سزای شەرواڵ پیسی (الزنا)
بەروار: 2011/11/11سەردارن: 3396نوسەر: شێخى پایەبەرز:ابن تیمية‌ بە ڕەحمەت بێت

كەسی شەرواڵ پیسی پیاو ئەگەر ژنی هێنابوو ، وە ئافرەت ئەگەر مێردی كردبوو بەردباران دەكرێن هەتا مردن ، وەك چۆن پێغەمبەری خودا صلى الله عليه وسلم ماعزی كوڕی مالكی الأسلمى  و ( الغامدية ) ، و دوو جولەكە و كەسانی تر، كە تاوانی شەرواڵ پیسیان (الزنا) یان كردبوو بەردبارانی كردن ، وە موسڵمانانیش دوای ئەو بەردبارانی شەرواڵپیسیان كردووە ، وە زانایان ناكۆكن : ئایا پێش ئەوەی بەردباران بكرێت سەد داری حەدی لێدەدرێت ؟ دوو بۆچونی جیاواز هەیە لە مەزهەبی ئەحمەد و ئەوانی تر ، بەڵام ئەگەر ژنی نەهێنا بوو ، ئەوە بەپێی قورئان سەد داری حەدی لێدەدرێت ، وە یەك ساڵیش لەو ناوچەیە دور دەخرێتەوە وەك لە سوننەتی پێغەمبەری خودا صلى الله عليه وسلم دا هاتووە ، ئەگەرچی هەندێك لەزانایان دورخستنەوەی بە پێویست ( واجب ) نازانن .
هیچ لەو سزایانە ناسەپێت تاكو چوار كەس گەواهی لەسەر نەدات ، یان كەسەكە خۆی چوار جار گەواهی بدات و دان بەو تاوانەدا بنێ ، لای زۆربەی زانایان ، وە هەندێكیان دەڵێن : تەنها یەكجار كەسەكە گەواهی لەسەر خۆی دا ئەو سزایەی بەسەردا دەسەپێت ، بەڵام ئەگەر دانی بەو تاوانەدا نا و پاشان لێی پاشگەزبووە وە هەندێك دەڵێن : ئەو سزایەی لەسەر دەكەوێت ، وە هەیانە دەڵێت لەسەری ناكەوێت .
وە بەكەسێك دەڵێن هاوسەردار ( المحصن ) " كەئـــازاد و پێگەیشتـو و ژیـر بێت ( مكلف ) " ئەو كەسەیە جووت بوونی كردبێت لەگەڵ خێزانەكەیدا ، ئەگەر بۆ تەنها یەك جاریش بێت ، وە ئایا مەرجە ئەو ژن وپیاوە لەو سیفەتانەی سەرەوە هاوتابن ؟ زانایان دوو بۆچونیان هەیە ... وە ئایا ئەگەر یەكێك پێنەگەیشتو بێت (غیربالغ) و پێگەیشتویەك هاوسەری بێت یان بەپێچەوانەوە ئایە لەڕیزی هاوسەرداران دێتە ئەژمار .
بەڵام ئەو كەسانەی كە لەئەستۆی موسڵماناندان ( أهل الذمة ) ، ئەوانیش هەمان حوكمی موسڵمانانیان هەیە لای زۆربەی زانایان وەك شافعی و ئەحمد ، چونكە پێغەمبەری خودا صلى الله عليه وسلم دوو جولەكەی كە شەرواڵ پیسیان كردبوو بەردبارانی كردن لەبەر دەرگای مزگەوتەكەی ، ئەوەش یەكەم بەردباران بوو لە ئیسلامدا .
وە زانایان ناكۆكن لەو ئافرەتە كەسكی پڕە و پیاو وگەورەشی ( سید ) نییە ، وە هیچ گومان لەوەدا نەبێت كە ئافرەتەكە سكی پڕە ، لە مەزهبی ئەحمەد وئەوانی تر دوو بۆچون هەیە ، وتراوە : سزای حەدی لەسەر نییە ، چونكە ئەشێت بەزۆر سكی پڕكرابێت ، یان ئەشێت ئەو ئافرەتە تۆوی ( منی ) پیاوێكی كردبێتە گیانی خۆیەوە بەبێ ئەنجامدانی تاوانی شەڕواڵپیسی ، یان ئەشێت بەهەڵە گومانبرابێت ژنی پیاوێكە و ئەو كارەی لەگەڵدا كرابێت ، وە وتراویشە سزای حەدی بەسەردا دەسەپێت ، ئەمەیان لە خەلیفە ڕاشدیەكان گێڕاوەتەوە ، وە لە بنەماكانی شەریعەتەوە نزیكە وە بۆچونی خەڵكی مەدینەیە ، چونكە ئەگەری ( الإحتمال ) دەگمەن لای لێناكرێتەوە ، وەك ئەگەری درۆكردنی ، یان درۆی گەواهی دەرەكان ، ئەگەر هۆكاری تاوانەكە دیاربوو .
بەڵام نێرباز هەندێك لەزانایان دەڵێن : سزای وەك سزای شەڕواڵپیسیە ، وە وتراویشە : لەوەش كەمترە ، بەڵام ئەوەی ڕاستی بێت هاوەڵان لەسەری كۆكبن : بكەر و كراویش ( الفاعل والمفعول به ) دەكوژرێن ، ئەگەر ژنیان هەبێت یان نا ، چونكە أهلی ( السنن ) لە ابن عباس رضي الله عنه گێڕاویانەتەوە دەفەرموێت : پێغەمبەری خودا صلى الله عليه وسلم فەرمووی : ((من وجدتموه يعمل عمل قوم لوط ، فاقتلوا الفاعل والمفعول به)) رواه ابوداود (4462),والترمذي (1456)، وابن ماجه (2561)، وصححه الألباني في صحيح الجامع (6589)، واتە : هەركێتان دیت ئیشی گەلی لوطی دەكرد ، بكەر و كراوەكەش بكوژن ، وە أبو داود لە ابن عباس رضي الله عنه گێڕاوەتەوە پرسیاری لێكراوە : ( في البكر يوجد على اللوطية ، قال : يرجم) ، واتە : كچێكی گەنج بینرا ئیشی گەلی لوطى كرد ، فەرمووی : بەردباران دەكرێت ، وە لە علی كوڕی أبو طالبیش رضي الله عنه هەروەها گێڕاوەتەوە .
هاوەڵان ناكۆك نین لەكوشتنی ، بەڵام ناكۆكن لە جۆری كوشتنەكەی ، لە أبو بكری صدیقەوە رضي الله عنه گێڕاوەتەوە : فەرمانی كردووە بەسوتاندنی ، وە لەوانی ترەوە فەرمانكراوە بەكوشتنی ، وە هەندێكیان دەڵێن : دیواری بەسەر دا دەڕوخێنرێت تا دەمرێت ، وە وتراوە : لە پیسترین شوێندا زیندانی دەكرێن تا دەمرن ، وە هەندێكی تریان دەڵێن : دەبرێتە سەر بەرزترین دیواری ناوچەكە و فڕێدەدرێتە خوارێ‌ ، دوای بەرد باران دەكرێت ، وەك چۆن خودا وای بەگەلەكەی لوط كرد ، ئەمەیان لە ابن عباسەوە گێڕاوەتەوە ، وە ڕوایەتێكی تر دەڵێت : بەردباران دەكرێت ، زۆربەی پێشینان لەسەر ئەو بۆ چونەن و وتویانە : چونكە خودا گەلەكەی لوطى بەردباران كرد ، وە بەردباران كردنی شەرواڵپیسیش لە شەریعەتدا دانراوە وەك چواندنێك بە بەردباران كردنی گەلەكەی لوط ، هەردووكیان بەردباران دەكرێن ، ئەگەر ئازادبن یان بەندە ، یان یەكێكیان بەندە بێت ئەویتریان ئازاد ، بەمەرجێك پێگەیشتووبن ، ئەگەر یەكێكیان پێنەگەیشتوو بوو ناكوژرێت بەڵام سزا دەدرێت ، كەسێك پێگەیشتوو نەبێت بەردباران ناكرێت .