له فه‌تواكانى زاناى پایه‌به‌رز
الشیخ محمد بن صالح العثيمين(رحمه الله)
كۆكردنه‌وه‌و وه‌رگێڕانى
م/ صلاح ا‌لدین عبدالكریم
حوكمى سوێند خواردن به جگه له خواى گه‌وره:
پ1 حوكمى سوێند خواردن چى یه به جگه له خواى گه‌وره؟ وه‌كو كه‌سێك كه بڵێت: به پێغه‌مبه‌ر، به‌ژیانت، به‌شه‌ره‌فم، به‌م رزقه، وهاوشێوه‌ى ئه‌مانه، وه‌كاتێك به‌رهه‌ڵستى لێ بكه‌ین له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێت: ئه‌مه شتێكه زۆر به ئاسانى وه‌رمان گرتووه‌و له‌سه‌رى ڕاهاتوین.
و / ئه‌گه‌ر سوێند خۆره‌كه باوه‌ڕى وا بێت كه سوێند پێ خوراوه‌كه له‌پله‌و پایه‌دا وه‌كو خواى گه‌وره‌یه، ئه‌وا هاوبه‌ش بڕیاردانى گه‌وره‌یه‌و پێی ده‌بێت به هاوبه‌ش بڕیارده‌رى گه‌وره، وه‌ئه‌گه‌ر باوه‌ڕى وانه‌بێت وبه‌گه‌وره زانینى سوێند پێ خوراوه‌كه له دڵیدا واى لێ كردبێت كه سوێندى پێ بخوات به‌بێ ئه‌وه‌ى باوه‌ڕى وا بێت كه له پله‌و پایه‌دا وه‌كو خواى گه‌وره‌یه ئه‌مایان هاوبه‌ش بڕیاردانى بچوكه‌و پێی ده‌بێت به هاوبه‌ش بڕیارده‌رى بچوك، چونكه پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رمێت: [ مَنْ حَلَفَ بِغَيرِ اللهِ فَقَدْ كَفَرَ أو أشْرَكَ ] ((رواه الترمذي، وصححه الشيخ الألباني في إرواء الغليل، رقم: 2561).) واته: هه‌ركه‌سێك سوێند بخوات به جگه له خواى گه‌وره ئه‌وا به‌جه‌خت له‌سه‌ر كراوى یه‌وه كوفرى كردووه، یاخود هاوبه‌شى بۆ خواى گه‌وره بڕیارداوه.
وه پێویسته به‌رهه‌ڵستى بكرێت له‌هه‌ر كه‌سێك كه ته‌به‌ڕوك ده‌كات به گۆڕ، یاخود سوێند ده‌خوات به جگه له‌خواى گه‌وره، وه ده‌بێت بۆیان ڕوون بكرێته‌وه كه ئه‌م كارانه‌ى له‌سزاى خواى گه‌وره رزگارى ناكه‌ن.
وه‌كه ده‌ڵێت: ئه‌مه شتێكه زۆر به ئاسانى وه‌رمان گرتووه وله‌سه‌رى ڕاهاتوین، ئه‌م گومانه گومانى ئه‌و هاوبه‌ش بڕیارده‌رانه‌یه كه پێغه‌مبه‌رانیان به‌درۆ ده‌خسته‌وه‌و ده‌یان ووت:
[ إِنَّا وَجَدْنَا آَبَاءَنَا عَلَى أُمَّةٍ وَإِنَّا عَلَى آَثَارِهِمْ مُقْتَدُونَ ] [ الزخرف: 23 ] . واته: ئێمه باوك و باپیرانى خۆمان له‌سه‌ر جۆره په‌رستنێك بینیوه، وه ئێمه شوێنى شوێنه‌وارى ئه‌وان ده‌كه‌وین، پێغه‌مبه‌ریش(صلى الله عليه وسلم) پێیانى فه‌رموو: [ قَالَ أَوَلَوْ جِئْتُكُمْ بِأَهْدَى مِمَّا وَجَدْتُمْ عَلَيْهِ آَبَاءَكُمْ قَالُوا إِنَّا بِمَا أُرْسِلْتُمْ بِهِ كَافِرُونَ ] [ الزخرف: 24 ] . واته: ئایا ئه‌و دینه‌ى كه‌من بۆتانم هێناوه له‌لایه‌ن خواى گه‌وره‌وه هیدایه‌ت ده‌رترو ڕێنمونى كه‌ر تر نى یه له‌وه‌ى كه له باوك وباپیرانتانه‌وه بۆتان به‌جێ ماوه؟ ئه‌وانیش له وه‌ڵامدا وتیان: ئه‌وه‌ى كه تۆ هێناوته‌و تۆى پێ نێردراوى ئێمه پێی كافرو بێ باوه‌ڕین وبه‌رهه‌ڵستى ده‌كه‌ین. خواى گه‌وره‌یش ده‌فه‌رمێت: [ فَانْتَقَمْنَا مِنْهُمْ فَانْظُرْ كَيْفَ كَانَ عَاقِبَةُ الْمُكَذِّبِينَ ] [ الزخرف: 25 ] . واته: ئێمه تۆڵه‌ى به‌درۆخستنه‌وه‌ى پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) وشوێن نه‌كه‌وتنى ولاسایى كردنه‌وه‌ى كوێرانه‌ى باوك و باپیرانیانمان لێ سه‌ندن، ده‌ى ته‌ماشا بكه‌و بزانه سه‌ره‌نجامى به‌درۆخه‌ره‌وانى پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) چۆن بوو. وه‌حه‌ڵاڵ نى یه بۆ هیچ كه‌سێك به‌ڵگه بۆ به‌تاڵه‌كه‌ى بهێنێته‌وه به‌وه‌ى كه باوك وباپیرانى له‌سه‌رى دیوه وله‌وانه‌وه بۆى ماوه‌ته‌وه، یاخود داب ونه‌ریتى ئه‌و وایه، وهاوشێوه‌ى ئه‌مانه، وه ئه‌گه‌ر ئه‌م شتانه بكات به‌به‌ڵگه ئه‌وا به‌ڵگه‌كانى لاى خواى گه‌وره پوچه‌ڵ وبێ بنه‌مایه وهیچ سودى پێ ناگه‌یه‌نێت، وه ئه‌و كه‌سانه‌ى كه توشى ئه‌م شته بوونه پێویسته تۆبه بكه‌ن وبگه‌ڕێنه‌وه بۆ لاى خواى گه‌وره وشوێنى حه‌ق بكه‌ون له هه‌ر كوێ یه‌ك بوو، وه له‌هه‌ر كه‌سێكه‌وه بوو، وه‌له‌هه‌ر كاتێكدا بوو، وه‌داب و نه‌ریتى نه‌ته‌وه وگه‌له‌كه‌یان یاخود لۆمه‌ى كه‌سه نه‌زانه‌كانیان وایان لێ نه‌كات كه حه‌ق وه‌رنه‌گرن، چونكه مرۆڤى باوه‌ڕدارى ڕاسته‌قینه ئه‌وه‌یه كه لۆمه‌ى لۆمه‌كه‌ران وبه‌ربه‌سته‌كان نایگه‌ڕێنێته‌وه له دینى خوا.
خواى گه‌وره هه‌موو لایه‌ك سه‌ركه‌وتوو بكات بۆ هه‌موو شتێك كه ڕه‌زامه‌ندى خۆى تێدا بێت، وه‌بمانپارێزێت له هه‌موو شتێك كه توڕه‌بوون وسزاى خۆى تێدا بێت( (فتاوى وأذكار لإتحاف الأخيار، ص10-11).).
پ2 حوكمى سوێند خواردن چى یه به جگه له خواى گه‌وره؟ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كه لێوه‌ى گێڕدراوه‌ته‌وه كه پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تى: [ أفلح وأبيه إن صدق ] (سنن أبي داود: 1/107، 3/223، قال الشيخ الألباني شاذ بزيادة وأبيه).. واته: سوێند بێت به باوكى سه‌رفراز بوو ئه‌گه‌ر ڕاست بكات.
