سوودەكانی زیكر(به‌شى سێ یه‌م و كۆتایى)
بەروار: 2010/11/10سەردارن: 2437نوسەر: مامۆستا عدنان بارام

سوودى بیسته‌م : خواى په‌روه‌ردگاره‌ نزیكه‌ له‌و به‌نده‌یه‌یه‌ى كه‌ زیكرى ده‌كات ، و له‌ گه‌ڵیایه‌تى ، و خۆشى ده‌وێت ، و سه‌رى ده‌خات ، و سه‌ركه‌وتووى ده‌كات ، هه‌روه‌كو فه‌رموویه‌تى:[ إِنَّ اللَّهَ مَعَ الَّذِينَ اتَّقَوْا وَالَّذِينَ هُمْ مُحْسِنُونَ ]( النحل : 128) ، [وَإِنَّ اللَّهَ لَمَعَ الْمُحْسِنِينَ] ( العنكبوت : 69 ) ، [لا تَحْزَنْ إِنَّ اللَّهَ مَعَنَا] ( سورة التوبة, الآية: 40 ) ، وه‌ هه‌روه‌ك خواى په‌روه‌ردگار له‌ فه‌رمووده‌یه‌كى قودسیدا فه‌رموویه‌تى :(( أنا مع عبدي ما ذكرني ، وتحركت بي شفتاه )) رواه أحمد (2/540) وغيره، وصححه الألباني, انظر: صحيح الجامع برقم (1906).  واته‌ : من له‌گه‌ڵ به‌نده‌كه‌مدام تا ئه‌و كاته‌ى لێوه‌كانى به‌ زیكرى من ده‌جوولێنێت .
سوودى بیست و یه‌كه‌م : زیكرى خواى په‌روه‌ردگار هاوشێوه‌ى تێكۆشان جیهاده‌ له‌ پێناوى خواى په‌روه‌ردگار ، هه‌روه‌كو پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تى : (( أَلاَ أُنَبِّئُكُمْ بِخَيْرِ أَعْمَالِكُمْ ، وَأَزْكَاهَا عِنْدَ مَلِيكِكُمْ ، وَأَرْفَعِهَا فِي دَرَجَاتِكُمْ ، وَخَيْرٌ لَكُمْ مِنْ إِنْفَاقِ الذَّهَبِ وَالْوَرِقِ ، وَخَيْرٌ لَكُمْ مِنْ أَنْ تَلْقَوْا عَدُوَّكُمْ فَتَضْرِبُوا أَعْنَاقَهُمْ وَيَضْرِبُوا أَعْنَاقَكُمْ ؟ )) قَالُوا : بَلَى . قَالَ : (( ذِكْرُ اللَّهِ تَعَالَى )) رواه أحمد ، والترمذي (5/459) وأبن ماجه (2/1245) والحاكم : وقال صحيح الإسناد ، وانظر صحيح الترمذي (3/139) وصحيح ابن ماجة (2/316) للشيخ العلامة محمد ناصالدين الألباني ـ رحمه الله ـ  واته‌ : ئایا پێتان ڕاگه‌یه‌نم كام كرده‌وه‌تان باشترین و پاكترین كرده‌وه‌تانه‌ له‌ لاى په‌روه‌ردگارتان ، و له‌ هه‌مووشى پله‌ى به‌رزتره‌ ، و چاكتره‌ له‌ به‌خشینى زێڕ و زیو ، و باشتر بێت بۆ ئێوه‌ له‌وه‌ى ڕوو به‌ڕووى دووژمن بن و له‌ ملیان بده‌ن و له‌ ملتان بده‌ن ـ واته‌ له‌ كاتى جیهاد و تێكۆشاندا ـ ؟ فه‌رموویان : به‌ڵێ ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم ، فه‌رمووى : زیكرى خوایه‌ .
سوودى بیست و دووه‌م : دڵ ڕه‌قى به‌ زیكر ده‌ڕه‌وێته‌وه‌ ، هه‌روه‌كو شێخ ( الحسن البصري ) له‌ وه‌ڵامى پیاوێك كه‌ پێی ووت ئه‌ى باوكى سه‌عید سكاڵاى دڵ ڕه‌قى خۆم بۆ لاى تۆ دێنم و باس ده‌كه‌م ؟! فه‌رمووى كاتێ : ( أذِبْهُ بالذكر ) . واته‌ : بیتوێنه‌وه‌ به‌ زیكر و یادى خواى په‌روه‌ردگار .
سوودى بیست و سێیه‌م : هۆى به‌ده‌ست هێنانى صه‌ڵاواتى خواى په‌روه‌ردگار ، فریشته‌كانێتى له‌ سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌ زیكر و یادى خواى په‌روه‌ردگار ده‌كات ، ئه‌و كه‌سه‌ش كه‌ خواى په‌روه‌ردگار و فریشته‌ به‌ڕێزه‌كانى صه‌ڵاواتى له‌ سه‌ر بده‌ن سه‌رفراز ده‌بێت ـ إن شاء الله ـ خواى په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تى: [يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اذْكُرُوا اللَّهَ ذِكْراً كَثِيراً (*) وَسَبِّحُوهُ بُكْرَةً وَأَصِيلاً (*) هُوَ الَّذِي يُصَلِّي عَلَيْكُمْ وَمَلائِكَتُهُ] [ الأحزاب : 41 ـ  43 ] .
سوودى بیست و چواره‌م : هه‌ر كه‌سێك ده‌یه‌وێت له‌ باخچه‌كانى به‌هه‌شتدا بحه‌سێته‌وه‌ ، با له‌ كۆڕ و مه‌جلسى زیكر و یادى خواى په‌روه‌ردگاردا دابنیشێت ، چونكه‌ ئه‌و كۆڕ و مه‌جلیسانه‌ باخچه‌كانى به‌هه‌شتن ، هه‌روه‌كو پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تى : (( إِذَا مَرَرْتُمْ بِرِيَاضِ الْجَنَّةِ فَارْتَعُوا)) ، قَالَ : وَمَا رِيَاضُ الْجَنَّةِ ؟ قَالَ : ((حِلَقُ الذِّكْرِ )) رواه أحمد في مسنده ، والترمذي في سننه وقال : هَذَا حَدِيثٌ حَسَنٌ غَرِيبٌ ، وحسنه العلامة الألباني في صحيح سنن الترمذي ، برقم : 3510 ، و صححه في الصحيحة ، برقم : 2562، واته‌ : ئه‌گه‌ر به‌ باخچه‌كانى به‌هه‌شتدا تێپه‌ڕ بوون ، تێیدا پشوو بده‌ن ، كه‌سێك له‌ ئاماده‌ بووان ووتى : باخچه‌كانى به‌هه‌شت كامه‌ن ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم ؟ فه‌رمووى : كۆڕى زیكر و بازنه‌كانى یادى خوان .
سوودى بیست و پێنجه‌م : كۆڕ و مه‌جلیسى زیكر كۆڕ و مه‌جلسى فریشته‌كانى خواى په‌روه‌ردگارن ، هیچ مه‌جلسێك له‌ مه‌جلیسه‌كانى دونیا بۆ ئه‌وان نیه‌ جگه‌ له‌ مه‌جلسى زیكر نه‌بێت ، هه‌روه‌كو پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تى :(( إِنَّ لِلَّهِ مَلاَئِكَةً يَطُوفُونَ فِى الطُّرُقِ ، يَلْتَمِسُونَ أَهْلَ الذِّكْرِ)) رواه البخاري برقم (6408)، ومسلم برقم (2789).
واته‌ : خواى په‌روه‌ردگار فریشته‌گه‌لێكى هه‌یه‌ به‌ ڕێگه‌كاندا ده‌سووڕێنه‌وه‌ ، و به‌دواى كۆڕ و مه‌جلسى زیكردا ده‌گه‌ڕێن .
سوودى بیست و شه‌شه‌م : خواى په‌روه‌ردگار له‌ لاى فریشته‌كانى فه‌خر به‌و كه‌سانه‌ ده‌كات كه‌ زیكر و یادى خوا ده‌كه‌ن ، هه‌روه‌كو ( أبو سعید الخدری ) رضي الله عنه بۆمان ده‌گێڕێته‌وه‌ كه‌ ( معاویه‌ ) رضي الله عنه هاته‌ سه‌ر بازنه‌یه‌ك له‌ بازنه‌كانى مزگه‌وت و پێی فه‌رموون : ئه‌وه‌ چى واى لێكردوون كه‌وا دانیشن و كۆ ببنه‌وه‌ ؟ ووتیان : دانیشتووین زیكرى خوا ده‌كه‌ین ، ئه‌ویش فه‌رمووى : بڵێن به‌ خوا هیچ واى لێ نه‌كردووین بۆ ئه‌وه‌ نه‌بێت ، ئه‌ویش فه‌رمووى : وا مه‌زانن من له‌ به‌ر ئه‌وه‌ سوێنى ئه‌وه‌م دا كه‌ باوه‌ڕم به‌ ووته‌كه‌تان نه‌بێت ، خۆ كه‌سیشتان وه‌كو من كه‌م فه‌رمووده‌ نیه‌ له‌ پێغه‌مبه‌رى خواوه‌ صلى الله عليه وسلم ، به‌ڵام ڕۆژێكیان هاته‌ سه‌ر بازنه‌یه‌ك له‌ هاوه‌ڵه‌كانى و پێی فه‌رموون : ئه‌وه‌ چى واى لێكردوون كه‌وا دانیشن و كۆ ببنه‌وه‌ ؟ ووتیان : دانیشتووین زیكرى خوا ده‌كه‌ین شوكرانه‌ بژێرى نیعمه‌ته‌كانى ، به‌رامبه‌ر به‌وه‌ى كه‌ هیدایه‌تى داوین بۆ ئایینى ئیسلامى پیرۆز ، و پێی به‌خشیوین ، ئه‌ویش فه‌رمووى : بڵێن به‌ خوا هیچ واى لێ نه‌كردووین بۆ ئه‌وه‌ نه‌بێت ، ئه‌ویش فه‌رمووى : ( أَمَا إِنِّى لَمْ أَسْتَحْلِفْكُمْ تُهْمَةً لَكُمْ ، وَلَكِنَّهُ أَتَانِى جِبْرِيلُ ـ عليه السلام ـ فَأَخْبَرَنِى أَنَّ اللَّهَ ـ عَزَّ وَجَلَّ ـ يُبَاهِى بِكُمُ الْمَلاَئِكَةَ ) رواه مسلم برقم (2701). ، واته‌ : وا مه‌زانن من له‌ به‌ر ئه‌وه‌ سوێنى ئه‌وه‌م دا كه‌ باوه‌ڕم به‌ ووته‌كه‌تان نه‌بێت ، به‌ڵكو پێشتر ( جبریل ) م هاته‌ لاو پێی ڕاگه‌یاندم كه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم په‌روه‌ردگار له‌ لاى فریشته‌كانى فه‌خر به‌و كه‌سانه‌ ده‌كات .
