به‌ڵگه‌كانى حه‌رامێتى گۆرِانى و مۆسیقا
بەروار: 2011/01/14سەردارن: 4520نوسەر: وه‌رگێرِانى : دایكى سوننه‌/پێداچوونه‌وه‌ى : مامۆستا عدنان بارام

إِنَّ الحَمْدَ للهِ نَحْمَدُهُ وَنَسْتَعِيْنُهُ وَنَسْتَغْفِرُهُ وَنَعُوْذً بِاللهِ مِن شُرُوْرِ أَنْفُسِنَا وَمِنْ سَيِّئَاتِ أَعْمَالِنَا مَنْ يَهْدِهِ اللهُ فَلا مُضِلَّ لَهُ وَمَنْ يُضْلِلْ فَلا هَادِيَ لَهُ ... وَأَشْهَدُ أَنْ لا إِلَهَ إِلاّ اللهُ وَحْدَهُ لا شَرِيْكَ لَهُ ... وَأَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّداً عَبْدُهُ وَرَسُولُهُ .
أَمَّا بَعْدُ : فَإِنَّ أَصْدَقَ الحَدِيْثِ كِتَابُ اللهِ وَخَيْرَ الهَدْيِ هَدْيُ مُحَمَّدٍ صلى الله عليه وسلم وَشَرَّ الأُمُوْرِ مُحْدَثَاتُهَا وَكُلَّ مُحْدَثَةٍ بِدْعَةٌ وَكُلَّ بِدْعَةٍ ضَلالَةٌ وَكُلَّ ضَلالَةٍ فِي النَّارِ .
خوشك وبراى موسڵمانم ڕه‌حمه‌تى خواتان لێ بێت بزانن كه‌ گۆرانى و مۆسیقا حه‌رامه‌ له‌ ئیسلامدا , چونكه‌ مرۆڤ بێ ئاگا ده‌كات له‌ زیكرى خوا و قورئان , وه‌ فیتنه‌ و تێكده‌رى دڵانیشه‌ , زانایان ـ ڕه‌حمه‌تى خوایان لێ بێت ـ ئه‌مانه‌ى خواره‌وه‌ ده‌كه‌نه‌ به‌ڵگه‌ له‌سه‌ر حه‌رامێتى گۆرانى ومۆسیقا :
یه‌كه‌م : به‌ڵگه‌ له‌ قورئانى بیرۆز:
خواى په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تى :[ وَمِنَ النَّاسِ مَنْ يَشْتَرِي لَهْوَ الْحَدِيثِ لِيُضِلَّ عَنْ سَبِيلِ اللَّهِ بِغَيْرِ عِلْمٍ وَيَتَّخِذَهَا هُزُوًا أُولَئِكَ لَهُمْ عَذَابٌ مُهِينٌ ] ( لقمان : 6 ) ، واته‌ : هه‌ندێك له‌خه‌ڵكى هه‌ن ووته‌ و قسه‌ى بێ خێر و بێ مانا ده‌كڕن تا خۆى وكه‌سانى تریش له‌ڕێبازى خوا وێڵ بكات , بێ ئه‌وه‌ى هه‌ست بكات به‌ مه‌ترسى كاره‌كه‌ى و بزانێت چ كه‌تنێك ده‌كات به‌خۆى وخه‌ڵكى ، و بۆیه‌ ئه‌وشته‌ بێ نرخ وخێرانه‌ تاگاڵته‌ به‌ په‌یام وڕێبازى خوا بكات , ئا ئه‌وانه‌ سزا و تۆڵه‌یه‌كى ڕیسواكار و ئابڕووبه‌ر چاوه‌ڕێیانه‌ .
 ابن مسعود  فه‌رموویه‌تى :(( هو الغناء والدي لا إله إلا هو يرددها ثلاث مرات )) ( رواه البصيري ( 21 /40 ) ، وصححه الحاكم والذهبي وابن القيم والألباني ) ، واته‌ : سوێد به‌و كه‌سه‌ى كه‌ هیج خوایه‌ك نیه‌ جگه‌ له‌ ئه‌و نه‌بێت مه‌به‌ست به‌ [ لَهْوَ الْحَدِيثِ ] گۆرانیه‌ ، و ئه‌م ووته‌یه‌شى سێ جار دووباره‌ ده‌كرده‌وه‌ .
وه‌ ڕاڤه‌وانى قورئان ( ابن عباس ) سه‌باره‌ت به‌م ئایه‌ته‌ فه‌رموویه‌تى : (( لأنزلت في الغناء وأشباهه )) ( رواه الإمام الطبري في تفسيره ( 21 / 4 ) ، وصححه الألباني ) ، واته‌ : ئه‌م ئایه‌ته‌ له‌باره‌ى گۆرانى و هاوشیوه‌كانى دابه‌زیوه‌ .
پێشه‌وا ( البخاری ) له‌ ( التاریخ : 2 / 217 ) هه‌مان ووته‌ له‌ ( عكرمه‌ ) ، و( ابن أبى شيبة : رقم 1167 ) ه‌ش له‌ ( مجاهد ) ه‌وه‌ ده‌گێڕنه‌وه‌ . و پێشه‌وا (الألباني ) یش له‌ ( تحريم آلات الطرب : ص 142 / 144 ) به‌ ( صحیح ) زانیوه‌ .
ڕاڤه‌وانى قورئان ( الواحدی ) فه‌رموویه‌تى : (( أكثر المفسرين على أن المراد بـ [ لَهْوَ الْحَدِيثِ ] : الغناء )) ( تفسير الوسيط للواحدي : ج 3 ـ ص 441 )واته‌ : زۆرینه‌ى موفه‌سرین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ن كه‌ مه‌به‌ست له‌[ لَهْوَ الْحَدِيثِ ] گۆرانى یه‌ .
پێشه‌وا ( القرطبي ) یش فه‌رموویه‌تى :(( أعلى ما قيل في هذه الآية , و خلف على ذلك ابن مسعود بالله الذي لا إله إلا هو ( ثلاث مرات ) أنة الغناء )) ( تفسير القرطبي : 14 / 52 ) ، واته‌ : به‌رزترینى ووته‌ كه‌ ووتراوه‌ له‌باره‌ى ئه‌م ئایه‌ته‌ ، كه‌ ( ابن مسعود ) یش ( سێ جار ) سوێندى له‌سه‌ر خواردوه‌ به‌خوا كه‌ هیچ خوایه‌ك نیه‌ شایسته‌ى په‌رستن بێت جگه‌ له‌ ئه‌و نه‌بێت كه‌ مه‌به‌ست پێی گۆرانیه‌ .
دووه‌م : به‌ڵگه‌ له‌ سوننه‌تى صه‌حیحى پێغه‌مبه‌رى خواوه‌ صلى الله عليه وسلم :
1 / پێغه‌مبه‌رى خواش صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تى : (( ليكونن من أمتي أقوام يستحلون الحِرَ و الحرير و الخمر و المعازف )) ( رواه أبو داود و الإسماعيلي , و رواة البخاري معلقا بصيغة الجزم محتجا به , ووصلة ابن حبان والطبراني وابن عساكر و البيهقي , وصححه البخاري وابن حبان و الإسماعيلي وابن الصلاح والنووي وابن تيمية وابن القيم وابن كثير والحافظ ابن حجر وابن الوزير الصنعاني و الأمير الصنعاني والسخاوي و الألباني رحمهم الله تعالى ، سلسلة الأحاديث الصحيحة للألباني : ج : ص 186 ، رقم 91 , وأيضا ص 906 ) ، واته‌ : له‌ ئومه‌ته‌كه‌م كۆمه‌ڵانێك ده‌بن داوین پیسى و ئاوریشم و مه‌ى و ئامیره‌كانى مۆسیقا حه‌ڵاڵ ده‌كه‌ن .
پیشه‌وا و شیخى پایه‌به‌رزى ئیسلام ( ابن تیمیه‌ ) فه‌رمویه‌تى :: (( والآلات الملهية قد صح فيها ما رواه البخاري في ( صحيحة ) تعليقا مجزوما به داخلا في شرطه )) ( كتاب الاستقامة : 1 / 294 ) واته‌ : سه‌باره‌ت به‌ ئامێره‌كانى مۆسیقا ئه‌وه‌ جێگر و سه‌لمێنراوه‌ كه‌ بوخارى له‌ صه‌حیحه‌كه‌یدا و به‌ ( معلق ) ى ڕیوایه‌تى كردوه‌ ، و به‌شێوازێكى جه‌خت له‌سه‌ر كراو ، چونكه‌ ئه‌و فه‌رموده‌یه‌ به پێی مه‌رجه‌كانى ئه‌وه‌ له‌ صه‌حیحه‌كه‌یدا .
شیخ ( علی القاری ) له‌ لێكدانه‌وه‌ى بۆ ئه‌م فه‌رموده‌یه‌ فه‌رمویه‌تى : (( والمعنى يعِدُّون هذه المحرمات حلالات بإيراد شبهات و أدلة واهيات )) ( كتاب مرقاة المفاتيح لعلي القاري : ج 5 / ص 16 ) واته‌ : ماناكه‌ى ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌وان ئه‌م قه‌ده‌غه‌كراوانه‌ به‌حه‌ڵاڵ داده‌نێن , به‌هێنانه‌وه‌ى هه‌ندێك گومان وبه‌لگه‌ى پووچه‌ڵ .
2 / پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم ئه‌فه‌رمووێ : " صوتان ملعونان في الدنيا و الآخرة : مِزْمَارٌ عند نعمة , و رَنَّةٌ عند مصيبة " ( حديث حسن رواه البزار والضياء المقدسي ، صحيح الجامع الصغير للمحدث الألباني : ج2 ، رقم : 381 ) ، واته‌ : دوو ده‌نگ هه‌ن نه‌فره‌ت لێكراون له‌ دونیا و دوارۆژدا , یه‌كه‌میان : شمشاڵه‌ ( یان جوزه‌له‌ ) له‌ كاتى خۆشیدا ، و دووه‌میان : هات و هاواره‌ له‌ كاتى ناخۆشى و موصیبه‌تدا .
پێشه‌وا و شێخى پایه‌به‌رزى ئیسلام ( ابن تیمیه‌ ) سه‌باره‌ت به‌م فه‌رمووده‌یه‌ فه‌رموویه‌تى : (( هذا الحديث من أجود ما يحتج به على تحريم الغناء كما في اللفظ المشهور عن جابر بن عبدالله : صوت عند نعمة : لهوٌ و لعبٌ و مزامير الشيطان )) ( كتاب الاستقامة : لابن تيمية : 1 / 292 ) ، واته‌ : ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ یه‌كێكه‌ له‌ باشترینى ئه‌و به‌ڵگانه‌ى كه‌ ده‌هێنرینه‌وه‌ له‌ سه‌ر حه‌رامێتى گۆرانى ، هه‌روه‌كو له‌ گۆ ( مشهور ) ه‌كه‌یدا له‌ جابره‌وه‌ هاتووه‌ : ده‌نگێك له‌ كاتى خۆشى ونیعمه‌تدا كه‌ : ( لهو و لعب ) ه‌ ، له‌گه‌ڵ لێدانى شمشاڵه‌كانى شه‌یتان .
3 / وه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم ئه‌فه‌رمووێ :" إن الله حرَّمَ عَلَيَّ أو حَرَّم الخمر و الميسر و الكوبة , قال : وكل مسكر حرام " ( صححه العلامة الألباني في السلسلة الصحيحة : 2425 ) ، واته‌ : خواى گه‌وره‌ مه‌ى و قومار و ته‌پڵى له‌سه‌ر حه‌رام كردوین ـ یان حه‌رامى كردووه‌ ـ وه‌ هه‌موو شتێكى سه‌رخۆش كاریش حه‌رامه‌ .
سیفان ئه‌فه‌رمووێ :(( فسألت علي بن بذيمة عن الكوبة , قال : الطبل )) ( رواه أحمد و أبو داود و صححه المحدث أحمد شاكر ـ رحمه الله ـ في تعليقه على ( المسند : 4 / 158 ) , و المحدث الألباني ـ رحمه الله ـ في ( صحيح سنن أبي داود للألباني : ج2 ، ص 75 ، رقم : 3143 ) ، واته‌ : پرسیارم كرد له‌ ( علی ) كوڕى ( بذيمة ) سه‌باره‌ت به‌ ( الكوبه‌ ) , فه‌رمووى : ته‌پڵه‌ .
4 / پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم ئه‌فه‌رمووێ : " ليكونن في هذه الأمة خسف و قذف و مسخ ؛ وذلك إذا شربوا الخمور و اتخذوا القينات , وضربوا بالمعازف " ( رواه الإمام أحمد و الترمذي , وابن أبى الدنيا في ذم الملاهي ، وصححه الألباني في صحيح الجامع الصغير : ج2 ، ص 96 ، رقم : 5467 ) ، واته‌ : له‌م ئومه‌ته‌دا رۆچوون به‌زه‌ویدا و به‌ردباران كردن و شێوه‌ گۆرین ده‌بێت , ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌ر مه‌ى بخوریته‌وه‌ و ته‌ماشاكار و گوێبیستى ئافره‌تانى گۆرانى بێژ بوون و ئامێره‌كانى مۆسیقاش لێبدرێت ، القینات : ئافره‌تانى گۆرانى بێژه‌ .
سێ یه‌م : ووته‌ و شوێنه‌وارى پێشینانى چاك له‌ هاوه‌ڵانى وشوێنكه‌وتوان له‌سه‌ر حه‌رامێتى گۆرانى ومۆسیقا :
1 / ( عبدالله ) ى كوڕى ( مسعود ) رضي الله عنه ئه‌فه‌رموێت : (( الغناء ينبت النفاق في القلب )) ( رواه ابن أبى الدنيا في ( ذم الملاهي ) و البيهقي و صححه الألباني في ( تحريم آلات الطرب ، ص 145 ) ، واته‌ : گۆرانى دووڕوویى له‌ دڵ ده‌چێنیت .
شێخى پایه‌به‌رز و پێشه‌وا (الألباني ) له‌ باره‌ى ئه‌م ووته‌یه‌ى ( ابن مسعود ) فه‌رموویه‌تى : (( ولكنه في حكم المرفوع ـ يعنى : إلى النبي صلى الله عليه وسلم ـ إذ مثله لا يقال من قبل الرأي , كما قال الآلوسي في : روح المعاني : 11 / 86 )) ( تحريم آلات الطرب للألباني رحمه الله ، ص 148 ) ، واته‌ : به‌ڵام ئه‌م ووته‌یه‌ له‌ حوكمى مه‌رفوعدایه‌ ـ واته‌ : تا ئه‌گاته‌ پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم ـ چونكه‌ هاوشێوه‌ى ئه‌مه‌ له‌رووى ڕه‌ئى و عه‌قله‌وه‌ ناوترێت , هه‌روه‌كو چۆن ئالوسى له‌ ( روح المعانی ) دا فه‌رموویه‌تى .
2 / ( ابن عمر ) ـ ڕه‌زاى خوا له‌ خۆى و باوكى بێت ـ سه‌باره‌ت به‌ ئامێره‌كانى له‌هو و مۆسیقا فه‌رموویه‌تى : (( حسبك سائر اليوم من مَزمُور الشيطان )) ( رواه ابن حزم في ( المحلى : ج 9 ، ص 62 ـ 63 ) ، وصحح إسناده , وصححه ـ أيضا الألباني في ( تحريم آلات الطرب ، ص 12 ) ، واته‌ : به‌سته‌ تاوانى لێدانى شمشاڵى شه‌یتان بۆ ته‌واوى ڕۆژه‌كه‌ت .
3 / شوێنكه‌وته‌ى به‌ڕێز پێشه‌وا ( الشعبی ) ـ به‌ ڕه‌حمه‌ت بێت ـ فه‌رموویه‌تى :(( إن الغناء ينبت النفاق في القلب كما ينبت الماء الزرع , وإن الذكر ينبت الإيمان في القلب كما ينبت الماء الزرع )) ( رواه ابن نصر في ( قدر الصلاة ) ، وحسنه الألباني في ( تحريم آلات الطرب ، ص 148 ) ) ، واته‌ : به‌ڕاستى گۆرانى دووڕوویى له‌ دڵا ده‌ڕوێنێت هه‌روه‌كو چۆن ئاو زه‌رعات ده‌ڕوێنێت , وه‌ هه‌روه‌ها زیكر و یادى خوا باوه‌ر له‌ دڵا ده‌ڕوێنێت هه‌روه‌كو چۆن ئاو زه‌رعات ده‌ڕوێنێت .
4 / پێشه‌وا ( الأوزاعي ) یش ـ به‌ ڕه‌حمه‌ت بێت ـ فه‌رموویه‌تى : (( كتب عمر بن عبدالعزيز إلى عمر بن الوليد كتابا فيه , (( ... و إظهارك المعازف والمزمار بدعة في الإسلام , ولقد هممت أن أبعث إليك من يَجُزُّ جُمَّتَكَ جُمَّةَ سوء )) ( رواه النسائي و أبو نعيم في ( الحلية ) و صححه الالباني في : تحريم آلات الطرب ، ص 119 ـ 12 ) ، واته‌ : عومه‌رى كوڕى عبدالعزیز نووسراوێكى نووسى بۆ عومه‌رى كوڕى وه‌لید و له‌ نوسینه‌كه‌دا ئه‌مه‌ى تیدا بوو : ڕێدانت به‌ ئاشكرابوونى مۆسیقا و ئامێره‌كانى تازه‌گه‌رى و بیدعه‌یه‌ له‌ ئایینى ئیسلامدا ، وه‌ به‌ خه‌یاڵمدا هات كه‌ كه‌سێك بنێرم بۆ ئه‌وه‌ى پرچت ـ پرچى خراپه‌ت ـ ڕابكێشت .
چواره‌م : ووته‌ى پێشه‌وایان و زانایان له‌سه‌ر حه‌رامێتى گۆرانى و مۆسیقا:
شێخى پایه‌به‌رزى ئیسلام ( ابن تیمیه‌ ) ـ به‌ ڕه‌حمه‌ت بێت ـ له‌ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ و به‌ درۆ خسته‌وه‌ى ( علی ) كوڕى ( المطهر الشيعي ) كاتێك كه‌ ئه‌وه‌ى دابه‌ پاڵ ئه‌هلى سوننه‌‌ و بۆى هه‌ڵواسین كه‌ ( گۆرانى و ئامێره‌كانیان ) حه‌ڵاڵ كردووه‌ ، فه‌رمووى : (( هذا من الكذب على الأئمة الأربعة فإنهم متفقون على تحريم المعازف التي هي آلات اللهو كالعود ونحوه ولو أتلفها متلف عندهم لم يضمن صورة التالف بل يحرم عندهم اتخاذها )) ( منهاج السنة النبوية : 3 / 439 ) ، واته‌ : ئه‌مه‌ یه‌كیكه‌ له‌ودرۆیانه‌ى كه‌ به‌ده‌م هه‌ر چوار پیشه‌واكه‌ى ئیسلامه‌وه‌ هه‌ڵواسراوه‌ , چونكه‌ ئه‌وان هه‌موویان یه‌ك ده‌نگ بوونه‌ له‌سه‌ر حه‌رامێتى مۆسیقا كه‌ ئامێره‌كانى له‌هو ده‌گرێته‌وه‌ وه‌كو : ( عود ) و هاوشێوه‌كانى , وه‌ ئه‌گه‌ر كه‌سێك ئه‌و شتانه‌ى بینى و له‌ناوى بردن ئه‌وا داواى بژاردنى لى ناكرێ , به‌ڵكو به‌حه‌رامیشیان زانیوه‌ كه‌سیك ئه‌و شتانه‌ى هه‌بێت .
حه‌سه‌نى به‌ێرى ئه‌فه‌رمووێت : (( ليس الدفوف من أمر المسلمين في شيء , وأصحاب عبدالله ( يعني : ابن مسعود ) كانوا يشققونها )) ( رواه الخلال في : الأمر بالمعروف : ص 27 ، و صححه الألباني في : تحريم آلات الطرب ، ص 103 ) واته‌ : ده‌ف هیچ كاتیك له‌ كاروبارى موسڵمانان نیه‌ , وه‌ هاوه‌ڵانى عبدالله ى كوڕى مسعود ده‌یانشكاند و له‌ناویان ده‌دان .
وه‌ پێشه‌وا ئه‌حمه‌د ـ به‌ ڕه‌حمه‌ت بێت ـ فه‌رموویه‌تى :(( كان أصحاب عبدالله ( يعنى : ابن مسعود ) يأخذون الدفوف من الصبيان في الأزقة فيخرقونها )) ( رواه الخلال في : الأمر بالمعروف ، وابن أبي شيبة ، و صححه الألباني في : تحريم آلات الطرب ، ص 104 ) واته‌ : هاوه‌ڵانى عبدالله ـ واته‌ : عبدالله ى كوڕى مسعود ـ ئه‌گه‌ر له‌ كۆڵاندا ده‌فیان به‌ده‌ستى منداڵانه‌وه‌ ببینیایه‌ لێیانیان ده‌سه‌ند و كونیان ده‌كرد .
وه‌ له‌ إسحاقى كوڕى عیساى ( الطباع ) ـ كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ كه‌سانى متمانه‌ پێكراوه‌ پێشه‌وا موسلیم ـ ده‌گێڕنه‌وه‌ كه‌ فه‌رموویه‌تى :(( سألت مالك بن انس ـ الإمام ـ عَمَّا يَتَرَخَّص فيه أهل المدينة من الغناء ؟ فقال : إنما يفعله عندنا الفُسَّاق )) ( رواه الخلال في كتابه : الأمر بالمعروف : ص 32 , و ابن الجوزي في كتابه : تلبيس إبليس : ص 244 ، و صححه الألباني في : تحريم آلات الطرب ، ص 99 ـ 100 ) ، واته‌ : پرسیارم كرد له‌ پیشه‌وا مالكى كوڕى ئه‌نه‌س له‌وه‌ى كه‌ ئه‌هلى مه‌دینه‌ رێگه‌یان پێداوه‌ له‌ گۆرانى ومۆسیقا ؟ ئه‌ویش فه‌رمووى : ته‌نها فاسقه‌كانى لاى ئیمه‌ن ئه‌وانه‌ى كه‌ ئه‌نجامى ده‌ده‌ن .
وه‌ ( الخلال ) له‌ ( الأمر بالمعروف ) دا له‌ ( إبراهیم ) ى كوڕى ( المنذر ) ى ـ كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ شێخانى پێشه‌وا بوخارى و كه‌سێكى متمانه‌ پێكراوه‌ ـ كه‌ (( سُئِلَ ، فقيل له : أنتم ترخصون في الغناء ؟ فقال : معاذ الله , ما يفعل هذا إلا الفُسَّاق )) ( صححه الألباني في تحريم آلات الطرب : ص 1 ) ، واته‌ : پرسیارى لێكرا و پێیان ووت : ئایا ئێوه‌ ڕێگاتان داوه‌ به‌گۆرانى ومۆسیقا ؟ ئه‌ویش فه‌رمووى : په‌نا به‌خوا , ئه‌مه‌ هیچ كه‌سێك ئه‌نجامى نادات جگه‌ له‌ كه‌سانى فاسیق نه‌بیت .
وه‌ پێشه‌وا ( ابن الجوزی ) ئه‌فه‌رمووێت : (( وقد كان رؤساء أصحاب الشافعي (رضي الله عنهم) يُنْكِرُونَ السماع وأما قدماؤهم فلا يعرف بينهم خلاف ... إلى أن قال ... فهذا قول علماء الشافعية وأهل التدين منهم ، وإنما رخص في ذلك من متأخريهم مَن قَلَّ عِلْمُهُ وغَلَبَهُ هواه ، وقال الفقهاء من أصحابنا ـ أي : الحنابلة ـ لا تقبل شهادة المغني والرقاص والله الموفق )) ( كتاب تلبيس إبليس للإمام ابن الجوزى ص 245 ) واته‌ : سه‌ران وگه‌وره‌ زانایانى مه‌زهه‌بى پێشه‌وا شافعى ـ ڕه‌زا و ڕه‌حمه‌تى خوایان لێ بێت ـ ئینكار و نكوڵیان له‌ بیستنى گۆرانى و مۆسیقایان ده‌كرد , و پێشینانیان هیچ جیاوازیه‌كیان له‌ نیواندا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ نه‌بووه‌ ... تا ده‌گاته‌ ئه‌وه‌ى كه‌ ئه‌فه‌رمووێت ـ ئه‌مه‌یه‌ ووته‌ى پێشه‌وایانى مه‌زهه‌بى شافعى و پابه‌ندبووانیان به‌ئاینه‌وه‌ , به‌ڵام ئه‌وانه‌یان كه‌ ڕێگه‌یان به‌وه‌ داوه‌ له‌ دوایینه‌كانیان ئه‌وانه‌ن كه‌ كه‌م زانستن و ئاره‌زوو به‌سه‌ریاندا زاڵه‌ ، وه‌ شه‌رع زانان له‌ مه‌زهه‌بى پێشه‌وا ئه‌حمه‌د فه‌رموویانه‌ شایه‌تى گۆرانى بیژ و سه‌ماكار وه‌رناگیرێت , خواى په‌روه‌ردگاریش سه‌رخه‌رى هه‌مووانه‌ .
پێنجه‌م : فه‌تواى گه‌وره‌زانایانى سه‌رده‌م له‌سه‌ر حه‌رامێتى گۆرانى و مۆسیقا :
* پێشه‌وا و شێخى به‌ڕێز ( عبدالعزیز بن عبدالله بن باز ) ـ به‌ ڕه‌حمه‌ت بێت ـ فه‌رموویه‌تى : (( الغناء محرم عند جهور أهل العلم و إذا كان معه آلة الهو كالموسيقى و العود و الربابة و نحو ذلك حُرِّمً بإجماع المسلمين )) ( فتاوى إسلامية : ج 4 : ص 394 ) ، واته‌ : گۆرانى حه‌رامه‌ له‌ لاى زۆرینه‌ى ئه‌هلى عیلم ، وه‌ ئه‌گه‌ر ئامێره‌كانى مۆسیقاى له‌گه‌ڵدا بێت وه‌كو : ( العود و الربابه‌ ) ، و هاوشێوه‌ ئه‌مانه‌ ئه‌و كاته‌ به‌ كۆڕاى زانایان حه‌رام ده‌بێت .
هه‌روه‌ها به‌ڕێزیشیان فه‌تواى حه‌رامێتى نه‌شید داوه‌ ئه‌گه‌ر ته‌پڵى له‌ گه‌ڵدا بێت . ( فتاوى إسلامية : ج 4 : ص 390 ) .
* پێشه‌وا و شێخى فه‌رمووده‌ناس ( محمد ناصرالدين الألباني ) ـ به‌ ڕه‌حمه‌ت بێت ـ فه‌تواى حه‌رامێتى گۆرانى و مۆسیقاى داوه‌ و فه‌رموویه‌تى :(( إن العلماء والفقهاء ـ وفيهم الأئمة الأربعة ـ متفقون على تحريم آلات الطرب ، إتباعا للأحاديث النبوية و الآثار السلفية ، وإن صحَّ عن بعضهم خلافه فهو محجوج بما ذُكِر والله عز وجل يقول : [ فَلَا وَرَبِّكَ لَا يُؤْمِنُونَ حَتَّى يُحَكِّمُوكَ فِيمَا شَجَرَ بَيْنَهُمْ ثُمَّ لَا يَجِدُوا فِي أَنْفُسِهِمْ حَرَجًا مِمَّا قَضَيْتَ وَيُسَلِّمُوا تَسْلِيمًا ] ( النساء : 65 ) )) ( تحريم آلات الطرب للألباني رحمه الله ، ص 15 ) ، واته‌ : زانایان وشه‌رع زانان ـ له‌وانه‌ش پیشه‌وایانى هه‌رچوار مه‌زهه‌به‌كه‌ ـ هاوده‌نگ ویه‌ك ڕان له‌سه‌ر حه‌رامێتى ئامێره‌كانى گۆرانى ومۆسیقا له‌وه‌شدا شوێنكه‌وته‌ى فه‌رمووده‌كانى پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم و ووته‌ و گوفتارى پێشینه‌ و سه‌له‌فى صاڵحن , وه‌ ئه‌گه‌ر پێچه‌وانه‌ى ئه‌مه‌ش له‌هه‌ندیكیانه‌وه‌ گێڕدراوه‌ته‌وه‌ ئه‌وا ئه‌و به‌ڵگانه‌ى كه‌ باس كران به‌ڵگه‌ن له‌ سه‌ریان , و خواى په‌روه‌ردگاریش فه‌رموویه‌تى : [ فَلَا وَرَبِّكَ لَا يُؤْمِنُونَ حَتَّى يُحَكِّمُوكَ فِيمَا شَجَرَ بَيْنَهُمْ ثُمَّ لَا يَجِدُوا فِي أَنْفُسِهِمْ حَرَجًا مِمَّا قَضَيْتَ وَيُسَلِّمُوا تَسْلِيمًا ] ، واته‌ : نه‌خێر سوێند به‌ په‌روه‌ردگارى تۆ بڕویان ته‌واو نیه‌ هه‌تا له‌هه‌موو كێشه‌یه‌كدا كه‌ ڕووده‌دات له‌نیوانیاندا تۆ نه‌كه‌ن به‌ دادوه‌ر و گوێرایه‌ڵى تۆ نه‌كه‌ن , و دواى ئه‌وه‌ش نابێت له‌ دڵ و ده‌رونیاندا هیچ ناڕه‌زاییه‌ك دروست ببێت به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ داوه‌ریت له‌سه‌ر كردوه‌ و به‌ته‌واویى ملكه‌چى بن ڕازى بن پێی .
* شێخى پایه‌به‌رزى ئوصوڵى ( محمد بن صالح العثيمين ) ـ به‌ ڕه‌حمه‌ت بێت ـ فه‌رموویه‌تى : (( إنني أُوَجِّهُ النصيحة إلى إخواني المسلمين بالحذر من استماع الأغاني والموسيقى , وألا يغتروا بقول من قال من أهل العلم بإباحة المعازف ، لأن ، الأدلة على تحريمه واضحة وصريحة )) ( فتاوى إسلامية : ج 4 ـ ص 392 ) ، واته‌ : من ئامۆژگارى ئاراسته‌ى برایانى موسڵمانم ده‌كه‌م به‌ وریابوون و ئاگادار بوونیان له‌ گوێگرتن و بیستنى گۆرانى ومۆسیقا , وه‌ نه‌شخه‌ڵه‌تێن به‌ووته‌ى ئه‌و زانایانه‌ى كه‌ فه‌تواى حه‌ڵالێتیان داوه‌ , چونكه‌ به‌ڵگه‌ له‌سه‌ر حه‌رامێتى ڕوون و ئاشكرایه‌ .
كۆتایى ئامۆژگارى
(( الدين النصيحة )) ( مسلم )
(( ئاین ته‌نها ئامۆژگارییه‌ ))
برا و خوشكى موسڵمانم له‌ كۆتاییدا بزانه‌ كه‌ ته‌نها ڕێگه‌ به‌ كچانى باڵغ نه‌بوو دراوه‌ به‌ لیدان ده‌ف له‌ كاتى زه‌ماوه‌ند و هه‌ردوو جه‌ژنه‌كه‌ , به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌و سروودانه‌ى كه‌ ته‌پڵ و ده‌ف و ( إیقاع ) و ئامێره‌كانى ترى له‌گه‌ڵدایه‌ هه‌موویان حه‌رامن ، له‌به‌ر گشتێتى نه‌هیه‌كه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم له‌و شتانه‌ , جا ڕه‌حمه‌تى خوات لێ بێت به‌باشى بیر له‌وه‌ بكه‌ره‌وه‌ , وه‌ با ئه‌و كۆمه‌ڵانه‌ له‌خوا بترسن كه‌ ئه‌م كاره‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن به‌ناوى ئاینه‌وه‌ , چونكه‌ به‌ڕاستى ئه‌و سرودانه‌ موسڵمانان بێ ئاگا و سه‌رقاڵ ده‌كه‌ن له‌ قورئانى پیرۆز , و ده‌بێته‌ خوو هه‌میشه‌یى .