و / سوێند خواردن به جگه له‌خواى گه‌وره، وه‌كو كه‌سێك بڵێت: به‌ژیانت، یاخود به ژیانم، یاخود سوێند بێت به‌سه‌رۆك، یاخود به‌گه‌ل، هه‌موو ئه‌مانه حه‌رامه، به‌ڵكو له هاوبه‌ش بڕیاردانن، چونكه ئه‌م جۆره به‌گه‌وره زانینه دروست نى یه بۆ جگه له خواى گه‌وره، وه‌هه‌ركه‌سێك جگه له خواى گه‌وره به گه‌وره بزانێت كه ته‌نها بۆ خواى گه‌وره بگونجێت ئه‌وه هاوبه‌ش بڕیاردانه.
به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ى سوێند خۆر باوه‌ڕى وانى یه كه گه‌وره‌یى سوێند پێ خوراو وه‌كو گه‌وره‌یى خواى گه‌وره وایه، ئه‌مه نابێت به هاوبه‌ش بڕیاردانى گه‌وره، به‌ڵكو هاوبه‌ش بڕیادانى بچوكه، بۆیه هه‌ر كه‌سێك سوێندى خوارد به جگه له خواى گه‌وره ئه‌وا هاوبه‌شى بۆ خواى گه‌ور داناوه هاوبه‌ش دانانێكى بچوك.
پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رمێت: [ لا تَحْلِفُوا بِآبائِكُمْ، مَنْ كَانَ حَالِفاً فَلْيَحْلِفْ بِاللهِ أو لِيَصْمُتْ ] (متفق عليه، وانظر: صحيح الترغيب والترهيب: 3/ 2951). . واته: سوێند به‌باوك وباپیرانتان مه‌خۆن، وه‌هه‌ركه‌سێك ویستى سوێند بخوات ئه‌وا با به خواى گه‌وره سوێند بخوات، یاخود بێ ده‌نگ بێت وسوێند نه‌خوات. وه‌ده‌فه‌رمێت: [ مَنْ حَلَفَ بِغَيرِ اللهِ فَقَدْ كَفَرَ أو أشْرَكَ ] (رواه الترمذي، وصححه الشيخ الألباني في إرواء الغليل، رقم: 2561).واته: هه‌ركه‌سێك سوێند بخوات به جگه له خواى گه‌وره ئه‌وا به‌جه‌خت له‌سه‌ر كراوى یه‌وه كوفرى كردووه، یاخود هاوبه‌شى بۆ خواى گه‌وره بڕیارداوه.
بۆیه سوێند مه‌خۆ به جگه له خواى گه‌وره ئه‌گه‌ر سوێند پێ خوراوه‌كه هه‌ر كه‌سێك بوو ، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌ریش بوو یاخود جبریل بوو یاخود له‌وان پله‌و پایه‌ى نزمتر بوو، له پێغه‌مبه‌ران یاخود فریشته‌كان یاخود له مرۆڤه‌كان، یاخود له خوار پێغه‌مبه‌رانه‌وه، سوێند مه‌خۆ به هیچ كه‌س و شتێك جگه له خواى گه‌وره.
به‌ڵام فه‌رمووده‌كه‌ى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) كه ده‌فه‌رمێت: [ أفلح وأبيه إن صدق ]
ده‌رباره‌ى ئه‌م وشه‌یه(وأبیه) واته: سوێند به باوكى، فه‌رموده‌ناسان بۆچونیان جیاوازه، هه‌یانه به‌رهه‌ڵستى لێ كردووه‌و ووتویه‌تى به صه‌حیحى له پێغه‌مبه‌ره‌وه (صلى الله عليه وسلم) نه‌هاتووه، به گوێره‌ى ئه‌م بۆچونه هیچ ئاڵۆزى یه‌ك له‌م بابه‌ته‌دا نى یه، چونكه تۆ كاتێك باسى شتێك ده‌كه‌یت و وه‌ڵامى ده‌ده‌یته‌وه ده‌بێت ئه‌و شته بوونى هه‌بێت، وه‌ئه‌گه‌ر بوونى نه‌بوو ئه‌وا به‌رگرى پێ ناكرێت وئاوڕى لێ نادرێته‌وه.
وه‌ئه‌گه‌ر بڵێن ئه‌م وشه‌یه(وأبیه) جێگیره، ئه‌وا وه‌ڵامه‌كه‌ى به‌م شێوه‌یه‌یه:
ئه‌م وشه‌یه ئاڵۆز‌و نادیاره(مشكل)ه، وسوێند خواردن به جگه له خواى گه‌وره ئاشكرایه(محكم)، واته: (محكم) و(متشابه) مان هه‌یه، وه ڕێگاى زانا دامه‌زراوه‌كان له زانیاری‌دا وایه كه واز له(متشابه) بهێنن و (محكم) وه‌ربگرن وكارى پێ بكه‌ن، خواى گه‌وره ده‌فه‌رمێت: [ هُوَ الَّذِي أَنْزَلَ عَلَيْكَ الْكِتَابَ مِنْهُ آَيَاتٌ مُحْكَمَاتٌ هُنَّ أُمُّ الْكِتَابِ وَأُخَرُ مُتَشَابِهَاتٌ فَأَمَّا الَّذِينَ فِي قُلُوبِهِمْ زَيْغٌ فَيَتَّبِعُونَ مَا تَشَابَهَ مِنْهُ ابْتِغَاءَ الْفِتْنَةِ وَابْتِغَاءَ تَأْوِيلِهِ وَمَا يَعْلَمُ تَأْوِيلَهُ إِلَّا اللَّهُ وَالرَّاسِخُونَ فِي الْعِلْمِ يَقُولُونَ آَمَنَّا بِهِ كُلٌّ مِنْ عِنْدِ رَبِّنَا ] [ آل عمران: 7 ] . واته: خواى گه‌وره ئه‌و خوایه‌یه كه ئه‌و قورئانه‌ى دابه‌زاندۆته سه‌رت ئه‌ى محمد(صلى الله عليه وسلم) له قورئاندا هه‌ندێك له ئایه‌ته‌كانى (محكم)ن، واته: (یه‌ك ڕاڤه كردنیان هه‌یه, وه ماناكه‌یان دیاره‌و ئاشكرایه، وه بوارى گۆڕینى مانا‌و لادان و شاردنه‌وه‌و دوو دڵى تێدا نى یه)، كه ئه‌م ئایه‌تانه بنچینه‌ى قورئانن و پشتیان پێ ده‌به‌سترێت، وئه‌و ئایه‌تانه‌ى پێچه‌وانه‌یان بێت ده‌گه‌ڕێنرێنه‌وه بۆ ئه‌م ئایه‌تانه, وه هه‌ندێك ئایه‌تى تر‌ى قورئان (متشابه)ن، واته: (زیاتر له یه‌ك ڕاڤه‌كردنیان هه‌یه، وه بوارى گۆڕینى مانا‌و لادانء شاردنه‌وه‌یان هه‌یه), فه‌رمانمان پێ كراوه به باوه‌ڕهێنان به ئایه‌تى (متشابه)و ئیش كردن به ئایاتى (محكم) به‌ڵام ئه‌وانه‌ى لادان له حه‌ق له‌دڵیاندایه شوێنى ئایه‌تى متشابه ده‌كه‌ون، وه گومان بۆ باوه‌ڕداران دروست ده‌كه‌ن و ده‌یكه‌ن به به‌ڵگه بۆ ئه‌و بیدعه‌یه‌ى كه خۆیان له سه‌رین كه مه‌به‌ستیان ئه‌وه‌یه خه‌ڵكى تووشى فیتنه بكه‌ن له دینه‌كه‌یانداو دڵیان تێك بده‌ن، وه مه‌به‌ستیان ڕاڤه كردنێتى به‌و شێوه‌یه‌ى كه خۆیان ده‌یانه‌وێت و بگونجێت له‌گه‌ڵ ڕێگه خراپه‌كه‌یاندا له كاتێكدا هیچ كه‌سێك له ڕاڤه‌كردنه‌كه‌ى نازانێت ته‌نها خواى گه‌وره نه‌بێت، وه ئه‌وانه‌ى كه دامه‌زراون له زانست‌دا ده‌ڵێن باوه‌ڕمان پێی هه‌یه هه‌مووى له لایه‌نى په‌روه‌ردگارمانه‌وه‌یه.
