نه‌كردنى زیكر و صه‌ڵاوات نه‌دان له هه‌ر مهجلسێكدا هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی زۆرى له سه‌ر هاتووه له فهرموودهكانى پێغه‌مبه‌رى خوادا صلى الله عليه وسلم ، هه‌موو ئهوفهرموودانهش به‌ڵگه‌ن له سه‌ر گه‌وره‌یى و پله و پایه‌ى ئه‌م په‌رستشه ، هه‌ر ئه‌م فهرموودانهشه واى له هه‌ندێك له زانایان كردووه كه بڵێن : زیكر كردن وصهڵاوات دان له مه‌جلس و كۆڕ و دانیشتنه‌كاندا واجبه ، و پێویسته له سه‌ر ئاماده بووانى ئه‌و مه‌جلس و كۆڕ و دانیشتنانه ، و تاوانبار ده‌بن به ته‌رك كردن ، و وازهێنان له زیكر و صه‌ڵاواتدان ، هه‌روه‌كو له حاڵ و بارى زۆرێك له مه‌جلس و كۆڕى موسڵمانانى ئه‌م سه‌رده‌مه به‌رچاو ده‌كه‌وێت ، كه جگه له باسێلێكى دونیایاى و تاوان نه‌بێت ، هیچ جۆره زیكرێك به سه‌ر زاریاندا نایه‌ت !!
شێخ و فه‌رمووده‌ناسى سه‌رده‌م ( محمد ناصرالدين الألباني ) ـ به ڕه‌حمه‌ت بێت ـ یه‌كێكه له‌و زانایانه‌ى كه ئه‌و بووچوونهى سه‌ره‌وه‌یان هه‌یه ـ واته : زیكر كردن و صه‌ڵاوات دان له هه‌موو مه‌جلس و كۆڕ و كۆمه‌ڵێكدا واجب و پێویسته ، و واز لێ هێنانى تاوانه ـ ئه‌وه‌ش له كتێبه به‌نرخه‌كه‌یدا (سلسلة الأحاديث الصحيحة ، وشيء من فقهها وفوائدها ) ، و له ژێر ناونیشانى ( وجوب ذكر الله والصلاة على النبي صلى الله عليه وسلم في كلِّ مجلس ) ، و دواى هێنانه‌وه‌ى شه‌ش فه‌رمووده و به ژماره ( 74 ـ 75 ـ 76 ـ 77 ـ 78 ـ 79 ـ 80 ) ده‌فه‌رمووێت : (( فقه الحديث : لقد دل هذا الحديث الشريف وما في معناه على وجوب ذكر الله سبحانه وكذا الصلاة على النبي صلى الله عليه وسلم في كل مجلس ، ودلالة الحديث على ذلك من وجوه :
واته : له‌و سوده فیقهیانهى كه له فه‌رمووده‌كه‌وه وه‌رده‌گیرێن : ئه‌م فهرموودیه و ئه‌وانه‌ش كه هه‌مان واتایان هه‌یه به‌ڵگه‌ن له سه‌ر واجبێتى زیكر و یادى خواى په‌روه‌ردگار ، و هه‌روه‌ها صه‌ڵاوات دان له سه‌ر پێغه‌مبه‌رى خوا له هه‌موو كۆڕ و كۆمه‌ڵێكدا ، فه‌رمووده‌كه‌ش له چه‌ند ڕوویه‌كه‌وه ده‌كرێت به به‌ڵگه كه ئه‌مانه‌ن :
أولا : قوله : " فإن شا‌ء عذبهم ، وإن شا‌ء غفر له‌م " فإن هذا لا يقال إلا فيما كان فعله واجبا وتركه معصية .
واته : ئه‌و ووته‌یه‌ى كه فه‌رموویه‌تى : (( فإن شا‌ء عذبهم ، وإن شا‌ء غفر له‌م )) چونكه ئه‌م ووته‌یه ناووترێت له شتێك‌دا نه‌بێت كه كردنى واجبه و نهكردنیشى تاوان بێت .
