چۆن تەوبە بكەم؟بەشى شەشەم و حەوتەم و هەشتەم
بەروار: 2011/03/08سەردارن: 3105نوسەر: علي خان

[شەشەم: زۆربیر بكەرەوە لە بەهەشت و دۆزەخ]
بیری گەورەیی بەهەشت و ئەو ناز و نیعمەتەی بهێنەوە كە خوای بەخشندە تێیدا ئامادەی كردووە بۆ گوێڕایەڵی كاران، هەروەها بیری جەهەننەم و ئەو سزا و ئێش و ئازارانەی بهێنەوە كە تێیدا ئامادەكراوە بۆ سەرپێچی كەران. ئاوها هەمیشە لە نێوان ئومێد و ترسدا بژی تا خوای پەروەردگار لە بەهەشتەكەی خۆی بەهرەمەندت دەكات.
[حەوتەم: خۆت سەرقاڵكە بە كارێكی سوودبەخش و لە تەنیایی و دەست بەتاڵی دووربكەوە]
چونكە نەفس ئەگەر سەرقاڵی نەكەی بە گوێڕایەڵیەوە سەرقاڵت دەكات بە سەرپێچیەوە.
بەتاڵی و بێكاری سەردەكێشێ بۆ هەڵدێر و لەڕێلادان و مودمین (مُدمِن) بوون، هەروەها سەردەكێشێ بۆ هاوڕێیەتی كردنی خەڵكانی بێ كەڵك و خراپ. هەر لە كۆنیشەوە وتراوە: كات وەكو شمشێر وایە گەر نەیبڕی دەتبڕێت.
[هەشتەم: بە گوێی هەواو ئارەزوت مەكە]
هیچ شتێك نیە بە ئەندازەی هەوا و ئارەزوو مەترسیان بۆ سەر مرۆڤ هەبێت.
بەڵێ! هیچ شتێك نیە بە ئەندازەی هەوا و ئارەزوو مەترسیان بۆ سەر مرۆڤ هەبێت. هەربۆیە دەبینیت خوای پەروەردگار دەفەرموێت: [أَرَأَيْتَ مَنِ اتَّخَذَ إِلَهَهُ هَوَاهُ‏] [الفرقان:43]، جا هەركەسێك دەیەوێ تەوبەیەكی نەصوح بكات، دەبێت خۆی لە شوێنكەوتنی هەوا و ئارەزو داڕنێت، ئەبێت پێ بەپێی شەرع هەنگا و بنێت. ئەڵێن: بۆیە بە هەوا و ئارەزو وتراوە هەوا، چونكە خاوەنەكەی هەوا ئەداتە نێو دۆزەخەوە -خوا پەنا بدات-.