ئەرك و مافەكانی ئافرەت لە نێوان دینی ئیسلام و پێش ئیسلام
بەروار: 2011/10/10سەردارن: 11071نوسەر: م.صلاح الدين، م.عثمان علي

[پلەو پایەو شوێنی ئافرەت لە پێش ئیسلامدا]
مەبەست لە پێش ئیسلام ، سەردەمی نەفامی یە ، كە عەرەبەكانی تێدا دەژیان بە شێوەیەكی تایبەتی ، هەموو سەر زەویش بە شێوەیەكی گشتی،كەخەڵكی ماوەیەك بو پچڕابون لە ێغەمبەران ، وە بەرنامەكانیان سڕابونەوە و نەمابوون ، تەنها كەمێك نەبێت لە خاوەن پەرتوكە ئاسمانیەكان كە لەسەری مابونەوە.
وە زۆربەی ئافرەتانیش، بەگشتی لەو كاتەدا ژیانێكی سەخت و ناهەمواریان بەسەر دەبرد - بەتایبەت لە كۆمەڵگای عەرەبیدا - كەپێیان ناخۆش بوو هەر لە دایكیش ببێت ، جا هەیان بوو لەكژێر خۆڵدا زیندە بەچاڵی دەكرد هەتا دەمرد،
وەهەیان بوو وازی لێ‌ دەهێنا بمێنێتەوە بەڵام لە ژیانێكی سەرشۆڕییو ریسواییدا وەكو خوای گەورە دەفەرموێت:  [وَإِذَا بُشِّرَ أَحَدُهُمْ بِالْأُنْثَى ظَلَّ وَجْهُهُ مُسْوَدّاً وَهُوَ كَظِيمٌ يَتَوَارَى مِنَ الْقَوْمِ مِنْ سُوءِ مَا بُشِّرَ بِهِ أَيُمْسِكُهُ عَلَى هُونٍ أَمْ يَدُسُّهُ فِي التُّرَابِ أَلا سَاءَ مَا يَحْكُمُونَ] النحل /58-59 .واتە:كاتێك موژدە بدرایە بە یەكێكیان بەوەی كە كچیان بووە ، ئەوا ڕوخساری ڕەش هەڵدەگەڕا لەغەم وپەژارەو خەفەت وە پڕ دەبو لە ڕق وقینە ، بەڵام دەری نەدەبڕی و دەیشاردەوە، وەخۆی دەشاردەوە لە خەڵكی ، لە خراپی ئەو مژدەیەی كەپێ‌ی درابوو كە بەهۆی ئەو كچەی بویەتی ، توشی خەفەت وعەیب و عارو شەرمەزاری بووە ، بەپێی ئەو داب و نەریتەی هۆزەكەی هەیبوو. وە هەندێك لە عەرەبەكان لایان وابوو زیندەبەچاڵ كردنی كچ مافێكی ڕەوای باوكە.
وەك خوای گەورە دەفەرموێت :[وَإِذَا الْمَوْءُودَةُ سُئِلَتْ * بِأَيِّ ذَنْبٍ قُتِلَتْ ] التكوير /8-9  واتە :كـاتێك لـە ڕۆژی قیـامـەتـدا كچی زیندە بەچاڵ كراو پرسیاری لێ‌ دەكرێت ، بەهۆی چ تاوانێكەوە كوژراویت ؟. مەبەست ئەوەیە ، پرسیار لە بكوژەكەی دەكرێت و تۆڵەی لێ‌ دەسێنرێت .
(الْمَوْءُودَةُ) : كچێكە ، زیندە بەچاڵ كرابێت لە ژێر خۆڵدا ، هەتا مردن .
وە ئەگەر ئافرەت پارێزراو بوایە لە زیندە بەچاڵ كردن ، ئەوا دەژیا ، بەڵام ژیانێكی ریسوایی .
ژنان لەپێش هاتنی ئاینی ئیسلام ستەم لێكراو بوون،لەلایەن هەموو یاساو گەلێكەوە ، وە بەچاوێكی سوكەوە وەك بەندەیەك سەیر دەكران ، وە هەروەها لە لایەن ئەوانەیش كە خۆیان بە خاوەنی كتێبی ئاسمانی دەزانی،وەك جولەكەو گاورەكان ، هەر بەهەمان شێوە سەیر دەكران .ژنـان دەكـڕدران و دەفـرۆشـران
وەك ئاژەڵ و كەل و پەل ، وە زۆریان لێ‌ دەكرا لەسەر مێرد كردن ، وە پارەیان پێ پەیدا دەكردن بە داوێن پیسیو لەش فرۆشی بەزۆر .
وە خاوەنی موڵك و ماڵ نەبوون . تەسەڕوف كردنیان لە ماڵی خۆیان لێ‌ قەدەغە كرابوو بەبێ‌ پرسی پیاوەكانیان، وەبۆ پیاو هەبوو تەسەروف كردن لەماڵی ژنان بەبێ‌ ڕەزامەندیو پرس پێكردنیان.
هیچ بەشێكی لە میراتی نزیكەكانی نەبوو ، هەرچەندە موڵكەكە زۆربوایەو، ئافرەتەكە بیناڵاندایە بەدەست هەژاریو نەبوونیەوە ، چونكە ئەوان پیاوانیان تایبەت كردبوو بەمیرات وەرگرتنەوە بەتەنها جگە لە ئافرەت ، بەمەیش نەدەوەستان ، بەڵكو لە پاش مردنی هاوسەرەكەی ، ئافرەتەكەیشیان بە میراتی دەبرد بۆ خۆیان هەروەكو چۆن ماڵەكەیان دەبرد .
وە دەربارەی بۆچونی پیاوان بەرامبەر بەژنان جیاوازی هەبوو! ئایا ژن مرۆڤەو خاوەنی نەفس و گیانە وەك پیاو ؟ وەباوەڕیان وابو، گیانی پیاو دەمێنێتەوە بۆ هەتا هەتاییو بەڵام گیانی ژن نامێنێتەوە! وە ئایا ژن شایەنی ئەوەیە، ببێتە خاوەنی ئایین وپەرستش بكات؟ وە ئایا دەچێتە بەهەشت؟.
وە لە یەكێك لەو كۆڕو كۆبونەوانە كە لە ( رومیە) بەسترا ، بڕیاردرا ، ژن ئاژەڵێكی پیسەو خاوەنی گیانی خۆی نییە و نامێنێتەوە هەتا هەتایە ، بەڵام پێویستە لە سەری پەرستن بكات و خزمەتكاری بكات ، وە دەبێت زاری ببەسترێت وەك ووشترو سەگی هار ، وە دەبێت قەدەغە بكرێت لە پێكەنین و قسە كردن لەبەر ئەوەی پەتی شەیتانە.
وە زۆربەی شەریعەتەكانی پێش شەریعەتی ئیسلام، بە هۆی دەست تێوەردان و بیدعە دروست كردن تیایاندا، بەڕەوایان زانیوە ، باوك كچەكەی بفرۆشێت ، وە هەروەها مافی تۆڵە سەندنەوە (القصاص) نەبوو لە سەر پیاو ئەگەر ژنی بكوشتایە ، وە هەروەها خوێنیشی لەسەر نەبو .
وە ژمارەیەكی زۆری ئافرەت لە ژێر سەرپەرشتی یەك پیاودا (هاوسەر) دەژیان، چونكە ئەوان پەیوەست نەبوون بەژمارەیەكی دیاری كراو لەخێزان ، وە گوێیان نەدەدا بەوەی كە ئەو ئافرەتە زۆرانە، توشی تەنگ وچەڵەمەو ناخۆشیو ستەم لێ‌كردن دەبن یان نا ، بەهۆی ئەوەی كە هەمویان خێزانی یەك پیاون .
وە تائێستاش لە هەندێك جێگە دەبینین دەبێت ژن مارەیی بدات بەپیاو. وە بۆ كەس و كاری ژن هەیە زۆر لێكردن لە سەر مێرد كردن ئەگەر بەحەزی ژنەكەش نەبێت ، یان مێردكردن لە ژن قەدەغە دەكەن بەتەواوی ئەگەر مێردەكەی بمرێت ، یان تەڵاقی بدات.
زۆر سـتەمی تریـش هەبـوون لـە ژنـان دەكران و دەكرێت، كە لەم كورتە باسەدا ناتوانرێت هەموویان بخرێنە ڕوو .

[پلەو پایەو شوێنی ئافرەت لەئیسلامدا]
ئیسلام هات و ئەم ستەم كاریانەی لەسەر ئافرەت هەڵگرت و، شوێنی خۆی لە مرۆڤایەتیدا بۆ گەڕاندەوەو ڕای گەیاند كە ئافرەت هاوبەشی پیاوە لە مرۆڤایەتیدا ، هەروەكو چۆن هاوبەشی پیاوە لە پاداشت وسزا وەرگرتن لەسەر كردەوە ، خوای گەورە دەفەرموێت :[مَنْ عَمِلَ صَالِحاً مِنْ ذَكَرٍ أَوْ أُنْثَى وَهُوَ مُؤْمِنٌ  فَلَنُحْيِيَنَّهُ حَيَاةً طَيِّبَةً وَلَنَجْزِيَنَّهُمْ أَجْرَهُمْ بِأَحْسَنِ مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ] (النحل:97) واتە: هەركەسێك كردەوەی چاك بكات چ پیاو بێت چ ئافرەت ، بەو مەرجەی باوەڕ داربن ، ئەوا ئێمە دەیژیێنینەوە ژیانێكی باش ، بەپێ‌ دانی ڕۆزی حەڵاڵ ، لە پاشانیشدا بۆ بەهەشت، وەپاداشتیان دەدەینەوە بە باشتر لەو كردەوانەی كە كردویانە .
وە خوای گەورە ئایینەكەی تەواو كرد بە ناردنی كۆتایی پێغەمبەران محمدی كوڕی عبدالله صلى الله عليه وسلم، وە بەخشی بەژنان لە قورئان و سوننەتدا ، هەموو مافێك كە بەخشیویەتی بەپیاوان ، جگە لەوشتانە نەبێت كە جیاوازی تەبیعەتی ژنایەتی و حاڵەتی ژنایەتی دەیخوازێ‌ .
وەلەگەڵ چاودێری و ڕێزلێگرتنی ژنان و بەزەیی پێدا هاتنەوەو سۆز نواندن بۆیان ، بەشێوەیەكی وەها كە پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم دەیفەرموو: ((خيركم خيركم لأهله وأنا خيركم لأهلي)) سلسلة الأحاديث الصحيحة (285)  واتە باشترینتان ئەوانەن كە باشترینتانن لەگەڵ خێزانەكانیاندا وەمن باشترینی ئێوەم لەگەڵ خێزانمدا .
وەخوای گەورە قەدەغەی كرد كە ئافرەت دابنرێت بە بەشێك لە میراتی مێرد كە بەجێی دەهێڵێت ، خوای گەورە دەفەرموێت : [يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لا يَحِلُّ لَكُمْ أَنْ تَرِثُوا النِّسَاءَ كَرْهاً] النساء /19 واتە : ئەی باوەڕداران حەڵاڵ نیە كە ئیوە ئافرەت بەشێوەی میرات بۆ خۆتان بەرن بەزۆر .
هەروەكو چۆن خەڵكی سەردەمی نەفامی دەیانكرد كە خۆیان بەشایەنی ئەوە دادەنا كە ئافرەت بەمیراتی بەرن ، وە خوای گەورە سەربەخۆیی كەسایەتی بۆ ئافرەت مسۆگەر كرد .
ئیسلام مافی خاوەنداریەتی بڕیاردا بۆ ژنان بە هەموو جۆرەكانیەوەو تەسەروف كردن بەماڵی خۆیان. وە لەو مافانە دانانی وەصیەت و میرات بۆ ژنان وەك پیاوان . وە پێویستی كرد لەسەر پیاوان بژێوی بۆ خۆیان و مناڵەكانیان دابین بكەن ئەگەر ژنان دەوڵەمەندیش بوون .
وە ئیسلام بەخشی بەژنان مافی كڕین و فرۆشتن و بەكرێ‌ دان و بەخشین و دیاری و خێر كردن و جگە لەوانەش ، وە هەروەها مافی بەرگری كردن لەماڵیان وەك بەرگری كردن لە نەفسیان وە شكایەت كردن و چوونە دادگا .
كردی بەمیرات گر ، نەك بەمیرات گیراو ، وەلە خزمە نزیكەكانی مافی میرات گرتنی بۆ ئافرەت داناوە ، خوای گەورە دەفەرموێت : [لِلرِّجَالِ نَصِيبٌ مِمَّا تَرَكَ الْوَالِدَانِ وَالْأَقْرَبُونَ وَلِلنِّسَاءِ نَصِيبٌ مِمَّا تَــرَكَ الْوَالِدَانِ وَالْأَقْرَبُـونَ مِـمَّا قَلَّ مِنْهُ أَوْ كَثُرَ نَصِيباً مَفْرُوضاً] النساء/7 واتە : لەو موڵك و سەروەت وسامانەی كە دایك وباوك وخزم وكەس وكار بەجێ‌ی دەهێڵن ، پیاو بەشی خۆی هەیەو ئافرەتیش بەشی خۆی هەیە ، كەم بێت یاخود زۆر ، مافێكی جێگیرە، خوای گەورە پێویستی كردوە .نابێت هەڵوەشێنرێتەوە یاخود كەم بكرێتەوە .
وە خوای گەورە دەفەرموێت :[يُوصِيكُمُ اللَّهُ فِي أَوْلادِكُمْ لِلذَّكَرِ مِثْلُ حَظِّ الْأُنْثَيَيْنِ فَإِنْ كُنَّ نِسَاءً فَوْقَ اثْنَتَيْنِ فَلَهُنَّ ثُلُثَا مَا تَرَكَ وَإِنْ كَانَتْ وَاحِدَةً فَلَهَا النِّصْفُ] النساء /11 واتە : خوای گەورە ڕاسپاردەییتان دەكات لەبارەی منداڵەكانتان ، لە كاتێكدا كە كوڕو كچ ببنە میرات گر ، ئەوا كوڕ دوو ئەوەندەی كچی بۆهەیە ، بەڵام ئەگەر تەنها زیاد لە دووكچ بەجێ‌ما، كوڕیان لە گەڵدا نەبوو ئەوا لە سێ‌ بەش دوو بەشیان بۆ هەیە ، وە ئەگەر تەنها یەك كچ بوو ئەوا نیوەی میراتی یەكەی بۆ هەیە .
تا كۆتایی ئەو ئایەتانەی كە لەبارەی میرات گری ئافرەتەوە هاتوون ، ئیتر ئایا دایك بێت یا كچ یا خوشك یا خێزان .
وە لەبواری خێزانیدا خوای گەورە ژن هێنانی كورت كردەوە لەسەر چوار ژن بەلای زۆرەوە ، بەمەرجێ‌ بتوانێت هەستێت بە دادپەروەری كردن لە نێوانیاندا ، وە ئەگەر ترسا لەوەی كە ناتوانێ‌ بەیەكسانی ڕایان بگرێت ، نابێت لە یەك ژن زیاتر بهێنێت.
وەخوای گەورە پێویستی كردوە لەسەر پیاو بە چاكە هەڵسوكەوتیان لەگەڵدا بكەن ، وەكو دەفەرموێت : [وَعَاشِرُوهُنَّ بِالْمَعْرُوفِ] النساء/19 واتە: هەڵسوكەوتیان بەچاكە لەگەڵدا بكەن.
