سوپاسى بێ كۆتا بۆ خواوه‌ندى بێ هاوتا ، درود و سڵاواتى زۆر بۆ پێغه‌مبه‌رى دادپه‌روه‌ر ، وه له‌سه‌ر ئه‌هل و به‌یت و شوێنكه‌وتوانى دین په‌روه‌ر . خودایه خۆ ئێمه ته‌نهاو ته‌نها تۆمان هه‌یه ده‌سا خوایه له‌م تاریكستانه‌ى ژیانه‌دا نورى خۆتمان پێببه‌خشه … وه پاشان :
برا و خوشكى لاوى به‌ئه‌مه‌ك و به‌توانام زۆر جوان ڕوون و ئاشكرایه لامان ، كه خواى گه‌وره هه‌رشتێك كه زۆر گرنگ و هه‌ستیار و گه‌وره و گران بێت یان بووبێت ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه له قورئانى پیرۆزدا ، وه یان پێغه‌مبه‌رى پێشه‌وا صلى الله عليه وسلم له فه‌رمووده شیرینه‌كانى دا ئاماژه‌ى بۆ كردووه ، وه هه‌ر ده‌غه‌ڵى و خراپه و گه‌نده‌ڵى و ناشیاوییه‌ك هه‌بێت یان هه‌بووبێت زه‌نگى وریاكه‌ره‌وه‌ى له‌سه‌ر داناوه و ئاگادارى كردووینه‌ته‌وه لێى .
ئه‌وه‌تا له سوره‌تى كه‌هف دا باسى ئه‌و كۆمه‌ڵه لاوه بیرفراوان و هه‌ست به‌رز و دڵگه‌ش و به‌ئاسۆ و به‌ئیمانانه ده‌كات ، كه چۆن به كارتۆكمه‌یى و جوان ڕوانى یه‌وه كاره‌كانى ژیانیان به‌ڕێده‌كرد ... جا ته‌نها وته‌نها ئیمان وئامانج و بیرڕۆشنى و هه‌وڵدان و ڕێك كارى و جوان بینى و باش جوڵان و چاك وتن و بیرفراوانى گه‌یاندنیه ئه‌وه‌ى كه خواى پایه بڵند له گه‌وره‌ترین و به‌ڕێزترین كتێبدا باسیان بكات و بفه‌رموێت :[ إِنَّهُمْ فِتْيَةٌ آمَنُوا بِرَبِّهِمْ وَزِدْنَاهُمْ هُدًى ] ( الكهف : 13 ) ، بێگومان ئه‌وان كۆمه‌ڵه لاوێك بوون كه به‌ڕاستى بڕوایان به په‌روه‌ردگاریان هه‌بوو . [ وَزِدْنَاهُمْ هُدًى ] وه منیش زیاتر له‌نورى ئیمان و ڕێنمونیم پێبه‌خشین و له‌سه‌ر ڕێگاى ڕاست و دروست سه‌قامگیرم كردن و سه‌ره‌نجام به‌ئامانجم گه‌یاندن .
ئه‌وه‌ى جێى ئاماژه‌بێت بۆ ئێمه‌ى لاوى سه‌رده‌مى گرجوگۆڵى و خاوه‌نى دینى ڕه‌وا ، ئه‌وه‌یه فێرى سه‌قامگیرى بین له‌سه‌ر ئامانجى گه‌وره و فیداكارى بۆ شتى باش و به‌رده‌وامى له‌كارى خێردا ، ئامانجمان فراوانتركه‌ین له‌وه‌ى كه هه‌یه نه‌ك هه‌ربیر له‌و شته لاوه‌كییه‌ى ژیان بكه‌ینه‌وه كه ئه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش گه‌وره‌یان نه‌كه‌ین له خه‌یاڵى خۆماندا ژیان بۆمانى ئه‌سازێنێت ... له‌بیرمان بێت هه‌ر بیر و دین و كۆمه‌ڵگا و فكره‌یه‌ك ده‌گریت ... لاوان پێشه‌نگ ، و بزوێنه‌رى ، و پاڵنه‌رى بوونه ، فیداكار و به‌ڕێوه‌به‌رى بوونه ... جاكه‌وایه با من و تۆ و ئه‌وى تر و ئه‌وانى تریش گرنگى و گه‌وره‌یى خۆمان و هاوته‌مه‌نانمان ده‌ركى پێ بكه‌ین كه هه‌مووان ته‌ماشاى هه‌وڵدان و سه‌نگین جوڵانى ئێمه‌ده‌كه‌ن ، خۆشمان ته‌رازوویه‌ك بۆ كاره گرنگه‌كانى رۆژانه‌مان دابنه‌ین .