پرسیارى یه‌كه‌م : ئایا سه‌له‌فیه‌ت حیزبه ئه‌گه‌ر حیزب نیه ئه‌ی بۆ ئێوه‌ش ناوتان له خۆتان ناوه سه‌له‌فی ؟
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحيمِ
الحَمْدُ لِلَّهِ نَسْتَعِينُهُ وَنَسْتَغْفِرُهُ وَنَعُوذُ بِهِ مِنْ شُرُورِ أَنْفُسِنا مَنْ يَهْدِ اللَّهُ فَلاَ مُضِلَّ لَهُ وَمَنْ يُضْلِلْ فَلا هادِيَ لَهُ وَأشْهَدُ أنْ لا إِلهَ إِلاَّ اللَّهُ وأشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّداً عَبْدُهُ وََرسُولُهُ. أَمَّا بَعْدُ ... فَإِنَّ أَصْدَقَ الحَدِيْثِ كِتَابُ اللهِ وَخَيْرَ الهَدْيِ هَدْيُ مُحَمَّدٍ (صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَعَلَى آلِهِ وَسَلَّمَ)وَشَرَّ الأُمُوْرِ مُحْدَثَاتُهَا وَكُلَّ مُحْدَثَةٍ بِِدْعَةٌ وَكُلَّ بِدْعَةٍ ضَلالَةٌ وَكُلَّ ضَلالَةٍ فِي النَّار.
أما بعد :
نه‌خێر سه‌له‌فیه‌ت حزب نیه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك، به‌ڵكو سه‌له‌فیه‌ت تاكه كۆمه‌ڵن كه له هه‌موو بوارێكدا له‌سه‌ر هه‌قن، بۆ یه واجبه له‌سه‌ر هه‌موو موسوڵمانێك شوێن كه‌وته‌ى سه‌له‌فى صالح بێت و بانگه‌وازى بۆبكات و چونكه تاكه به‌رنامه‌یه تارۆژى قیامه‌ت بمێنێته‌وه له‌سه‌ر حه‌ق، به‌ڵكه‌ش له‌سه‌ر ئه‌م قسه‌یه فه‌رمووده‌ى صحيحى پێغه‌مبه‌ره‌كه‌مانه(صلى الله عليه وسلم)كه فه‌رموویه‌تى : {لا تزال طائفة من أمتي على الحق ظاهرين لا يضرهم من خذلهم ولامن خالفهم} رواه مسلم (4932)
وه‌سه‌له‌فیه‌ت دژایه‌تى حیزبایه‌تى ئه‌كات به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك، هۆكاره‌كه‌شى دیاره له‌به‌رئه‌وه‌ى سه‌له‌فیه‌ت شوێن كه‌وتنى كه‌سێكى پارێزراوه له هه‌موو گوناهێك ئه‌و كه‌سه‌ش پێشه‌وامان پێغه‌مبه‌ر (محمد)ه (صلى الله عليه وسلم) به‌ڵام حیزبه‌كان به‌ناوى ئیسلامه‌وه شوێن كه‌وته‌ى كه‌سانێكى نه‌پارێزراون له گوناه و تاوان كه بریتین له (ئه‌میرو ئه‌میندارو ڕابه‌ر) ه كانیان
حیزبایه‌تى واته: دین پارچه پارچه‌كردن، پاشان موسوڵمانان پارچه پارچه كردن كه شتێكى ئاشكرایه له‌م ڕۆژگاره‌دا، ئه‌م پارچه پارچه كردنه‌ش حه‌رامه [وَاعْتَصِمُوا بِحَبْلِ اللَّهِ جَمِيعاً وَلا تَفَرَّقُوا ] آل عمران: ١٠٣
ناوى سه‌له‌فیه‌ت : ناوێكى شه‌رعیه سه‌رچاوه‌ى ئه‌م ناوه‌ش ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پێغه‌مبه‌رى خۆشه‌ویستمان
(صلى الله عليه وسلم) كه به فاطمه ى فه‌رموو : ( رضى اللّه عنها) { نعم السلف أنا لك} رواه مسلم (2450)
هه‌روه‌ها زانایان له كتێبه‌كانیاندا ئه‌وه‌نده ووشه‌ى سه‌له‌فیان به‌كارهێناوه كه له‌ژماردن نایه‌ت،ئایا ئه‌وان ئاماده‌ن وازبهێنن له‌ناوى حیزبه‌كانیان یان مه‌زهه‌به‌كانیان یان گریقهكانیان ناوه‌كانیان نه‌شه‌رعیه‌و نه‌ڕاسته.داوائه‌كه‌ن ناوى سه‌له‌فیه‌ت بانه‌بێت .
جیاوازى نێوان سه‌له‌فیه‌ت و حیزبه‌كان بریتى یه له جیاوازى له بیروباوه‌ڕو مه‌نهه‌ج و هه‌ڵسوكه‌وتدا بۆیه تانه‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ مه‌نهه‌جى حه‌قى سه‌له‌فیه‌ت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك موسوڵمانان نابن به‌یه‌ك كۆمه‌ڵ به‌و شێوه‌یه‌ى كه خواى گه‌وره داوامان لێده‌كات.
پێویسته ئه‌وه‌ش بزانین كه سه‌له‌فیه‌ت تاكه كۆمه‌ڵن كه له‌سه‌ر حه‌ق بن، ئه‌وانه‌ى سه‌له‌فیه‌ت دابه‌ش ده‌كه‌ن به‌سه‌ر چه‌ند ناوێك‌دا(سه‌له‌فى عملى ..سه‌له‌فى جیهادی ...) ئه‌م دابه‌ش كردنه دابه‌شكردنێكى ناڕاسته‌و هیچ كام له‌زانایانى شوێن كه‌وته‌ى سه‌له‌فى صالح پێى ڕ‌ازى نین و دژایه‌تى ئه‌م دابه‌شكردنه‌ش ئه‌كه‌ن. سه‌له‌فیه‌ت یه‌كه‌و ناكرێت به‌چه‌ند به‌شه‌وه.
پرسیارى دووه‌م : ئایا ڕاسته ده‌سه‌ڵات یارمه‌تی ئێوه ئه‌دات له دژی حیزبه ئیسلامیه‌كان ؟
(سبحانك هذا بهتان عظيم) یارمه‌تیمان ته‌نها (اللّه) یه ئه‌وه‌ى كه‌ناوى یارمه‌تى بێت له هیچ لایه‌ن و حكومه‌تێكه‌وه وه‌رى ناگرین و وه‌رمان نه‌گرتوه. درۆ ناكه‌ین له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا وه‌ك حیزبیه‌كان. ئه‌گه‌ر وه‌رمان بگرتایه ئه‌مان ووت یارمه‌تیمان بۆدێت. سوێند به‌خوا كرێ ى چاپكردنى (گۆڤارى ڕێگاى ڕاست) به‌قه‌رزه تا ئه‌فرۆشرێت، پاشان كرێى چاپخانه‌كه ئه‌درێت. به‌ئاشكرا ئه‌ڵێم: له‌ڕه‌خنه ناترسین به‌ڵام درۆى هیچ كه‌س و لایه‌نێكمان پێ قبوڵ نیه‌و به‌رپه‌رچى ئه‌ده‌ینه‌وه پشتیوان به‌خوا.
پرسیارى سێ یه‌م : هه‌ندێ له‌وانه‌ی ڕقیان له سه‌له‌فیه ئه‌ڵێن بۆیه ئێوه ئه‌توانن ڕیشتان هه‌بێو ده‌رستان هه‌بێ و خۆتان ئاشكرا بكه‌ن چونكه سه‌ر به ده‌سه‌ڵاتن و دیفاعی لێ ده‌كه‌ن ؟
له‌كوردستان تاڕاده‌یه‌ك ئازادى دراوه به‌هه‌موو كه‌س و كۆمه‌ڵێك كه‌بانگه‌واز بۆ بیر‌و بۆچونى خۆى بكات جائیتر حه‌ق بێ یان ناحه‌ق، هه‌روه‌كو چۆن ڕێگه دراوه به حیزبیه‌كان( رادیۆ . ته‌له‌فیزیۆن . ڕۆژنامه ) یان هه‌بێت سه‌له‌فیش دیندارێتیه نه‌ك حیزبایه‌تى حه‌قى خۆیه‌تى ڕێگه‌ى پێ بدرێت دیارده‌ى سوننه‌ت و ده‌رس و ئامۆژگارى یان هه‌بێت له به‌رژه‌وه‌ندى قه‌ومى كوردى خۆمان. هه‌رچه‌نده تائێستاش وه‌كو پێویست داواكاری یه‌كانمان جێ به‌جێ نه‌كراوه، به‌ڵام حیزبیه‌كان چه‌نده‌ها قوتابخانه‌یان هه‌یه له‌كوردستان بۆ به‌رژه‌وه‌ندى حیزبه‌كه‌یان خستویانه‌ته‌گه‌ڕ، بۆ خۆتان ڕه‌وایه بۆ غه‌یرى خۆتان به ڕه‌واى نازانن له كاتێكدا بانگه‌شه‌ى ئیسلام ده‌كه‌ن !!!
