ئەو لایەنانەی كە هۆكاری گەندەڵی حكومەت و بێزاربوونی خەڵك و ڕاپەڕینیانن
بەروار: 2011/04/03سەردارن: 2460نوسەر: د.عبداللطيف أحمد

[لایەنی یەكەم: هەندێ‌ لەكاربەدەستانی حكومەت هۆكارن بۆ دروست بوونی بشێوی و ئاژاوە و فیتنە لە وڵاتدا بۆ نموونە]
1 ـ ناڕەوایی و ناعەدالەتی كاربەدەستان لە مامەڵەكردن لەگەڵ تاك تاكی گەلدا، هەروەها جیاوازی كردن لە پێدانی مافەكانیاندا ڕق و كینە لە دڵی ستەملێكراوان و ماف خوراواندا دروست دەكات .
وە هۆكاری ئەم ناعەدالەتیەشیان بریتییە لە لاوازی ئیمانی زۆرێكیان بە خوا و بە ڕۆژی دوایی, چونكە ئەگەر ئەم جۆرە كاربەدەستانە هەست بە چاودێری خوا بكەن بەسەریانەوە و بیر لە قەبر و قیامەتیان بكەنەوە ئەوا خیانەت لە خۆیان و ئەم گەل و وڵاتە ناكەن، و تەنها هەوڵی دەوڵەمەندكردنی خۆیان نادەن و لێپرسراوێتی بە ئەمانەتێك دادەنێن بۆ خزمەتی خەڵك .. نەك وەك دەرفەتێك بۆ خۆ پڕكردن ، هەروەها ئەگەر لە خوا بترسن نابێت جیاوازی بكەن لە نێوان خزم و كەسی خۆیان و لەگەڵ خەڵكانی تری ئەم گەلە.
كەوابوو خاڵی لاوازی خیانەت و گەندەڵی لە لاوازی ئیمانەوەیە, بۆیە هەركەسێكی تریش لە شوێنی ئەوان دابنیشێت گەر لەخوا نەترسێت ئەوە هەمان حاڵی ئەوانی دەبێت.
كەوابوو چارەسەرەكەی بەوە دەبێت دادپەروەر و ڕەوابن و بەیەك چاو سەیری گشت خەڵكی بكەن و خۆمانە خۆمانە و حزب حزبێنە بەكارنەهێنن .
كەوابوو پێویستە لەسەرمان ئامۆژگاری چاكەیان بكەین .
2 ـ بێ‌ كاری و نەداری و هەژاری كۆمەڵێك لە خەڵكی لەبەرامبەریشدا خەڵكانێكی تری حزبی یاخود حكومی جێگا نەماوە پارەی تێدا هەڵبگرن بۆ چەندین نەوەی دوای خۆیان ، ئەمەشیان كێشە دروست دەكات .
3 ـ مامەڵەكردنی توندی هەندێ‌ جاری ئاسایش لەگەڵ دیاردە ئیسلامیەكان و تۆقاندن و ترساندنی گەنجانی ڕوو لە مزگەوت و عیبادەت و دەرس خوێندن و بانگەواز كردن .
وەك دەبینین هەندێكیان لەگەڵ دیموكراسیەكەشیان ڕاست ناكەن و ئازادیەكەشیان شمولی بانگەوازی ڕاستەقینەی ئیسلامی ناكات و ڕێگە نادرێت بە ئیسراحەت گەنجێك ڕیشی هەبێت و بە ئیسراحەتیش بژیەت و تەنانەت مافی خۆیشی نادەنێ‌ وەك كوردێكی ئەم كوردستانە، بۆ نموونە ئەگەر ئیشێكی دائیرەیەكی هەبێت جارێ‌ سەرەتا هێرش دەكەنە سەر ڕیشەكەی و لەسەری فەرز دەكەن بیتاشێت و دواتر ڕەسمی بێ‌ ڕیشیان بۆ بهێنێت، یاخود ئافرەت سەرپۆشەكەی دابنێت ئەوجا ڕەسم بگرێت بۆ معامەلە بۆ هەندێ‌ دائیرە بەداخەوە، كە لەكاتێكدا لە ئەمریكا و بەریتانیا ئەم دیكتاتۆریە نیە كە لە وڵاتی ئێمە
هەندێ‌ كات چەند بەرپرسێ‌ لە خۆیانەوە بڕیاری لەسەر دەدەن !!
