تێڕوانینێك لە گەنجان:دووەم : گەنجانی لادەر
بەروار: 2011/10/09سەردارن: 3406نوسەر: محمد بن صالح العثيمين/و:محسن محمد أحمد

ئەگەر بە تێڕوانینێكی ووردەوە سەیری گەنجان بكەین، دەتوانین بە شێوەیەكی گشتی گەنجان دابەش بكەین بۆ سێ‌ بەش:
یەكەم : گەنجانێك كە لە سەر ڕێگای ڕاستن.
دووەم : گەنجانی لادەر.
سێیەم : گەنجانێك سەرگەردانن لەو نێوەندەدا.
[* دووەم : گەنجانی لادەر]
گەنجانێكن : لە بیرو باوەڕی ڕاست لایانداوە، ڕەوشت ڕوخاو و لە خۆباین، لەڕەوشت خراپی دا ڕۆچون و ڕاستی لە بەرامبەرەكەیان وەرناگرن، ئەو ناحەقی وناڕاستیەی كە هەیانە لەخۆیان دورناخەنەوە، خۆ ویستن لە هەڵسوكەوتیاندا.
* گەنجانێكی : یاخی ، هەرگیز لە بەرامبەرحەق و ڕاستیدا نەرم نابن، وە واز لە ناڕەوایی و پڕو پوچی خۆیان ناهێنن.
* گەنجانێك : گوێ نادەن بە پێشێلكردنی مافەكانی خوای گەورە كە پێویستە جێبە جێی بكەن، وە گوێ بە مافی ئادەمیەكانیش نادەن.
* گەنجانێك : گێرە شێوێن و ئاژاوەگێڕ و هاوسەنگی بیركردنەوە و هاوسەنگی ڕەوشتیان لەدەست داوە، نەك هەر ئەمە بەڵكو لە هەموو هەڵسوكەوتیاندا هاوسەنگیان لەدەست داوە.

  گەنجانێك : سەرسامن بە بۆچونی خۆیان، هەروەك ئەوەی كە ڕاستی تەنها لەسەر زمانی ئەوان ڕێدەكات، وا لەخۆیان دەڕوانن كە بێ هەڵەو كەم و كوڕین، بەڵامبەرامبەرەكانیان هەمیشە شایستەی هەڵەن مادام پێچەوانەی تێگەیشتنی ئەوانن.

* گەنجانێك : كە لایانداوە لە ڕێگای ڕاست لە دینەكەیاندا ، وە لایانداوە لە هەموو دابوو نەریتە كۆمەڵایەتیەكان لە هەڵسوكەوتیاندا، بەڵام كارە خراپەكان كە بۆیان ڕازێندراوەتەوە بە جوانی تێدەگەن، بۆیە ئەو گەنجانە لەوانەن كە لە هەموو كەس زیاتر زەرەرمەندن لە كارەكانیاندا وە هەوڵ و تێكۆشانیان بە فیڕۆچوو، وە وا گومان دەبەن كە بەڕاستی ئەوان كارێكی زۆر چاك دەكەن.
* گەنجانێكن : مایەی نەگبەتین بۆ خودی خۆیان و باریشن بە سەر كۆمەڵگاكەیانەوە، گەلەكەیان بۆ ئەوپەڕی كەنارگیری و دواكەوتویی دەبەن، وە كۆسپن لە نێوان گەلەكەیان و توانست و بەهێزبونی كۆمەڵگاكەیاندا، كەواتە میكرۆبێكی ئاواو ژینگەیەكی كوشندە زۆر نارەحەتە چارەسەركردنی مەگەر تەنها خوای گەورە ویستی لەسەر بێت، خوای گەورەش توانای بەسەر هەموو شتێكدا هەیە.