|
میوانانی خۆشەويستی ماڵپەڕی بەهەشت دوای ئەوەی كە (25) نامیلكەی تەرتیب كراو بۆ چاپ بڵاوكردەوە وا ئێستاش ئاگادارتان ئەكەینەوە كە ئەم (10) دانەی تر زیاد كراوە.
26- چۆنێتى كردنى نوێژى جەنازە بە پێى سوننەتى پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم. 27- نامەى دایكێك بۆ ڕۆڵەكەى. 28-خوشكى بەڕێزم ئایا دەتەوێت پیاوێكى باش ببێت بە هاوسەرت؟ 29- پاداشت و گەورەیى صەڵاواتدان لەسەر پێغەمبەرى خوا صلى الله عليه وسلم 30- پاداشت و گەورەیى ترسان لە خواى پەروەردگار 31- حەقیقەتى جەژنى ڤالنتاین ڕۆژى خۆشەویستى! 32- مەرجەكانی حیجابی شەرعی ئافرەتان لە ئیسلامدا 33- نامەیەكى ئامۆژگارى بۆ كچێكى گوێگر 34- ئاگاداركردنەوەى كچانى خوێندكار لە هەندێ تاوان و سەرپێچى 35- بێئاگایى كوشنده (فەرموون لەم لینكەی خوارەوە دایبەزێنن) http://ba8.org/babet-869 بەڕێوبەرایەتی ماڵپەڕی بەهەشت
نامەیەك بۆ هەموو فەرمانبەرێك
نووسەر: و/ باوكى ئەسماء
بەرواری بڵاوکردنەوە: ٢٠١٢/٠١/٢٧ إِنَّ الحَمْدَ للهِ نَحْمَدُهُ وَنَسْتَعِيْنُهُ وَنَسْتَغْفِرُهُ وَنَعُوْذً بِاللهِ مِن شُرُوْڕ أَنْفُسِنَا وَمِنْ سَيِّئَاتِ أَعْمَالِنَا مَنْ يَهْدِهِ اللهُ فَلا مُضِلَّ لَهُ وَمَنْ يُضْلِلْ فَلا هَادِيَ لَهُ وَأَشْهَدُ أَنْ لا إِلَهَ إِلاّ اللهُ وَحْدَهُ لا شَڕيْكَ لَهُ وَأَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّداً عَبْدُهُ وَرَسُوْلُهُ... أَمَّا بَعْدُ برا و خوشكانی فەرمانبەر لە هەر فەرمانگەیەكی ئەم وڵاتەن، سڵاو و ڕەحمەت و بەرەكەتی خودای گەورەتان لێبێت ! خوای گەورە دەفەرموێت: [ إِنَّا عَرَضْنَا الأَمَانَةَ عَلَى السَّمَوَاتِ وَالأَرْضِ وَالْجِبَالِ فَأَبَيْنَ أَنْ يَحْمِلْنَهَا وَأَشْفَقْنَ مِنْهَا وَحَمَلَهَا الإِنْسَانُ إِنَّهُ كَانَ ظَلُوماً جَهُولاً ] الأحزاب (72) واتە: بەڕاستی ئێمە پێشنیاری هەڵگرتنی سپاردەمان دا بە ئاسمانەكان و زەوی و چیاكان، بەڵام هیچیان ڕازی نەبوون كە هەڵی بگرن و لێی ترسان،كەچی مرۆڤ (ئادەمیزاد) ئەو ڕاسپاردەیەی هەڵگرت، بە ڕاستی مرۆڤ زۆر ستەمكار ونەزانە. هەر بۆیە پێویستە تۆی فەرمانبەری موسوڵمان باش بزانی كە ئەو پێگە و فەرمانگەیەی كە كاری لێ دەكەیت،هەموو ئەوانە ڕاسپاردەیەكن بەلای تۆوە، وە بێ گومان بە لەوەی كە خوای گەورە پرسیارت لەبارەوە دەكات لە ڕۆژی دواییدا، وە باش بزانە كە فەرمانبەری موسوڵمانی نمونەیی ئەو كەسەیە كە هەمیشە هەست بە چاودێریی خودای گەورە دەكات لە هەموو كارەكانیدا لە پێش ئەوەی كە هەست بە چاودێریی بەرپرس و بەڕێوبەرەكەی بكات، وە هەر