ماڵپەری بەهەشت

بەشە سەرەکیەکان
پرسیار و وەڵامی شەرعی
ئاماری ماڵپەڕ




ڕێکلام
جێگەی نوستنى منداڵان لەیەكتری جیا بكەنەوە

پێغەمبەرصلى الله عليه وسلم فەرمویەتی: ((مروا أولادكم بالصلاة وهم أبناء سبع، واضربوهم عليها وهم أبناء عشر، وفرقوا بينهم في المضاجع)). رواه أبوداود (حديث حسن)
واتە: لە تەمەنی حەوت ساڵی دا فەرمانى نوێژ كردن بە منداڵەكانتان بدەن، لە تەمەنی (دە) ساڵی گەر نوێژیان نەكرد لێ یان بدەن و، جێگەی نوستنیان جیا بكەنەوە.(*)
======================================
(*)جیا كردنەوەی جێگەى نوستنی منداڵ لە تەمەنی (دە) ساڵی، ئەدەبێكی ئیسلامی گرنگە، كە بەداخەوە زۆر كەس فەرامۆشیان كردوە، كە یەكێك لەو كەسانە لەلام دانی پیادا هێنا، كە بە هۆی فەرامۆش كردنی ئەو فەرمانەی پێغەمبەر، دەست درێژی كردۆتە سەر پوری و كچی پوری!
لە كتێبی (طوق الحمامة‌)ی ئیمام (ئیبن حزم) هاتوە، ژنێكی عەرەب، كە لە خزمێكی سكی پڕ ببو، پرسیاری لێ كرا: ئەوە چى یە لە سكت؟! گوتی: نزيكيي سەرین، درێژی شەو! بە واتای ئەم كارەساتە لە ئاكامی نوستن پێكەوە، یان نزیكی لەو و، زۆر تێكەڵاو بون لە نێو خزمەكانیدا ڕویداوە!
ئەوەی دەبێتە بەڵگەی گەورەیی ئیسلام و پێشكەوتنی مەبدەئەكانی ئەوەیە، كە تیۆری جیاكردنەوەی نوستنی منداڵ، پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم پێش چواردە سەدە فەرمانی پێ كردوین، ئەمڕۆ زانایان لە كتێبە پزیشكی و جنسى یەكاندا هانی لەسەر دەدەن و لایەنە باشەكانی ئاشكرا دەكەن و حەزەر دەدەن بە فەرامۆش نەكردنی.. لە كتێبی (صرح طفلك عن الجنس) لە دانراوی (كۆمەڵەی لێكۆڵینەوەی منداڵ لە ئەمریكا)دا هاتوە: (منداڵەكان نابێ لە یەك پێخەفدا بخەون، هەروەها باشتر وایە لەیەك ژور نەخەوێنرێن، ئەو منداڵانەی لە یەك پێخەفدا دەخەون، بەشێوەیەكی رێكخراو توشی لێك خشاندن و پێكەوە نوسانی جەستەیی دەبن، كە لەوانەیە بە هۆیەوە گەمە پێ كردن ڕو بدات...
خەوتنی منداڵیش لەگەڵ دایك و باوكی لەیەك ژوردا، كارێكە هەرگیز پێی ناگوترێ حیكمەت و دانایی. منداڵ كە دەخەوێ وا پێدەچێ خەوتوە، بەڵام ئاواش نى یە، تەنانەت ئەوانەی لە تەمەنی دو ساڵى یان سێ ساڵی دان، لە كاتی هەست كردن بە دیاردەی كرداری جنسی دایك و باوك لەسەرجێ دا، دەترسن.. تەنانەت تاریكیش نابێتە پەردە لەبەردەمیان دا، چونكە منداڵی بچوك لە دەنگە دەنگدا توشی دڵەڕاوكێ دەبێت!!
دەتوانین بڵێین زۆربەی حاڵەتەكانی كزى جنسی، كە لە منداڵان ڕو دەدات، هۆیەكەی فەرامۆش كردنی جیاكردنەوەی شوێنی نوستنیانە و، نوستنیانە لە ژوری دایك و باوك، هەمو ئەمانەش بە شەرعی خوا و عەقڵیش قەدەغەیە، كەواتە با دایك و باوكان ئاگاداربن.

www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام