برای خۆشه‌ویستم، خوشكى به‌ڕێزم
وه‌كو بته‌وێ پێم بڵێی: به‌ڵێ، نه‌فسم ئه‌یه‌وێ بگه‌ڕێته‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگاره‌كه‌ی، ئه‌یه‌وێ په‌شیمان بێته‌وه له خراپیه‌كه‌ى، نه‌فسم دڵنیا بووه له‌وه‌ى سه‌رفرازی له شوێن كه‌وتنی هه‌واو ئاره‌زوه‌كان و ئه‌نجامدانی كاره حه‌رامه‌كاندا نیه.. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نازانم چۆن توبه بكه‌م؟ له كوێوه یه‌كه‌م هه‌نگاو بنێم؟
منیش ئه‌ڵێم: خوای مه‌زن چاكه‌ى بۆ هه‌ر به‌نده‌یه‌كی خۆی بوێت، هۆكاره‌كانی به‌ده‌ستهێنانی بۆ ئاسان ده‌كات و یارمه‌تی ده‌دات، جا منیش باسی هه‌ندێك له‌و شتانه ده‌كه‌م كه یارمه‌تیت ده‌ده‌ن و هاوكاریت ده‌كه‌ن له بۆ ته‌وبه كردن و گه‌ڕانه‌وه:
[یه‌كه‌م: ئیخلاص بوون بۆخوا، یانی ساغكردنه‌وه‌ى نیه‌ت، و پاككردنه‌وه‌ى دڵ]:
به‌ڕاستی ئیخلاص به سودترین ده‌رمانه نه‌ك بۆ ته‌وبه‌كردن به‌ڵكو بۆ هه‌رچی ده‌رد هه‌یه، ته‌نانه‌ت مه‌رجه له هه‌رچی كار و كرده‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامی ده‌ده‌ی هه‌بێت، وه‌گه‌رنا لێت وه‌رناگیرێت، هه‌ر له وتنی لا إله إلا الله وه هه‌تا لابردنی ئازارێك له‌سه‌ر ڕێگا پێویسته ئیخلاص له هه‌مویدا هه‌بێت، وه‌گه‌رنا ده‌رێته‌وه به‌سه‌ر خاوه‌نه‌كه‌یدا، ماڵی خراپیش سه‌ر به صاحیبه‌كه‌یه‌تی.
به‌ڵێ ئه‌گه‌ر مرۆڤ نیه‌تی بۆ خوا ساغبكاته‌وه و دڵی پاكبكاته‌وه و ڕاستبكات له ته‌وبه كردنه‌كه‌ی، ئه‌وه په‌روه‌ردگار یارمه‌تی ده‌دات و كارئاسانی بۆ ده‌كات، و هه‌موو ئه‌و به‌ربه‌ست و ڕێگرانه‌ى دێنه ڕێى ته‌وبه‌كردنه‌كه‌ى بۆی ئاسان ده‌كات و لای ده‌بات، كارئاسانی وای بۆ ده‌كات به خه‌یاڵیشیدا نه‌هاتبێت، چونكه هه‌ر دڵێك كه تامی عیباده‌تی چه‌شت، هیچ شتێك به ئه‌ندازه‌ى ئه‌وه به‌تامتر و به‌چێژتر و خۆشتر و شیرین‌تر نیه له‌لای.
مرۆڤیش هه‌رگیز واز له مه‌حبوب ((خۆشویستراو))ێك ناهێنێت ئیللا مه‌گه‌ر بۆ یه‌كێكی له‌و مه‌حبوبتر نه‌بێت.
خوای مه‌زنیش له باره‌ى یوسفه‌وه علیه السلام ده‌فه‌رموێ : [كَذَلِكَ لِنَصْرِفَ عَنْهُ السُّوءَ وَالْفَحْشَاءَ إِنَّهُ مِنْ عِبَادِنَا الْمُخْلَصِينَ ] [یوسف:24].
واته: ئا به‌و شێوه‌یه‌مان كرد بۆ ئه‌وه‌ى هه‌رچی تاوان و خراپه‌یه لێی به دوورخه‌ینه‌وه، به‌ڕاستی ئه‌و یوسفه له به‌نده ساغ و پاك و هه‌ڵبژێراوه‌كانی ئێمه بوو.
به‌ڕاستی هه‌ر كه‌س موخلیس و ساغ نه‌بێته‌وه له بۆ خوا، شه‌یتان ده‌بێته فه‌رمانڕه‌وای دڵی، پڕی ده‌بێت له خراپه و گه‌نده‌ڵی.
هه‌ربۆیه ده‌بینی مرۆڤ پێش ئه‌وه‌ى خوا بناسێ و تامی ئیخلاصبوون بۆ خوا و عیباده‌تكردن بچه‌شێت، شوێنكه‌وتنی هه‌وا و ئاره‌زو زاڵتره به‌سه‌ریدا، به‌ڵام هه‌ركه تامی ئیمان و ئیخلاصی چه‌شت و دڵی به‌هێز بوو، ده‌بینی ئه‌مجار دڵی زاڵده‌بێت.
شه‌یخولئیسلام ئیبن ته‌یمیه -خوا به ڕه‌حمه‌تیكا و پله‌ى به‌رزكا له به‌هه‌شتی به‌رینا- ئه‌فه‌رموێ: ((مرۆڤ هه‌ركه موخلیص بوو بۆ خوا، خوا پاكی ده‌كاته‌وه و هه‌ڵیده‌بژێرێت، دڵی زیندو ده‌كاته‌وه و بۆلای خۆی ڕایده‌كێشێ، له‌هه‌ر شتێكی تری دژ به‌وه دووری ده‌خاته‌وه. به پێچه‌وانه‌ى دڵێك كه بۆ خوا پاك نه‌بووبێته‌وه، تێبینی ده‌كه‌ى ئه‌م جۆره دڵانه به به‌رده‌وامی خواست و ویست و خۆشه‌ویستیه‌كی ڕه‌های تێدایه، هه‌رچی دای به‌لایدا دڵی بۆی ده‌ڕوات، هه‌رچیش دڵی بۆی ڕۆشت ده‌ستی پێوه ده‌گرێت، هه‌ر وه‌كو چڵه‌دار چۆن هه‌ر بایه‌ك هه‌ڵیكرد له‌گه‌ڵی ده‌كه‌وێت و باكه چۆنی بوێ ئاوها لاری ده‌كاته‌وه، ئه‌میش ئاوها، بۆیه جاری وا هه‌یه وێنه حه‌رام و غه‌یره حه‌رامه‌كانیش ده‌یجوڵێنن، تا ده‌بێت به ئه‌سیر و كۆیله‌ی..، جاری واش هه‌یه ده‌بینی ناوشۆره‌ت و كورسی و پله‌وپایه ڕایده‌كێشن، ته‌ماشا ده‌كه‌ى له قسه‌ی ئه‌مه‌كه توڕه ده‌بێت، به‌ڵام قسه‌ى ئه‌وه‌كه‌ى تری پێ خۆشه، ئه‌وه‌ى ستایشی بكات له خۆی نزیكی ده‌كاته‌وه ئه‌گه‌ریش قسه‌كه‌ى ناهه‌ق بێت، ئه‌وه‌شی سه‌رزه‌نشتی بكات دوژمنایه‌تی ده‌كات ئه‌گه‌ریش قسه‌ى هه‌قی كردبێت. هه‌ندێك جاریش پاره و پوڵ سه‌ر له دڵ ده‌شێوێنن و وای لێده‌كه‌ن بیپه‌رستن..، جا هه‌ر كه‌سێك به خالصی بۆ خوا نه‌سوڵحێت و نه‌بێت به به‌نده‌ى، دڵی به ته‌نها ئه‌و خوا بێ شه‌ریك و هاوتایه نه‌په‌رستێت، به شێوه‌یه‌ك كه خوا خۆشه‌ویستتر بێت له لای له هه‌رشتێكی تر و زه‌لیل و گه‌ردن كه‌چ بێت بۆی، وه‌گه‌رنا هه‌موو دونیا كردویه‌تی به به‌نده‌ی خۆی و شه‌یتانه‌كان زاڵبوون به‌سه‌ریدا.. هه‌مووی كردویه‌تی به به‌نده‌ى خۆی، جا دڵ ئه‌گه‌ر پاك نه‌بێت و به ته‌نها ڕوو له‌خوا نه‌بێت و ڕووی له هه‌رچی شتی تره وه‌رنه‌گێڕابێت ئه‌وه هاوبه‌ش بِیارده‌ره)).
هه‌روه‌ها ئیبن قه‌ییمی مامۆستامان و قوتابی ئه‌زیزى شه‌یخولئیسلام -ڕه‌حمه‌تی خوا له مامۆستاكه و قوتابیه‌كه‌ش ئه‌فه‌رموێ: (( ئیمانداری موخلیص، له خۆشترین گوزه‌راندایه، له باشترین حاڵ و باردایه، له گوشادترین سینگدایه، له ئاسوده‌ترین دڵدایه، ئه‌مه‌ش به‌ڕاستی به‌هه‌شتێكی پێش وه‌خته پێش به‌هه‌شته پاش وه‌خته‌كه كه به‌هه‌شتی ئه‌به‌دیه))