وه‌كه ده‌ڵێین (متشابه)ه، ماناى وایه ئه‌گه‌رێكى زۆرى هه‌یه، له‌وانه‌یه ئه‌مه پێش قه‌ده‌غه كردنى بێت، وه‌له‌وانه‌یه تایبه‌ت بێت به پێغه‌مبه‌ره‌وه(صلى الله عليه وسلم) له‌به‌ر دوورى هاوبه‌ش بڕیاردان له حه‌قى ئه‌ودا، وه‌له‌وانه‌یه ئه‌مه له‌و شتانه بێت كه‌به‌سه‌ر زماندا هاتبێت به‌بێ مه‌به‌ست، وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌م ئه‌گه‌رانه هه‌موو هه‌ن له‌سه‌ر ئه‌م وشه‌یه(وأبیه) ئه‌گه‌ر صحيح بێت له پێغه‌مبه‌ره‌وه(صلى الله عليه وسلم) ئه‌وا پێویسته له‌سه‌رمان( محكم) ه‌كه وه‌ربگرین وكارى پێ بكه‌ین كه بریتى یه له قه‌ده‌غه كردنى سوێند خواردن به جگه له خواى گه‌وره. به‌ڵام له‌وانه‌یه هه‌ندێك له خه‌ڵكى بڵێن: سوێند خواردن به جگه له خواى گه‌وره دێته سه‌ر زمانى و قورسه له‌سه‌رى كه وازى لێ بێنێت، وه‌ڵامى ئه‌مه چى یه؟
ده‌ڵێین: ئه‌مه ناكرێته به‌ڵگه به‌ڵكو كۆششى نه‌فسى خۆت بكه له‌سه‌ر واز هێنان و ده‌رچون لێى .
وه‌له یادمه جارێكیان به‌رهه‌ڵستیم له پیاوێك كرد كه بڵێت: به پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم)، ئه‌ویش ده‌رباره‌ى شتێك قسه‌ى له‌گه‌ڵمدا ده‌كرد ووتى: به پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ناگه‌ڕێمه‌وه سه‌رى.
ئه‌م ووتنه‌ى له‌سه‌ر ئه‌و بنچینه‌یه بوو كه دووپاتى بكاته‌وه كه ناگه‌ڕێته‌وه سه‌ر سوێند خواردن به پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم)، به‌ڵام هاته سه‌ر زمانى، ده‌ڵێین هه‌وڵ بده ئه‌وه‌نده‌ى له تواناتدا هه‌یه ئه‌م ووشه‌یه له‌سه‌ر زمانت بسڕه‌ره‌وه، چونكه هاوبه‌ش بڕیاردانه، وه هاوبه‌ش بڕیاردانیش ترسناكى یه‌كه‌ى زۆر گه‌وره‌یه هه‌رچه‌نده ئه‌گه‌ر بچوكیش بێت، تا شێخ الإسلام إبن تيمية ( ره‌حمه‌تى خواى لێ بێت) ده‌فه‌رمێت: (هاوبه‌ش بڕیاردان خواى گه‌وره لێى خۆش نابێت ئه‌گه‌ر بچوكیش بێت).
وه إبن مسعود(خواى لێ ڕ‌ازى بێت) ده‌فه‌رمێت: [ لانْ أَحْلِفَ باللهِ كاذِباً أَحَبُّ إليَّ مِنْ أَنْ أَحْلِفَ بِغَيرِهِ صَادِقاً ] (صححه الشيخ الألباني في: إرواء الغليل: 8/ 2562).. واته: ئه‌گه‌ر سوێند بخۆم به‌خواى گه‌وره به درۆ لام خۆش تره له‌وه‌ى كه سوێند بخۆم به جگه له خواى گه‌وره به‌ڕاستى.
شێخ الإسلام إبن تيمية ( ره‌حمه‌تى خواى لێ بێت) ده‌فه‌رمێت: (چونكه تاوانى هاوبه‌ش بڕیاردان گه‌وره‌تره له تاوانى گه‌وره)( ( فتاوى مهمة لعموم الأمة: ص68-71).).