ئادابەكانی پرسیار و وەڵام
بەروار: 2012/02/23سەردارن: 9395نوسەر: مامۆستا محمد عبدالرحمن

لە گرنگترین ئادابەكانی پرسیار ئەوەیە كە پرسیارەكە ئەم چەند خاڵە لە خۆ بگرێت :
1 ـ زۆر روون بێت و ئاڵۆز نەبێت .
2 ـ زۆر كورت بێت و درێژكردنەوەی بێ‌سوودی تێدا نەبێت .
3 ـ سەبارەت بە شتێك بێت كە رویدابێت یان لە ئەگەری روداندابێت .
4 ـ سەبارەت بە شتانێكی گرنگ و بە بایەخ بێت و باسی شتی بێ‌مانای تێدا نەبێت .
وە لە گرنگترین ئادابەكانی وەڵام ئەوەیە كە وەڵامەكە ئەم چەند خاڵە لە خۆ بگرێت :
1 ـ زۆر روون بێت و ئاڵۆز نەبێت .
2 ـ زۆر كورت و پوخت و چڕوپڕ بێت و درێژكردنەوەی بێ‌سوودی تێدا نەبێت .
3 ـ تێروتەسەل بێت و وەڵامی هەموو بڕگەكانی پرسیارەكەی تێدا بێت بە شێوەیەك كە تینویەتی پرسیاركار بشكێنێت .
4 ـ پشتڕاستكرابێتەوە بە بەڵگە شەرعییە ڕاست و روونەكان .
فەرموون ئێوە و فەرموودەیەكی پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم كە هەموو ئەم خاڵانەی سەرەوەی تێدا ـ هەم لە پرسیارەكان و هەم لە وەڵامەكانیشدا ـ بە روونی بە دی دەكرێن :
عَنْ عُمَرَ بْنِ الْخَطَّابِ (رضي الله عنه) قَالَ : ((بَيْنَمَا نَحْنُ جُلُوسٌ عِنْدَ رَسُولِ اللَّهِ (صلى الله عليه وسلم) ذَاتَ يَوْمٍ إِذْ طَلَعَ عَلَيْنَا رَجُلٌ شَدِيدُ بَيَاضِ الثِّيَابِ ، شَدِيدُ سَوَادِ الشَّعَرِ ، لاَ يُرَى عَلَيْهِ أَثَرُ السَّفَرِ ، وَلاَ يَعْرِفُهُ مِنَّا أَحَدٌ ، حَتَّى جَلَسَ إِلَى النَّبِيِّ (صلى الله عليه وسلم) ، فَأَسْنَدَ رُكْبَتـَيْهِ إِلَى
رُكْبَتَيْهِ ، وَوَضَعَ كَفَّيْهِ عَلَى فَخِذَيْـهِ ، وَقَالَ : يَا مُحَمَّدُ أخْبِرْنِي عَنِ الإِسْلامِ .
فَقَالَ رَسُولُ الله (صلى الله عليه وسلم) : الإِسْلاَمُ أنْ تَشْهَدَ أَنْ لا إلَهَ إلاَّ الله ، وَأَنَّ مُحَمَّداً رَسُولُ الله ، وَتُقِيمَ الصَلاةَ ، وَتُؤْتِيَ الزَّكَاةَ ، وتَصُومَ رَمَضَانَ ، وَتَحُجَّ الْبَيْتَ إِنِ اِسْتَطَعْتَ إِلَيْهِ سَبِيلا .
قَالَ : صَدَقْتَ .
فَعَجِبْنا لَـهُ ، يَسألُهُ ويُصَدِّقُه !
قَالَ : فَأَخْبِرْنِي عَنِ الإِيـمَانِ .
قَالَ : أنْ تُؤْمِنَ بِاللهِ وَمَلاَئِكَتِهِ وَكُتُبِهِ وَرُسُِلهِ وَاليَوْمِ الآخِرِ ، وَتُؤْمِنَ بِالْقَدَرِ خَيْرِهِ وَشَرَّهِ .
قَالَ : صَدَقْتَ .
قال : فَأَخْبِرْنِي عَنِ الإِحْسَانِ .
قَالَ : أَنْ تَعْبُدَ الله كَأَنَّكَ تَرَاهُ ، فَإنْ لَمْ تَكُنْ تَرَاهْ فَإِِنَّهُ يَرَاك .
قَالَ : فََأَخْبِرِْنـي عَنْ السَّاعة .
قَالَ : مَا الـمَسْؤُولُ عَنْهَا بِأَعْلَمَ مِنَ السَّائِلِ .
قَالَ : فََأَخْبِرِْنـي عَنْ أَمَارَاتِهَا .
قَالَ : أَنْ تَلِِدَ الأَمَةُ رَبَّتَهَا ، وَأَنْ تَرَى الْحُفَاَةََ الْعُرَاةَ الْعَالَةََ رِعَاءَ الشَّاءِ يَتَطَاوَلُونَ فِي الْبُنْيَانِ .
ثُمَّ انْطَلَق ، فَلَبِثْنا مَلِيَّاً .