دیفاع له‌خراپه‌و هه‌ڵه‌ى هیچ كه‌س و لایه‌نێك ناكه‌ین، هۆى ووتنى ئه‌م قسه‌یه‌یان ئه‌وه‌یه كه‌ئێمه له‌سه‌ر مینبه‌ر جنێو به‌ده‌سه‌ڵات ناده‌ین وه‌ك هه‌ڵگرانى فكرى (الخوارج)
ئامۆژگاریمان بۆ ده‌سه‌ڵاتدار به‌گوێره‌ى فه‌رموده‌ى پێغه‌مبه‌رمانه (صلى الله عليه وسلم) كه فه‌رمویه‌تى :(من كانت عنده نصيحة لذي سلطان فلايكلمه بها علانية،وليأخذه بيده وليخل به. فإن قبلها قبلها. وإلاّ كان قد أدى الذي عليه و والذي له) أخرجه أحمد في (( المسند )) (3290) وابن أبى عاصم فى (( السنه )) (1096) والحاكم في (( المستدرك )) (3290) وأورده الهيثمى فى الجمع (5229-230) بلفظ (( من أراد أن ينصح......)) من حديث عياض بن غنم (رضي اللّه عنه) والسياق الحاكم ، وهو حديث حسن ، وصححه الالباني (1096)واته : هه‌ركه‌سێك ئامۆژگاریه‌كى هه‌بێت بۆ خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتێك بابه‌ئاشكرا نه‌یڵێت واته له‌ناو خه‌ڵكدا یان له سه‌ر منبه‌ر ،به‌ڵكو بچێ بۆلاى به‌ته‌نها قسه‌ى له‌گه‌ڵ بكات ئه‌گه‌ر ئامۆژگارییه‌كه‌ى وه‌رگرت لێت ئه‌وه چاكه،ئه‌گه‌ر وه‌ریشى نه‌گرت تۆ واجبى سه‌رشانى خۆتت ئه‌نجامداوه گوناهبار نابیت ئه‌گه‌ر به‌گوێى نه‌كردیت.
به‌م شێوه‌یه ئامۆژگارى كردنى ده‌سه‌ڵاتدار مه‌نهه‌جى سه‌له‌فى صالحه به‌پێچه‌وانه‌ى ئه‌م ڕێگایه واته به‌ئاشكرا له‌ناو خه‌ڵك و له‌سه‌ر منبه‌ر باسكردنى كه‌م و كوڕى و ناته‌واوى ده‌سه‌ڵاتدار مه‌نهه‌جى خه‌وارجه‌كانه
پرسیارى چواره‌م :ئامۆژگاریت چیه بۆ ئه‌و گه‌نجانه‌ی خه‌ڵه‌تاون به حیزبایه‌تی ؟
ئامۆژگاریم بۆ هه‌موو ئه‌و گه‌نجانه‌ى كه‌هه‌ڵخه‌ڵه‌تاون به‌حیزبایه‌تى به‌ناوى ئیسلامه‌وه ئه‌وه‌یه :
براكانم : دیندارێتى نیه بۆیه پێویسته دوور بكه‌ونه‌وه له‌هه‌موو ئه‌و گروپ و حیزبانه‌ى كه بیر‌و بۆچونیان پێچه‌وانه‌ى سه‌له‌فى ێالحه. چیتر خۆتان مه‌كه‌ن به‌كۆیله‌ى سه‌رۆك حیزبه‌كان به‌ره‌و ئازادى هه‌نگاو بنێ، گوێڕایه‌ڵیتان بۆ په‌یمانێكى داهێنراو (البيعة الحزبية) گوناهبار ئه‌بن بۆ ناپرسن ئه‌م حیزبانه كه‌دروست بوون له‌ژێر په‌رده‌ى ئیسلامدا ئه‌گه‌ر شه‌رعی یه‌و ڕاسته زانایانى وه‌كو( شافعى. مالك. أحمد. أبو حنيفة) ڕه‌حمه‌تى خوایان لێبێت نه‌یان كردووه، بۆچى ڕ‌ازى ئه‌بن به‌كارتان بهێنن بۆ به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان له‌ژێر په‌رده‌ى ئیسلامدا؟ تاكه‌ى پارێزگارى له‌گه‌نده‌ڵیه‌كانیان ئه‌كه‌ن؟ تاكه‌ى وه‌كو په‌یژه‌یه‌ك به‌كارتان بهێنن بۆ گه‌شتن به‌ده‌سه‌ڵات و پاره كۆكردنه‌وه له‌سه‌ر حسابى ئێوه؟
تاوانبارن ئه‌گه‌ر وازیان لێ نه‌هێنن و ته‌مه‌نى گه‌نجیتان به‌كارنه‌هێنن بۆسه‌رخستنى مه‌نهه‌جى سه‌له‌فى ێالح به‌زانیارى به‌سودو تێگه‌یشتنى باش له‌قورئان و فه‌رمووده صحیحه‌كانى پێشه‌وامان(صلى الله عليه وسلم) ناكۆكى نێوان گه‌نجه‌كانمان هۆكارى سه‌ره‌كى تێیدا حزبایه‌تی یه ، بۆیه داواكارم ئاشت ببنه‌وه به‌شوێن كه‌وتنى مه‌نهه‌جى سه‌له‌فى صالح و دوركه‌وتنه‌وه له حیزبایه‌تى پڕگه‌نده‌ڵى و بۆگه‌ن.
قال رسول اللّه (صلى الله عليه وسلم) (دَعُوها فَإِنها مُنْتِنة) رواه البخاري (4905) له ڕیوایه‌تێكى تردا فه‌رموویه‌تى
(دَعُوها فَإِنّها خبيثة) رواه البخاري (3518) سوێند به (اللّه) مه‌به‌ستم له‌م قسانه ته‌نها ئامۆژگارى خێره بۆ ئێوه‌ى برام هیچ مه‌به‌ستێكى ترم نیه ته‌نها سه‌ربه‌رزى و خۆشى ئێوه نه‌بێت باچیتر به زووبانى شیرینى خۆیان فریوتان نه‌ده‌ن، شوێن كه‌ف و كوڵ مه‌كه‌ون زانیارى له‌كه‌سانێكى نه‌زان وه‌رناگیرێت باخۆشى به عالم بزانێت یان بانگه‌شه‌ى زانایه‌تى بۆخۆى بكات، هه‌روه‌ها زانیارى له‌كه‌سانێكى لاده‌رله‌بیرو باوه‌ڕى پاك وه‌رناگیرێ هه‌رچه‌نده زوبان پاراویش بێت له قسه‌كردندا. به‌هیواى سود وه‌رگرتن له‌م چه‌ند ئامۆژگاریه برایانه بۆتان سه‌ربه‌رزبن بۆخزمه‌تى ئیسلام و موسوڵمانان له‌سه‌ر مه‌نهه‌جى سه‌له‌فى صالح.
پرسیارى پێنجه‌م : ئایا كوردستان وڵاتی كوفره وه‌ك هه‌ندێ له ته‌كفیریه‌كان ئه‌یڵێن ؟
برایانى به‌ڕێزم : هه‌رشوێنێك به ئاشكرا بانگ بدرێت تێیدا، نوێژى جه‌ماعه‌تى تیا ئه‌نجام بدرێت، نوێژى هه‌ینى و چه‌ژنه‌كانى تیا ئه‌نجام بدرێت به‌ئاشكرا.ئه‌و شوێنه پێى ده‌وترێت وڵاتى ئیسلام و خه‌ڵكه‌كه‌ى موسوڵمانه، كوردستانیش وه‌كو شوێنه‌كانى تر به‌ئاشكرا فه‌رزه‌كانى تیا ئه‌نجام ئه‌درێت بۆیه به‌وڵاتێكى موسوڵمان حساب ده‌كرێت، ئه‌وانه‌ى كه‌ده‌ڵێن كوردستان وڵاتى كوفره دورن له‌هه‌موو ڕاستیه‌كه‌وه و پێچه‌وانه‌ى شه‌رعى ئیسلام و زانایان حوكم ئه‌ده‌ن به‌سه‌ر خه‌ڵكدا كه ئه‌ویش پیشه‌ى ته‌كفیریه‌كانه،
پرسیارى شه‌شه‌م:ئایا سه‌له‌فی تا چه‌نده ئه‌توانێ سوود له ئینته‌رنێت ببینێ بۆ بانگه‌واز بۆ لای خوا؟
ئینته‌رنێت ئامێرێكه وه‌كو هه‌موو ئامێره‌كانى تر بۆ خێر‌و شه‌ڕو خراپه‌كارى به‌كار ئه‌هێنرێت، ئه‌گه‌ر بۆ خێر به‌كارهێنرا ئه‌وا خێر و چاكه‌یه، سه‌له‌فیه‌كان پێویسته به‌كارى بهێنن بۆبانگه‌وازى ڕاست وه‌كو هه‌موو ئامێره پێشكه‌وتووه‌كانى تر‌ى سه‌رده‌م به‌ڵام له‌ژێر ڕۆشنایى یه‌كانى قورئان و فه‌رمووده صحیحه‌كانى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)
پرسیارى حه‌وته‌م :ئایا ڕاسته سه‌له‌فی هه‌موو موسڵمانان به گومڕا ئه‌زانن به‌س خۆیان به ڕاست ئه‌زانن ؟