وەمارەیی بۆ داناوە بەمافی خۆی ، وەفەرمانی كردووە بەوەی كە بەتەواوی پێ‌ی بدرێت ، مەگەر خۆی ڕێگای پێبدات و لێ‌ی خۆش بێت و بە ڕەزامەندی وویستی خۆی وەكو دەفەرموێت:  [وَآتوُا النِّسَاءَ صَدُقَاتِهِنَّ نِحْلَةً فَإِنْ طِبْنَ لَكُمْ عَنْ شَيْءٍ مِنْهُ نَفْساً فَكُلُوهُ هَنِيئاً مَرِيئاً] النساء/4 واتە: مارەیی ئافرەتان بە خۆشحاڵیەوە بدەن ، ئەگەر ئەوان خۆیان لە دڵەوە لێتان خۆش بوون بە ڕەزامەندی خۆیان لە هەر بەشێكی ، ئەوا وەری بگرن و بیخۆن بە خۆشی .
وەخوای گەورە ئافرەتی كردووە بە سەرپەرشتیارو بەڕێوەبەرو پارێزگار لە مالێ‌ هاوسەرەكەیدا فەرمانڕەوایە بەسەر منداڵەكانیەوە،پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم دەفەرموێت: ((المراة راعية في بيت زوجها، ومسؤلة عن  رعيتها)) البخاري 2/441 و مسلم 3/1459. واتە : ئافرەت شوانە لە مالێ‌ هاوسەرەكەیدا وەڵێپرسراوە لە شوان كاریەكەیدا .
وە لە سەر پیاوی پێویست كردووە دابین كردنی پۆشاك وخواردن و پێویستیەكانی ژن.
ژن هێنان لە هۆزە دەشتەكیەكان و گەلە شارەستانیەكان ، بە شێك بوو لە كردنە كۆیلە و بە بەندە كردنی ژنان لە لایەن پیاوانەوە بەڵام ئیسلام ژن هێنانی كردە بەندێكی ئایینی و شارستانی ، بە دانانی خۆشەویستی لە نێوان ژن و مێردا وە فراوان كردن و دروست كردنی چوار چێوەی خۆشەویستی لە نێوان دوو هۆزدا وە تەواو كردنی سۆزو بەزەیی ئینسانی و بڵاوكردنی لە نێوان دایك و باوك بۆ مناڵەكانیان ، وەك لەو فەرموودەیەی خوای پەروەردگاردا دەردەكەوێ‌ : [وَمِنْ آيَاتهِِ أَنْ خَـلَقَ لَكُـمْ مِـنْ أَنْفُسِـكُمْ أَزْوَاجـاً لِتَسْكُنُوا إِلَيْهَا] الروم: من الآية21 واتە: لە نیشانەكانی گەورەیی خۆی دروستی كردووە بۆتان لە نەفسی خۆتان ژن ، بۆ ئەوەی ئارام بگرن لەلایو گێڕاویەتی لە نێوانتاندا خۆشەویستیو بەزەیی.
قورئان دادگەری كردووە لە نێوان ژن و مێرد ، بە بەش كردنی ئیش و كارو مافەكان بەچاكە و داد پەروەری ، لەگەڵ دانانی مافی سەرۆكایەتی بۆ پیاو ، لەبەر ئەوەی پیاو بەتوانا ترە لەسەر جێ‌ بەجێ‌ كردنی بژێوی و پارێزگاری.هەروەك دەفەرمووێ‌:  [ وَلَهُنَّ مِثْلُ الَّذِي عَلَيْهِنَّ بِالْمَعْرُوفِ وَلِلرِّجَالِ عَلَيْهِنَّ دَرَجَةٌ وَاللَّهُ عَزِيزٌ حَكِيمٌ] (البقرة: من الآية228)، واتە: وە بۆ ژنان هەیە لە ماف و حەقەكان بە ئەندازەی ئەوەی لەسەریان پێویستە لە ئیش و كار ، وە بۆپیاوان هەیە یەك پلەی زیاتر لە ژنان.
