بسم الله الرحمن الرحيم
شه‌وى (الأسراء والمعراج) واته: شه‌وڕه‌وى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) بوئاسمانه‌كان یه‌كێكه له نیشانه گه‌وره‌كانى خواى په‌روه‌ردگار له‌سه‌ر ڕاستگۆیى و گه‌وره‌یى وپله‌و پایه‌ى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم)، وه یه‌كێكه له‌به‌ڵگه گه‌وره‌كان بۆ پیشاندانى گه‌وره‌یى ده‌سه‌لێتى خواى په‌روه‌ردگار، وه نیشانه‌یه‌كه له‌سه‌ر گه‌وره‌یى و به‌رزى خواى په‌روه‌ردگار به‌سه‌ر هه‌موو به‌نده‌كانیه‌وه.
خواى په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێت: [سُبْحَانَ الَّذِي أَسْرَىٰ بِعَبْدِهِ لَيْلًا مِنَ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ إِلَى الْمَسْجِدِ الْأَقْصَى الَّذِي بَارَكْنَا حَوْلَهُ لِنُرِيَهُ مِنْ آيَاتِنَا ۚ إِنَّهُ هُوَ السَّمِيعُ الْبَصِيرُ] (الإسرا‌ء:1).
واته: پاكى و بێ گه‌ردى و ستایش بۆ ئه‌و خوایه‌ى كه‌شه‌وڕه‌وى كرد (له‌به‌شێكى كه‌مى شه‌ودا) به به‌نده‌ى خوَى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) له‌مزگه‌وتى (حرام: كه‌عبه‌ى پیرۆزه‌وه) بۆمزگه‌وتى (الأقصى) له (بیت المقد‌س) كه‌ده‌ورو به‌ریمان پیرۆز‌و پڕ به‌ره‌كه‌ت كردوو: تابه هۆى ئه‌و شه‌وڕه‌ویه‌وه هه‌ندیك نیشانه‌و به‌ڵگه‌و ده‌سه‌لێتدارى و توانای خۆمانى نیشان بده‌ین، به‌ڕاستى ئه‌وخوایه بیسه‌رو بینایه.
وه له پێغه‌مبه‌ره‌وه (صلى الله علیه وسلم) چه‌ندین فه‌رموده‌ى ڕاست و دروست گێڕدراوه‌ته‌وه: كه شه‌وڕه‌وى به پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) كرا‌و به‌رز كرایه‌وه بۆ ئاسمانه‌كان و ده‌رگاكانى بۆ كرایه‌وه، ئه‌وه‌نده به‌رز كرایه‌وه تا گه‌یشته سه‌رووى حه‌وت ئاسمانه‌كانه‌وه، وه خواى په‌روه‌ردگار قسه‌ى له گه‌ڵدا كرد هه‌روه‌ك خۆى ویستى لێ‌بوو، وه خواى په‌روه‌ردگار پێنج نوێژى له‌سه‌ر فه‌رز كرد، خواى په‌روه‌ردگار له سه‌ره‌تادا په‌نجا نوێژى له‌سه‌ر فه‌رز كرد، به‌لێم پێغه‌مبه‌رى خۆشه‌ویست (صلى الله علیه وسلم) به‌رده‌وام ده‌چووه‌وه خزمه‌ت خواى په‌روه‌ردگارو داواى لێ ده‌كرد تا له‌سه‌رى سوك بكات، ئه‌وه‌بوو خواى په‌روه‌ردگار كردى به پێنج فه‌رز له شه‌وو ڕۆژێكدا به‌لێم له خێر‌و پاداشتدا خێر‌و پاداشتى په‌نجا نوێژى هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى چاكه یه‌ك به‌ده‌یه، سوپاس بۆ ئه‌و خوایه‌ى ئه‌وه‌نده نیعمه‌تى زۆره كه له ژماره نایات(1).
بۆیه ئه‌و شه‌وه‌ى كه شه‌و ڕه‌وى تێدا كرا، به هیچ شێوه‌یه‌ك ئاهه‌نگى تێدا ناگێڕدرێت و تایبه‌ت ناكرێت به جۆرێك له جۆره‌كانى عیباده‌ت، كه ناشه‌رعى بێت، له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌ك:
1 ـ ئه‌و شه‌وه‌ى كه (الإسرا‌ء والمعراج) تیا ڕویدا هیچ به‌ڵگه‌یه‌كى ڕاست و دروست نه‌هاتووه گوایه ئه‌و شه‌وه له مانگى ڕه‌جه‌بدا بووه یان نا، به‌ڵكو زاناكان
بۆ چونیان جیاوازه له دیارى كردنى ئه‌و شه‌وه:
هه‌ندێكیان ده‌ڵێن: ئه‌و شه‌وه دواى بوونى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) به پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) به پانزه مانگ ڕوویدا، وه هه‌ندێكیان ده‌ڵێن: شه‌وڕه‌وییه‌كه‌ى له شه‌وى بیست و حه‌وتى مانگى ڕبیعى دووه‌م ساڵێك پێش كۆچكردنى بۆ مه‌دینه ڕوویدا، وه هه‌ندێكیان ده‌ڵێن: ئه‌و شه‌وه دواى بوونى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) به پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) به پێنج ساڵ ڕوویدا(2)، وه هه‌ندێكیان ده‌ڵێن: شه‌وڕه‌وییه‌كه‌ى له شه‌وى بیست و حه‌وتى مانگى ڕبیعى یه‌كه‌مدا بوو(3).
زاناى پایه به‌رز ڕبو الشّامه (ڕه‌حمه‌تى خواى لێبێت) ده‌فه‌رموێت: (ده‌گێڕدرێته‌وه له هه‌ندێك له چیرۆك گێڕه‌وه‌كان گوایه شه‌وڕه‌وییه‌كه‌ى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) له مانگى ڕه‌جه‌بدا بووه، ئه‌م قسه‌یه لاى زانایانى فه‌رموده‌ناس خۆی بۆ خۆی درۆیه‌كى ڕوون و ئاشكرایه)(4).
زاناى پایه به‌رز إبن القيّم (ڕه‌حمه‌تى خواى لێبێت) ده‌فه‌رموێت: (شه‌وڕه‌وییه‌كه‌ى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) نازانرێت له چى شه‌وێكدا بووه)(5).
وه هه‌روه‌ها زاناى پایه به‌رز عبد العزیز بن عبد الله ابن باز (ڕه‌حمه‌تى خواى لێبێت) ده‌فه‌رموێت: (ئه‌و شه‌وه‌ى كه شه‌وڕه‌وییه‌كه‌ى پێغه‌مبه‌رى (صلى الله علیه وسلم) تێدابوو هیچ فه‌رمووده‌یه‌كى ڕاست و دروست نه‌هاتووه كه دیارى بكات نه‌له مانگى ڕه‌جه‌ب و نه‌له هیچ مانگێكى تردا، به‌ڵكو ئه‌و فه‌رمودانه‌ى كه ئه‌و شه‌وه‌یان دیارى كردووه هیچیان صه‌حیح نین له پێغه‌مبه‌رى خواوه (صلى الله علیه وسلم) لاى زانایانى فه‌رمووده‌ناس، وه خواى په‌روه‌ردگار، وه خواى په‌روه‌ردگار زۆر دانا‌و كار به جێیه كاتێك دیارى كردنى ئه‌و شه‌وه‌ى له بیر خه‌ڵكى بردۆته‌وه، وه ئه‌گه‌ر ئه‌و شه‌وه دیاریش بكرێت ئه‌وه دروست نییه تایبه‌ت بكرێت به جۆرێك له جۆره‌كانى عیباده‌ت به بێبوونى به‌ڵگه‌ى شه‌رعى)(6).
2 ـ نه‌زانراوه له هیچ یه‌كێك له موسڵمانانى خاوه‌ن زانست و باوه‌ڕ كه ئه‌و شه‌وه‌ى به پیرۆزترو گه‌وره‌تر زانیبێت له شه‌وه‌كانى تر، وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى نه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) و نه هاوه‌لێنى و نه شوێن كه‌وتووان وه شوێن كه‌وتووى ئه‌وانیش، ئاهه‌نگیان نه‌گێڕاوه له‌و شه‌وه‌دا وه تایبه‌تیان نه‌كردووه به جۆرێك له جۆره‌كانى په‌رستن، بۆیه ئه‌گه‌ر ئاهه‌نگ گێڕان له‌و شه‌وه‌دا كارێكى شه‌رعى بوایه ئه‌وه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) بۆ موسڵمانانى ڕوون ده‌كرده‌وه جا به قسه بێت یان به كرده‌وه، وه ئه‌گه‌ر ڕویبدایه له‌سه‌رده‌مى ئه‌واندا ئه‌وا ئه‌و شه‌وه ده‌زانراو ده‌ناسرا، وه هاوه‌لێنى به‌ڕێزى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) بۆ ئێمه‌یان ده‌گێڕایه‌وه(7).
3 ـ خواى په‌روه‌ردگار ئاینى بۆ ئه‌م ئوممه‌ته كامل و ته‌واو كردووه، وه نیعمه‌تى خۆى به‌سه‌ردا ڕژاندوون، هه‌روه‌ك ده‌فه‌رموێت: [الْيَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ وَأَتْمَمْتُ عَلَيْكُمْ نِعْمَتِي وَرَضِيتُ لَكُمُ الْإِسْلَامَ دِينًا ].(المائده: ٣) .
واته: ئه‌مڕۆ دینم بۆ ته‌واوكردن و نیعمه‌تى خۆم ڕژاندووه به‌سه‌رتاندا وه‌ڕازیم لێتان (ئه‌ى موسوڵمانان) كه ئیسلام ئاینتان بێت و هیچ مه‌نهه‌ج و ڕێباز و ئاینێكى تر نه‌كه‌نه ئاینى خۆتان.
زاناى پایه به‌رز إبن كثير (ڕه‌حمه‌تى خواى لێبێت) له ته‌فسیرى ئه‌م ئایه‌ته‌دا فه‌رمویه‌تى: (ئه‌م نیعمه‌ت و به‌خششه‌ى خواى په‌روه‌ردگار گه‌وره‌ترین نیعمه‌ت و به‌خششه به‌سه‌ر ئه‌م ئوممه‌ته‌وه له كاتێكدا ئاینه‌كه‌ى بۆ ته‌واو كردوون، پێویستیان به هیچ ئاینێك نییه جگه له ئاینى پیرۆزى ئیسلام، وه پێویستیان به هیچ پێغه‌مبه‌رێك (صلى الله علیه وسلم) نییه جگه له پێغه‌مبه‌رى خۆیان (صلى الله علیه وسلم)، بۆیه خواى په‌روه‌ردگار پێغه‌مبه‌رى (صلى الله علیه وسلم) گێڕاوه به دواین پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم)، وه ڕه‌وانه‌ى كردووه بۆ هه‌موو مرۆڤ و جنۆكه‌كان، هیچ حه‌ڵاڵێك نییه مه‌گه‌ر ئه‌و حه‌ڵاڵێك كردبێت، وه هیچ حه‌رامێك نییه مه‌گه‌ر ئه‌و حه‌رامى كردبێت، وه هیچ مه‌نهه‌ج و ڕێباز و ئاینێك حه‌ق و ڕاست نییه مه‌گه‌ر ئه‌و ئاینه‌ى كه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) به دینى زانیبێت، وه هه‌ر شتێك ئه‌و هه‌واڵى پێدابێت حه‌ق و ڕاسته هیچ درۆ‌و دواكه‌وتنى تێدا نییه)(8).
[ الْيَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ ] هه‌م دین له‌هه‌موو ڕویه‌كه‌وه ته‌واوه و پێویستى به زیادو كه‌م نییه وه هه‌م خواى په‌روه‌ردگار ته‌واو نیعمه‌تى خۆى ڕشتووه به‌سه‌ر موسوڵماناندا .
وه هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: [أَمْ لَهُمْ شُرَكَاءُ شَرَعُوا لَهُمْ مِنَ الدِّينِ مَا لَمْ يَأْذَنْ بِهِ اللَّهُ ۚ وَلَوْلَا كَلِمَةُ الْفَصْلِ لَقُضِيَ بَيْنَهُمْ ۗ وَإِنَّ الظَّالِمِينَ لَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ ](الشورى: ٢١) .
واته: (ئایا ئه‌و بێ باوه‌رِانه رِازین به‌به‌رنامه‌ى خوا؟) یان شوێنى ئه‌و هاوه‌ڵ په‌یداكه‌رانه كه‌وتوون كه به‌ناوى دینه‌وه به‌رنامه‌یان بۆ داده‌نێن و په‌یرِه‌وى ده‌كه‌ن، بێ ئه‌وه‌ى خواى په‌روه‌ردگار مۆڵه‌تى دابێت و پێى رِازى بێت (حه‌رام و حه‌ڵاڵیان بۆ دیارى ده‌كه‌ن)، خۆ ئه‌گه‌ر برِیارى پێشترمان نه‌بوایه تا كاتى دیارى كرا‌و، ئه‌وه فه‌رمانمان ده‌دا به‌له‌ناو بردنیان، بێ گومان بۆ بێ باوه‌رِان و سته‌مكاران سزاى زۆر توند‌و به ئێش هه‌یه.
