بۆ ئه‌و خوشكانهم : كه نایانه‌وێت ههڵخهڵهتاوى ئه‌و كه‌سانه بن كه به‌ناوى مافه‌كانیانه‌وه ئه‌یانه‌وێ پۆشاكى حیشمه‌تیان له‌به‌ر فڕێده‌ن ، نه‌ك له‌به‌ر خاترى ئافره‌تان به‌ڵكو بۆ تێركردنی ئاره‌زووه گڵاوه‌كانیان , بۆ ئه‌وه‌ى له كۆتاییدا تۆى به‌رێز وه‌كو گوڵێكى گهلاَ هه‌ڵوه‌ریو بهجێبهێڵن ! دواى ئه‌وه‌ى وه‌كو بوكه شوشه‌ى منداڵان یارى خۆیانى پێ ده‌كه‌ن !!!
خوشكه‌كه‌م : ئه‌مه گوڵێكه له‌باخى برایه‌تى هه‌ڵم بژاردووه ، هانده‌رى نوسین وویستنى خێر و خۆشبه‌ختى بۆ تۆى گه‌وهه‌رى به‌نرخ و خۆپارێز ، به‌ڵكو جێگه‌ى بایه‌خدانى تۆى به‌رێز بێ .
پابه‌ندنه‌بوون به پۆشاكى شه‌رعى یه‌وه : له‌و سه‌رپێچیانه‌ى له كچاندایه په‌یره‌و نه‌كردنی پۆشاكى شه‌رعى و پشت گوێ خستنى ئه‌و مه‌رجانه‌ى ته‌واوكه‌رى باڵاپۆشین ... وه ئاشكرایه كه باڵاپۆشى خوا فه‌رزى كردووه له‌سه‌ر ئافره‌تى موسڵمان ، وه مه‌رجه‌كانى روون كردۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى بناسرێت و جیاواز بێت له‌و جل و به‌رگانه‌ى پێچه‌وانه‌ى شه‌رم و ره‌وشت وجوانین وهۆى به‌د رهفتاى وتاوانن ...
خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێ [ يا أيها النبىُ قُلْ لأزوَاجِك وَبَناتِكَ وَنِسَاء المُؤْمِنِينَ يُدْنِينَ عَلَيْهِنَّ مِن جَلَابِيبِهِنَّ ذَلِكَ أَدْنَى أَنْ يُعْرَفْنَ فَلَا يُؤْذْينَ وَكَانَ اللَّهُ غَفُورًا رحِيمًا] ( سورة الأحزاب : 59 ) ، واتا ئه‌ى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم به خێزانه‌كانت و كچه‌كانت و ئافره‌تانى باوه‌ڕدار بڵىَ با عاباكانیان بده‌ن به‌سه‌ر سه‌رو له‌شیاندا چونكه پارێزراوتره پێى ده‌ناسرێن و ئازار نادرێن وه خوا به به‌زه‌یى ولێبورده‌یه .
وه بیرت نه‌چێ ئه‌ى خوشكه به‌رێزه‌كه‌م ئه‌و هه‌ڕه‌شه توند و تیژهى كه پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم هه‌واڵى پێ داوه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه كه‌مته‌رخه‌مى له باڵاپۆشى ده‌كه‌ن ده‌ڵێت : " صنفان من أهل النارلم أراهما: قوم معهم سياط كأذناب البقريضربون بها الناس ، ونسا‌ء كاسيات عاريات ، مميلات مائلات رؤوسهن كأسمة البخت المائلة ، لايدخلن الجنة ولا يجدن ريحها وإن ريحها ليوجد من مسيرة كذا و كذا " ( رواه مسلم ) ، واته : دوو جۆر دۆزه‌خى هه‌ن من نه‌مبینیون : كۆمه‌ڵه كه‌سانێك قامچیان پێیه وه‌ك كلكى مانگا وایه پێى ده‌ده‌ن له خه‌ڵكى ، وه كۆمه‌ڵه ئافره‌تانێك داپۆشراون وه له هه‌مان كاتیش‌دا رووتن ، وه به لار‌و له‌نجه به‌رێدا ده‌رۆن و سه‌رنجى خه‌ڵك بۆ لاى خۆیان راده‌كێشن ، وه سه‌ریان وه‌كو سه‌ر پشتى وشتر وایه ، ئه‌م دوو كۆمه‌ڵه ناچنه به‌هه‌شته‌وه به‌ڵكو بۆنیشى ناكه‌ن كه بۆنى له دوورى ئه‌وه‌نده و ئه‌وه‌نده دێ .
له كۆتاییشدا ده‌ڵێم : خوشكه‌كه‌م بگه‌ڕێوه بۆ لاى په‌روه‌ردگارى خۆت نه‌كه‌ى ببى به یه‌كێك له قوربانیه‌كانى شه‌یتان ، و بتكا به‌هۆى له‌خشته بردنى كه‌سانى تر ، مردن و ئازاره‌كانی گیان كێشان و تاریكى ناو گۆر له‌یاد نه‌كه‌یت ، به‌رده‌وام یادى دوا رۆژ بكه‌ره‌وه چه‌ند سه‌خته ، بیر له‌وه‌ش بكه‌ره‌وه كه ده‌بێ به‌سه‌ر پردى صیراتدا ڕهتبى ، رۆژێكیش دێت كه نامه‌ى كرده‌وه‌كان ده‌درێنه ده‌ستمان جا هاوار بۆ ئه‌و كه‌سه‌ى ده‌درێته ده‌ستى چه‌پى ، وه په‌شیمانى وگریان له‌و شوێنه دا فریات ناكه‌وێ ، وه ده‌ستى زه‌لیلى بۆ لاى خواى به‌خشنده به‌رز ده‌كه‌مه‌وه له تاوانه‌كانمان خۆشبێ وه رێگاى راستمان نیشان بدا .
سه‌رچاوه ( چه‌پكه گوڵێك له باخچه‌كانى ئامۆژگارى بۆ خوشكان ) .
داستان صابر