الجاهلية، ولا أدري من أين سرتْ لهم تلك الأسماء؟ من قِبَل الهند... أم الشيطان ألهمَ العرب ذلك. إنتهى وما ذكره مما نقلهُ تلقاهُ من تفسيرِ بقيَ من مخلد... وفيه أن تلك الاسماء وقعت الى الهند فسموا بها أصنامهم ثم أدخلها الى أرض العرب عمرو بن لُحي ))فتح الباري :9/670.
- ابن جرير الطبرى الشافعي بۆمان دەگێڕێتەوە لە ‏ محمد بن قيس:
( أن يغوث ويعوق ونسراً كانوا قوماً صالحين من بني آدم وكان لهم أتباعٌ يقتدون بهم. فلما ماتوا قال اصحابهم: لو صورناهم كان أشوقُ لنا الى العبادة؛ فصوروهم، فلما ماتوا وجاء آخرون دبَّ إليهم إبليس فقال: إنما كانوا يعبدونهم وبهم يسقون المطر. فعبدوهم ).
- و الامام القرطبي: فەرموویەتی:   
( وإنما صورَ أوائلهم الصُّورَ لِيتأسوا بهم ويتذكروا أفعالهم الصالحة، فيجتهدوا كاجتهادهم، ويعبدوا الله عند قبورهم. ثم خلفهم قومٌ جهلوا مرادهم فوسوس لهم الشيطان، أن أسلافهم كانوا يعبدون هذه الصُّور ويعظّمونها ).
- والإمام ابن قيم الجوزية فەرموویەتی:
( وما زال الشيطان يوحي الى عُبادِ القبور ويلقي إليهم:
1ـ أنّ البناء والعكوف عليها من محبة أهل القبور من الأنبياء والصالحين، وأن الدعاءَ عندها مستجابٌ، ثم ينقلهم من هذه المرتبة الى:
2ـ الدعاء بها، والإقسام على الله بها، فإنّ شأنَ الله أعظمُ من أن يُقسمَ عليه أو يسألَ بأحدٍ من خلقهِ؛ فإذا تقرّرَ ذلك عندهم نقلهم منه الى:
3ـ دعائه وعبادته؛ وسُؤالهِ الشفاعة من دون الله، واتخاذ قبره وثناً تُعَلَّقُ عليه القناديلُ والستور، ويطاف به ويُسْتَلم ويُقبَّلُ؛ ويحجَّ إليه ويذبحُ عنده.
فإذا تقرّر ذلك عندهم نقلهم منه إلى:
4ـ دعاء الناس الى عبادته، واتخاذهِ عيداً ومنسكاً، ورأوا أنّ ذلك أنفع لهم في دنياهم وأخراهم.
وكل هذا مما قد عُلِمَ بالإضطرارِ من دينِ الإسلام أنَّه مضادٌّ لما بعث الله به رسوله صلى الله عليه وسلم من تجريد التوحيد، وأن لايعبد إلا الله.
فإذا تقرّرَ ذلك عندهم نقلهم منه إلى:
5ـ أنّ من نَهَى عن ذلك فقد تنقّص أهل هذه الرتب العلية وحطهم عن منزلتهم، وزعم أنه لا حرمة لهم ولا قدر، فغضب المشركون واشمأزّت قلوبهم، كما قال تعالى: [ وإذا ذكر اللهُ وحده آشمأزّتْ قلوب الذين لايومنون بالآخرة، وإذا ذكر الذين من دونه إذا هم يستبشرون ]
وسرى ذلك في نفوس كثيرٍ من الجهال والطغام؛وكثير ممن ينتسب الى العلم والدين، حتى عادوا أهل التوحيد و رَمَوْهم بالعظائم ونفَّروا الناس عنهم، و والَوْا أهل الشرك وعظّمُوهم، وزعموا أنهم أولياء الله وأنصار دينه ورسوله، ويأبى الله ذلك [وما كانوا أولياءَهُ، إنْ أولياوه إلا المتقون] بڕوانە فتح المجيد (224 – 228 ) .