كەسێك بەو شێوەیە بێت ئەوا بێ گومان خوای گەورە سەركەوتوی دەكات و كارەكانی بۆ فەراهەم وئاسان دەكات. بەڕاستی لە ڕۆژگاری ئەمڕوماندا كۆمەڵگا تووشی كۆمەڵێ فەرمانبەر بووە كە ئیش وكارەكانیان بە جوانی تێ ناپەڕێنن و زۆر كەمتەرخەمی دەكەن لەو كارانەی كە پێویستە بەجوانی بە ئەنجامی بگەیەنن،دەبینین هەندێ لە كاتی دیاریكراوی خۆیدا ئامادەی فەرمانگەكەكانیان نابن، هەندێكی تر پێش تەواوبونی كاتی دیاریكراوی دەوام فەرمانگەكەكانیان بە جێ هێشتووە، هەندێكی تریش لە كاتی دەوامدا فەرمانگەكەی بە جێ دێڵێت ! یان هەندێ دەبینیت خەڵكێكی زۆری دواخستوە بەبێ هۆ ! هەندێكی تریش و بەبێ ئەوەی كە گوێی بداتێ وهیچ حسابی بۆ بكات كەل و پەل و ئامێر و شتی تری فەرمانگە بۆ كاری تایبەتی و شەخسی خۆی بەكار دێنێت، دەبێ ئەو جۆرە كەسانە بەخۆیاندا بچنەوە وتەوبە بكەن لەو كەمتەرخەمی و ستەمەی كە پێشتر كردویانە ئەگینا -پەنا بەخوا- بەر ئەو هەڕەشەیەی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم دەكەوێت كە دەفەرموێت: (اللهم من ولى من أمر أمتي شيئا فشق عليهم، فاشقق عليه) مسلم (1828). واتە: خودایە هەركەسێك لە ئوممەتەكەم كارێكی دەكەوێتە ژێر دەست و ئەویش باری سەرشانی خەڵكی قورس دەكات و كاریان لە سەر گران دەكات، خودایە تۆش كارەكانی لە سەر قورس بكە. هەروەها دەفەرموێت:(من ولاه اللّه عزوجل شيئاً من أمر المسلمين، فاحتجب دون حاجتهم وخلّتهم وفقرهم احتجب اللّه عنه دون حاجته وخلته وفقره).إسناده صحيح واتە: هەركەسێك خوای گەورە شتێك لە كاروباری موسوڵمانانی بخاتە ژێر دەست و ئەویش خۆی لە كار و پێداویستی وداواكاری یەكانیان بشارێتەوە، ئەوا خوای گەورە بێ بەشی دەكات لە پێداویستی و داواكاری و مەبەستەكانی. بۆیە پێویستە لە سەر هەموو فەرمانبەرێكی موسوڵمان لە خوای پەروەردگاری بترسێت و هەست بە چاودێری خودای گەورە بكات و مووچەی خۆی حەڵاڵ بكات ئەمەش بە كارایی و بەخشندەیی و لێبوردەیی و لێهاتویی لە كارەكەیدا، وە هەوڵ بدات كە ببیت بە وێنەیەكی پاك بۆ ئیسلام و ڕووگەیەكی ئیسلامی دروست و چاولێكەرێكی باش بۆ هەموو ئەوانەی كە ڕۆژانە سەردانی فەرمانگەكە دەكەن. ماوەتەوە بڵێین كە یەكێكی تر لەو شتانەی كە هەست دەكرێت بە پشت گوێ خستن و كەمتەرخەمی كردن لێی بریتیە لە نوێژەكان، كە بە ڕاستی جێی داخە دەبیستی بانگ دەدرێت و كات بەسەر دەچیت، كەچی كاكی فەرمانبەر خۆی دەدزێتەوە لەو ئەركە سەرەكیە، ئاخۆ چۆن كەسی وەها بتوانێ كارەكانی بەجوانی تێبپەڕێنێت لە كاتێكدا سەرەكیترین ئەركی بەجێ نەهێناوە ! والسلام عليكم ورحمة الله وبركاته www.ba8.org |