بەشی هەشتەم:ئەو ئەحكامانەی تایبەتمەندن بە تەڵاق‌و جیابونەوەوە
بەروار: 2011/11/10سەردارن: 5370نوسەر: باوکی فیردەوس سەنگاوی

باسی یەكەم:
جۆرەكانی تەڵاق بەپێی ئەوساتەی ئافرەتی تێدا تەڵاق دەدرێ لە بێ نوێژی دایە یان نا؟
تەڵاق بەپێی ئەوساتەی كە ئافرەتی تێدا تەڵاق دەدرێ لە بێ نوێژی دایە یاخود نا؟ دەبێتە دوو بەشەوە:
یەكەم:« تەڵاقی سوننی »:
دووەم:« تەڵاقی بیدعی »:
باسی دووەم
جیاوازی نێوان ئافرەتێكی گوازراوە‌و ئافرەتی نەگوازراوە كە تەڵاق بدرێ‌و لە بێ نوێژیدا بێ
ئەو حوكمەی كەباسمان كرد دەربارەی تەڵاقی سوننی ‌و بیدعی تایبەتە بە ئافرەتێك كە گوێزرابێتەوە‌و چوبێتە لای مێردی خۆی.
كەوابوو: ئەگەر ئافرەتێك نەگوێزرابێتەوە، ئەوا مەسەلەی پاكێتی‌و بێ نوێژی نایگرێتەوە‌و شموولی ناكات، بۆیە دەتوانرێ تەڵاق بدرێ لە بێ نوێژی دا بێ یان لە پاكێتی دا بێ .
وە ئافرەتەكەش هیچ عیدەیەكی لەسەر نییە لە دوای تەڵاق دانەكەی، كەواتە دوای تەڵاق دانەكەی ڕاستەوخۆ بۆی هەیە مارەبكرێ لەیەكێكی تر.
باسی سێیەم
گێڕانەوەی ئافرەتێك كە لە بێ نوێژی دا تەڵاقدرا بێ
وەكو وتمان ئەگەر ئافرەتێك لە كاتی بێ نوێژی دا تەڵاق بدرێ، یان لە پاكێتیەكدا كە سەجێی لەگەڵ كرابێ، ئەوا هەرچەندە پیاوەكە تاوانبار دەبێ، بەڵام تەڵاق دانەكە جێی هیچ ناگرێ‌و لەسەری ناكەوێ
باسی چوارەم
دەست هەڵگرتنی ژن لە مێردەكەی لەماوەی بێ نوێژی دا(خلع)
«خلع»:بریتیە لەوەی ئافرەت داوا لە پیاوەكەی بكات دەست بەرداری بێ‌و دەستی لێ هەڵگرێ، بەرامبە بەو ماڵەی كە ئافرەتەكە دەیداتە پیاوەكە.

[بۆ خوێندنەوەی درێژەی بابەت كلیك لەسەر داگرتن بكە]