به‌ناوى خواى به‌خشنده و میهره‌بان
زۆر جار موسڵمانان له‌م لاو له‌و لا پرسیار سه‌باره‌ت به‌وه ده‌كه‌ن كه ئایا ئاماده بوون ، و پیرۆزبایى كردن به بۆنه‌ى جەژنی سه‌رى ساڵى زاینى ( كریس مه‌س ) كه جەژنی گاور و خاچ په‌رستانه ، درووسته یان نه ؟!
له وه‌ڵامى ئه‌م پرسیاره‌دا ده‌ووترێت : پێشه‌وا ( ابن القیم ) ـ ڕه‌حمه‌تى خواى لێ بێت ـ كۆڕا و یه‌ك ده‌نگى زانایان ، و شوێنكه‌وتوانى هه‌ر چوار مه‌زهه‌به‌كه ده‌گێڕێته‌وه له سه‌ر ئه‌وه‌ى كه ئاماده بوون له جەژنی سه‌رى ساڵى زاینى كه جەژنی گاور و خاچ په‌رستانه حه‌رام و قه‌ده‌غه كراوه ، هه‌روه‌كو فه‌رموویه‌تى : (( ولا يجوز للمسلمين حضور أعياد المشركين باتفاق أهل العلم الذين هم أهله . وقد صرح به الفقهاء من أتباع المذاهب الأربعة في كتبهم )) ( أحكام أهل الذمة : 1 / 723 - 724 ) ، واته : حه‌رامه و نابێت موسڵمان ئاماده‌ى جەژنی موشریكه‌كان بێت ، به كۆڕا و یه‌ك ده‌نگى زانایان ،ئه‌وانه‌ى كه حیساب بۆ ووته‌یان ده‌كرێت ، شه‌رع زانان و شوێنكه‌وتوانى هه‌ر چوار مه‌زهه‌به‌كه‌ش به ڕاشكاوى له كتێبه‌كانیاندا ئه‌وه‌یان باس كردووه .
شیخى پایه به‌رزى ئیسلام ( ابن تيمية ) هش ـ ڕه‌حمه‌تى خواى لێ بێت ـ له ( اقتضا‌ء الصراط المستقيم مخالفة أصحاب الجحيم ) و له ( مختصر الفتاوى المصرية ) دا به قه‌ده‌غه و حه‌رامى داده‌نێت .
له زانایانى ئه‌م سه‌رده‌مه‌ش زاناى پایه به‌رزى ئیسلام ( ابن باز ) هه‌روه‌كو له ( مجلة البحوث الإسلامية ، العدد الخامس عشر ، ص 285 ، موقع الشيخ عبدالعزيز بن باز ) دا هاتووة ، و ( ابن عثيمين ) ، و ( اللجنة الدائمة للبحوث العلمية والإفتا‌ء ) هه‌مان بۆچوونیان هه‌یه ، كه حه‌رامه به‌شدارى ئه‌و بۆنه و جەژنه بكرێت ، یان پیرۆزباییان لێ بكرێت به‌و بۆنه‌یه‌وه ، ئه‌مه‌ش ده‌قى ئه‌و پرسیاره‌یه كه له شێخ ( ابن عثيمين ) ـ ڕه‌حمه‌تى خواى لێ بێت ـ ده‌كرێت له‌گه‌ڵ ده‌قى وه‌ڵامه‌كه‌شى :
شێخى پایه به‌رز ( محمد بن صالح العثيمين )
السلام عليكم ورحمة الله وبركاته ... وه پاشان :
پرسیار : حوكمى پیرۆز بایى كردن چیه له بێ باوه‌ڕان به بۆنه‌ى جەژنی ( كریس مه‌س ) ، چونكه هه‌ندێكیان هاوكارن له گه‌ڵماندا ؟ وه چۆن وه‌ڵامیان بده‌ینه‌وه ئه‌گه‌ر پێرۆزباییان لێ كردین ؟ وه ئایا ده‌بێت بڕۆین بۆ ئه‌و جێگایانه‌ى كه ئاهه‌نگى تێدا ده‌گێڕن به‌و بۆنه‌یه‌وه ، وه ئایا ئه‌گه‌ر كه‌سێك هه‌ر شتێكى له‌و شتانه‌ى ئه‌نجام دا ـ كه باسكران ـ به بێ مه‌به‌ست ، به‌ڵكو به مه‌به‌ستى موجامه‌له یان له به‌ر شه‌رم یان ئیحراج بوو یان هه‌ر شتێكه تر‌ى هاوشێوه‌ى ئه‌وانه ، وه ئایا ده‌توانرێت خۆیان پێ بشوبهێنرێت ؟ وه‌ڵاممان بده‌نه‌وه خواى په‌روه‌ردگار پاداشتى خێرتان بداته‌وه .
به‌ناوى خواى بهخشنهد و میهره‌بان
وعلیكم السلام ورحمة الله وبركاته
وه‌ڵام : پیرۆز بایى كردن له بێ باوه‌ڕان به بۆنه‌ى جەژنی ( كریس مه‌س ) یان هه‌ر جەژنێكى تر حه‌رام و قه‌ده‌غه‌یه به كۆڕا و هاوده‌نگى زانایان ، هه‌روه‌كو پێشه‌وا ( ابن القیم ) ـ ڕه‌حمه‌تى خواى لێ بێت ـ له كتێبى ( أحكام أهل الذمة ) هیدا كه فه‌رموویه‌تى : (( وأما التهنئة بشعائر الكفر المختصة به فحرام بالاتفاق مثل أن يهنئهم بأعيادهم وصومهم فيقول : عيد مبارك عليك أو تهنأ بهذا العيد ونحوه ؛ فهذا إن سلم قائله من الكفر فهو من المحرمات وهو بمنزلة أن يهنئه بسجوده للصليب ؛ بل ذلك أعظم إثماً عند الله وأشد مقتاً من التهنئة بشرب الخمر وقتل النفس وارتكاب الفرج الحرام ونحوه . وكثير م‌من لا قدر للدين عنده يقع في ذلك ولا يدري قبح ما فعل ، فمن هنأ عبداً بمعصية أو بدعة أو كفر ؛ فقد تعرض لمقت الله وسخطه ))
ووته‌كه‌ى ته‌واو بوو ـ به‌ڕه‌حمه‌ت بێت ـ .
واته : وه سه‌باره‌ت به پیرۆزبایى كردن به درووشمه كوفریهكان كه تایبه‌تن پێی ، حه‌رامه به كۆڕا و یه‌ك ده‌نگى زانایان ، وه‌ك ئه‌وه‌ى كه پیرۆزباییان لێ بكات ـ واته : بێ باوه‌ڕان ـ به بۆنه‌ى جەژنهكانیان ، یان ڕۆژووگردنهكانیان ، و پێیان بڵێت : جەژنتان پیرۆز بێت ، خۆشبه‌خت بیت له‌م جەژنهتدا یان هه‌ر ووته‌یه‌كى هاو شێوه‌ى ئه‌وانه ، ئه‌مه ئه‌گه‌ر خاوه‌نه‌كه‌ى پارێزراو بێت له كوفر و بێ باوه‌ڕى ، ئه‌وا تووشى حه‌رامێك بووه ، وه‌كو ئه‌وه‌یه كه پیرۆزباییان لێ بكات به بۆنه‌ى سوژده بردن بۆ خاچه‌كانیان ، به‌ڵكو ئه‌و كاره‌ى له لاى خواى په‌روه‌ردگار گه‌وره‌تر و خراپتره له‌وه‌ى كه پیرۆزباییان لێ بكات به بۆنه‌ى خواردنه‌وه‌ى مه‌ی ( مه‌شروب ) ، و كوشتنى خه‌ڵك ، و داوێن پیسى ، و هاوشێوه‌كانیان .
زۆریش له‌وانه‌ى كه ئایین له لایان ڕێزى نیه ، ئه‌كه‌ونه ئه‌و كاره‌وه ، و ناشزانێت ئه‌و كاره‌ى چه‌ند ناقۆڵا و ناشیاوه ، بۆیه هه‌ر كه‌سێك پیرۆزبایى بكات له كه‌سێك به بۆنه‌ى تاوانێك یان بیدعه‌یه‌ك یان بێ باوه‌ڕیه‌ك ، ئه‌وا ئه‌و كه‌سه تووشى خه‌شم و قین و توڕه‌یى خواى په‌روه‌ردگار بووه .
بۆیه پیرۆزبایى له بێ باوه‌ڕان به بۆنه‌ى جەژنه ئایینیهكانیانهوه خه‌رامه و به‌و شێوه‌یه‌یه كه پێشه‌وا ( ابن القیم ) باسى لێوه كرد ، چونكه ئیقرار كردنى ئه‌و دروشمه كوفریانهیه كه ئه‌وانى له سه‌رن ، ڕ‌ازى بوونه پێی ، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى كه به‌و كوفرانه ڕ‌ازى نابێت بۆ خۆى ، به‌ڵام نابێت حه‌رامه له سه‌ر موسڵمان كه ڕ‌ازى بێت به دروشمه كوفریهكان ، یان پیرۆزبایى به‌بۆنه‌یانه‌وه بكات له غه‌یرى خۆى ، چونكه خواى په‌روه‌ردگار به‌وه ڕ‌ازى نابێت ، هه‌روه‌كو فه‌رموویه‌تى : [ إِن تَكْفُرُوا فَإِنَّ اللَّهَ غَنِيٌّ عَنكُمْ وَلَا يَرْضَى لِعِبَادِهِ الْكُفْرَ وَإِن تَشْكُرُوا يَرْضَهُ لَكُمْ ] ( سورة الزمر : 7 ) ، وه فه‌رموویه‌تى : [ الْيَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ وَأَتْمَمْتُ عَلَيْكُمْ نِعْمَتِي وَرَضِيتُ لَكُمُ الإِسْلاَمَ دِينًا ]( سورة المائدة : 3 ) .
پێرۆزبایى لێكردنیان حه‌رامه ، هاوكار بێت له گه‌ڵتدا له كاره‌كه‌ت یان نه .
وه ئه‌گه‌ر پیرۆزباییان لێ كردین به بۆنه‌ى چهنهكهیهیانهوه ، ئه‌وا وه‌ڵامیان ناده‌ینه‌وه ، چونكه جەژنی ئێمه نیه ، و جەژنێلێكه خواى په‌روه‌ردگار پێی ڕ‌ازى نابێت ، چونكه یان جەژنێكى داهێنراوه له ئایینه‌كه‌یان ، یان شه‌رعه‌كه‌یان پێی هاتووه ، جا ئه‌گه‌ر له ئایینهكهشیاندا هاتبێت ، به‌هاتنى ئایینى ئیسلامى پیۆرز ـ كه به ( محمد ) دا ( صلى الله علیه وسلم ) ڕه‌وانه كراوه بۆ هه‌موو خه‌ڵك ـ ڕۆڵى نه‌ماوه ، هه‌روه‌كو خواى په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تى: [ وَمَن يَبْتَغِ غَيْرَ الإِسْلاَمِ دِينًا فَلَن يُقْبَلَ مِنْهُ وَهُوَ فِي الآخِرَةِ مِنَ الْخَاسِرِينَ ] ( سورة آل عمران : 85 ) .
وه وه‌ڵام دانه‌وه‌شیان به‌و بۆنه‌یه‌وه حه‌رامه ، چونكه ئه‌مه زۆر گه‌وره‌تره له پیرۆزبایى لێكردنیان ، چونكه ئه‌وه‌یان به‌شداریكردنیانه له‌و بۆنه‌یه‌دا ، هه‌روه‌ها حه‌رامیشه موسڵمانان خۆیان بشوبهێنن به بێ باوه‌ڕان به‌وه‌ى كه ئاهه‌نگ بگێڕن به‌و بۆنه‌یه‌وه ، یان دیارى بگۆڕنه‌وه ، یان شرینى بڵاوبكه‌نه‌وه ، یان خواردن بده‌ن، یان كار و كاسپیان په‌ك بخه‌ن به‌و بۆنه‌یه‌وه، ئه‌وه‌ش له به‌ر ووته‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا شێخى پایه به‌رزى ئیسلام ( ابن تيمية ) له كتێبى ( اقتضا‌ء الصراط المستقيم مخالفة أصحاب الجحيم ) دا
( صلى الله عليه وسلم ) " من تشبه بقوم فهو منهم " ( صححه العلامة الألباني في صحيح سنن أبي داود ، برقم : 4031 ) .
فه‌رمویه‌تى : (( مشابهتهم في بعض أعيادهم توجب سرور قلوبهم بما هم عليه من الباطل ، وربما أطمعهم ذلك في انتهاز الفرص واستذلال الضعفاء )) ـ به‌ڕه‌حمه‌ت بێت ـ ووته‌كه‌ى ته‌واو بوو .
وه هه‌ركه‌سێك هه‌ر شتێك له‌وانه ئه‌نجام بدات تاوان بار ده‌بێت ، فهرقیس نیه ئه‌و كاره به مه‌به‌ستى موجامه‌له بێت له‌به‌ر خۆشه‌ویستى یان له به‌ر شه‌رم یان هه‌ر شتێكى تر‌ى هاوشێوه‌ى ئه‌وانه ، چونكه ته‌نازوول دانه له ئایین ، و پته‌وكردنى ده‌روونیه بۆ بێ باوه‌ڕن ، و فهخركردنیان به ئایینه‌كه‌یان ( مجموع فتاوى ورسائل فضيلة الشيخ محمد بن صالح العثيمين : جـ 3 ص 44 – 46 ) .
والله المسؤول أن يعز المسلمين بدينهم ويرزقهم الثبات عليه وينصرهم على أعدائهم إنه قوي عزيز ،
والحمد لله رب العالمين وصلى الله وسلم على نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين .
فه‌تواكه له نووسینى : ( محمد الصالح العثيمين ) ه له به‌روارى ( 25 / 5 / 1411هـ ) دا .
له وه‌رگێڕانى : مامۆستا ( عدنان بارام ) له به‌روارى ( 18 / ذي الحجة / 1428 هـ ) دا .