4 ـ هۆكارێكی تری گەندەڵی و ناعەدالەتی و فەسادی, حوكم نەكردنە بە شەریعەتی خوا لە هەموو بوارەكانی ژیاندا، بەڵكو حوكم دەكرێت بە یاسای مرۆڤێكی وەكو خۆیان لە جیاتی یاساكانی خوای خالقیان.
ئەمەش كێشە و دژایەتی و ئاژاوە دروست دەكات بە تایبەتیش لە ناو گەلێكی موسوڵماندا كە ڕازی نابن سوكایەتی بەخوا و پێغەمبەر و ئایینیان بكرێت، كە چی دەبینین حكومەت مۆڵەتی ڕەسمی دەدات بە چەندین ڕۆژنامە و گۆڤار و میدیا كە سوكایەتی بە دینی ئیسلام دەكەن و دەم درێژی دەكەن !!
كەوابوو ئەمەش خەڵكی توڕە دەكات و بێزاریان دەكات كە هەڵوێستی توندیان بەرامبەر حكومەت هەبێت و لە جیاتی ڕەحمەتی بۆ بنێرن نەفرەتی لێ‌ دەكەن!!!
وە بێگومان تەنها شەرعی خوا ڕێگری تەواوە لە فەسادی و گەندەڵی و دزی و كەمتەرخەمی و ناڕەوایی.
بۆ نموونە ئەگەر بەڕێوەبەر و لێپرسراوەكان بینیان كارمەندێكی گەورە یان بچوك دزی و خیانەتی كرد ئەوە گەر مامەڵەی لەگەڵا بكەن هەروەكو چۆن مامەڵە لەگەڵا كەسێكی تاوانباری فەقیری بێكەس دەكەن .و هەروەها كارەكەی لێ وەربگرنەوە و سزای ڕەوای بدەن و كەسێكی شیاو لە شوێنەكەی دابنێن با حزبییش نەبێت، ئەوە بەو شێوەیە ڕێگەی گەندەڵی دەگیرێت، بەڵام گەر كارمەندە دزە خیانەتكارە حزبییەكە چاوپۆشی لێ‌ بكرێت چونكە لە حزبی خۆیانە یان خەڵكانێكی لە پشتە ئەوە گەندەڵی دروست دەبێت و گەورەترین خیانەت لەو میللەتە دەكەن.
بۆ نموونە پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) كاتێك كە ئافرەتێكی خاوەن بنەماڵە و عەشیرەتێكی ناوداری نزیكی پێغەمبەر دزی كرد و بە لای زۆرێك لە خەڵكەكە زۆر قورس بوو كە كچێكی ئەم هۆزە ناودارە دەستی ببردرێت، وە كەسیش نەیدەوێرا تكا بكات لە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) چونكە دەیانزانی كە حوكمی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) لە ئاستی فەقیر و دەوڵەمەند و خزم و بێگانە و دەسەڵاتدار و بێ‌دەسەڵاتدا هەر یەك شتە و یەكسانە، لەبەر ئەوە هەوڵیاندا واسیتە بكەن بە كەسێكی زۆر خۆشەویستی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) ، بۆ ئەوەی تكا بۆ كچەكە بكات لە پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) كە لێی ببورێت، بەڵام پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) توڕە بوو ، وە فەرمووی سوێند بە خوا ئەگەر فاتیمەی كچی خۆشم كە پێغەمبەری خوام دزی بكردبایە ئەو هەر دەستیم دەبڕی، وە تكای كەسی قەبوڵا نەكرد و دەستی دزەكەی بڕی .
