ماڵپەری بەهەشت

بەشە سەرەکیەکان
پرسیار و وەڵامی شەرعی
ئاماری ماڵپەڕ




ڕێکلام
بەشی سێیەم: كۆمەڵە ئەحكامێك كە بۆ ئافرەتان دروستە لە كاتی بێ نوێژی دا ئەنجامی بدەن

باسی یەكەم:خوێندنی قورئان بۆ ئافرەتێ لە بێ نوێژی دا بێ
ئافرەت ئەگەر لە كاتی بێ نوێژی دا بێ ئایا بۆی دروستە قورئان بخوێنێ یان نا؟ ئەم بابەتە خیلاف و جیاوازی تێدایە لە نێوان شەرعناسان دا، بەڵام ئەوەی زیاتر جێگای متمانەبێ و بەڵگەكانیان بە هێزتر بێ، ئەوەیە كە دەڵێن دروستە.
قورئان خوێندن جۆرێكە لە زیكرو یادى خودا و بەشێكە لە عیبادەت كردن، بۆیە هەر حاڵەتێك لەسەردەمی پێغەمبەردا «صلى الله عليه وسلم» هەبووبێ و نەكرابێتە ڕێگرو بەربەست لەبەردەم عیبادەتێكدا، ئەوا نابێ بكرێتە بیانوویش بۆ نەكردنی ئەو عیبادەتە.
جا مادام قورئان خوێندن عیبادەت بێ و لە سەردەمی پێغەمبەریش دا«صلى الله عليه وسلم» ئافرەتان توشی بێ نوێژی هاتبن و ئەم بێ نوێژیەش نەكرابێتە ڕێگر لە بەردەم قورئان خوێندن دا.
كەوابوو: بێ نوێژی ڕێگر نى یە بۆ قورئان خوێندن.
*هەروەك ئیمامی «إبن حزم»لە« المحلى 1/78» دەفەرمووێ:
« قِرَاءَةُ الْقُرْآنِ وَالسُّجُودُ فِيهِ وَمَسُّ الْمُصْحَفِ وَذِكْرُ اللَّهِ تَعَالَى جَائِزٌ، كُلُّ ذَلِكَ بِوُضُوءٍ وَبِغَيْڕ وُضُوءٍ وَلِلْجُنُبِ وَالْحَائِضِ.بُرْهَانُ ذَلِكَ أَنَّ قِرَاءَةَ الْقُرْآنِ وَالسُّجُودَ فِيهِ وَمَسَّ الْمُصْحَفِ وَذِكْرَ اللَّهِ تَعَالَى أَفْعَالُ خَيْرٍ مَنْدُوبٌ إلَيْهَا مَأْجُورٌ فَاعِلُهَا، فَمَنْ ادَّعَى الْمَنْعَ فِيهَا فِي بَعْضِ الأَحْوَالِ كُلِّفَ أَنْ يَأْتِيَ بِالْبُرْهَانِ».
واتە: «قورئان خوێندن و سوجدە بردن و دەستدان لە قورئان و زیكردنی خودا، هەموو ئەمانە دروستن ئەنجام بدرێن بە دەستنوێژەوە بێ یان بەبێ دەستنوێژ، وەهەوەها بۆ كەسێكیش كە لەشی گران بێ، وە بۆ ئافرەتێكیش كە لە بێ نوێژی دا بێ.
بەڵگەش بۆ دروستێتی ئەوانە ئەوەیە: هەر یەكە لە قورئان خوێندن و سوجدە بردن و دەستدان لە قورئان و زیكر كردنی خودا، كرداری چاك و پەسەندن و هەركەس بیانكات ئەجرو پاداشت وەردەگرێ، بۆیە هەركەس حاڵەتێك بكاتە بیانوو ڕێگر بۆ نەكردنی ئەو زیكرانە، ئەوا پێویستە بە بەڵگەوە بیسەلمێنی».
كەوابوو:
هەركەس بڵێ قورئان خوێندن حەرامە بۆ ئافرەتێ كە لە بێ نوێژی دا بێ، ئەوا پێویستە بە بەڵگەی متمانەدار بیسەلمێنێ لە قورئان یان لە سوننەت.

بۆ خوێندنەوەى درێژەى بابەت كلیك لەسەر داگرتن بكە



فایلی هاوپێچ:
ناوی فایل
کێش
٤٧٠.١٣ کیلۆ بایت
داگرتن
داگرتن
ژمارەی داگرتن
١٥٣٤

www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام