جابر ده‌ڵێ: ((شهدت مع رسول الله صلى الله عليه وسلم الصلاة يوم العيد، فبدأ بالصلا‌ة قبل الخطبة بغير آذان ولا إقامة، ثم قام متوكئا على بلال، فأمر بتقوى الله، وحث على طاعته ووعظ الناس وذكرهم، ثم قام حتى أتى النساء، فوعظهن وذكرهن، فقال: (تصدقن! فإن أكثركن حطب جهنم!!) فقامت إمرأة سطة النساء سفعاء الخدين فقالت: لم يا رسول الله؟ قال: (لأنكن تكثرن الشكاة وتكفرن العشير). فجعلن يتصدقن من حليهن يلقينه في ثوب بلال)). رواه البخاري.
واته: له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم له نوێژی جه‌ژن ئاماده بوم، پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌ستی كرد به نوێژ بێ ئه‌وه‌ی بانگ و قامه‌ت بخوێندرێ. پاشان ده‌ستی خسته سه‌ر شانی بیلال، فه‌رمانی كرد به ترسان له خوا و هانی ئه‌وه‌ی دا كه گوێ رایه‌ڵی فه‌رمانی خوا بن ئامۆژگاری كردن و یادی رۆژی دوایی بیر خستنه‌وه.. پاشان هه‌ڵسا تا ئافره‌تان هاتن بۆ گوێ گرتن. پێغه‌مبه‌ر ئامۆژگاری ئافره‌ته‌كانی كرد و فه‌رمان و یاساكانی خوا و رۆژی دوایی بیر خستنه‌وه. پاشان فه‌رموی: ((خێر و چاكه بكه‌ن! چونكه زۆربه‌تان سوته‌مه‌نی ئاگری دۆزه‌خن!!)) یه‌كسه‌ر ئافره‌تێك له ناوه‌ڕاستی ئافرهتهكانهوه هه‌ڵسا كه رومهتهكانی ره‌نگی گۆڕابو ره‌ش بو و گوتی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا بۆچی ئێمه سوته‌مه‌نی ئاگری دۆزه‌خین ؟! پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رموی: ((چونكه زۆر سكاڵا و گله‌یی ده‌كه‌ن و ناسوپاس گوزارن و چاكه و پیاوه‌تی پیاوه‌كانتان له‌به‌ر چاو نى یه!!)) كاتێك ئافره‌ته‌كان ئه‌وه‌یان بیست یه‌كسه‌ر خشڵ و زێڕه‌كانیان فڕێ ده‌دایه ناو كراسی بیلال. واته كردیان به خێر.
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ: ((چوار شت مایه‌ى به‌ختیاریه: ئافره‌تى چاك، خانوى گه‌وره، دراوسێ ى چاك، سواریى یه‌ك سوارى ببى.. چوار شتیش مایه‌ى به‌دبه‌ختیه: دراوسێی خراپ، ئافره‌تى خراپ، سواریى خراپ، خانوى ته‌سك وگچكه)). رواه ابن حبان (حديث صحيح)..
پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رموێ: ((لا ينظر الله تبارك وتعالى إلى امرأة لا تشكر لزوجها! وهي لا تستغني عنه)). رواه النسائي والبزار (جيد). واته: خوای گه‌وره ته‌ماشای ئافره‌تێك ناكات سوپاسی مێرده‌كه‌ی نه‌كات! له كاتێك دا ئه‌و ئافره‌ته ناتوانێ ده‌ستبه‌ردارى بێت.
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ: ((إثنان لا تجاوز صلاتهما رؤسهما: عبد أبق من مواليه، وامرأة عصت زوجها، حتى ترجع)). رواه الطبراني و الحاكم (صحيح). واته: دو كه‌س نوێژیان له سنوری سه‌ریان تێپه‌ڕ ناكات: ئه‌و عه‌بده‌ی كه له ده‌ست گه‌وره‌كه‌ی هه‌ڵدێ به‌بێ ئازاد كردنی، ئه‌و ئافره‌ته‌ی كه سه‌رپێچی فه‌رمانه‌كانی مێرده‌كه‌ی ده‌كات، تا ئه‌و كاته‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه ژێر فه‌رمانی مێرده‌كه‌ی.
پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رموێ: ((الشؤم في الدار، والمرأة والفرس)). رواه البخاري. واته: ره‌شبینی و شومی له خان‌و و ئافره‌ت و سوارى هه‌یه، جا چ ئه‌سپ بێ یان ماین یان ئێستر.
بۆ رونكردنه‌وه‌ی ئه‌م فه‌رموده‌یه شێخ علی محفوظ له كتێبی (الأبداع في مضار الأبتداع)دا ده‌ڵێ: له‌و شتانه‌ی به (بیدعه) داده‌نرێ ئه‌وه‌یه، كه مرۆڤ بیروباوه‌ڕى وابێ خان‌و و ژنهێنان و میوان مایه‌ی شوم و نه‌گبه‌تی و هێنانی خۆشی و به‌ره‌كه‌تن. وه‌ك كاتێك خانویه‌ك ده‌كڕدرێ و له‌و كاته‌دا ڕوداوێك روده‌دات وا بزانرێ به هۆی كڕینی ئه‌م خانوه توشی به‌ڵا بوه، به هه‌مان شێوه گه‌ر یه‌كێك ژن بهێنێ یان ئۆتۆمبیل یان ماڵاتێك بكڕێ یان میوانێك بێته لای وا بزانرێ به هۆی ئه‌م شتانه‌وه توشی به‌ڵاو موسیبه‌ت بوه. ئه‌و خه‌ڵكه‌ش كه به‌م جۆره بیر ده‌كه‌نه‌وه و به‌ڕاستیشی ده‌زانن، ئه‌م فه‌رموده‌یه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ده‌كه‌نه به‌ڵگه، كه پێشتر باسمان كرد كه بوخاری ریوایه‌تی كردوه.
به‌ڕاستی به هه‌ڵه له‌م فه‌رموده‌یه تێگه‌یشتون، چونكه ریوایهتێكی تر هه‌یه كه ئه‌م فه‌رموده‌یه‌ی پێشه‌وه شی ده‌كاته‌وه: ((من حديث أسماء بنت عميس قالت: قلت يا رسول الله ما شؤم الدار؟ قال: ضيق مساحتها وخبث جيرانها. قيل فما شؤم الدابة؟ قال: منعها ظهرها وسوء خلقها. قيل فما شؤم المرأة؟ قال: عقم رحمها وسوء خلقها)). رواه الطبراني.
واته: ئه‌سمای كچی عومه‌یس گوتی: گوتم ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا شوم و نه‌گبه‌تی خان‌و چى یه؟ پێغه‌مبه‌ر فه‌رموی: شوم و نه‌گبه‌تی خان‌و ئه‌وه‌یه ڕوبه‌ر(مساحة)كه‌ی بچوك و ته‌سك بێ و دراوسێكه‌ی خراپ و پیس بێ. هه‌روه‌ها به پێغه‌مبه‌ر گوترا: شومی و نه‌گبه‌تی چوار پێ چى یه؟ فه‌رموی: وڵاغێك كه نه‌هێڵێ سواری ببی و به خراپی هه‌ڵس و كه‌وت بكات و بجوڵێته‌وه. گوترا: شومی و نه‌گبه‌تی ئافره‌ت چى یه؟ فه‌رموی: ئافره‌ته‌كه منداڵی نه‌بێ و كرداری خراپ بێ و به خراپی ره‌فتار بكات.