خواى گه‌وره ده‌فه‌رمووێ :[وَيَسْأَلُونَكَ عَنْ الْمَحِيضِ قُلْ هُوَ أَذًى فَاعْتَزِلُوا النِّسَاءَ فِي الْمَحِيضِ وَلا تَقْرَبُوهُنَّ حَتَّى يَطْهُرْنَ ] البقرة: ٢٢٢، واته: « ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم سه‌باره‌ت به‌جووت بوون له‌گه‌ڵ ئافره‌تى حه‌یزدار پرسیارت لێ ده‌كه‌ن، تۆش بڵێ : جوت بوون له‌گه‌ڵ خێزاندا له‌كاتى بێنوێژى دا مایه‌ى زه‌ره‌رو زیانه، بۆیه له ماوه‌ى بێنوێژیاندا لێیان دووربن و تێكه‌ڵی سه‌رجێی ژن و مێردیان له‌گه‌ڵ مه‌كه‌ن و، نابێ به مه‌به‌ستى سه‌رجێ نزیكیان بكه‌ون و بچنه‌لایان هه‌تاوه‌كو پاك ده‌بنه‌وه و خۆیان ده‌شۆن ».
كه‌وابوو دروست نی یه بۆ پیاو سه‌رجێی له‌گه‌ڵ خێزانى خۆیدا بكات تاوه‌كو خۆى ده‌شوات له دواى پاك بوونه‌وه‌كه‌ى.وه‌كو خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێ:[ فَإِذَا تَطَهَّرْنَ فَأْتُوهُنَّ مِنْ حَيْثُ أَمَرَكُمْ اللَّهُ] البقرة: ٢٢٢، واته: « هه‌ركات پاك بوونه‌وه‌و خۆیان شوشت، ئه‌وجا بۆتان هه‌یه‌و دروسته بۆتان بچنه لایان و سه‌رجێیان له‌گه‌ل بكه‌ن له‌و شوێنه‌وه‌ى كه خودا رِێیی پێ داون كه پێشه‌وه‌یه ».
وه ئه‌وه‌ى كه ناپه‌سه‌ندی و قێزه‌ونى ئه‌م تاوانه ده‌رده‌خات فه‌رمووده‌كه‌ى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم كه ده‌فه‌رموی:(( مَنْ أَتَى حَائِضًا أَوْ امْرَأَةً فِي دُبُرِهَا أَوْ كَاهِنًا فَقَدْ كَفَرَ بِمَا أُنْزِلَ عَلَى مُحَمَّدٍ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ )) رواه الترمذي عن أبي هريرة 1/24وهو في صحيح الجامع 5918، واته: « هه‌ركه‌س بچێته لای ئافره‌تێكى حه‌یزدار یان له دواوه بچێته لاى یان بچێت بۆلای فاڵچیه‌ك، ئه‌وه كافر ده‌بێ به‌و قورئانه‌ى بۆ محمد صلى الله عليه وسلم دابه‌زیوه »
وه هه‌ركه‌س ئه‌م كاره‌بكات به‌هه‌ڵه و به‌بێ قه‌سدو نه‌زانێ، ئه‌وا هیچی له‌سه‌ر نى یه. به‌ڵام هه‌ركه‌س ئه‌م كاره‌بكات به ئه‌نقه‌ست و بشزانێ خێزانى له بێ‌نوێژی دایه، ئه‌وا كه‌فاره‌تى ده‌كه‌وێته سه‌ر و ده‌بێ باجه‌كه‌ی بدات، له‌سه‌ر بۆچونى هه‌ندێ له‌و زانایانه‌ى كه«حديث»ى كه‌فاره‌ته‌كه‌ى به«صحیح»ده‌زانن.
كه‌فاره‌ته‌كه‌شی بریتیه: له دینارێك، یان نیو دینار « ئاڵتون».
جا هه‌ندێ له زانایان فه‌رموویانه: ئه‌و كه‌سه خۆی سه‌رپشكه له‌وه‌ى دینارێك ده‌دات یان نیو دینار .
وه هه‌ندێكى تریان فه‌رموویانه: گه‌ر پیاوه‌كه له‌سه‌ره‌تای كاتی بێنوێژیه‌كه‌دا چووه لای خێزانی كه خوێنی زۆری لێ دێ، ئه‌وه ده‌بێت دینارێك بدات، وه ئه‌گه‌ر له‌كۆتایی كاتی بێنوێژیه‌كه‌دا چووه لای كه خوێنه‌كه‌ی كه‌مه یان پێش خۆشۆردن بچێته لاى ئه‌وه نیو دینار ده‌دا.
وه دیناره‌كه‌ش به ئه‌ندازه‌ى ئیستا 4,25غرام ئاڵتوون، كه مسقاڵێك ئاڵتوونی عیاره(24)ه، كه پێویسته بیكاته خێر، یان نرخى ئه‌و ئاڵتوونه به پاره ده‌ركات.