وە قورئان ئەو پلە زیادەیەی ڕون كردۆتەوە بە ووتەی پیرۆزی :  [الرِّجَالُ قَوَّامُونَ عَلَى النِّسَاءِ بِمَا فَضَّلَ اللَّهُ بَعْضَهُمْ عَلَى بَعْضٍ وَبِمَا أَنْفَقُوا مِنْ أَمْوَالِهِم] (النساء: من الآية34) واتە: پیاوان بەهێز ترن لە ژنان بەو بەخششەی كەخوا دایوەتیە هەندێكیان لە سەر هەندێكیان ، وە بەوەی دەبەخشن لە ماڵەكانیان.
تەڵاق دانی ژن لەوانەیە ببێتە یەكێك لە پێویستیەكانی ژیانی ژن و مێردایەتی، ئەگەر نەتوانرا هەستن بە دابین كردنی مافەكانی ژن و مێردی لە ڕاگرتنی سنوری خوای پەروەردگار و مافەكانی پاراستنی ناموس و دابین كردنی بژێوی (النفقە) ، وە ژیان بە چاكە بردنە سەر لەگەڵ یەكتری ، وە هەروەها تەڵاق شتێكی ڕێ پێدراو بووە لە لایەن خاوەن نامە ئاسمانیەكانی تر ، وە هەروەها لەلایەن ئەوانەی بت پەرستیش بوون لە عەرەب و غەیری عەرەب ، بەڵام تەڵاق دان دەبووە هۆی ئەوەی كە ژن ستەمێكی زۆری لێ‌ بكرێ‌ ، بەڵام ئیسلام هات و هەموو ئەو ستەمانەی لابرد لە سەر ژن لە تەڵاقداندا ، بە شێوەیەكی وا كە هیچ شەریعەتێكی پێش ئیسلام بەم شێوەیە نەبوو ، وە هیچ یاسایەك نەهاتووە لە دوای ئیسلام ، بەو وێنەیەی كە لە ئیسلامدا هەیە ، ئەوروپیەكان تەڵاق دانیان قەدەغەكرد وە ڕەخنەشیان لە ئیسلام دەگرت لە سەری ، بەڵام لە دواییدا بۆ خۆشیان ناچار بوون لەسەر حەڵاڵ كردنی، بەشێوەیەك زیادە ڕەویان تێدا كرد ، كە زۆرجار دەبوە هۆی پەیدا بوونی ئاڵۆزی لە ژیانی ژن و مێرددا و هەڵوەشاندنەوەی پێ‌ بەستی خێزان و هۆز.
وە ئیسلام گرێ‌ی مارەكردنی خستە دەستی پیاو بە شێوەیەكی گشتی. وە هەر بەدەستی پیاوە هەڵوەشاندنەوەی ئەو گرێ‌یە ، چونكە پیاو سورترە لەسەر مانەوەی ژیانی ژن و مێردایەتی ، بەوەی كە لەسەر پیاو پێویستە دابین كردنی بژێوی ، وە هەروەها سەبر و ئارامیان لە ژنان زیاترە لە سەر ناخۆشی ، وە هەروەها خوای گەورە فەرمانیشی بە پیاوان كردووە كە دان بەنەفسی خۆیاندا بگرن .بەباشی ڕەفتار بكەن لەگەڵ ژنەكانیانداو سەبر بگرن لەسەر ناخۆشیەكانیان جا فەرمووی : [ وَعَاشِرُوهُنَّ بِالْمَعْرُوفِ فَإِنْ كَرِهْتُمُوهُنَّ فَعَسَى أَنْ تَكْرَهُوا شَيْئاً وَيَجْعَلَ اللَّهُ فِيهِ خَيْراً كَثِيراً] النساء/19 واتە:بەچاك لەگەڵ ژنەكانتان بژین وەئەگەر شتێكیان تێدا بوو ئێوەحەزتان لێ‌ی نەبوو،لەوانەیە خوای گەورەبەخێرێكی زۆر بۆ تان بگێڕێ‌ .
