كه‌عبی كورِی عوجره گوتویه‌تی: ((مر على النبي صلى الله عليه وسلم رجل، فرأى أصحاب رسول الله صلى الله عليه وسلم من جَلَدِه ونشاطه، فقالوا: يا رسول الله! لو كان هذا في سبيل الله! فقال رسول الله صلى الله عليه وسلم: إن كان خرج يسعى على ولده صغاراً فهو في سبيل الله، وإن كان خرج يسعى على أبوين شيخين كبيرين، فهو في سبيل الله، وإن خرج يسعى رياءً وتفاخراً فهو في سبيل الشيطان)). رواه الطبراني ورجاله رجال الصحيح واته: پیاوێك به‌لای پێغه‌مبه‌ردا تێپه‌رِی، هاوه‌ڵه‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوا ئه‌و پیاوه‌یان بینی چوست و چالاك و به‌هێز و توانایه، گوتیان: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا! ئه‌گه‌ر ئه‌وه له پێناوی خوا بوایه! پێغه‌مبه‌ر فه‌رموی: گه‌ر ئه‌و پیاوه له ماڵه‌وه ده‌رچوبێ، تا منداڵه بچوكه‌كانی به‌خێو بكات، ئه‌وا ئه‌وه له پێناوی خوایه، ئه‌گه‌ر له ماڵه‌وه ده‌رچوبێ، بۆ هه‌وڵدان بۆ به‌خێو كردنی دایك و باوكی پیری به‌ساڵاچو، ئه‌وا ئه‌وه له پێناوی خوایه، گه‌ر له ماڵه‌وه ده‌رچوبێ، بۆ ئه‌وه‌ی رِوبینى(ریاء) بكات و شانازی به‌سه‌ر خه‌ڵك دا بكات، ئه‌وا له پێناوی شه‌یتانه.
هه‌روا ده‌فه‌رموێ: ((إن المعونة تأتي من الله على قدر المؤنة، وإن الصبر على قدر البلاء)). رواه البزار وسنده حسن. واته: كۆمه‌كى و یارمه‌تى خوا به ئه‌ندازه‌ى توێشو و بژێوى دێت، خۆرِاگریش به ئه‌ندازه‌ى به‌ڵا و موسیبه‌ته‌وه‌یه.
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ: ((ما من يوم يصبح العباد فيه: إلا ملكان ينزلان فيقول أحدهما: اللهم أعط منفقاً خلفاً! ويقول الآخر: اللهم أعط ممسكاً تلفاً)). رواه البخاري ومسلم وغيرهما. واته: هه‌مو رۆژێك كه به‌نده‌كان رۆژی تیا ده‌كه‌نه‌وه، دو فریشته‌ی خوا بانگ ده‌كه‌ن، یه‌كێكیان ده‌ڵێ: خوایه به‌و كه‌سه ببه‌خشه، كه ماڵی به‌خشیوه به هه‌ژاران، زیادی پێ ببه‌خشه. ئه‌وی تریان ده‌ڵێت: خوایه له‌و كه‌سه بگره‌وه، كه نه‌یبه‌خشیوه تا ماڵه‌كه‌ی تیا بچێ.