به بچوك ڕوانین بۆ تاوانه‌كان وامان لێده‌كات هێنده‌ى تر هه‌نگاو به‌ره‌و تاوان بنێین و تاوانه گه‌وره‌كانیش به بچوك ته‌ماشا بكه‌ین . یه‌كێك له‌تاوانه گه‌وره‌كانیش گۆرانى و مۆسیقایه ، ته‌نانه‌ت گه‌شتوه‌ته ڕاده‌یه‌ك موسڵمانان له خۆشى و ناخۆشى و له‌ته‌نهایى و قه‌ره‌باڵه‌غى وه‌ك هۆكارێك به‌كارى ئه‌هێنن بۆ چاره‌سه‌رى بێتاقه‌تى و له‌دڵ ده‌ركردنى خه‌م و خه‌فه‌ت وه‌ك زۆرێكیان ئه‌ڵێن !!! ئهمــــــهش ووته‌یه‌كى زۆرترسنــــاكـــــه و مرۆڤ به‌ره‌و گومڕابوون ئه‌بات چونكـــــه خــــواى په‌روه‌ردگار ئهفهرمــــوێ :[ أَلاَ بِذِكْرِ اللّهِ تَطْمَئِنُّ الْقُلُوبُ ] ( الرعد : 28 ) . به‌تایبه‌ت ئێستا پێشكه‌وتنى ته‌كنه‌لۆجیا واى كردوه كه ته‌نها له ته‌له‌فزیۆنى ماڵه‌كان نه‌بێت ، به‌ڵكو هه‌ڵگرتنى لهگیرفانیش زۆر ئاسان بووه ، له مۆبایل و (mp3 وmp4 ) یش به‌رده‌وام ئه‌م تاوانه له‌گه‌ڵماندایه .
به‌ڵام پرسیارى گرنگ لێره‌دا ئه‌وه‌یه ئایه گۆرانى و مۆسیقا تاوانێكى گه‌وره‌یه یان بچوكه یان هیچ تاوان نیه ؟ باشترین هه‌نگاویش ئه‌وه‌یه له‌ڕێگاى ئه‌م به‌ڵگانه‌ى خواره‌وه وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره بده‌ینه‌وه :
خواى په‌روه‌ردگار ئه‌فه‌رموێ :[ وَمِنَ النَّاسِ مَن يَشْتَرِي لَهْوَ الْحَدِيثِ لِيُضِلَّ عَن سَبِيلِ اللَّهِ ] ( لقمان : 6 ) ( ابن مسعود ) رضي الله عنه ئه‌فه‌رموێت :(( والله الذي لا إله غيره ، هو الغناء )) ، واته : سوێند بێت به‌و خوایه‌ى كه په‌رستراوێك نیه جگه له‌و شایسته‌ى په‌رستن بێت ، مه‌به‌ست به ئایه‌ته‌كه گۆرانیه .
پێغه‌مبه‌رى خوایش صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تى : (( ليكونن من أمتي أقوام يستحلون الحـر والحرير والخمر والمعازف )) ( الصحيحة : 41 ) ، واته : كه‌سانێك ده‌بن له ئوممه‌ته‌كه‌م : داوێن پیسى و ئاورێشم و مه‌ی و به‌كارهێنانى ئامێره‌كانى موسیقا به حه‌ڵاڵ ده‌زانن .
ابن تیمیه ڕه‌حمه‌تى خواى لێ بێ ئه‌فه‌رموێت : (( لفظ الاستحلال إنما يستعمل في الأصل فيمن اعتقد الشيء حلالا والواقع ليست كذلك )) ، واته : گۆى ( به حه‌ڵاڵ دانان ) له بنه‌وادا ته‌نها بۆ كه‌سێك به‌كار ده‌هێنرێت كه بیروباوه‌ڕى وابێت شتێك حه‌ڵاڵه كه‌چى پێچه‌وانه‌ى واقعه ، ته‌نانه‌ت گه‌وره‌یى تاوانى گۆرانى و مۆسیقا گه‌شتوه‌ته ڕاده‌یه‌ك هاوشانى زیناكردن و مه‌ى خواردنه‌وه ناوى هاتووه . ئاشكرایشه گوێ گرتن له گۆرانى و مۆسیقاى ئه‌م سه‌رده‌مه جۆرێكه له جۆره‌كانى زینا وه ئه‌گه‌ر ته‌ماشا كردنیشى له‌گه‌ڵ بێ ئه‌وه تاوانه‌كه گه‌وره‌تره هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم ئه‌فه‌رموێت : (( العينان تزنيان وزناهما النظر )) به‌تایبه‌ت گۆراینیهكانى ئه‌م سه‌رده‌مه كه زۆربه‌ى وشه‌كانى یان كوفره یان وشه‌ى ناشه‌رعیه به‌ده‌ر له‌و تهێویره خراپانه‌ى ئه‌كرێ بۆ گۆرانى بێژ بۆ ڕه‌واج دان به گۆرانیه‌كانى . الفضيل بن العياض له‌و باره‌یه‌وه ئه‌فه‌رموێت : (( الغناء رقية الزنا )) ، واته : گۆرانى پێشه‌كى داوێنپیسی كردنه .
