[لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كه‌ى ورد‌و قوڵه سه‌باره‌ت به ئه‌حكامه‌كانى خوێنى بێ نوێژ ، خوێنى زه‌یستانى،خوێنى نه‌خۆشى]
به‌پێی شه‌ریعه‌تی پیرۆزى ئیسلام ئافره‌ت له ئه‌سڵی ئینسان بوونی دا له‌گه‌ڵ پیاودا یه‌كسانه و هیچ جیاوازی نییه، بۆیه ئه‌ویش دروستكراوێكه كه خودا ڕێزی لێگرتووه‌و تێكڕای ئه‌و پله‌و پایه‌و حورمه‌ت و ڕێزه‌ی كه بۆ ئینسان دانراوه ئافره‌تیش تێیدا به‌شداره‌و هیچ كه‌سیش ئه‌و پله‌و پایه‌و ڕێزه‌ی پێنه‌به‌خشیوه ته‌نها خودا خۆى نه‌بێ، هه‌ر بۆیه پێویسته ته‌نها شوكرو سوپاسی خودا بكات و ئه‌ركی به‌ندایه‌تی و عیباده‌ت ته‌نها بۆ ئه‌و جێ به‌جێ بكات.
[يَا أَيُّهَا النَّاسُ اتَّقُوا رَبَّكُمْ الَّذِي خَلَقَكُمْ مِنْ نَفْسٍ وَاحِدَةٍ ]
واته: «ئه‌ی خه‌ڵكینه گوێڕایه‌ڵی په‌روه‌ردگارتان بكه‌ن و خۆتان له حه‌رامكراوه‌كانی بپارێزن، ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌ی كه هه‌مووتانی دروستكردووه له‌یه‌ك نه‌فس كه ئاده‌مه». كه‌واته ئافره‌تیش له هه‌مان نه‌فسه كه پیاوانی لێ دروستبوون.
بۆیه ئه‌و عیباده‌ت و به‌ندایه‌تییه‌ی كه ئینسان بۆى دروست بووه و ئه‌رك و وه‌زیفه‌ی سه‌رشانی ئینسانه، ئافره‌تیش وه‌كو پیاو تێیدا به‌شداره، كه‌واته هه‌روه‌كو چۆن له ڕووی ئینسان بوونه‌وه یه‌كسانن و جیاوازیان نییه، به‌هه‌مان شێوه له ڕووی به‌ندایه‌تی و عیباده‌ته‌وه وه‌كو یه‌ك به‌نده‌ی خودان و هه‌ریه‌كه‌یان به‌پێی شروستی تایبه‌تی خۆى له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مانه‌تی دین دا یه‌كسانن
[بۆ خوێندنه‌وه‌ى درێژه‌ى بابه‌ت كلیل له‌سه‌ر داگرتن بكه]