وەهەروەها ژن مافی هەڵوەشاندنەوەی بەندی مارەكردنی هەیە لەلای قازی ، كاتێك كە مێردەكەی یەكێك لەو كەم و كورتیانەی تێدابێت وەك نەبوونی یەكێك لەو ئەندامانەی كە پێویستن بۆ ژیانی ژن و مێردایەتی و هەندێك نەخۆشیو ناڕێكی وە هەروەها كاتێك كە پیاو نەیتوانی هەستێ‌ بەدابین كردنی مافە پێویستەكانی ئافرەت .
وە لەسەر پیاو پێویستە دابین كردنی بژێوی بۆ ژنە تەڵاق دراوەكەی بۆ ماوەی ئەو ڕۆژانەی كە ناتوانێ‌ مێردێكی تر بكات تێیدا (العِدە) .
ئیســـلام ئـامـۆژگـاری زۆری مــرۆڤــی كردووە بەوەی كە باش بێت لەگەڵ دایك و باوكدا وە بەرامبەری كردووە لەگەڵ پەرستنی خوادا ، وە پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم تەئكیدی كردووە كە مافی دایك لە پێشترە لە هی باوك وە ئامۆژگاری زۆری كردووە لە پەروەردەكردنی كچان و ئاگا لێ‌ بوونی خووشكانت ، بەڵكو بە پێویستی گیڕاوە بۆ هەموو ژنێك كەسێكی هەستێ‌ بە چاودێری كردنی وە هەر ژنێك چاودێری كاری نەبێ‌ لە خزمان ، ئەوا پێویستە لەسەر گەورەی موسوڵمانان و موسوڵمانان چاودێری بكەن و سەرپەرشتی بكەن و یارمەتی بدەن !!
وە پوختەی قسان،بەڕاستی نەمان دیوە لە هیچ ئاینێك و شەرعێك و یاسایەكی جیهاندا ، كە مافی بەخشیبێ بەژنان وەك ئیسلام ، لە دابین كردنی مافەكانیان و چاودێری كردنیان و ڕێز لێگرتنیان .
بەڵام ئەوەی ئەمڕۆ بێ‌باوەڕان و دوو ڕوان و ئەوانەی نەخۆشی لە دڵیاندایە دەیانەوێت ؛ نەهێشتن و لێ‌سەندنەوەی ئەو ڕێزو مافانەیە كە ئافرەتی موسوڵمان بەدەستی هێناوە - ئەو ڕێزو سەربەرزی پارێزراوەی لەئسلامدا هەیەتی توڕەی كردون وڕقی جوڵاندون – چونكە ئەیانەوێت ئافرەت ببێتە ئامێری ڕوخاندن و داوی ڕاوكردنی ئیمان لاواز و خاوەن ئارەزوە ملكەچیەكان ، پاش ئەوەی كە ئارەزوە گڕسەندوەكانی خۆیانیان پێ‌ تێركردوە .
وەكو خوای گەورە دەفەرموێت :[ وَيُرِيدُ الَّذِينَ يَتَّبِعُونَ الشَّهَوَاتِ أَنْ تَمِيلُوا مَيْلاً عَظِيماً] (النساء: من الآية27). واتە: ئەوانەی شوێن ئارەزوەكانیان دەكەون و ئارەزوەكانیان تێر دەكەن بە ناشەرعی،ئەیانەوێت ئێوەش وەكو ئەوان بكەن ، بەلای ئەواندا لابدەن و بچنە سەر ڕەوشتی ئەوان .
