باشه بۆچى خواى گه‌وره له قورئاندا ژماره‌ى (أصحاب الكهف)ى دیارى نه‌كردوه ئه‌ڵێن گوایه ئه‌مه ده‌لیله له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه قورئان هى خوا گیان نیه هى كه‌سێكه كه ئه‌و شته غه‌یبیانه نازانێت .
به‌ناوى خواى گه‌وره و میهره‌بان
پێشه‌كى نابێ پرسیار بكرێت بۆچى خواى گه‌وره دیارى نه‌كردوه چونكه ده‌فه‌رموێ : [لا يُسْأَلُ عَمَّا يَفْعَلُ وَهُمْ يُسْأَلُونَ] واته : پرسیارى لێ ناكرێت بۆچى ئه‌وه ده‌كات له كاتێكدا ئه‌وان پرسیاریان لێده‌كرێت ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى ده‌یكه‌ن.
به‌ڵام ده‌كرێ بگوترێ ئایا حیكمه‌تى زانراو هه‌یه له باسنه‌كردنى ژماره‌ى هاوهڵانى ئه‌شكه‌وت له وه‌ڵامدا به‌ڵێ وانه‌یه‌كى په‌روه‌ده‌یى فێرده‌بین له‌م به‌سه‌رهاته كه ناوه‌ڕۆكى چیرۆكه‌كان مه‌به‌ستن و ئاده‌میزاد كه‌ڵكیان لێ وه‌رده‌گرن نه‌ك شته ڕوكه‌ش و لاوه‌كیه‌كان له ڕاستى دا ئه‌گه‌ر ژماره‌ى هاوهڵانى ئه‌شكه‌وت پێنج بین یان شه‌ش یان حه‌وت هیچ له ئه‌سڵى چیرۆكه‌كه ناگۆڕێت وه ناویان بزانرێت یان نا وه ڕه‌نگى سه‌گه‌كه‌یان بزانرێت یان نا هیچ له مه‌سه‌له‌كه ناگۆڕێت جا خواى گه‌وره له گه‌ڵ باسكردنى چیرۆكه‌كه ئه‌وه‌شى فێركردووین كه خه‌ڵكانى پێش ئێمه گرنى به شتى لاوه‌كى ئه‌ده‌ن و جیاوازى دروست ئه‌كه‌ن وه له حه‌قیقه‌تى ژماره‌كه‌ش زانا نین به‌ڵكه له خۆیانه‌وه قسه ده‌كه‌ن وه‌ك خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێ : [رَجْماً بِالْغَيْبِ] واته : هه‌روه‌ها به‌نه‌زانیه‌وه قسه ده‌كه‌ن .
به‌ڵام خواى گه‌وره ژماره‌كه‌یان ده‌زانێت و ده‌فه‌رموێت : [مَا يَعْلَمُهُمْ إِلاَّ قَلِيلٌ]
كه‌واته خۆى ده‌یزانێت و ئه‌و زانیاریهشى داوه به هه‌ندێك له خه‌ڵكى .
بۆیه ابن عباس رضي الله عنه ده‌ڵێ من له‌وانه‌م كه ده‌یزانن ژماره‌یان حه‌وت كه‌س بووه كه‌وا بوو ئه‌گه‌ر زانرا شتێكى باشه به‌ڵام خۆمانى پێوه سه‌رقاڵ ناكه‌ین وه‌ك خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێ : [فَلا تُمَارِ فِيهِمْ إِلاَّ مِرَاءً ظَاهِراً] واته : له موجاده‌له له دیارى كرنیان مه‌كه مه‌گه‌ر ڕوكه‌ش نه‌بێـت كه‌ته‌نها بڵێیت وا نیهكه ئێوه ده‌ڵێن ئه‌مه‌ش به‌ڵگه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه گرنى به شتى لاوه‌كى نه‌درێـت له‌به‌سه‌رهات و چیرۆكه‌كاندا .
وه بڕگه‌ى دووه‌مى پرسیاره‌كه[ كه گوایه ئه‌مه به‌ڵگه بێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه قورئان كه‌لامى خوا نیه] ئه‌ڵێم : نه‌خێر وا نیه چونكه خواى گه‌وره یرۆكهكه له سه‌ر زمانى ئاده‌میزاده‌وه ده‌گێڕێته‌وه وه به‌ڕاشكاوى ئه‌فه‌رموێت : [قُلْ رَبِّي أَعْلَمُ بِعِدَّتِهِمْ]
واته خواى گه‌وره له هه‌موو كه‌س باشتر ژماره‌یان ده‌زانێ ئه‌وه‌نده هه‌یه بڵێین حیكمه‌ت له باسنه‌كردنى ژماره‌یان له لایه‌ن خواى گه‌وره‌وه چیه؟ئه‌مه‌ش وه‌ك باسمان كرد له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه قورئان وریا كردنه‌وه‌یه‌كى داوه به خه‌ڵكى كه‌جیاوازى له شتى وا دروست نه‌كه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ى خه‌ڵكى ڕابهێنێت له‌سه‌ر واز هێنان له‌و شتانه‌ى كه سوودى بۆ دونیا‌و ئاینى خه‌ڵك تیادا نیه هه‌رچه‌نده ئاماژه‌ى كردوه به ژماره‌كه‌یان چونكه ڕا جیاوازه‌كانى باس كردوه كه سێ ڕاى جیاوازن بۆ دوانیان ده‌فه‌رموێ :[سَيَقُولُونَ ثَلاثَةٌ رَابِعُهُمْ كَلْبُهُمْ وَيَقُولُونَ خَمْسَةٌ سَادِسُهُمْ كَلْبُهُمْ رَجْماً بِالْغَيْبِ وَيَقُولُونَ سَبْعَةٌ وَثَامِنُهُمْ كَلْبُهُمْ]
له سێیه‌مدا هیچ ناڵێ وه‌ك ده‌فه‌رموێ :
ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كه ژماره‌یان حه‌وت كه‌س بووه جا نازانم ئه‌مه چۆن ده‌بێته به‌ڵگه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه قورئان هى خوا نیه به پێچه‌وانه‌وه چونكه قسه‌كانى ئه‌وانى ڕه‌د كرده‌وه و زانیارى ته‌واوى دایه‌ته پاڵ خۆى كه‌وابوو به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى قورئان هى خوایه نه‌ك مرۆڤه‌كان .
له كۆتایدا ئه‌ڵێم وشه‌ى خوا گیان به كارنههێرێت باشتره چونكه یه‌كێك له ماناكانى ئه‌وه‌ده‌گه‌یه‌نێت كه خوا ڕوحى منه وه ماناى تریش هه‌ڵده‌گرێت كه ڕوحم به فیداى خوا بێت كه‌واته دووربن له‌م زاراوانه باشتره .خواش زاناتره .
له لایه‌ن مامۆستا (خليل أحمد) ه وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه