گه‌شبینى وشه‌یه‌كه سه‌ركه‌وتنه‌كان به ده‌وریدا ده‌خولێنه‌وه ، وشه‌یه‌كه ده‌بێته مایه‌ى به گه‌ڕخستنى تواناكان و به هێزكردنى گۆڕان و به‌ره‌و پێش چوون له مرۆڤدا ، وشه‌یه‌كه وامان لێده‌كات به چاوى خۆشه‌ویستیه‌وه بڕوانینه شته‌كان .
بۆیه براى مسوڵمانم پێویسته گه‌شبین بیت بۆ ئه‌وه‌ى بتوانیت تواناكانت به‌گه‌ڕ بخه‌یت و ببیته كه‌سێكى به‌رهه‌م دار نه‌ك به‌كاربه‌ر .
مسوڵمانى به‌رێز له قورئاندا چه‌ندین چیرۆك هه‌یه پڕه له په‌ند بۆ كه‌سى ژیر و هۆشمه‌ند ، ئه‌م چیرۆكانه وامان لێده‌كه‌ن گه‌شبین بین و هیوا و ئومێدمان به خواى خۆمان هه‌بێت ، یه‌كێك له‌و چیرۆكانه چیرۆكى پێغه‌مبه‌ر موسایه ( علیه السلام ) ، له‌و كاته‌ى ئه‌م پێغه‌مبه‌ره به‌ڕێزه و شوێنكه‌وتووانى له شار ده‌رچوون ، له‌و كاته‌دا بینیان له پێشیانه‌وه ده‌ریاى نیله و له دوایشیانه‌وه فیرعه‌ون ودار وده‌سته‌كه‌یه‌تى ، لێره‌دا شوێنكه‌وتووانى مو‌سا ( علیه السلام ) به‌موسایان ووت :[ إِنَّا لَمُدْرَكُونَ ] ( سورة الشعرا‌ء : 61 ) ، واته : ئه‌ى مو‌سا تازه هه‌موومان تیاچووین ، به‌ڵام مو‌سا ( علیه السلام ) به‌و په‌ڕى گه‌شبینیه‌وه فـه‌رمووى: [ كَلَّا إِنَّ مَعِيَ رَبِّي سَيَهْدِينِ ] ( سورة الشعرا‌ء : 62 ) ، واته : مه‌ترسن خوامان له‌گه‌ڵدایه و هه‌رگیز زایه‌مان ناكات ، خواى گه‌وره‌ش ڕزگارى كردن و ده‌ریاكه‌ى بۆ له‌تكردن تاوه‌كو په‌ڕینه‌وه ، پاشان هه‌ر له‌و ده‌ریایه‌دا سه‌رسه‌خترین دوژمنى موساى له‌ناو برد كه ئه‌ویش فیرعه‌ون بوو .
براى مسوڵمانم دڵنیابه له دواى ته‌نگانه و خه‌م و خه‌فه‌ت خۆشى و شادى دێت ، ئه‌ى ئه‌و ئایه‌ته‌ى خواى گه‌وره‌ت نه‌بیستووه كه ده‌فه‌رموێت :[ فَإِنَّ مَعَ الْعُسْرِ يُسْرًا إِنَّ مَعَ الْعُسْرِ يُسْرًا ] ( سورة الشرح : 5 ـ 6 ) ، واته : به‌ڕاستى له‌گه‌ڵ ته‌نگانه‌دا خۆشى و ئاسووده‌یى دێت ، بێگومان به دڵنیایی یه‌وه له گه‌ڵ ته‌نگانه‌دا خۆشى و ئاسووده‌یى هه‌ردێت .
ئه‌م ئایه‌ته ئه‌وپه‌ڕى ماناى گه‌شبینى له ده‌روونى مسوڵمانه ڕاسته‌قینه‌كاندا دروست ده‌كات .
له كۆتاییدا هیوام وایه گه‌شبینى بكه‌نه سیفه‌تێكى جێگییر له خۆتاندا ( إن شا‌ء الله ) .