نه‌خێر ڕاست نیه، ئه‌م قسه‌یه ماناى (معصوم) بوون ئه‌گه‌یه‌نێت كه ئێمه وه‌كو سه‌له‌فى بیر‌و باوه‌ڕمان وایه ته‌نها پێشه‌وامان(صلى الله عليه وسلم) پارێزراوه له‌هه‌ڵه و گوناه. پاشان گومڕایى بۆ كه‌سێك ئه‌وترێت كه هه‌ق بزانێت و به ئه‌نقه‌ست پێچه‌وانه‌ى حه‌ق بكات به‌كه‌سانى نه‌زان ناوترێت گومڕا تاهه‌قى بۆ ڕون نه‌كرێته‌وه، ئه‌وترێت ئیشه‌كه‌ى گومڕاییه كه پێچه‌وانه‌ى سوننه‌ت بێت .به‌ڵام كه‌سانێك كه‌شاره‌زان له‌دین دا پێچه‌وانه‌ى ئیسلام قسه ئه‌كه‌ن و فه‌توا ئه‌ده‌ن ئه‌وانه گومڕان هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ى بیدعه چین گومڕان له‌سه‌ر زوبانى پێغه‌مبه‌رمان (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت :(وكل بدعة ضلالة) رواه أبوداود(4607).والترمذي (267).وابن ماجة(43) خۆیان گومڕان و خه‌ڵكیش گومڕا ده‌كه‌ن.وه‌كو پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) فه‌رمویه‌تى : (فضلُوا وأَضَلُّوا) رواة البخارى.(34) ومسلم (673).
سوێند به‌خوا زۆرێك له مامۆستا‌و ئه‌میره‌كانیان چاك ئه‌زانن ئه‌وه‌ى ئه‌یڵین و ئه‌نجامى ئه‌ده‌ن له‌گه‌ڵ شه‌رعى ئیسلامدا ناگونجێت و دژى ئیسلامه به‌ڵام شوێن كه‌وتنیان بۆ به‌ده‌ست هێنانى به‌رژه‌وه‌ندى دنیایان واى كردوه ڕه‌زامه‌ندى خه‌ڵك پێش ڕه‌زامه‌ندى خوا بخه‌ن بۆیه گومڕان و گومڕاكه‌رن
پرسیارى هه‌شته‌م : ئایا ئه‌مه ڕاسته سه‌له‌فی بڕوای به جیهاد نیه ؟
باوه‌ڕمان هه‌یه به‌هه‌موو ئایه‌ته‌كانى قورئان و حديثه صحیحه‌كانى پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) كه‌باس له جیهادو فضلى جیهاد وه تێكۆشان له‌ڕێگاى خوادا له‌گرنگترین شیعارى ئیسلامه چڵه‌پۆپه‌ى ئیسلامه، تێكۆشان له‌ڕێگه‌ى خوادا به‌رده‌وامه تاڕۆژى قیامه. به‌ڵام ئه‌نجام دانى جیهاد مه‌رجى شه‌رعى هه‌یه تامه‌رجه‌كانى نه‌یه‌ته‌دى ناكرێت (الإمام. الدولة. الراية) به‌ڵام ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ ئه‌نجام ئه‌درێت له‌ژێر ناوى(الجهاد في سبیل اللّه) به‌جیهادى شه‌رعى نازانین به‌ڵكو جۆرێكه له شۆڕشى خه‌وارج به‌ناوى جیهاده‌وه خه‌ڵكى پێ چه‌واشه ئه‌كرێت. ڕۆژ له دواى ڕۆژ ئه‌وانه‌شى كه‌بانگه‌شه‌ى جیهادیان ئه‌كرد په‌شیمانى خۆیان ڕائه‌گه‌یه‌نن و به‌بڕیارى حیزبیان و له‌كۆنگره‌ى حیزبیان‌دا (مه‌كته‌ب عه‌سكه‌ریه‌كانیان) هه‌ڵئه‌وه‌شێننه‌وه و بڕیارى وازهێنانیان له‌خه‌باتى چه‌كدارى ڕائه‌گه‌یه‌نن دواى ئه‌وه‌ى خه‌ڵكێكى زۆریان به‌كوشتداو دوژمنایه‌تى زۆریان له‌ناو وڵاتاندا بڵاوكرده‌وه‌و ئافره‌تێكى زۆریان بێ هاوسه‌ر كرد‌و منداڵێكى زۆریان هه‌تیو كرد. جیهاد كردنه‌كه‌شیان ته‌نها بۆ پاره بوو. هه‌ركاتێك پاره‌كه‌یان وه‌رئه‌گرت ئاشتی یان ڕائه‌گه‌یان. كه‌پاره‌شیان پێنه‌درایه بانگه‌شه‌ى جیهادیان ده‌كرد ئه‌وانه‌شیان كه‌له ژیان دا ماون ئێستا چى شوێنێك خۆشه له‌وێ ئه‌ژین و هه‌ندێكیشیان (مه‌عاشى خانه‌نشین) ى وه‌رئه‌گرن واته (مجاهدى متقاعد) ئێستاش ئه‌وه‌ى باسى ناكه‌ن جیهاده. به‌ڵكو هه‌وڵى حه‌ڵاڵ كردنى و مۆسیقا و ڕیباو تێكه‌ڵ كردنى ژن و پیاو مه‌به‌ستیانه.به‌ڵام ئێمه‌ى شوێن كه‌وته‌ى سه‌له‌فى صالح پاكردنه‌وه‌ى بیروباوه‌ڕو ڕه‌وشتى مسوڵمانان له‌دیارده‌كانى شیرك و كوفر و بیدعه و تاوان به‌گه‌وره‌ترین تێكۆشان ئه‌زانین له‌ڕێگه‌ى خوادا. وه‌هه‌وڵ ئه‌ده‌ین بۆ نه‌هێشتن و كه‌مكردنه‌وه‌ى ده‌مارگیرى مه‌زهه‌بى و حیزبى كه زاڵبووه به‌سه‌ر بیر‌و هۆشى زۆرینه‌ى گه‌نجه‌كانمانداو بۆته مایه‌ى پارچه پارچه بوون و ته‌سك كردنوه‌ى برایه‌تى و هاوكارى له چوار چێوه‌ى مه‌زهه‌بیى و حیزبى دا.
پرسیارى نۆیه‌م : ئایا ڕاسته ئێوه جنێو به حیزبه ئیسلامیه‌كان ئه‌ده‌ن و مه‌دحی حیزبه علمانیه‌كان ئه‌كه‌ن یان لێیان بێ ده‌نگن ؟
جنێودان ڕه‌وشتى موسوڵمان نیه به‌ڵكو نیشانه‌ى فاسقه‌كانه. ئه‌گه‌ر موسوڵمانێكى سه‌له‌فى جنێوبدات كارێكى هه‌ڵه‌ى كردوه و پێویسته په‌شیمان ببێته‌وه و داواى لێخۆشبوونى خوا بكات. مه‌دحى هیچ كه‌سێك ناكه‌ین به‌ئاشكرا دژایه‌تى ئیسلام بكات. فه‌رمان كردن به‌چاكه‌و نه‌هى كردن له‌خراپه‌ش به‌واجب ئه‌زانین له‌هه‌موو كاتێكدا به‌گوێره‌ى مه‌رجه شه‌رعیه‌كانى. مه‌به‌ستیان له‌م پرسیاره هه‌روه‌كو پرسیارى سێ یه‌م وه‌ڵاممان داوه‌ته‌وه، به‌دڵنیایشه‌وه ئه‌ڵێم زیانى حیزبیه‌كان به‌ناوى ئیسلامه‌وه زیاتره بۆئیسلام تاخه‌ڵكانێكى نه‌زان به‌هۆى هه‌ڵه‌ى حیزبیه‌كانه‌وه دژ ایه‌تى ئیسلام و موسوڵمانان ئه‌كه‌ن. چونكه حیزبیه‌كان به‌ناوى ئیسلامه‌وه موسوڵمانان چه‌واشه ئه‌كه‌ن و خه‌ڵكیش نازانێت بۆیه پێیان هه‌ڵئه‌خه‌ڵه‌تێت.به‌ڵام ئه‌وه‌ى به‌ئاشكرا دژایه‌تى ئسلام بكات هه‌موو موسوڵمانێكى عاقڵ ئه‌یناسێت ئیتر چۆن مه‌دح ئه‌كرێت.
دواپرسیار :چی ئه‌ڵێی به‌وانه‌ی بوختان بۆ سه‌له‌فیه‌كان ئه‌كه‌ن ؟
هه‌ڵبه‌ستنى درۆ بۆ له‌كه‌داركردنى كه‌سانێكى پاك. ئه‌وانه‌ى به‌م كاره هه‌ڵئه‌سن ئه‌بێ چاك بزانن كه‌پێشه‌وایان بریتى یه له (جوله‌كه و گاور) وه‌گه‌وره‌ترین سته‌م هه‌ڵبه‌ستنى درۆیه و پاشان هه‌وڵدان بۆ دورخستنه‌وه‌ى خه‌ڵك له كه‌سانێكى ڕابردوو پاك.
ئه‌وه‌باشه بۆ ئه‌وكه‌سانه‌ى كه ئه‌م ڕه‌وشته خراپه‌یان هه‌یه(بوختان كردن) ته‌وبه بكه‌ن و په‌شیمان ببنه‌وه له‌م كاره ناشرینه چونكه ئه‌گه‌ر په‌شیمان نه‌بنه‌وه لێى به‌خته‌وه‌ر نابن له دونیا و له قیامه‌تدا.
زیانه‌كانى بوختان كردن
1- بوختان كردن ده‌ردێكى كوشنده‌یه‌و گه‌وره‌ترین ترسناكى هه‌یه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا به‌گشتى.
2- بوختان كردن هۆیه‌كه بۆتیاچونى خاوه‌نه‌كه‌ى و ئه‌وه‌ش كه پێى ڕازیه‌و له‌گه‌ڵیدایه.
3- بوختان كردن ده‌بێته هۆى توڕه‌بونى (الله) و ڕێگه‌یه‌كه بۆ چونه‌ناو ئاگر.
4- بوختانچى سوك ئه‌بێت له‌ناو خه‌ڵكیداو متمانه له‌ده‌ست ده‌دات.
5- بوختانچى له‌ناو خه‌ڵكیدا بێ ڕێزه‌و به‌چاوى سوك سه‌یرى ئه‌كرێت.
6- بوختان كردن به‌ڵگه‌ى لاوازى ئیمانى خاوه‌نه‌كه‌یه‌تى.
پێویسته ئه‌وه‌ش بزانین مێژوو چه‌ند باره ئه‌بێته‌وه. ئه‌گه‌ر سه‌یرى مێژووى گروپه گومڕاكان بكه‌ین به‌رده‌وام كاریان بوختان كردن بووه بۆ شوێن كه‌وتوانى حه‌ق و هه‌ر ڕۆژگاره به‌شێوه‌یه‌ك هه‌وڵیان داوه بۆ كۆسپ دورست كردن له‌ڕێگه‌ى بانگه‌وازى حه‌قدا و دورخستنه‌وه‌ى خه‌ڵك له‌به‌رنامه‌ى پاكى ئیسلام و بونه‌ته‌دارده‌ستى ناحه‌زانى ئیسلام بۆ ڕێگه‌گرتن له‌بڵاوبونه‌وه‌ى بانگه‌وازى شوێن كه‌وتوانى سه‌له‌فى صالح له‌پێناو ده‌ست كه‌وتنى ماڵێكى دونیا یان پله‌و پایه‌یه‌كى كه‌مى دونیا.چونكه ئه‌وانه‌ى ئه‌یانه‌وێت ڕێگه بگرن له بانگه‌وازى حه‌ق بریتین له :
1- پاشگه‌زبووه‌كان له‌ئیسلام (المرتدون) ئه‌وانه‌ى بێباوه‌ڕ بوونه‌وه به‌شوێن كه‌وتنى پڕوپاگه‌نده‌ى هه‌ڵه كه دژ به ئیسلام
ئه‌وترێت وه‌كو ئه‌وه‌ى ئه‌ڵێن ئیسلام ئه‌گه‌ر باش بوبێت بۆ ڕۆژگارى ڕابردوو ئه‌وا بۆ ڕۆژگارى ئه‌مڕۆ باش نیه چونكه ئه‌وانه‌ى شوێن دین بكه‌ون به‌رده‌وام دواكه‌تووئه‌بن.ئه‌وانه‌ى وازیان له‌دین هێناوه پێشكه‌وتنیان به‌ده‌ست هێناوه وه‌كو وڵاتانى ڕۆژئاوا.ئه‌گه‌ر پێ یان بوترێت به‌ڵگه‌تان چیه؟ ئه‌ڵێن به‌گومانى خۆیان ڕۆژئاوای یه‌كان كاتێك وازیان له دینه‌كه‌یان هێنا پێشكه‌وتنیان به‌ده‌ست هێنا ئه‌ڵێن ئێمه‌ش ئه‌گه‌ر وه‌كو ئه‌وان واز له‌دین نه‌هێنین پێشكه‌وتوو نابین. وه‌ڵاممان بۆیان پێ یان ئه‌ڵێم :
ئێمه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مل كه‌چى ئه‌م قسه‌یه‌تان نابین كه ڕۆژئاواییه‌كان وازیان له دینه‌كه‌یان هێناوه به‌ڵكو زۆرینه‌یان گوێڕایه‌ڵى دینى خۆیان ئه‌كه‌ن و شه‌ڕى له‌سه‌ر ئه‌كه‌ن باشترین نمونه‌ش بۆتان بریتى یه له بوونى ئه‌وهه‌موو (كه‌نیسانه‌ى) كه هه‌یانه له هه‌موو وڵاتاندا و بانگه‌وازى به‌رده‌وامیان بۆزیادكردنى شوێن كه‌وته‌ى دینه‌كه‌یان شه‌ڕى (ایرلندا) له‌نێوان (كاثوليك و بروتستانت) چه‌ند ساڵه به‌رده‌وامه هیچ هۆكارێك نی یه ته‌نها جیاوازى نه‌بێت له بیروباوه‌ڕدا. دینى ئه‌وان به‌كه‌ڵكى ئه‌م ڕۆژگاره نایه‌ت و له‌گه‌ڵ شارستانى سه‌رده‌مدا ناگونجێت. دینى ئیسلام وه‌كو دینى ئه‌وان نیه. جیهان هه‌رهه‌مووى شاهیدى ئه‌دات بۆشارستانێتى گه‌وره‌ى ئیسلام كاتێك كه موسوڵمانان به‌هێزبوون له‌هه‌موو بوارێكدا. شه‌ڕى نێوان ئیسلام و خاچ په‌رسته‌كان بۆماوه‌ى (190) ساڵ به‌رده‌وام بوو.خاچ په‌رسته‌كان شكستیان هێنا له‌به‌رده‌م موسوڵماناندا له‌گه‌ڵ زۆرى ژماره‌ى خاچ په‌رستان و زۆرى چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى دا. له‌وه‌ڵامدا ئه‌ڵێن ئه‌مه گریانتانه بۆئیسلام. ئه‌مڕۆ شتێكى وامان نیشان بده‌ن كه‌ئیسلام بتوانێت ئه‌نجامى بدات . ئه‌ڵێم رێگه‌ى ئیسلامى حه‌ق بده‌ن بڵاوبكرێته‌وه چیتان ئه‌وێت پێتان ئه‌درێت له هێز له پێشكه‌وتن له‌هه‌موو بوارى پێشكه‌وتندا.ئایا ئه‌تانه‌وێت موسوڵمانان له گۆره‌كانیان بێنه ده‌ر تادیفاعتان لێ بكات و شارستانى تازه‌تان پێشكه‌ش بكات؟ سه‌ده‌ها ساڵه كوێرانه شوێن بێ باوه‌ڕى كه‌وتون بێ ئه‌وه‌ى هیچتان بۆبكات، ئه‌گه‌ر ڕاست ئه‌كه‌ن یه‌ك ساڵ ئیسلام تاقى بكه‌نه‌وه تابه‌چاوى خۆتان شارستانێتى ئیسلام ببینن.
2- ئه‌وانه‌ى بانگه‌وازى ئیسلام ئه‌كه‌ن ته‌نها به‌زووبان بێ ئه‌وه‌ى په‌یڕه‌وى بكات به‌بیروباوه‌ڕ و خواپه‌رستى و حوكم پێ
كردن. ئه‌مانه ته‌نها به زوبان موسوڵمانن و هیچى تر.
3- دوژمنانى ده‌ره‌كى بریتین له ده‌مارگیره‌كانى گاور‌و جوله‌كه‌و بت په‌رسته‌كانى هه‌موو نه‌ته‌وه جیاجیاكانى جیهان.
4-زانا خراپه‌كان ئه‌وانه‌ى دینى خۆیان فرۆشت به‌دینى غه‌یرى خۆیان. هه‌قیان شارده‌وه‌و ناپاكیان كرد له‌گه‌ڵ
گه‌له‌كه‌یان شوێن ماڵ دونیا كه‌وتن. دینى خۆیان له‌ده‌ست دا بێ ئه‌وه‌ى دنیاشیان ده‌ست بكه‌وێت.
ئه‌مر چوار كۆمه‌ڵه هه‌موو هه‌وڵى خۆیان خستۆته گه‌ڕ بۆ كوژاندنه‌وه‌ى ئه‌وه‌ى له‌ئیسلامدا ماوه. هیچ لۆمه‌ى ئیسلام ناكرێت چونكه ئه‌وانه‌ى به‌ڕاستى شوێن ئیسلام كه‌وتن به‌خته‌وه‌ر بوون پێ ى له‌دواى خۆشیان زانیاریه‌كى به‌سودى زۆریان به‌جێهێشت تائێستاش هه‌موو خه‌ڵكى پێویستیان به زانیاریه‌كانیانه.
كه‌سێك هه‌وڵى شاردنه‌وه‌ى ئه‌دات وه‌كو ئه‌و كه‌سه‌ى بیه‌وێت ڕوناكى ڕۆژ بشارێته‌وه یان إنكارى ڕۆژ بكات له ڕۆژى ڕوناك و بێ هه‌وردا .
-------
مامۆستا عبد الكریم ئیمام و خه‌تیبى مزگه‌وتى (ئیمان)ه له سلێمانى)