ثانيا : قوله : " وإن دخلوا الجنة للثواب " ، فإنه ظاهر في كون تارك الذكر والصلاة عليه صلى الله عليه وسلم ، يستحق دخول النار ، وإن كان مصيره إلى الجنة ثوابا على إيمانه .
واته : ئه‌و ووته‌یه‌ى كه فه‌رموویه‌تى : (( وإن دخلوا الجنة للثواب )) ئه‌مه ئاشكرا ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌و كه‌سه‌ى واز له زیكر و صه‌ڵاوات ده‌هێنێت ، شایسته‌ى ڕۆشتنه دۆزه‌خه ، با ئاكامیشى ڕۆشتنه به‌هه‌شت بێت له پاداشتى باوه‌ڕه‌كه‌ى .
ثالثا : قوله : " وإلا قاموا على مثل جيفة حمار " ، فإن هذا التشبيه يقتضي تقبيح عملهم كل التقبيح ، وما يكون ذلك ـ إن شا‌ء الله ـ تعالى ـ إلا فيما هو حرام ظاهر التحريم . والله أعلم .
واته : ئه‌و ووته‌یه‌ى كه فه‌رموویه‌تى : ((وإلا قاموا على مثل جيفة حمار )) ئه‌م لێكچواندنه ئه‌و ده‌گه‌یه‌نێت كه كرده‌وه‌كه‌یان ناشیاوه ، وه ئه‌وه‌ش نابێت ـ به ویستى خواى په‌روه‌دگار ـ ئیللا له‌وه‌دا نه‌بێت كه حه‌رام و به ئاشكرا قه‌ده‌غه كراوه ، خواى په‌روه‌دگار زانا تره .
فعلى كل مسلم أن يتنبه لذلك ، ولا يغفل عن ذكر الله عز و جل ، والصلاة على نبيه صلى الله عليه وسلم ، في كل مجلس يقعده ، وإلا كان عليه ترة وحسرة يوم القيامة ))( السلسلة الصحيحة : ج 1 / ص 162 )، واته : بۆیه پێویسته له سه‌ر هه‌موو موسڵمانێك به ئاگا بێت له‌وه ، وه بێ ئاگا نه‌بێت له زیكر و یادى خواى په‌روه‌ردگار ، و ێهڵاوات دان له سه‌ر پێغه‌مبه‌ركه‌ى ، له هه‌موو كۆڕ و كۆمهڵێكیدا كه ئاماده‌ى ده‌بێت ، ئه‌گه‌ر نه ئه‌و كاره‌ى ده‌بێت دڵته‌نگى و په‌شیمانى بۆى له ڕۆژى دواییدا .
جا با بزانین پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم له‌و باره‌یه‌وه چى فه‌رمووه :
یه‌كه‌م : أبو هريرة رضي الله عنه له پێغه‌مبه‌رى خواوه صلى الله عليه وسلم ده‌گێڕێته‌وه كه فه‌رموویه‌تى :" مَنْ قَعَدَ مَقْعَدًا لَمْ يَذْكُرِ اللَّهَ فِيهِ كَانَتْ عَلَيْهِ مِنَ اللَّهِ تِرَةً وَمَنِ اضْطَجَعَ مَضْجَعًا لاَ يَذْكُرُ اللَّهَ فِيهِ كَانَتْ عَلَيْهِ مِنَ اللَّهِ تِرَةً "أبو داود (4/264) [برقم (4856)]، وغيره ، وانظر صحيح الجامع (5/342) [برقم (6477)]. واته : هه‌ر كه‌سێك له مهجلسێكدا دانیشت ، و یاد و زیكرى خواى په‌روه‌ردگارى نه‌كرد ، ئیللا خواى په‌روه‌ردگار ئه‌و كاره‌ى به كهمیهك بۆ ده‌نووسێت ، به هه‌مان شێوه ئه‌و كه‌سه‌ى كه له شوێنێكدا پاڵده‌كه‌وێت بۆ خه‌وتن هه‌مان سزایى ده‌بێت .
ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه به‌وه‌ى كه له سه‌ر هه‌موو به‌نده‌یه‌ك پێویسته ، هه‌موو كاته‌كانى ، له هه‌موو بارێكدا به زیكرى خوا بباته سه‌ر ، و هیچێكیان له ده‌ستى خۆى نه‌دات بۆ ئه‌وه‌ى نه‌بێته كهمیهك بۆى له ڕۆژى دواییدا .
دووه‌م : هه‌روه‌ها أبو هريرة رضي الله عنه له پێغه‌مبه‌رى خواوه صلى الله عليه وسلم ده‌گێڕێته‌وه كه فه‌رموویه‌تى : " مَا جَلَسَ قَوْمٌ مَجْلِسًا لَمْ يَذْكُرُوا اللَّهَ فِيهِ وَلَمْ يُصَلُّوا عَلَى نَبِيِّهِمْ إِلاَّ كَانَ عَلَيْهِمْ تِرَةً فَإِنْ شَاءَ عَذَّبَهُمْ وَإِنْ شَاءَ غَفَرَ لَهُمْ "الترمذي [برقم (3380)]، وانظر صحيح الترمذي (3/140) واته : هه‌ر كۆمه‌ڵێك له مهجلسێكدا كۆ بوونه‌وه و دانیشتن ، و یاد و زیكرى خواى په‌روه‌ردگارى نه‌كرد له‌و مه‌جلیسه‌دا ، و صهڵاواتیان نه‌دا له سه‌ر پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى صلى الله عليه وسلم ، ئیللا خواى په‌روه‌ردگار ئه‌و كاره‌یان به كهمیهك بۆ ده‌نووسێت ، جا ئه‌و كاته به ویستى ئه‌و ده‌بێت ئه‌گه‌ر بیه‌وێت سزایان ده‌دات ، یان ئه‌گه‌ر بیه‌وێت لێیان خۆش ده‌بێت .
سێ یه‌م : دیسانه‌وه أبو هريرة رضي الله عنه له پێغه‌مبه‌رى خواوه صلى الله عليه وسلم ده‌گێڕێته‌وه كه فه‌رموویه‌تى :" مَا مِنْ قَوْمٍ يَقُومُونَ مِنْ مَجْلِسٍ لاَ يَذْكُرُونَ اللَّهَ فِيهِ إِلاَّ قَامُوا عَنْ مِثْلِ جِيفَةِ حِمَارٍ وَكَانَ لَهُمْ حَسْرَةً "أبو داود (4/264) [برقم (4855)]، وأحمد (2/389)، وانظر صحيح الجامع (5/176) [برقم (5750)]. واته : هه‌ر كۆمه‌ڵێك له مهجلسێكدا هه‌ستان بێ ئه‌وه‌ى یاد و زیكرى خواى په‌روه‌ردگار بكه‌ن ، ئه‌وا ئه‌و مه‌جلیسه‌یان وه‌ك ئه‌وه‌یه له سه‌ر كهلاكهى گوێ درێژێك دانیشتبێتن ، و ده‌بێته خه‌م و په‌ژاره بۆیان له ڕۆژى دواییدا .
ئه‌م هه‌موو فه‌رموودانه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم پاڵپشتن بۆ ووته‌كه‌ى پێشه‌وه ( محمد ناصرالدين الألباني ) ـ به ڕه‌حمه‌ت بێت ـ ، و ده‌بێت ببنه زه‌نگێكى ڕاچهڵكێنهر بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ى كه له كۆڕ و كۆمه‌لڕ و مه‌جلیسه‌كانیاندا زیكرى خواى په‌روه‌ردگار ناكه‌ن ، و لێى بێ ئاگان ، یان صه‌ڵاوات ناده‌ن له سه‌ر پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى صلى الله عليه وسلم .