عَنْ عَائِشَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهَا أَنَّ قُرَيْشًا أَهَمَّهُمْ شَأْنُ الْمَرْأَةِ الْمَخْزُومِيَّةِ الَّتِي سَرَقَتْ {فِي غَزْوَةِ الْفَتْحِ} فَقَالُوا وَمَنْ يُكَلِّمُ فِيهَا رَسُولَ اللَّهِ (صلى الله عليه وسلم) فَقَالُوا وَمَنْ يَجْتَرِئُ عَلَيْهِ إِلَّا أُسَامَةُ بْنُ زَيْدٍ حِبُّ رَسُولِ اللَّهِ (صلى الله عليه وسلم) فَفَزِعَ قَوْمُهَا إِلَى أُسَامَةَ بْنِ زَيْدٍ يَسْتَشْفِعُونَهُ، فَلَمَّا كَلَّمَهُ أُسَامَةُ فِيهَا تَلَوَّنَ وَجْهُ رَسُولِ اللَّهِ (صلى الله عليه وسلم) فَقَالَ أَتُكَلِّمُنِي فِي حَدّ مِنْ حُدُودِ اللَّهِ قَالَ أُسَامَةُ اسْتَغْفِرْ لِي يَا رَسُولَ اللَّهِ فَلَمَّا كَانَ الْعَشِيُّ قَامَ رَسُولُ اللَّهِ خَطِيبًا فَأَثْنَى عَلَى اللَّهِ بِمَا هُوَ أَهْلُهُ ثُمَّ قَالَ أَمَّا بَعْدُ فَإِنَّمَا أَهْلَكَ النَّاسَ قَبْلَكُمْ أَنَّهُمْ كَانُوا إِذَا سَرَقَ فِيهِمْ الشَّرِيفُ تَرَكُوهُ وَإِذَا سَرَقَ فِيهِمْ الضَّعِيفُ أَقَامُوا عَلَيْهِ الْحَدَّ وَالَّذِي نَفْسُ مُحَمَّدٍ بِيَدِهِ لَوْ أَنَّ فَاطِمَةَ بِنْتَ مُحَمَّدٍ سَرَقَتْ لَقَطَعْتُ يَدَهَا ثُمَّ أَمَرَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ بِتِلْكَ الْمَرْأَةِ فَقُطِعَتْ يَدُهَا فَحَسُنَتْ تَوْبَتُهَا بَعْدَ ذَلِكَ وَتَزَوَّجَتْ قَالَتْ عَائِشَةُ فَكَانَتْ تَأْتِي بَعْدَ ذَلِكَ فَأَرْفَعُ حَاجَتَهَا إِلَى رَسُولِ اللَّهِ (صلى الله عليه وسلم)صحيح البخاري (11 / 294) و (13 / 201) .
جا ئەگەر كاربەدەستانی ئێمەش ئاوا بن لەگەڵا گەندەڵەكانی خزم و لایەنگریان ئەوە وەزعی وڵات باش دەبێت و سومعەی حكومەتیش پارێزراو دەبێت و خەڵكی وەكو یەك بە یەكسانی مامەڵەیان لەگەڵا دەكرێت و لە سوڵتە بێزار نابن .
كەواتە ئەم دیاردەیەی كە دەیبینن بەرهەمی دیموكراسیتەكەی خۆتانە!!!
[دووەم لایەن كە هۆكاری گەندەڵی و ناعەدالەتی و بشێوی وڵاتە بریتیە لە گەندەڵێتی هەندێ‌ لە مامۆستایانی ئایینی ]
چونكە ئەوان ئەركی سەرشانیانە كە گەورەترین ڕۆڵی چاكسازییان هەبێت و ئامۆژگاری كاربەدەستان بكەن, نەك ماستاویان بۆ بكەن و ئەوانیش بەهەدیە و پارە چاویان بنوقێنن و لاڵیان بكەن .
بەڵام بەداخەوە گەر مامۆستایەك قسەیەكی خێر بكات و حەق بڵێت دەیانی تر پشتی لێ‌ دەكەن و نەك هەر پشتگیری ناكەن بەڵكو زەمیشی دەكەن !!!
ئەمەش تاوانێكی زۆر گەورەیە .
وە هەندێكیان تەنها مەبەستی بەرژەوەندیە دونیاییەكانی خۆی هەیە و گوێی لەوە نیە سەردەمی چ پادشایەك بێت و حوكمیش بەچی بكرێت ! گرنگ لای ئەو مووچە و دەرماڵە و سەرفترە و زەكات و مەولودانە و مارەبڕینانەیەتی!!
وە فەتوای جاهیز و ئامادەشی لایە بە گوێرەی ئارەزوی دەوڵەمەند و دەسەڵاتداران!!
سوێند بە خوا گەندەڵی مامۆستای ئایینی گەورەتر و ترسناك ترە لە گەندەڵی كاربەدەستان، چونكە كە كاربەدەستان گەندەڵا بن تەنها دونیای خەڵكەكە كەموكوڕی دێنێت، بەڵام كە پیاوانی دینی گەندەڵا بوون ئەوا دین و دواڕۆژی خەڵكەكە لە مەترسیدا دەبێت.
هەروەها گەندەڵی پێشەوای دینی دەبێتە هۆی گەندەڵی كاربەدەستانیش و ڕێگە بۆ ئەوانیش خۆش دەكات، چونكە ئەگەر بێت و پێشەوایانی دینی لە خواترس بن و شەرم لە خوا بكەن ئەو كاتە كاربەدەستانیش شەرمیان لێ‌ دەكەن و بە قسەیان دەكەن و ئامۆژگاریان قەبوڵا دەكەن، بەڵام ئەگەر مامۆستایانی ئایینی خۆیان شەرم لە خوا نەكەن ئەوا كاربەدەستانیش شەرمیان لێ‌ ناكەن ، بەڵكو بە پێچەوانەوە وای لێ‌ دێت مەلاكە شەرم لەو دەكات و ناتوانێت ئامۆژگاریشی بكات چونكە كاربەدەستەكە ناسیویەتی كە ئەو مەلایە ئەو كەسە نیە شەرمی لێ‌ بكرێت و حیسابی بۆ بكرێت!!
ئەمەش قسەی یەكێ‌ لە كاربەدەستە جولەكەكانم وەبیر دێنێتەوە كە وتبوی: "ئێمەی جولەكە چاك باوەڕمان وایە بە فەرموودەكەی موحەمەد (صلى الله عليه وسلم) كە ڕۆژێك وا دێت بەردو دار دێتە جواب و بانگ دەكەن ئەی موسوڵمان وەرە ئەمە جولەكەیەكە لە پاڵا من خۆی شاردۆتەوە, دەی وەرە بیكوژە!! باوەڕمان بەو خەبەرە هەیە، بەڵام دڵنیاشین كە ئەو موسوڵمانانەی كە بانگ دەكرێن بۆ كوشتنی ئێمە یاسر عەرەفات و سەددام حوسێن و حوسنی موبارەك و هاوشێوەی ئەوان نین، كەوابوو جارێ‌ ئێمە ترسمان نیە، چونكە ئەو موسڵمانانە ئێوە نین"!!
بێگومان لەمەدا ڕاستی كرد، بەهەمان شێوەش كاربەدەستانیش لە ڕاستیدا ڕێز لە پێشەوایانی دینی دەگرن و بە قسەیان دەكەن بەڵام نەك لەو بەناو مەلایەی كە تەنها مەبەستی گیرفان و ورگی بێت، نەك مەبەستی دینی خوا و پاشان بەرژەوەندی خەڵكی بێت!!!
ئای چەند مەلا یەكێتی بێت یان پارتی ، والله ناڕەوایە كۆمەڵا و یەكگرتوش بێت، مەلا نابێت حزبی بێت جا هەر حزبێ‌ بێت، بەڵكو پێویستە لەسەر دینە فراوانەكەی خوا بمێنێتەوە و خۆی بچوك نەكاتەوە لە بازنەی تەسكی حزبایەتی، نابێت مەلا خۆی بدۆرێنێت بە شێوەیەكی وەها كە حزبەكان بە كاری بهێنن بۆ مەرامی خۆیان، بەڵكو پێویستە مەلاكان ئامۆژگاری گشت حزب و لایەنەكان بكەن كە چاكەكار و ڕوو لە خوا بن، بەڵام بەداخەوە گەر ئەمڕۆ حزبێكی چەپ و شیوعیش سوڵتەی بە دەست بوایە و پارەی دابەش كردبایە ئەوە مەلای شیوعیشمان دەبینی!!!
كەوابوو ئێمەی مامۆستایانی ئایینیش پێویستە بە خۆماندا بچینەوە!!!
چونكە باشی و خراپی ئێمە باشی و خراپی كاربەدەستان و كۆمەڵگای لێ‌ دەكەوێتەوە!!
كەوابوو چەند تاوانێكی گەورەیە كە لە جیاتی ئەوەی ببینە هۆكاری چاككاری ببینە هۆكاری گەندەڵی و خراپەكاری!!
يا معشرَ القُرّاء يا مِلحَ البَلد     ..      ما يُصلِح الـملحَ إذا الملحُ فَسَد
وە ئەم ئامۆژگاریانەی خوارەوەی مامۆستایان دەكەم بە عەرەبی كە خۆیان تێی دەگەن : قَالَ سُفْيَانُ بْنُ عُيَيْنَةَ : لَوْ أَنَّ أَهْلَ الْعِلْمِ طَلَبُوهُ لِمَا عِنْدَ اللَّهِ لَهَابَهُمْ النَّاسُ وَلَكِنْ طَلَبُوا بِهِ الدُّنْيَا فَهَانُوا عَلَى النَّاسِ .
وَقَالَ سُفْيَانُ: مَا زَالَ الْعِلْمُ عَزِيزًا حَتَّى حُمِلَ إلَى أَبْوَابِ الْمُلُوكِ وَأَخَذُوا عَلَيْهِ أَجْرًا فَنَزَعَ اللَّهُ الْحَلَاوَةَ مِنْ قُلُوبِهِمْ وَمَنَعَهُمْ الْعَمَلَ بِهِ .
وَقَالَ ابْنُ الْجَوْزِيِّ : يَنْبَغِي لِلْعَالِمِ أَنْ يَصُونَ الْعِلْمَ وَلَا يَبْذُلُهُ وَلَا يَحْمِلُهُ إلَى النَّاسِ خُصُوصًا إلَى الْأُمَرَاءِ ، وَرُوِيَ عَنْ الْقَاضِي أَبِي الْحَسَنِ عَلِيِّ بْنِ عَبْدِ الْعَزِيزِ الْجُرْجَانِيِّ أَنَّهُ أَنْشَدَ لِنَفْسِهِ:
يَقُولُونَ لِي فِيـكَ انْقِبَاضٌ وَإِنَّمَا       رَأَوْا رَجُلًا عَنْ مَوْقِفِ الذُّلِّ أَحْجَمَا
أَرَى النَّاسَ مَنْ دَانَاهُمْ هَانَ عِنْدَهُمْ      وَمَنْ لَزِمَـتْـهُ عِزَّةُ النَّفْسِ أُكْرِمَا
وَلَمْ أَقْضِ حَقَّ الْعِلْمِ إنْ كَانَ كُلَّمَا       بَدَا طَـمَعٌ صَيَّرْتُـهُ لِي سُلَّمَا
وَمَا كُلُّ بَرْقٍ لَاحَ لِي يَسْتَفِزُّنِي وَلَا      كُلُّ مَنْ فِي الْأَرْضِ أَرْضَاهُ مُنْعِمَا
إذَا قِيلَ هَذَا مَنْهَلٌ قُلْتُ قَدْ أَرَى         وَلَكِنَّ نَفْسَ الْحُرِّ تَحْتَمِلُ الظَّمَا
وَلَمْ أَبْتَذِلْ فِي خِدْمَةِ الْعِلْمِ مُهْجَتِي       لِأَخْدِمَ مَنْ لَاقَيْتُ لَكِنْ لِأُخْدَمَا
أَأَشْقَى بِهِ غَرْسًا وَأَجْنِيهِ ذِلَّةً           إذًا فَاتِّبَاعُ الْجَهْلِ قَدْ كَانَ أَحْزَمَا
وَلَوْ أَنَّ أَهْلَ الْعِلْمِ صَانُوهُ صَانَهُمْ      وَلَوْ عَظَّمُوهُ فِي النُّفُوسِ لَعُظِّمَا
وَلَكِنْ أَذَلُّوهُ فَـهَانَ وَدَنَّسُـوا         مُحَيَّاهُ بِالْأَطْمَاعِ حَتَّى تَجَهَّمَا
وَأَرْسَلَ مُحَمَّدُ بْنُ سُلَيْمَانَ أَمِيرُ الْبَصْرَةِ إلَى حَمَّادِ بْنِ سَلَمَةَ يَطْلُبُ مِنْهُ الْحُضُورَ إلَيْهِ لِأَجْلِ مَسْأَلَةٍ وَقَعَتْ لَهُ فَأَرْسَلَ إلَيْهِ حَمَّادُ إنَّا أَدْرَكْنَا الْعُلَمَاءَ وَهُمْ لَا يَأْتُونَ أَحَدًا ، فَإِنْ وَقَعَتْ مَسْأَلَةٌ فَأْتِنَا فَاسْأَلْنَا عَمَّا بَدَا لَكَ .
وَالْقِصَّةُ مَشْهُورَةٌ وَفِيهَا أَنَّ مُحَمَّدَ بْنَ سُلَيْمَانَ جَاءَ فَجَلَسَ بَيْنَ يَدَيْهِ ثُمَّ ابْتَدَأَ فَقَالَ : مَالِي إذَا نَظَرْتُ إلَيْكَ امْتَلَأْتُ رُعْبًا ؟
فَقَالَ حَمَّادُ : سَمِعْتُ ثَابِتًا الْبُنَانِيَّ يَقُولُ: سَمِعْتُ أَنَسَ بْنَ مَالِكٍ يَقُولُ سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ (صلى الله عليه وسلم) يَقُول : ((إنَّ الْعَالِمَ إذَا أَرَادَ بِعِلْمِهِ وَجْهَ اللَّهِ هَابَهُ كُلُّ شَيْءٍ ، وَإِذَا أَرَادَ أَنْ يُكْثِرَ بِهِ الْكُنُوزَ هَابَ مِنْ كُلِّ شَيْءٍ)) ، وَالْقِصَّةُ طَوِيلَةٌ وَفِيهَا أَنَّهُ عَرَضَ عَلَيْهِ أَرْبَعِينَ أَلْفَ دِرْهَمٍ فَلَمْ يَقْبَلْهَا لِنَفْسِهِ وَلَا لِيُقَسِّمَهَا وَيُفَرِّقَهَا. ينظر: الآداب الشرعية لابن مفلح : (2 / 122)
[سێهەم لایەن كە هۆكاری گەندەڵی و ناعەدالەتی و بشێوی ولات و حكومەتە، بریتیە لە گەندەڵێتی خەڵكەكە خۆیان، ئەمەش لە چوار ڕوانگەوە:]
1 ـ لەو لایەنەوە كە سەرەتا خەڵكی خۆیان ئەم كاربەدەستانەیان هەڵبژاردووە كەوابوو ئێستا بەرهەمی دەستی خۆیان هاتۆتەوە ڕێیان، وە چیان چاندووە ئەوەش دەدرونەوە كەوابوو با گلەیی سەرەتا لە خۆیان بكەن ئەوجا لە كاربەدەستان، خۆ ئەوان بەرهەمی دەستی خۆیانن!!!
2 ـ وە لەو لایەنەوە كە دوای ئەوەی كاربەدەستان كار و لێپرسراوێتی و سوڵتەیان كەوتە دەست بە هۆی هەڵبژاردنیانەوە لە لایەن خەڵكی، دیسان خەڵكی لە جیاتی ئامۆژگاری كاربەدستان و هاوكاری كردنیان لەسەر چاكە دەچن زیاتر فێری خراپە و گەندەڵیان دەكەن و بڕیاری ناڕێكیان پێ‌ دەدەن بەواسیتە و بەرتیل و خزم خزمێنە!!
وە زۆربەی كاربەدەستان كە عەیبداردەبن و گەندەڵا دەبن ئەوە بە هۆی كاریگەری خراپی خزم و دۆست و لایەنگران و خێزان و منداڵەكانیەتی .
3 - وە لەو لایەنەشەوە خەڵكی تاوانبارن كە لە ڕاستیدا حكومەت لەم خەڵكە پێك هاتووە، چونكە گشت دام و دەزگاكانی وڵات بەدەستی خەڵكەوەیە پارێزەر و دادوەر و مامۆستا و قوتابی و كارمەند و بەرێوەبەر و كرێكار و وەستا و مقاول و پزیشك و پۆلیس و ئاسایش گشتیان كوردن و ڕۆڵەی ئەم میللەتەن و حكومەت لە سەرشانی ئەمانەیەو بەوان بەڕێوە دەچێت، جا گەر ئەمانە هەمویان باش بن ئەوە سوێند بە خوا حكومەتیش باش دەبێت وە ئەگەر خراپ و گەندەڵا و كەمتەرخەم و خیانەتكار بن ئەوا حكومەتیش گەندەڵا و خراپ دەبێت.
هەروەها ئەمانە بە گشتی توانای باشكردنی سەركردەی وڵاتیشیان هەیە و دەتوانن بڕیاری خراپی جێبەجێ‌ نەكەن و پێی بگۆڕن بە باش، بەڵام سەركردەی وڵات بە تەنها ناتوانێت ئەم هەموو خەڵكە باش بكات و بیانگۆرێت بەڵكو كە خراپ بن ئەویش وردە وردە وەكو ئەوانی لێدێت!!
كەوابوو چارەسەریش بەوە دەبێت كە ئێمە وەكو خەڵك خۆمان چاك بكەین و لە خۆمانەوە دەست پێ‌ بكەین نەك تەنها چاوەڕێ‌ بین كاربەدەستان خۆیان چاك بكەن !!
وە ئەگەر ئێمە خۆمان چاك بكەین ئەوا خوای گەورەش بارودۆخەكەمان بۆ باش دەكات، وەك فەرموویەتی: [وَلَوْ أَنَّ أَهْلَ الْقُرَى آمَنُوا وَاتَّقَوْا لَفَتَحْنَا عَلَيْهِمْ بَرَكَاتٍ مِنَ السَّمَاءِ وَالْأَرْضِ وَلَكِنْ كَذَّبُوا فَأَخَذْنَاهُمْ بِمَا كَانُوا يَكْسِبُونَ] [الأعراف : 96] واتە: ئەگەر دانشتوانی شارەكان باوەڕیان بهێنایە و خۆیان بپاراستایە (لە قەدەغە كراوەكانی خوا) بەڕاستی دەرگای بەرەكاتی ئاسمان و زەویمان بۆ دەكرنەوە بەڵام بڕوایان نەهێنا (بە پێغەمبەرەكان) ئەنجا ئێمەش ئەوانمان گرت و سزامان دان بە هۆی ئەو خراپانەی كە دەیان كرد.
4 ـ چونكە زۆرێك لە خەڵكی قەناعەتیان نیە بەم هەموو نیعمەتی ئەمن و ئاسایش و ڕزق و ڕۆزیەی كە تێیدان و سەیری شارەكانی تری عێڕاق ناكەن كە ئێمە لەچاو ئەوان زۆر باشترین، هەروەها خەڵكی سوپاسی خوا ناكەن لەسەر ئەم هەموو نیعمەتە زۆرە، بەڵكو كوفری نیعمەتەكانی دەكەن، وە خوای گەورەش فەرموویەتی : [لَئِنْ شَكَرْتُمْ لَأَزِيدَنَّكُمْ وَلَئِنْ كَفَرْتُمْ إِنَّ عَذَابِي لَشَدِيدٌ] [إبراهيم : 7] واتە : خوای گەورە فەرموویەتی ئەگەر ئێوە سوپاسگوزاریی كەرەم و بەخششەكانی من بكەن, ئەوە بێگومان نیعمەت و بەخششی خۆمتان بۆ زیاتر دەكەم, بەڵام ئەگەر بێ‌ باوەڕ بن ئەوا بەڕاستی سزادانی من زۆر سەخت و بەتینە.
وە دەبێت كاربەدستانیش ئەوەیان لەیاد نەچێت كە ئەم میللەتەیش پاشماوەی ئەنفال و كیمیاباران و تەعریبن ، وە ستەمێكی زۆریان لێ كراوە ، بۆیە شایانی ئەوەن كە لە داهاتی وڵاتدا بێ بەش نەكرێن بە بێ جیاوازی .
وە پێویستە بزانین كە كافر بوون بە بەخششەكانی خودا بە سوپاس نەكردنی خودا دەبێت, هەروەها بەوە دەبێت كە ئادەمیزاد وابزانێت ئەو بەخشش و كەرەمە لە لایەن خوداوە پێی نەبەخشراوە, بەڵكو بە هۆی ئازایەتی و توانای دەست و بازووی خۆیەوە, یاخود بە هۆی زیرەكی و لێزانینی خۆیەوە دەستی كەوتووە ، ئیتر بێ‌ ئەوەی تێ‌ بگات كە هەر كام لەوانەیش یەكێكن لە نیعمەتەكانی خودا و شوكری لەسەر پێویستە.
كەوابوو سوپاس كردنی خوا لەسەر نیعمەتەكانی نیعمەتمان بۆ دەپارێزێت و زیادیشی دەكات وە بە پێچەوانەوەش نەك تەنها زیادی ناكات بەڵكو لەدەستیشی دەدات و غەزەبمان لێ‌ دەگرێت، هەر وەكو چۆن خوای گەورە باسی شارێكمان بۆ دەكات كە چۆن خوای گەورە هەردوو نیعمەتی ئەمن و ئاسایش و ڕزق و ڕۆزیشی بەسەردا ڕشتبوون بەڵام قەدریان نەزانی و سوپاسی خوایان نەكرد بەڵكو كوفری نیعمەتەكانیان كرد خوای گەورەش سزای دان بەوەی هەردوو نیعمەتەكەی لێ‌ گۆڕین بەدوو نیقمەتی برسێتی و ترس!!
وەك دەفەرمووی :[وَضَرَبَ اللَّهُ مَثَلًا قَرْيَةً كَانَتْ آمِنَةً مُطْمَئِنَّةً يَأْتِيهَا رِزْقُهَا رَغَدًا مِنْ كُلِّ مَكَانٍ فَكَفَرَتْ بِأَنْعُمِ اللَّهِ فَأَذَاقَهَا اللَّهُ لِبَاسَ الْجُوعِ وَالْخَوْفِ بِمَا كَانُوا يَصْنَعُونَ] [النحل : 112] واتە: خوا نموونەی هێناوەتەوە (بە دانیشتوانی) شارێك كە ژیانیان بە هێمنی و ئاسوودەیی دەبردە سەر ، لە هەموو لایەكەوە ڕزق و ڕۆزی جۆراوجۆریان بۆ دەهات (بەڵام لە جیاتی سوپاسگوزاریی) ناشوكر و قەدرنەزانی ناز و نیعمەتەكانی خوا بوون, ئینجا خوای گەورە پۆشاكی برسێتی و ترسی كردە كاڵای باڵایان و تاڵاوی نەداریی و ترسی پێ چەشتن لە سەر ئەنجامی ئەو ئیش و كارە ( ناپوخت و ناڕێكانەدا) كە دەیانكردە پیشەی خۆیان.
كەوابوو پێویستە خەڵكی بگەڕێنەوە لای خوا وە بەدەستی خۆمان وەزعی خۆمان تێك نەدەین، چونكە تاوەكو ئێمە وەزعی خۆمان بەرەو خراپە نەبەین بە هۆی تاوان و خراپەكاری ئەوا خوای گەورەش لێمان ناگۆڕێت، كەواتە پێویستە لە جیاتی كاول كاری چاكەكاری بكەین ، وە لەجیاتی كوشتار و خوێن ڕێژی ئامۆژگاری بكەین و هەڵەكان ڕاست بكەینەوە نەك زیاتر قوڕ بكەین بەسەری خۆمان و گەلەكەشمان بەجارێك لە هەموو لایەكی تێك بدەین .
[لایەنی چوارەم " كە هۆكاری بێزاربوونی خەڵك و ڕاپەڕینیانە بریتیە لە دەستێكی دەرەكی بێگانە ]
كە ئەمڕۆ دەبیستین وڵاتانی غەرب دەست خۆشی دەكەن لە خۆپیشاندەران و زیاتر هانیان دەدەن بۆ لەناو چوون و خوێن ڕێژی و ئەوانیش لە دوورەوە سەیریان
دەكەن و پێیانخۆشە، چونكە تێكچوونی هێمنی و ئاسایشی وڵاتە موسڵمانەكان لە بەرژەوەندی ئەواندایە .
[لایەنی پێنجەم " لایەنێكی تریش كە پاڵنەرێكە لەم خۆپیشاندان و فیتنەیە ئەویش بریتیە لە توندڕەوە تەكفیریەكان" ]
: چونكە ئەوانیش لە ڕۆژێكی ئاواو گۆمێكی ئاوا لێڵ دەگەڕێن تاوەكو مەلەی تێدا بكەن.
وە هەندێ‌ لە ئیسلامیەكانیش لەڕاستیدا لە پشت پەردەوە هاندەری سەرەكین هەروەك لە میسر پەردەیان لەسەر ڕووی خۆیان لادا و بە ئاشكرا هاتنە ساحەكەوە و قیناعە سیاسیە كاتیەكەیان لادا چونكە ئاواتی حەفتا ساڵەیان خەریكە دێتە دی بە گومانی خۆیان و وا دەزانن درەختی شۆڕشەكەیان خەریكە لەگشت وڵاتەكان بەرهەم دێنێت !!!
وە هەرچەندە لە قۆناغێكیشدا قسەی لوسی سیاسی بكەن و قسەی نەرم لەگەڵ سوڵتە بكەن بە ڕاگەیاندنەكانیان و وادەربخەن كە لەگەڵ خۆپیشاندان نین، ئەوە جێگای متمانە نین، چونكە ئەم قسەیەیان تا ئەو كاتەیە كە دەزانن حكومەت بەهێزە، بەڵام كە زانیان بەرەو لاوازی دەچێت ئەوانیش دەكەونە پاڵ خۆپیشاندەران وەك بەچاوی خۆمان لە میسر بینیمان بە دوو دەور هەڵسان :
* كاتێك كە هەستیان بەبێ‌ ئومێد بوونی خۆپیشاندەران كرد چونە پاڵ حكومەت و لەگەڵیدا دانیشتن.
* وە كە دوایی هەستیان بەلاوازی حكومەت كرد كەوتنەوە دژایەتی كردنی و هەوڵدان بۆ لابردنی !!.
كەواتە ئەوان بە گوێرەی بەرژەوەندی حزبەكەیان كار دەكەن، نەك بە گوێرەی بەرژەوەندی دین و میللەت !!!
كەواتە هەندێ‌ لە حزبە ئیسلامیەكانیش دەستیان هەیە لە پشێوی و خۆپیشاندان!!
[بابەتی ئایندە]
[چۆن ئەمن و ئاسایشی وڵات بپارێزین و چارەسەری ئەم خوێن ڕژاندنە بكەین ؟]