ماڵپەری بەهەشت

بەشە سەرەکیەکان
پرسیار و وەڵامی شەرعی
ئاماری ماڵپەڕ




ڕێکلام
هەركەس نەزر بكات و نەتوانێ وەفاى پێوە بكات،چى لەسەر پێویستە ؟

ج/ئەمە درێژە پێدان دەوێ:
ئەگەر نەزرى وەكو تاعەت (عیبادات) ێك كردبوو ئەوە دەبێت وەفاى پێوە بكات وەكو ئەوەى نەزر بكات بە نوێژێك یان رۆژویەك یان هاوشێوەى ئەم پەرستشانە.لەسەرفەرمایشتى پێغەمبەر (صلى الله علية وسلم) (من نذر أن يطع الله فليطيعة) واتە: هەركەس نەزرى كرد كە گوێڕایەڵى خوا بكات با ئەنجامى بدات.
بەڵام ئەگەر نەگونجاو (مكروه)بوو (نە شیاو) وەكو ئەوەى دەڵى رۆژى یەك ساڵ لەسەرم بۆ خوا، یان رۆژوى هەمیشەى، ئەم نەزرە مكروهە (نەشیاوە) ناكرێ، لەم حاڵەتەدا كە فارەتى سوێندى لەسەرە،
یاخود نەزرى شتێك بكات كە لە توانایدا نەبێت،وەكو بڵێ لەسەرم بێت بۆ خوا یەك ملیۆن ریال (دینار) بكەمە خێر،كەئەمەش لە توانایدا نەبێت یاخود نزیكى ئەو برەشى پێنەدرێت،ئەمەش كە فارەتى سوێندێك دەدات كەواتە ئەگەر نەزرى بەشتێك كرد و كە نەیتوانى ئەنجامى بدات، كەفارەتى سوێندێكى لە سەرە، ئەمەش ئەگەر نەیتوانى و واگومانى برد كە هەرگیز ناتوانێ بەڵام ئەگەر زانى ئەتوانى ئەوبڕەى كە نەزرى كردوە دەتوانێ بیدات،ئەوا ئەو نەزرە لە سەرى لا ناچێ، وەكو ئەوە بڵێ: هەزار ڕیال (500 هەزار دینار) دەكرێت كە چى حازریش نیە،ئەمە لە گەردنى دەمێنێتەوە دەبێ هەوڵبدات بە دەستى بهێنێ و هەركات بە دەستى هێنا ئەبێت ئەو صەدەقەیە بكات،بەڵام ئەگەر نەزرى بە شتێك كرد كە هەرگیز نەیدەتوانى ئەنجامى بدات یان مەحاڵ بوو بگاتە ئەنجامدانى، ئەمەش دەبێ كەفارەتى یەك سوێند بدات.

www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام