ماڵپەری بەهەشت

بەشە سەرەکیەکان
پرسیار و وەڵامی شەرعی
ئاماری ماڵپەڕ




ڕێکلام
باسی دووەم:خۆشۆردنی ئافرەت كاتێ كه لە بێ نوێژی پاك دەبێتەوە

[ئەحكامەكانی پاكوخاوێنی بۆ ئافرەتێ لە بێ نوێژی دا بێ ]
باسی دووەم:خۆشۆردنی ئافرەت كاتێ كه لە بێ نوێژی پاك دەبێتەوە
* خاڵی یەكەم: حوكمی خۆشۆردنی ئافرەت كەلە بێ نوێژی پاكدەبێتەوە.
خۆشۆردن لەپاش پاكبوونەوە فەرزو واجبە لەسەر ئافرەتی موسڵمان، چونكە خوداو پێغەمبەرى خواش«صلى الله عليه وسلم» لە چەندان ئایەت و فەرموودەدا فەرمانیان پێ كردوەو كردویان بەمەرجی قەبوڵ بونی نوێژ.
* خاڵی دووەم: پایـــەكانی خۆشۆردن.
خۆشۆردن «الغسل»: بریتیە لە ئاو پێداكردنی سەرتاپای ئەندامە ڕواڵەتیەكانی جەستە، بەمەبەستی لابردنی لەشگرانی، جا ئەو لەشگرانیەش چ بەهۆی جەنابەتەوە بێ یان بە هۆی بێ نوێژیەوە بێ.
پایەكانیش:
1- نیازو مەبەستی هەبێ لە دڵی دا كە بۆ چ مەبەستێك خۆی دەشوات، تا خۆشۆردنی عیبادەتی لە خۆشۆردنی عادەتی جیابكرێتەوە.
2- ئاو پێداكردنی سەرتاپای ئەندامە ڕواڵەتیەكانی جەستە، واتە هەموو ئەندامە ڕواڵەتەكانی جەستەی دەبێ تەڕبكرێ بە ئاو، ئیتر بە شێوەی ئاو پێدا كردن بێ یان بە خۆ نقوم كردن بێ لە ئاودا.
* خاڵی سێیەم: شێوازوو چۆنیەتی خۆشۆردنی ئافرەت كە لەبێ نوێژی پاك دەبێتەوە.
بەگوێرەی فەرموودەكان شێوازو چۆنیەتی خۆشۆردن بەم جۆرەیە:
یەكەم: شۆردنی هەردوو دەستەكان تامەچەك پێش ئەوەی دەست بكاتە ناو ئاوەكەوه و، پێش ئەوەی دەست بكات بە خۆشۆردن:
دووەم: شۆردنی عەورەت و پاككردنەوەی بە دەستى چەپ:
سێیەم: دوای ئەوەی كە عەورەتی پاككردەوە و تاراتی گرت، دەستەكانی دووبارە بشواتەوە و بە ئاو و مادەی خاوێنكەرەوە وەكو سابوون یان خۆڵ:
چوارەم: دەست نوێژێكی تەواو بگرێ، وەكو دەستنوێژێ كە بۆ نوێژ دەگیرێ:
پێنجەم: پاشان سێ جار ئاو بكات بە سەری دا، تا ئاو دەگاتە بێخی سەری و، لە پێشدا ئاو بكات بە لای راستى سەری دا، پاشان لای چەپی:
شەشەم: پاشان ئاو بكات بە سەرتاپای جەستەی دا و، هەموو ئەندامە ڕواڵەتیەكانی تەڕ بكات بە ئاو، سەرەتا لای ڕاستى، ئینجا لای چەپی:
حەوتەم: لە كۆتای دا ئاو بكاتەوە قاچەكانی دا:
هەشتەم: بەكارهێنانی مادەكانی پاككردنەوە، وەكو سابوون و شامپو.. لەگەڵ ئاو دا:
نۆیەم: ئەگەر پرچەكەی هۆنرابووەوە و كرابوو بە پەلك واجبە لەسەری بیكاتەوە و هەڵی بوەشێنێتەوە:
دەیەم: دامێنى خۆی پاك بكاتەوە بە پارچەلۆكەیەكی بۆندار، باشتریش وایە بۆنداركرابێ بە میسك:
* خاڵی چوارەم: خۆشۆردنی ئافرەتێ كەلە بێ نوێژی دا بێ و توشی لەشگرانی هاتبێ.
* خاڵی پێنجەم: شۆردنی ئافرەتێ كە لەماوەی بێ نوێژیەكەی دا وەفات بكات.

بۆ خوێندنەوەى درێژەى بابەت كلیك لەسەر داگرتن بكە




فایلی هاوپێچ:
ناوی فایل
کێش
٧٧٩.٥٦ کیلۆ بایت
داگرتن
داگرتن
ژمارەی داگرتن
١١٩٩

www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام