بسم الله الرحمن الرحيم
الحمد لله وحده والصلاة والسلام على من لا نبي بعده:
1 . ده‌ستنوێژگرتن و سیواك كردن له كاتى خوێندنه‌وه‌ى ( مصحف )* و خۆ به دوورگرتن له‌و شتانه‌ى كه سه‌رقاڵى ده‌كات و زه‌ینى په‌رت و بڵاو ده‌كات .
2 . خۆ به دوورگرتن له خواردنى سیر و پیاز له پێش خوێندنى قورئان ، هه‌ندێك له سه‌له‌ف ئه‌مه‌یان به مه‌كروه داناوه وه‌كو ڕێزگرتن له قسه‌ى خواى په‌روه‌ردگار .
قه‌تاده ده‌فه‌رموێت : ( ما أكلت الكراث منذ قرأت القرآ‌ن ) ( رواه أبو عبيد في فضائل القرآ‌ن : ص55 ) . واته : له‌وه‌ته‌ى قورئان ده‌خوێنم كه‌وه‌رم نه‌خواردووه .
3 . ڕووكردن له قیبله له كاتى خوێندنه‌وه‌ى قورئان چونكه خوێندنه‌وه‌ى قورئان عیباده‌تێكه بۆ نزیك بوونه‌وه له خواى په‌روه‌ردگار بۆیه گونجاوه تیایدا ڕوو له قیبله ده‌كات ، چونكه ئه‌مه به گه‌وره‌زانینى قورئانه . ( بڕوانه :التذكار في أفضل الأذكار : ص108 ) .
4 . سوننه‌ته له كاتى خوێندنه‌وه‌ى قورئاندا په‌نابگریت به خوا له شه‌یتان و ( بسم الله الرحمن الرحیم ) بكرێت له‌سه‌ر وته‌ى جمهورى زانایان وه‌كو جێبه‌جێكردنێك بۆ وته‌ى په‌روه‌ردگار كه فه‌رموویه‌تى : [فَإِذَا قَرَأْتَ الْقُرْآنَ فَاسْتَعِذْ بِاللَّهِ مِنَ الشَّيْطَانِ الرَّجِيمِ] ( النحل : 98 ) . واته : ئه‌گه‌ر قورئانت خوێند په‌نابگره به خوا له شه‌یتانى له به‌زه‌یى ده‌ركراو .
5 . خۆ گرتنه‌وه له باوێشك تا له توانادا هه‌بێت ، ئه‌گه‌ر هه‌ر باوێشكیشت دا ده‌نگت به‌رز مه‌كه‌ره‌وه .
مجاهد ده‌فه‌رموێت : ( إذا تثاءبت وأن تقرأ القرآ‌ن فأمسك عن الفراءة حتى يذهب تثاؤبك ) ( رواه أبو عبيد في فضائل القرآ‌ن : ص56 ) . واته : ئه‌گه‌ر له كاتى قورئان خوێندندا باوێشكتدا واز له خوێندنى قورئانه‌كه بهێنه تاوه‌كو باوێشكه‌كه‌ت نامێنێت .
6 . خۆدوورگرتن له پێكه‌نین و قسه‌ى بێسوود له كاتى خوێندنه‌وه‌ى قورئاندا ، خواى گه‌وره فه‌رمویه‌تى :[وَإِذَا قُرِئَ الْقُرْآنُ فَاسْتَمِعُوا لَهُ وَأَنْصِتُوا لَعَلَّكُمْ تُرْحَمُونَ] ( الأعراف : 204 ) . واته: كاتێكیش كه قورئان ده‌خوێندرێت ، ئه‌وه گوێى بۆ بگرن و دڵى بده‌نێ و بێده‌نگ بن .
7 . ئاماده‌بوونى دڵ له كاتى خوێندنه‌وه و گوێگرتن له قورئان وه‌كو پێشه‌وا ( ابن القیم ) فه‌رموویه‌تى : ( إذا أردت الانتفاع بالقرآن فاجمع قلبك عند تلاوته وسماعه ... ) ( الفوائد : ص3 ) . واته : ئه‌گه‌ر ویستت سوود له قورئان وه‌ربگریت دڵت یه‌كبخه و كۆى كه‌ره‌وه له كاتى خوێندنه‌وه و گوێلێگرتنیدا .