4 ـ پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وسلم) موسڵمانانى ئاگادار كردۆته‌وه له خراپى و ترساكى بیدعه، وه به‌رِوون و ئاشكرا فه‌رموویه‌تى: هه‌موو تازه‌داهێنراوێك له‌م دینه‌دا گومرِایى و سه‌رلێشێواوییه، وه هه‌ر كارێك بیدعه بێت و بكرێت ئه‌وه به‌سه‌ر خاوه‌نه‌كه‌یدا ده‌درێته‌وه، هه‌روه‌ك ئیمامى بوخارى و موسلیم (رِه‌حمه‌تى خوایان لێبێت) له دایكى ئیماندارانه‌وه بۆمان ده‌گێرِنه‌وه، كه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) فه‌رمویه‌تى: ((مَن أحدَثَ في أمرِنا هذا ما لَيسَ مِنهُ فَهُوَ رَدٌّ))(9).
واته : هه‌ركه‌سێك كارێك دابهێنێت له دیندا و فه‌رمانى ئێمه‌ى له‌سه‌ر نه‌بێت به زیادكردنى ئه‌و كاره ئه‌وه به‌سه‌ریدا ده‌درێته‌وه‌و لێى وه‌رناگیرێت. وه له گێڕانه‌وه‌یه‌كى تردا كه ئیمامى موسلیم گێڕاوێتیه‌وه، پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) فه‌رمویه‌تى: ((مَن عَمِلَ عَمَلاً لَيسَ عَلَيهِ أمرُنا فَهُوَ رَدٌّ))(10).
واته: هه‌ركه‌سێك كارێك بكات (عیباده‌تێك) فه‌رمانى ئێمه‌ى له‌سه‌ر نه‌بێت بۆ كردنى، ئه‌وه ئه‌و كاره كارێكه وه‌رناگیرێت به‌ڵكو ده‌درێته‌وه به‌سه‌ر خاوه‌نه‌كه‌یدا.
وه زانایانى ڵێشینى ئه‌م ئوممه‌ته موسڵمانانیان ئاگادار كردۆته‌وه له خراپی و ترساكى بیدعه، چونكه بیدعه زیادكردنه له دین و شه‌رعێكه خواى په‌روه‌ردگار فه‌رمانى پێ نه‌كردووه و ڕێگه‌شى پێنه‌داوه، وه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) ڕێگه‌ى پێنه‌داوه، وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى خۆ شوبهاندنه به دوژمنانى دین وه‌كو: گاور‌و جوله‌كه، كه بیدعه وشتى زیاده‌یان خسته ناو دینه‌كه‌یانه‌وه(11).
ئه‌م بابه‌ته له كتێبی: روناكی سوننه‌ت و تاریكییه‌كانی بیدعه له دیندا له ژێر ڕۆشنایی قورئان و سوننه‌تدا وه‌رگیراوه لە وەرگێڕانی : مامۆستا شاخەوان
-----------------------
(1)برِوانه: التحذير من البدع، للعلامة عبد العزيز بن عبد الله ابن باز، ص16.
(2) برِوانه: شرح النووي على صحيح مسلم، 2/267-268.
(3) برِوانه: كتاب الحوادث والبدع، لأبي شامة، ص232.
(4) برِوانه: كتاب الحوادث والبدع، لأبي شامة، ص232، وة برِوانة: تبيين العجب بما ورد في شهر رجب، لابن حجر، ص 9، 19، 52، 64، 65.
(5) برِوانه: زاد المعاد في هدي خير العباد، لابن القيم، 1/58.
(6) برِوانه: التحذير من البدع، ص17.
(7) برِوانه: زاد المعاد لابن القيم، 1/58، والتحذير من البدع، للعلامة ابن باز، ص17.
(8) برِوانه: تفسير القرآ‌ن العظيم للأمام إبن كثير (رحمه الله تعالى) 3/26 .
(9) رواه البخاري 3/222، برقم 2697، ومسلم، 3/344، برقم 1718.
(10) رواه مسلم، 3/1343، برقم
(11)برِوانه : التحذير من البدع، لابن باز، ص19