بەشی چوارەم:ئەو ئەحكامانەی تایبەتمەندن بە نوێژەوە
بەروار: 2011/10/03سەردارن: 3645نوسەر: باوکی فیردەوس سەنگاوی

باسی یەكەم :حوكمی نوێژكردن لەكاتی بێ نوێژی دا
زانایان‌و شەرعناسان یەكدەنگن لەسەر ئەوەی دروست نییە‌و حەرامە لەسەر ئافرەت لەكاتی بێ نوێژی دا نوێژ بكات، وە ئەگەر نوێژیش بكات، ئەوە سەرەڕای ئەوەی نوێژەكەی جێی هیچ ناگرێ، بەڵكو تاوان باریش دەبێ لەسەری.
باسی دووەم: نەگێڕانەوەی ئەو نوێژانەی كە نەكراون لەكاتی بێ نوێژی دا
ئەو نوێژانەی لەكاتی بێ نوێژدا نەكراون گێڕانەوەیان نییە، چونكە خودای زاناوكارلەجێ نوێژی لەسەر ئافرەت لابردووە لەكاتی بێ نوێژی دا، بۆیە گێڕانەوەی ئەو نوێژانەشی نەخستۆتە ئەستۆی، ئەمەش كە وترا زانایان‌و شەرعناسان یەكدەنگن لەسەری.
باسی سێیەم: ئەنجامدانی نوێژەكانی كاتێ كە پاك دەبێتەوە
* خاڵی یەكەم: نوێژی ئەو كاتەی تێیدا پاك دەبێتەوە.
* خاڵی دووەم: نوێژی ئەو كاتەی تێیدا دەكەوێتە بێ نوێژیەوە.