[ئادابى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ( مصحف ) دا]
1 . ئه‌گه‌ر كه‌سێك ویستى بینوسێته‌وه به نوسینێكى جوان بینوسێت وه له‌سه‌ر په‌ڕه‌یه‌كى چاك كه شیاو بێت به پله‌وپایه‌ى قورئان .
2 . خۆدوورگرتن له زیادكردنى شتێك بۆ قورئان یان ڕازاندنه‌وه و نوسینه‌وه‌ى به زێڕ و زیو .
( الحاكم الترمذي ) فه‌رموویه‌تى : ( ومن حرمته ألا يحلى بالذهب ، ولا يكتب بالذهب ، فتخلط به زينة الدنيا ) ( نوادر الأصول : 3 / 256 ) . واته : وه له ڕێزگرتنى قورئان ئه‌وه‌یه كه به زێڕ نه‌ڕازێنرێته‌وه ، وه به زێڕ نه‌نوسرێت ...
3 . فڕێنه‌دانى ( مصحف ) له كاتێكدا كه ده‌ته‌وێت دایبنێیت یان بیده‌یت به ده‌ستى كه‌سێكى تره‌وه ، وه به سوره‌تى قورئان نه‌وترێت : سوره‌تێكى بچوك .
پیاوێك له لاى زاناى پایه‌به‌رز (أبو العالية )دا وتى : سوره‌تێكى بچوك ، ئه‌ویش پێى فه‌رموو : (أنت أصغر منها ، أما القرآ‌ن فكله عظيم ) واته : تۆ له‌و بچوكترى ، به‌ڵام قورئان هه‌مووى گه‌وره‌یه ( رواه أبو عبيد في فضائل القرآ‌ن : ص59 ) .
4 . شتى له‌سه‌ر دانه‌نرێت ، وه نه‌برێته شوێنى پیسه‌وه ، وه ته‌ڕنه‌كردنى په‌نجه به تف له كاتى هه‌ڵدانه‌وه‌ى په‌ڕه‌كانیدا ، وه پێیه‌وه سه‌فه‌ر نه‌كرێت بۆ زه‌وى دوژمن ، وه نه‌درێته ده‌ستى كه‌سانێكه‌وه كه ترسى ئه‌وه‌یان لێبكرێت بێڕێزى به‌رامبه‌ر بكه‌ن له‌وانه‌ش منداڵ و شێت و بێباوه‌ڕ ، وه له كاتى خوێندنه‌وه‌یدا له‌سه‌ر زه‌وى دانه‌نرێت به‌ڵكو له‌سه‌ر شتێكى به‌رز دایبنێ .
5 . ئایه‌ته‌كانى نه‌نوسرێته‌وه له‌سه‌ر زه‌وى یان دیوارى مزگه‌وت ، ده‌گێڕنه‌وه كه عومه‌رى كوڕى عبد العزیز داویه‌تى له كوڕه‌كه‌ى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه قورئانى له‌سه‌ر دیوار نوسیوه‌ته‌وه (( نوادر الأصول : 3 / 257 ) .
6 . هه‌ڵنه‌واسینى بۆ جوانى یان بۆ پیرۆزى وه‌كو ( تبرك ) .
ئه‌م بابه‌ته له كتێبى ( هجر القرآ‌ن العظيم )ه‌وه وه‌رگیراوه و به‌ده‌ستكاریه‌وه وه‌رگێڕدراوه‌ته سه‌ر زمانى كوردى .
================================
(*) • ( مصحف ) بەو ئایەتانەی قورئان دەوترێت كە لە نێوان دوو بەرگی قورئاندا نوسراوە .
• بەڵام قورئان ناوێكە بۆ ئەو وتەیەی پەروەردگار كە نوسراوەتەوە .