تاكى لاو تاكى به‌خشینى ژیانه ، تاكى دروێنى ئه‌نجامه ، تاكى هیوا و خه‌نده وسبه‌ینانى پرشنگداره ، تاكه كه‌ره‌سته‌ى بونیادى كۆمه‌ڵگایه‌كى پڕ ویژدانه ، تروسكه‌ى شادى ئاینده و دێڕى په‌ڕه‌نووسراوه‌كانى مێژوویه‌كى شكۆداره ، هه‌ر ئه‌م تاكه‌یه مێژووى دین و خاك و كۆمه‌ڵگا و نیشتمانى پێوه جوان و پڕشنگداره ، وه چه‌سپێنه‌رى ئه‌مڕۆ و هێزى هه‌نوكه و تۆكمه‌یى ئاینده‌یه ، هۆى سه‌ربه‌رزى ڕۆڵه‌كانى دواى خۆیى و نه‌وه‌كانى پاشه‌رۆژه ، تاكێكه كه سه‌رچاوه‌ى داواكارى و قوڵایى ئاسۆ و شوێنگاى تاقیكردنه‌وه و ناره‌حه‌تی و ناسۆرییه‌كانه ، تاكى قوربانى و فه‌داكاریه ، تاكى چاكى و كاركردنه ، تاكى تازه‌گه‌رى و نوىَ كارى و دروست كردنه ، ئازیزان ئه‌م وتانه ته‌نها قسه‌ى زه‌ق و وروژێنه‌ر نین به‌ڵكو مه‌به‌ست پیشاندانى ڕاستى گه‌وره‌یى و گرنگى ته‌مه‌نى لاوێتى یه ... هه‌ر ئه‌مانه‌شه كه كۆمه‌ڵگا و مێژوو ئه‌یانه‌وێ لاوى به ئامانج له خۆى دا به‌رجه‌سته‌ى بكات ... له‌سه‌ر گرنگى تۆیه پێغه‌مبه‌رى خودا صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تى :[اغتنم خمسا قبل خمس ... ، شبابك قبل هرمك ] واته‌ى : له‌و پێج شته گرنگه‌دا ، ته‌مه‌نى لاویت به‌كاربهێنه پێش ئه‌وه‌ى پیرى به‌رۆكت بگرێ ... چه‌ند جوانه بزانین گه‌وره‌یی خۆمان له گه‌وره‌كاره‌كاندا به‌رێ بكه‌ین ... چه‌ند قورسه له‌نێو په‌ڕكانى مێژوودا ، له هێنانه كایه‌وه‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌كى زیندودا ، نه‌ك وا تێگه‌یشتبین كه ته‌مه‌نى ڕابواردن وكات كوشتن وبێ ئامانجى وبێ هیوایى وبێ كه‌ڵكى وبێ نرخى وكه‌م كارى وسستى وپه‌ستى ونه‌نگى وبه‌ڕه‌ڵاییه ... به‌ڵكو نمونه‌ى لاو ، به‌رزى ڕه‌وشت وعه‌قل وعیرفان وزانست وپێشڤه‌چوون وگه‌وره‌وگرانى وئارامگرى ولێبورده‌یى وكاربه‌رده‌وامى وجوڵه‌به‌سوپاسى وگفت پاراوى ونیگا چاكى وسه‌نگینى ودڵسۆزیه ... به‌ڵێ ئه‌وه‌یه ئه‌ركى گه‌نجى هۆشیار وبه‌كۆشش وتوانا ، كه له‌م گه‌نجینه‌ى ته‌مه‌نه‌یدا هیچ نه‌كات جگه له چاكى وپاكى وباشى وسود دارى وهه‌ڵوێستى جوان دارى ، وه پشتگیرى كردن له‌هه‌ق وبه‌ندایه‌تى ڕاسته‌قینه وخواناسى وڕێگرى وبه‌ئاگایى له خراپه وگه‌نده‌ڵى كۆمه‌ڵگا وفه‌رمانكردن به چاكه‌كارى وخێركردن وبانگه‌واز بۆ ڕاسته ڕێگاى ئیسلام .