وە ئەوانەیش كە دڵیان نەخۆشە لەموسوڵمانان،ئەیانەوێت ببێتە شتومەكێكی هەرزان لەپێشەنگای خاوەن ئارەزو خوازە شەیتانیەكانیان ، ببێتە شتومەكێكی ئاشكرا و پێش چاو،تالەزەت بكەن لە جوانیو ڕوخساریان ، یاخود بگەن بەناشیرین تریش لەمە ، بۆیە سورن لەسەر ئەوەی كە دەرچێت لە ماڵەكەی و شانبەشان بەشداری پیاوان بكەن لەئیش و كارەكانیاندا .یاخود میوانداری بكەن لەناو ئوتێل و چێشتخانەو فڕۆكەو شوێنە گشتییەكانی تر ، یاخود بخوێنن و وانە بڵێنەوە لەبەشێكی خوێندنی تێكەڵاودا ، یاخود ئەكتەرێك بن لەشانۆدا ، یاخود گۆرانی بێژبن ، یاخود بەخشی بەرنامە بكەن لەدەزگا ڕاگەیاندنە ڕووتەكانەوە ، بۆ ئەوەی خەڵكی توشی ئاشوب بكەن و لە خشتەیان بەرن بە دەنگ و ڕەنگیان .
وە گۆڤارە ڕووتەكانیش وێنەی ئافرەتانی لەخشتەبەری ڕووتیان كردووە بەهۆكارێك بۆ خستنە بازاڕی گۆڤارەكانیان و سەرنج ڕاكێشانی خەڵكی و بڵاوبونەوەیان .هەروەها هەندێ‌ لە بازرگانەكان و كارگەكان ئەم وێنانەیان بەكار هێناوە وەكو هۆكارێك بۆ پەیدا كردنی سەرنج ڕاكێشان بۆ بەرهەمەكانیان كە ئەم وێنانەیان داناوە لەسەر پێشەنگاو بەرهەم و بەدەست هاتوەكانیان .
وە بەهۆی ئەم بەكارهێنانە هەڵانەوە ئافرەتان وازیان هێناوە لە ئەركە سەرەكیو ڕاستەقینەكانیان لەماڵەوە و دەست بەرداری بوون ، كە ئەویش هاوسەرەكانیان ناچار كردووە بۆ هێنانی خزمەتكارانی بیانی بۆ خزمەت كردنی منداڵەكانیان . و ڕێكخستنی ئیش وكاری ماڵیان ، كەئەمەش بوە بەهۆی زۆر لە فیتنەكان، وە خراپەیەكی زۆری هێناوە .
*ئیسلام بەرهەڵستی ناكات لە ئیش كردنی ئافرەت لە دەرەوەی ماڵەكەی ئەگەر پەیوەست بێت بەم مەرجانەوە
1- پێویستی بەم ئیش كردنە هەبێت یاخود كۆمەڵ پێویستی پێ‌ی بێت بە شێوەیەك كە پیاو نەبێت جێگاكەی بگرێتەوەو پێ‌ی هەڵسێت .
2- دەبێت ئەم ئیش كردنەی لە پاش هەڵستانی بێت بە جێ‌بەجێ‌ كردنی ئیش و كاری ماڵەوەی كە ئیشە سەرەكیو بنچینەییەكەیەتی
3- ئەم كار كردنە دەبێت لە چوارچێوەی ئافرەتاندا بێت ، وەكو فێر كردنی ئافرەتان و چارەسەركردنی ئافرەتان ، وەجیا بێت لە پیاوان .
4- هەروەها قەدەغە نییە بەڵكو پێویستە لەسەر ئافرەت كە كارو باری دینەكەی فێر بێت ئەوەندەی كە پێویستی پێ‌یەتی ، وە فێربونیشی دەبێت لە چوارچێوەی ئافرەتاندا بێت ، وە هیچی تێدا نییە ئەگەر ئامادەی وانەو دەرس بێت لە مزگەوت و هاوشێوەی مزگەوت ، وەدەبێت داپۆشراو و جیابێت لە پیاوان ، لەسەر ڕۆشنایی ئافرەتانی سەرەتای ئیسلام كە چۆن كردەوەیان دەكرد فێردەبون و ئامادە دەبوون لە مزگەوتەكاندا .