سوودى بیست و حه‌وته‌م : زۆربه‌ى كرده‌وه‌كان له‌به‌ر ئه‌نجامدان و به‌دیهێنانى زیكر و یادى خواى په‌روه‌ردگار شه‌رعێنراوه‌ ، بۆ نموونه‌ خواى په‌روه‌ردگار له‌ باسى نوێژدا فه‌رموویه‌تى :[وَأَقِمْ الصَّلاةَ لِذِكْرِي][ طه : 14] .
سوودى بیست و هه‌شته‌م : زۆرى زیكر و یادى خواى په‌روه‌ردگار پارێزه‌ره‌ له‌ كه‌وتنه‌ دوو ڕوویه‌وه‌ ، چونكه‌ دووڕووان زۆر به‌ كه‌مى زیكر و یادى خواى په‌روه‌ردگار ده‌كه‌ن ، هه‌ر وه‌كو خواى په‌روه‌ردگار له‌ باسى دووڕوواندا فه‌رموویه‌تى : [وَلا يَذْكُرُونَ اللَّهَ إِلاَّ قَلِيلاً][ النساء : 142 ] ، وه‌ ( كعب ) یش رضي الله عنه فه‌رموویه‌تى ( من أكثر ذكر الله برئ من النفاق ) ، واته‌ : هه‌ر كه‌سێك زۆر زیكرى خوا بكات پارێزراو ده‌بێت له‌ دوو ڕووى .
جا ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌مان زانى كه‌ زیكر و یادى خواى په‌روه‌ردگار باشترین وپاكترین كرده‌وه‌یه‌ لاى په‌روه‌دگار و له‌ هه‌موو كرده‌وه‌یه‌ك پله‌ى به‌رزتره‌ و چاكتره‌ له‌ به‌خشینى زێڕ و زیو ، به‌ڵكو باشتره‌ له‌ ڕوو به‌ڕوو بوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ بێ بڕوایان و دان له‌ ملیان و دانى ئه‌وان له‌ملى موسوڵمانان . بۆیه‌ موسوڵمانى به‌ڕێز هیوام وایه‌ كه‌م ته‌رخه‌م نه‌بیت له‌م په‌رستشه‌تدا بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ركه‌وتوو بێت له‌ ڕۆژى دوایدا ، هه‌روه‌كو خوا ئه‌فه‌رموێ :[وَاذْكُرُوا اللَّهَ كَثِيراً لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ] [ الجمعة : 10 ] ، وه‌ ئه‌وه‌ش بزانه‌ ئه‌وانه‌ى كه‌ زیكر و یادى خواى په‌روه‌ردگار ناكه‌ن له‌ ڕاستیدا مردوون هه‌روه‌كو ( أبو موسى الأشعری ) له‌ پێغه‌مبه‌رى خواوه‌ صلى الله عليه وسلم بۆمان ده‌گێڕێته‌وه‌ كه‌ فه‌رموویه‌تى :(( مثل الذي يذكر ربه والذي لا يذكر ربه مثل الحي والميت )) البخاري مع الفتح (11/208) [ برقم : 6407 ] ، ومسلم بلفظ : (( مثل البيت الذي يذكر الله فيه ، والبيت الذي لا يذكر الله فيه مثل الحي والميت )) (1/539) [ برقم : 779 ] .  
واته‌ : نموونه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌زیكرى خوا ناكه‌ن و ئه‌وانه‌ى كه‌زیكرى ده‌كه‌ن ، وه‌كو زیندو و مردوون .

بابەتەکانی تر