(2) لە كتابی ( قرة عیون الموحدین )دا هاتووە لە تەفسیری ئەم ئایەتەدا:( وفيه الردّ على من ادعى أن شرك المشركين إنما هو بعبادة الاصنام وتبيَّن بهذه الآية أنَّ الله تعالى أنكر على من دعى معه غيره من الأنبياء والصالحين والملائكة ومن دونهم، وأنَّ دعاء الأموات والغائبين لجلب نفعٍ ودفع ضرّ من الشركِ الأكبر الذي لا يغفره الله، وأنَّ ذلك ينافي ما دلَّتْ عليه كلمة الإخلاص).    
 فتدبّر هذه الآية العظيمة يتبيَّن لك التوحيد، وما ينافيه من الشرك والتنديد؛ فإنها نزلت فيمن يعبُدُ الملائكةَ والمسيحَ وأُمهُ والعزير، فَهُم المعنيّون بقوله تعالى: [ قل ادعوا الذين زعمتم من دونه فلا يملكون كشفَ الضرِّ عنكم ولا تحويلاً ]  ثم بيَّن تعالى أنَّ هولاءِ المشركين قد خالفوا ماكانوا يدعونهُ في دينه فقال: [ أولئك الذين يدعون يبتغون الى ربهم الوسيلة أيُّهُم أقربُ ] وقدَّمَ المعمول لِأنَّهُ يفيد الحصر يعني يبتغون الى ربهم الوسيلة لا الى غيره. وأعظم الوسائل الى الله تعالى التوحيد الذي بعث به الله أنبياءهُ ورُسُلَه. وخلق الخلق لِأجلهِ.
ومن التوسل اليه: التوسل بأسماءهِ وصفاتهِ... وغير ذلك من الأعمال الصالحة الخالصة التي لم يَشُبْها شركٌ. فالتوسلُ الى الله هو بما يحبهُ ويرضاهُ، لا بما يكرههُ ويأباهُ من الشرك الذي نزَّهَ نفسهُ عنه...  ثم قال:
وأما ما ورد في معنى الآية عن ابن مسعودٍ قال: (( كان ناسٌ من الإنس يعبدون ناساً من الجنِ، فَأسلم الجنُّ وتمسَّكَ هؤلاءِ بدينهم )). فإنَّه لا يخالفُ ما تقدمَ؛ لِأنَّ هذه الآية حجة على كلِ من دعا مع الله ولياً من الأولين والآخرين... فإنَّ الآية تعُمُّ من كان معبودهُ عابداً لله سواء كان من الملائكةِ أو من الجنِّ أو من البشر ) ( 43 ـ 44 ـ45) بإختصار .
(3) ئیمامی الصنعانی فەرموویەتی:
( والنذر بالمال على الميّتِ ونحوه، والنحرُ على القبر والتوكّلُ به وطلب الحاجات منه هو بعينه التي كانت تفعله الجاهلية، وإنّما كانوا يفعلونه لِما يُسمُّونه وثناً وصنماً وفعله القبوريّون لما يسمّونه ولياً وقبرا ومشهداً، والأسماءُ لا أثرَ لها ولا تغير المعاني،ضرورةٌ لغوية و عقليّة وشرعية، فإنَّ مَنْ شَرِبَ الخمرَ وسمَّاها ماءً، ما شرِب إلا خمراً وعقابه عقاب شارب الخمر. ولعله يزيدُ عقابه للتدليس والكذب في التسمية.
وكذلك تسمية القبر مشهداً، ومن يعتقدون فيه ولياً: لا يخرجهُ عن اسم الصنم والوثن، إذ هم معاملون لها معاملة المشركين للأصنام. ويطوفون طواف الحجاج ببيتِ الله الحرام، ويستلمونهم استلامهم لأركان البيت، ويخاطبون الميِّتَ بكلمات كفرية من قولهم: على الله وعليك، ويهتفون بأسمائهم عند الشدائد ونحوها. وكل قوم لهم رجلٌ ينادونه... وهذا هو بعينه فعل المشركين في الأصنام )) (تطهير الاعتقاد) .