ثُمَّ قَالَ : يَا عُمَرُ أَتَدْرِي مَنِ السَّائِلُ ؟
قُلْتُ : اللهُ وَرَسُولُهُ أعلَم .
قَالَ : هَذَا جِبْرِيلُ أَتَاكُمُ يُعَلِّمُكُمْ أَمْرَ دِينِكُمْ)) صحيح مسلم رقم : (1)
واتە : لە (عومەر)ەوە ڕەزای خوای لێبێت فەرموویەتی :
لە كاتێكدا كە ئێمە دانیشتبووین لە لای پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم لە ناكاودا پیاوێكی جل و بەرگ زۆر سپی و موو زۆر ڕەش دەركەوت بۆمان ، شوێنەواری سەفەر كردنی پێوە نە دەبینرا ، وە كەسیش لە ئێمە نەیدەناسی ، تاوەكو لە لای پێغەمبەردا صلى الله عليه وسلم دانیشت ، جا هەردوو ئەژنۆی دایە پاڵ هەردوو ئەژنۆی پێغەمبەرەوە ، و هەردوو لەپی خستە سەر هەردوو ڕانییەوە ، ئەنجا وتی :
ئەی (مُحَمَّد) هەواڵم بدەرێ‌ سەبارەت بە ئیسلام .
پێغەمبەری خوایش صلى الله عليه وسلم فەرمووی : ئیسلام بریتییە لەوەی كە شایەتی بدەیت بەوەی كە هیچ پەرستراوێك نییە شایستەی پەرستن بێت جگە لە خوا ، وە بەڕاستی (مُحَمَّد صلى الله عليه وسلم) پێغەمبەری خوایە ، و نوێژە فەرزەكان بە ڕێك و پێكی بكەیت ، و زەكات بدەیت ، و ڕۆژووی مانگی ڕەمەزان بگریت ، و حەجی ماڵی خوای گەورە ئەنجام بدەیت ئەگەر توانات هەبوو .
وتی : ڕاستت كرد .
ئێمەش سەرمان سوڕما لەوەی كە پرسیاری لێدەكات و كەچی بەڕاستیشی دەخاتەوە !
وتی : هەواڵم بدەرێ‌ سەبارەت بە ئیمان .
پێغەمبەری خوایش صلى الله عليه وسلم فەرمووی : ئیمان بریتییە لەوەی كە باوەڕ بێنیت بە خوا و فریشتەكانی و كتێبەكانی و پێغەمبەرەكانی و ڕۆژی دوایی ، وە باوەڕ بێنیت بە قەدر خێر و شەڕی .
وتی : ڕاستت كرد .
وتی : هەواڵم بدەرێ‌ سەبارەت بە چاكەكاری .
پێغەمبەری خوایش صلى الله عليه وسلم فەرمووی : چاكەكاری بریتییە لەوەی كە خـــوا بپەرستیت وەكو ئەوەی كە بیبینیت ، وە ئەگەر تۆ خوا نەبینیت ئەوا ئەو تۆ دەبینێت .
وتی : هەواڵم بدەرێ‌ سەبارەت بە كاتی هاتنی ڕۆژی دوایی .
پێغەمبەری خوایش صلى الله عليه وسلم فەرمووی : پرسیار لێكراو زاناتر نییە لە پرسیاركار .
وتی : كەواتە هەواڵم بدەرێ‌ سەبارەت بە نیشانەكانی .
پێغەمبەری خوایش صلى الله عليه وسلم فەرمووی : كەنیزەك خاوەن و سەروەرەكەی خۆیی لێدەبێت ، وە دەبینیت كەسانێكی پێ‌ پەتی (الْحُفَاَة) و ڕەش و ڕوت (الْعُرَاة) و هەژار و نەدار (الْعَالَة) و شوانی مەڕ و ماڵات (رِعاءَ الشَّاء) بینایەی بەرز دروست دەكەن .
ئەنجا پیاوەكە ڕۆیشت و ئێمەش ماوەیەك چاوەڕێمان كرد .
ئەنجا پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم فەرمووی : ئەی عومەر ئایا دەزانیت ئەوەی كە پرسیاری كرد كێ‌ بوو ؟
وتم : خوا و پێغەمبەرەكەی زاناترن .
فەرمووی : ئەمە (جِبڕیل) بوو هات بۆ لاتان بۆ ئەوەی بواری ئاینەكەتانتان فێر بكات .
ـ بڕوانە بۆ كورتی و روونی و گرنگی پرسیارەكان و وەڵامەكانیش .
سوودێك : هەندێك لە ئەهلی عیلم لە میانەی ژماردنی سوودەكانی فەرموودەیەدا فەرموویانە : (وفـي الـحديث دلالة على طريقة من طُرق التعليم : وهي السؤالُ الـجواب) قوائد وفوائد من الأربعين النووية ص : (49) .
واتە : ئەم فەرموودەیە ڕێنمایی تێدایە بۆ ڕێگایەك لە ڕێگاكانی فێركردن كە بریتییە لە : پرسیار و وەڵام .