وه‌ نه‌كه‌ى برا و خوشكى موسڵمانم : ئاور بده‌یته‌وه‌ و گوێ بده‌یته‌ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ ئه‌م تاوانه‌ گه‌وره‌یه‌ حه‌ڵاڵ ده‌كه‌ن به‌بێ زانیارى , چونكه‌ خواى بڵند و باڵاده‌ست فه‌رموویه‌تى : [ وَمَا كَانَ لِمُؤْمِنٍ وَلَا مُؤْمِنَةٍ إِذَا قَضَى اللَّهُ وَرَسُولُهُ أَمْرًا أَنْ يَكُونَ لَهُمُ الْخِيَرَةُ مِنْ أَمْرِهِمْ وَمَنْ يَعْصِ اللَّهَ وَرَسُولَهُ فَقَدْ ضَلَّ ضَلَالًا مُبِينًا ] ( الأحزاب : 36 )، واته‌ : بۆ هیچ پیاو و ئافره‌تێكى ئیماندار دروست نیه‌ كاتێك خوا و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى صلى الله عليه وسلم بڕیارى شتێك بده‌ن ئه‌وان سه‌رپشك بن له‌ ئه‌نجامدانى ئه‌و كاره‌دا , وه‌ ئه‌وه‌ى سه‌رپێچى بكات له‌ فه‌رمانى خوا و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى صلى الله عليه وسلم ئه‌وه‌ به‌ڕاستى به‌ ئاشكرا گومرا و سه‌رلێشیواو بووه‌ .
كه‌وابوو ڕه‌وایى له‌ پێش هه‌موو شتێكه‌وه‌یه‌ كه‌ شوێنى بكه‌وین ، هه‌روه‌كو شاعیر ده‌ڵێت :
فهذا الحق ليس به خفاء فدعني من بنيات الطريق
وه‌ خواى بڵند و باڵاده‌ست فه‌رموویه‌تى : : [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اسْتَجِيبُوا لِلَّهِ وَلِلرَّسُولِ إِذَا دَعَاكُمْ لِمَا يُحْيِيكُمْ وَاعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ يَحُولُ بَيْنَ الْمَرْءِ وَقَلْبِهِ وَأَنَّهُ إِلَيْهِ تُحْشَرُونَ ] ( الأنفال : 24 ) ، واته‌ : ئه‌ى ئه‌وانه‌ى باوه‌ڕتان هێناوه‌ به‌ده‌م بانگه‌وازى خوا و پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ صلى الله عليه وسلم بچن كاتێك بانگتان ده‌كات بۆ به‌رنامه‌ و رێبازێك كه‌ ده‌تانژێنێته‌وه‌ و ژیان به‌خشه‌ , و چاك بزانن كه‌ خواى گه‌وره‌ ده‌توانێت ده‌سه‌ڵاتى بكه‌وێته‌ نێوان ئاده‌میزاد و دڵیه‌وه‌ ، به‌ڕاستى هه‌ر بۆ لاى ئه‌ویش كۆده‌كرێنه‌وه‌ .
وه‌ هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تى : [ إِنَّمَا يَسْتَجِيبُ الَّذِينَ يَسْمَعُونَ وَالْمَوْتَى يَبْعَثُهُمُ اللَّهُ ثُمَّ إِلَيْهِ يُرْجَعُونَ ] ( الأنعام : 36 ) ، واته‌ : به‌ڕاستى ته‌نها ئه‌وانه‌ به‌ده‌م بانگه‌وازى خواوه‌ ده‌چن كه‌ ده‌بیستن ، و مردووه‌كانیش خوا زیندوویان ده‌كاته‌وه‌ ، و له‌وه‌و دواش به‌ناچارى هه‌ر ده‌بێت بۆ لاى ئه‌و بگه‌رێنه‌وه‌ .
بێگومان ئه‌مه‌ى كه‌ له‌سه‌ر ئه‌م باسه‌ خرایه‌ ڕوو به‌سه‌ بۆ كه‌سێك كه‌ ڕێنمایى و هیدایه‌تى بوێت ، وه‌ منیش ئامۆژگاریم كردن له‌وه‌ى كه‌ ووتم و هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش به‌سه‌ ... خواى گه‌وره‌ من و ئێوه‌ش بپارێزیت له‌ تاوانه‌ خراپه‌كان و ڕه‌وشته‌ ناشرینه‌كان .
دوا دیارى من بۆ تۆ ئه‌وه‌یه‌ : دواى ئه‌وه‌ى كه‌ خۆت خوێندته‌وه‌ بیكه‌ به‌ دیارى نه‌ك فڕێى بده‌ى ، چونكه‌: (( الدال على الخير كفاعله )) ( رواه الإمام أحمد و صححه العلامة الألباني ) ، واته‌ : پاداشتى ڕێنمایكار بۆ چاكه‌ وه‌كو پاداشتى ئه‌نجامده‌ره‌كه‌یه‌تى .
وَآخِرُ دَعْوَانَا أَنِ الْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