ماڵپەری بەهەشت

بەشە سەرەکیەکان
پرسیار و وەڵامی شەرعی
ئاماری ماڵپەڕ




ڕێکلام
تەیەموم كردن بۆ ئافرەتێ بیانووی هەبێ و نەتوانێ ئاو بەكاربهێنێ

* خاڵی یەكەم: مانای تەموم و بەڵگەی دروستێتی لە شەرع دا.
تەیەموم لەزاراوەی شەرع دا بریتیە لە بەكارهێنانی ڕووی زەوی بۆ مەسح كردنی دەم وچاو و هەردوو دەست تا مەچەك.
بەبەڵگەی قورئان و سوننەت و یەكدەنگی ئەهلی ئیسلام دروستێتی تەیەموم سەلمێنراوە لە شەرع دا.
* خاڵی دووەم: ئافرەت ئەگەر لە بێ نوێژی پاك بووەوە كەی بۆی دروستە تەیەموم بكات.
تەیەموم كردن لە دوو حاڵەتدا دروستە:
یەكەم: لەكاتی نەبوونی ئاوو، ئیتر جیاوازی نییە لەسەفەر دا بێ یان نیشتە جێ بێ.
دووەم: هەركات بیانویەكی شەرعی هەبوو، ئەو بیانووە وا بكات نەتوانرێ ئاو بەكاربهێنرێ. وەكو نەخۆشی یان سەرمایەكی زۆر.
* خاڵی سێیەم: تەیەموم بەچی دەكرێ.
بەپێی بەڵگەكانی قورئان و سوننەت سەلمێنراوە كە ئەو مادەیەی تەیەمومی پێ دەكرێ بریتیە لە «الصَّعِيدِ».
«الصَّعِيدِ».ش بریتیە لە ڕووی زەوی، جا ئیتر جیاوازی نییە ئەو ڕووی زەویە گڵی لەسەر بێ، یان هەمووی تاشە بەرد بێ، یان هەمووی لم بێ. چونكە مەبەست بە «الصَّعِيدِ».ڕووی زەویە بەگشتی، نەك تایبەتمەند بكرێ گڵ و بوترێ تەنها گڵ دەگرێتەوە!!.
* خاڵی چوارەم: ئەندامەكانی تەیەموم كامانەن.
ئەم خاڵەش دوو بڕگە دەگرێتەوە:
بڕگە یەكەم: ئەندامەكانی تەیەموم.
بڕگە دووەم: چۆنیەتی تەیەموم كردن.
* بڕگە یەكەم: ئەندامەكانی تەیەموم:
ئەو ئەندامانەی جەستە كە تەیەمومیان پێ دەكرێ تەنها دەم وچاوو هەردوو دەستەكانن تا مەچەك.
بڕگەی دووەم: چۆنیەتی تەیەموم كردن:
یەكەم: نیەتی تەیەموم كردن. نیەتیش جێگاكەی دڵەو دركاندنی بە زمان بیدعەء زیادەیە و، ئینسانی لەسەر قەرزاربار دەبێ، چونكە پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم بە زمان نیەتی نەهێناوە.
دووەم: بەناوی خوداوە دەست پێ بكات و بڵێ: «بسم الله».
سێیەم: هەردوو دەستی یەكجار بدات بە زەویەكی پاكدا.
چوارەم: پاشان فوو بكات لە دەستەكانی.
پێنجەم: مەسحی دەم وچاو و هەردوو دەستەكانی بكات تا مەچەك یەكجار.
* خاڵی پێنجەم: بەتاڵ كەرەوەكانی تەیەموم.
ئەوانەی كە تەیەموم بەتاڵ دەكەنەوە ئەمانەن:
یەكەم: هەرچی دەستنوێژ بشكێنێ، تەیەمومیش هەڵدەوەشێنێتەوە، چونكە تەیەموم جێگری دەشتنوێژه و، شوێنی ئەوی گرتۆتەوە.
دووەم: دەست كەوتنی ئاو تەیەموم بەتاڵ دەكاتەوە بۆ كەسێك كە لەبەر بێ ئاوی تەیەمومی كردبێ.،وەیان توانای بەكار هێنانی ئاو بۆ كەسێك كە بێ توانا بووبێ لەبەكارهێنانی ئاو، چونكە هەركاتێ ئەو هۆیانە نەما كە بەهۆیەوە تەیەموم حەڵاڵ بووە، ئەوا تەیەمومەكە بەتاڵ دەبێتەوە، ئیتر جیاوازی نى یە لەناو نوێژدا بێ، یان لە دەرەوەی نوێژ.
* خاڵی شەشەم: ئەو نوێژانەی وا بە تەمومەوە كراون گێڕانەوەی ناوێت.
ئەگەر كەسێك نوێژی كرد دوای ئاوی دەست كەوت، پێویست ناكات نوێژەكەی بكاتەوە، هەرچەندە كاتی نوێژەكەش مابێ.


فایلی هاوپێچ:
ناوی فایل
کێش
٩٣٨.٣٨ کیلۆ بایت
داگرتن
داگرتن
ژمارەی داگرتن
١٣٨٦

www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام