ئەگەر خوا نووسیویەتى خراپبم بۆچى موحاسەبەم دەكات و دەمخاتە ئاگرەوە...
بەروار: 2011/03/27سەردارن: 3849

بەناوى خواى بەخشندەى میهرەبان
خواى گەروە عیلمى ئەوەى ڕویداوە و ئەوەش ڕووئەدات زانیویە و دەیزانێ بارى بەندەكانى و زۆرى و ئاكامى كردەوەیان دەزانێ و كاروبارین لە خواى گەورە ون نابێ وەك دەفەرموێ: { إِنَّ اللّهَ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمٌ} سورة الأنفال ئایەتى 7.واتە: بەڕاستى خواى پەروەردگار زانا و بەئاگایە بە هەموو شتێ.
وە دەفەرموێ:{ لِتَعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ وَأَنَّ اللَّهَ قَدْ أَحَاطَ بِكُلِّ شَيْءٍ عِلْمًا} سورة الطلاق(12).واتە: تا بزانن كە خوا بەسەر هەموو شتێكدا بەتوانایە و بەڕاستى خوا زانستى بە هەمو شتێك هەیە جا پێش دروستبوونى دروستكراوەكان و مرۆڤەكان خوا زانیویە و دەزانێچەن دەبن و چیان بەسەر دێت وە نوسراویشە چى دەكەن و كام ڕێگە هەڵدەبژێرن موسڵمان دەبن یان یان بێ باوەڕ كردەوە زۆر دەكەن یان كەم بۆیە هیچ شتێك بە ڕێكەوت و لە خۆیەوە ڕونادات بەڵكو هەموو شتێك تەقدیر كراوە خواى گەورە دەفەرموێ: { وَخَلَقَ كُلَّ شَيْءٍ فَقَدَّرَهُ تَقْدِيرًا} سورة الفرقان(2). واتە: هەموو شتێكى دروستكردووە بەئەندازە و قەبارە و شێوە و تام و بۆن و رەنگ و جیوازى هەموو جۆر...هتد نەخشەى ڕیك و پێكى بۆ هەموو شتێك داناوە.
بەڵام ئەم زانین و نوسینى خواى گەورە بۆ كردەوەكانى ئادەمیزاد بە زۆرە ملێ نى یە و خوا فشارى نەخستۆتە سەر هیچ كەسێك بۆ هەنگاو هەڵگرتن و بڕیاردان و كردەوەكردن بەڵكو مرۆڤ خۆى سەرپشكە و بەویستى خۆى چارەنوسى خۆى دیارى دەكات وە خواى گەورە ڕێگەى چاك و خراپى داناوە و مرۆڤى ئازاد كردووە لە هەڵبژاردنى یەكێك لەو دوو ڕێگایە لە هەمووى سەیر تر ئەوەیە هەندێ كەس ئەڵێن ئەگەر خوا نووسیویەتى خراپبم بۆچى موحاسەبەم دەكات و دەمخاتە ئاگرەوە، باشە تۆ چۆن دەزانى خوا نوسیویەتى خراپ بیت بە چ ڕێگەیەك دەزانى نوسیویەتى خراپى یان چاكى لەكاتێكدا هیچیان نازانیت وە هەركام لەوانەشى نووسیبێ بەزۆر نییە بەڵكو لەبەر ئەوەى خواى گەورە سیفاتى كەمالى هەیە و دەزانێ دوا ئەنجامى بەندەكانى چییە نووسیویەتى بەبێ زۆر لێكردن جا پێویستە مرۆڤى ژیر خۆى هەوڵبدات بۆ بردنەوەى بەهەشت و ڕەزامەندى خواى گەورە لە ڕۆژى دواییدا، خواى گەورە دەفەرموێ: {فَأَمَّا مَن أَعْطَى وَاتَّقَى * وَصَدَّقَ بِالْحُسْنَى * فَسَنُيَسِّرُهُ لِلْيُسْرَى * وَأَمَّا مَن بَخِلَ وَاسْتَغْنَى * وَكَذَّبَ بِالْحُسْنَى * فَسَنُيَسِّرُهُ لِلْعُسْرَى} سورة الليل(5-10). واتە: جا ئەوەى (ماڵ و سامان و زانستى....هتد) دەبەخشێت و پارێزگار و لەخواترسە وە بڕواى بتەوى بە پاداشتى چاك و بەنرخى خواى هەیە ئەوە ڕێگەى چاكە و چاكە كارى بۆ ئاسان دەكەین سەرئەنجام دەیخەینە خێرو خۆشى یەوە بەڵام ئەوەى دەست نوقاو بێت و خۆى بێ نیاز بزانێت (ڕەزامەندى خواى مەبەست نەبێت) وە بڕواى نەبێت بە پاداشت و بەهرەى چاكى خوایى و بەدرۆى بزانێت ئەوە ئێمە ڕێبزى تەنگانە و ناخۆشى بۆ ئاسان دەكەین و سەرئەنجام بە دۆزەخى دەگەیەنین.
[لە لایەن مامۆستا (خلیل أحمد) ە وە وەڵام دراوەتەوە]