ئه‌مه داواكارى لاوێك بوو وه‌ك هه‌موو لاوه‌كانى ئه‌م سه‌رده‌مه به‌ڵام ئاراسته‌ى كه‌سێكى ئاسایى نه‌كرد به‌ڵكو ئاراسته‌ى پاك ترین و زاناترین كه‌سى سه‌ر زه‌وى كرد ئه‌م داوایه‌ى ئاراسته‌ى پێغه‌مبه‌رى خواى كرد صلى الله عليه وسلم ، پێغه‌مبه‌ریش به‌م شێوه‌یه وه‌ڵامى لاوه‌كه‌ى دایه‌وه كه ئه‌بو ئومامه ( خوا لێى ڕ‌ازى بێت ) بۆمانى ئه‌گێڕێته‌وه : لاوێك هاته لاى پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم پێى فه‌رموو : ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى صلى الله عليه وسلم ڕیِگام بده زینا بكه‌م ، هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ریش چون به‌گژیا و سه‌رزه‌نشتیان كرد و پێیان وت بێده‌نگ به بێده‌نگ به ، پێغه‌مبه‌رى خوایش صلى الله عليه وسلم به‌لاوه‌كه‌ى فه‌رموو : نزیك به‌ره‌وه لێم ، لاوه‌كه‌ش زۆر لێى نزیك بویه‌وه و له ته‌نیشتى دانیشت ، پێغه‌مبه‌رى خوایش به‌لاوه‌كه‌ى فه‌رموو : ئایه پێت خۆشه كه‌سێكى تر ئه‌و كاره ( زینا ) له گه‌ڵ دایكت بكات ؟ لاوه‌كه‌یش فه‌رمووى : گیانم فیدات بێ پێغه‌مبه‌رى خوا سوێند به‌خوا پێم خۆش نیه ، پێغه‌مبه‌رى خوایش صلى الله عليه وسلم فه‌رمووى : به‌هه‌مان شێوه خه‌ڵكیش بۆ دایكیان پێیان خۆش نیه ، پاشان فه‌رمووى : ئایه پێت خۆشه كه‌سێكى تر ئه‌و كاره ( زینا ) له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌ت بكات ؟ لاوه‌كه‌یش فه‌رمووى : گیانم فیدات بێ پێغه‌مبه‌رى خوا سوێند به‌خوا پێم خۆش نیه ، پێغه‌مبه‌رى خوایش صلى الله عليه وسلم فه‌رمووى : به‌هه‌مان شێوه خه‌ڵكیش بۆ كچه‌كانیان پێیان خۆش نیه ، پاشان فه‌رمووى : ئایه پێت خۆشه كه‌سێكى تر ئه‌و كاره ( زینا ) له گه‌ڵ خوشكه‌كه‌ت بكات ؟ لاوه‌كه‌یش فه‌رمووى : گیانم فیدات بێ پێغه‌مبه‌رى خوا سوێند به‌خوا پێم خۆش نیه ، پێغه‌مبه‌رى خوایش صلى الله عليه وسلم فه‌رمووى : به‌هه‌مان شێوه خه‌ڵكیش بۆ خوشكه‌كانیان پێیان خۆش نیه ، پاشان فه‌رمووى : ئایه پێت خۆشه كه‌سێكى تر ئه‌و كاره ( زینا ) له‌گه‌ڵ خوشكى باوك و دایكت بكات ؟ لاوه‌كه‌یش فه‌رمووى : گیانم فیدات بێ پێغه‌مبه‌رى خوا سوێند به‌خوا پێم خۆش نیه ، پێغه‌مبه‌رى خوایش صلى الله عليه وسلم فه‌رمووى : به‌هه‌مان شێوه خه‌ڵكیش بۆ پوره‌كانیان پێیان خۆش نیه ، له كۆتاییدا پێغه‌مبه‌رى خوایش ده‌ستى خسته سه‌ر سنگى لاوه‌كه‌و فه‌رمووى : خوایه له تاوانه‌كانى خۆش به‌و دڵیشى پاك بكه‌ره‌وه له‌تاوان و له‌داوێن پیسى بیپارێزه . له‌پاش ئه‌م گفتوگۆ كورته ئه‌م لاوه تا له‌ژیان بوو لاى بۆ هیچ تاوانێك نه‌كرده‌وه .
[سوده‌كانى ئه‌م فه‌رموده‌یه]
1ـ بۆ دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى گونجاوى ئه‌و گرفتانه‌ى له‌ژیانى ڕۆژانه توشمان ئه‌بێ بگه‌ڕێنه‌وه بۆ قورئان وسونه‌ت به‌تێگه‌یشتنى هاوه‌ڵان ولێكدانه‌وه‌ى زانایان ئه‌گه‌رچى پێغه‌مبه‌رى خوا له ژیان نه‌ماوه به‌ڵام فه‌رموده‌كانى زیندون و زانایانیش میرات گرى پێغه‌مبه‌رانن .
2 ـ پرس كردن به كه‌سى زانا به‌ر له هه‌نگاو نان بۆ هه‌ركارێك بیكه‌ین .
3 ـ گه‌وره‌یى تاوانى زینا ئه‌خاته ڕوو بۆ موسوڵمانان هه‌روه‌ها ئاگه‌دار كردنه‌وه‌یه‌كه بۆ ئه‌وانه‌ى ئه‌یانه‌وێ زینا بكه‌ن .
هه‌روه‌ك خواى په‌روه‌ردگار ئه‌فه‌رموێ : [ وَلا تَقْرَبُوا الزِّنَى إِنَّهُ كَانَ فَاحِشَةً وَسَاءَ سَبِيلاً ] ( سورة الإسرا‌ء : 32 ) .
4 ـ ئه‌وه‌ى نیازى زیناى هه‌یه به دایك و كچ و خوشك و پور و خزمى خه‌ڵكى !!!! بیر له‌وه بكاته‌وه كه ڕۆژێك ڕه‌نگه به خوشك و كچى خۆیشى بكرێت ئه‌وجا ئازارى ئه‌و كاره ئه‌زانێ .
5 ـ چۆن پێمان خۆش نیه زینا به خوشك و كه‌سه نزیكه‌كانمان بكرێت به‌هه‌مان شێوه‌ش خه‌ڵكى پێى خۆش نیه زینا به كه‌س و كاره‌كه‌ى بكرێت به‌رله‌وه‌ى زینا به‌كچ و خزمى كه‌س بكه‌یت بیر له‌و ڕۆژه بكه‌ره‌وه به خوشك و خزمى خۆت بكرێت حاڵت چۆن ئه‌بێت ؟
6 ـ نه‌رم و نیانى له ئاراسته‌كردنى ئامۆژگارى بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى پرسیارى هاوشێوه‌ى پرسیارى لاوه‌كه ده‌كه‌ن و ئـه‌یانه‌وێ تــــاوان بكه‌ن یان هه‌ڵه‌یان هه‌یه .
7 ـ پاڕانه‌وه و دوعاى خێر كردن بۆ هه‌موو ئه‌و موسوڵمانانه‌ى هان له‌سه‌ره‌تایى هه‌نگاونان بۆ تاوان كردن ، به‌هه‌مان شێوه بۆ ئه‌وانه‌ش نوقمى ده‌ریاى تاوانن و تاوان بوه‌ته به‌شێك له ژیانیان .
8 ـ ئه‌وه‌ى هه‌ڵه‌یه‌كى كرد پێویست ئه‌كات بۆى ڕاست بكه‌ینه‌وه .
9 ـ ئه‌وه‌ى ویستى هه‌ڵه‌یه‌ك بكات ڕێگه‌ى نه‌ده‌ین و ئامۆژگارى ئاراسته بكه‌ین بۆ دور خستنه‌وه‌ى له‌و هه‌ڵه‌یه‌ى ئه‌یه‌وێ بیكات .
10 ـ به‌رله‌وه‌ى هه‌نگاو بنێین بۆ زینا كردن ئه‌بێ بیر له‌حاڵى براو باوكى ئه‌و ئافره‌ته بكه‌ینه‌وه و بیهێنینه پێش چاوى خۆمان ئه‌گه‌ر ڕۆژێ به‌سه‌ر خۆماندا هات حاڵمان چۆن ئه‌بێت ؟
11 ـ زینایش جۆرى زۆره له‌وانه‌ش زیناى چاو تێڕوانینى حه‌رامه زیناى گوێ بیستنى حه‌رامه به‌هه‌مان شێوه هه‌موو ئه‌ندامه‌كانى تر‌ى له‌ش هه‌مویشى ڕێگا خۆشكه‌ره بۆ زیناى گه‌وره كه له قورئاندا سزاكه‌ى باس كراوه كه چه‌ن سه‌خته .
12 ـ دانپێنانى هه‌ڵه باشترین ڕێگایه بۆ چاره سه‌ركردنى هه‌ڵه وه بڕیاردان بۆ وازلێهێنانى و گوێ گرتن له ئامۆژگارى به‌رامبه‌ر ، هه‌روه‌كو هه‌ڵوێست و بڕیارى ژیرانه‌ى ئه‌و لاوه .
13 ـ مه‌رج نیه هه‌موو جارێك هه‌وڵى دور كردنه‌وه‌ى خه‌ڵك بده‌ین له تاوان به بیرخستنه‌وه‌یان به ئایه‌ت و فه‌رمووده ، به‌ڵكو جارى واش هه‌یه ئاخاوتنى بیر و هۆش و هزرى ڕاچه‌ڵه‌كێنه‌رى به‌رامبه‌ره له تاوان .
14 . هه‌وڵى پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم بۆ پاراستنى ئوممه‌ته‌كه‌ى و هیدایه‌ت دانى سه‌رلێشواوان .
==========================
[بابه‌تى په‌یوه‌ندیدار]
نزیكى داوێن پیسى مەبنەوە
http://www.ba8.org/babet-252
زینـــــاكردن
http://www.ba8.org/babet-638
ئایا زینا لێخۆشبوونی هەیە ؟
http://www.ba8.org/prsyar-44