أبــو بكـر الصديق یش رضي الله عنه ئـــهفــــهرمــــوێت : (( الغناء والعزف مزمار الشيطان )) ، گۆرانى و مۆسیقا دوزهلهى شه‌یتانه .
ابن مسعود یش رضي الله عنه ئه‌فه‌رموێت : (( الغنــاء ينبت النفاق في القـلب )) ، گــــۆرانى دووڕووى لــــــه دڵــــدا ده‌ڕوێنێت .
هه‌روه‌ها پێشه‌وا ( أبو حنيفة ڕه‌حمه‌تى خواى لێ بێ ) له‌و كه‌سانه بوه به‌توندى گۆرانى حه‌رام كردوه و بیستنى به تاوان زانیوه ، پێشه‌وا شافعیش ڕه‌حمه‌تى خواى لێ بێ ئه‌ڵێت : (( الغناء له‌و مكروه يشبه الباطل و المحال ومن استكثر منه فهو سفيه ترد شهادته )) ، واته : گۆرانى لههوێكى خراپه و هاوشێوه‌ى ناڕه‌واییه ، ئه‌و كه‌سه‌ش زۆر گوێبیستى بێت به كه‌سێكى گه‌مژه داده‌نرێت و گهواهیشى ڕه‌تده‌كرێته‌وه ، مه‌كروهیش لاى پێشه‌وا شافعی واته حرام به‌به‌ڵگه‌ى ئــه‌م ئـــایهته [ وَكَرَّهَ إِلَيْكُمُ الْكُفْرَ وَالْفُسُوقَ وَالْعِصْيَانَ ] ( الحجرات : 7 ) . ( ابن القاسم ) یش ئه‌فه‌رموێت پرسیارم كرد له ( مالك ڕه‌حمه‌تى خواى لێ بێ) سه‌باره‌ت به گۆرانى فه‌رموى : خواى په‌روه‌ردگار ئه‌فه‌رموێ : [ فَمَاذَا بَعْدَ الْحَقِّ إِلاَّ الضَّلاَلُ ] ( یونس : 32 ) هه‌روه‌ها پرسیارى لێكرا سه‌باره‌ت به گۆرانى و مۆسیقا فه‌رمووى : (( إنما يفعله عندنا الفساق )) ، واته : ته‌نها كه‌سانى فاسق له‌لاى ئێمه ئه‌نجامى ده‌ده‌ن .
ئیمامى ئه‌حمه‌دیش (ڕه‌حمه‌تى خواى لێ بێ) ئه‌فه‌رموێ :(( الزمر و الناى و السرنا و الطنبور و المعزفة و الرباب وما ماثلعا حرام )) واته : هه‌موو ئه‌م ئامێرانه حه‌رامن . بۆیه سه‌ر به هه‌ر مه‌زهه‌بێك بیت ڕێگه‌ت ناده‌ن به ته‌ماشاكردنى ڤیدیۆ كلیپ و بیستنى گۆرانى و مۆسیقا .
پێشه‌وا ( القرطبي ڕه‌حمه‌تى خواى لێ بێ ) ئه‌فه‌رموێت : (( الغناء ممنوع بالكتاب و السنة )) ، واته : گۆرانى قه‌ده‌غه و حه‌رامه به پێى قورئان و سوننه‌ت .
باشه له‌م هه‌موو به‌ڵگه‌یه‌ى خستمانه ڕو چى ترت ئه‌وێ دڵنیام كه‌سێك به‌دواى حه‌ق بگه‌ڕێ ـ هه‌روه‌ك شیخ ئه‌لبانی له زۆرێك له ووته‌كانیدا ئه‌یفه‌رمو ـ ته‌نها به‌ڵگه‌یه‌كى به‌سه باوه‌ڕ بهێنێ .
ئێستا دڵنیا بوى كه به به‌ڵگه‌ى قورئان و سوننه‌ت و وته‌ى هاوه‌ڵان و زانایان گۆرانى و مۆسیقا حه‌رامه و تاوانێكى گه‌وره‌یه ، ئاخۆ ئه‌م به‌ڵگانه ئه‌بێته هۆى ئه‌وه‌ى گۆرانیه‌كانى ناو مۆبایله‌كه‌ت و فلاشه‌كه‌ت بسریته‌وه و قورئان خه‌زن بكه‌یت یان هه‌ر به‌رده‌وام ئه‌بى له‌سه‌ر ئه‌م تاوانه گه‌وره‌یه ؟ كه‌سى ژیر ئه‌و كه‌سه‌یه بڕیارى دروست بدا و ڕێگاى ڕاست هه‌ڵبژێرێ .