له فه‌تواكانى زاناى پایه‌به‌رز
الشیخ محمد بن صالح العثيمين (رحمه الله)
كۆكردنه‌وه‌و وه‌رگێڕانى
م/ صلاح ا‌لدین عبدالكریم
حوكمى ته‌به‌ڕوك كردن به گۆڕ‌و سوڕاندنه‌وه به ده‌وریدا:
پ/ حوكمى ته‌به‌ڕوك كردن به گۆڕ‌و سوڕاندنه‌وه به ده‌وریدا چى یه به‌مه‌به‌ستى جێ به جێ كردنى پێویستى یه‌كان، یاخود خۆ نزیك كردنه‌وه لێیان؟
و / ته‌به‌ڕوك كردن به گۆڕ حه‌رامه‌و جۆرێكه له هاوبه‌ش بڕیاردان بۆ خواى گه‌وره، چونكه جێگیر كردنى كاریگه‌رى شتێكى تێدایه كه خواى گه‌وره هیچ به‌ڵگه‌یه‌كى له‌سه‌ر نه‌ناردۆته خواره‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌م ته‌به‌ڕوك كردنه له‌كارو پیشه‌ى پێشینه چاكه‌كان نه‌بووه، كه له‌م ڕووه‌وه ده‌بێته بیدعه‌یش، وه ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ى باوه‌ڕى وا بێت كه مردووى ناو گۆڕ كاریگه‌رى هه‌یه، یاخود تواناى هه‌یه له‌سه‌ر لابردنى زیان، یاخود هێنانى سود ئه‌مه هاوبه‌ش دانانى گه‌وره‌یه ئه‌گه‌ر بۆ هێنانى سود یاخود لابردنى زیان لێى بپاڕێیته‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر په‌رستنى بۆ مردووى ناو گۆڕه‌كه ئه‌نجام دا وه‌كو ركوع و كڕنوش وئاژه‌ڵ سه‌ربڕین بۆ خۆ نزیك كردنه‌وه لێى و به‌گه‌وره زانینى ئه‌مه‌یش به‌هه‌مان شێوه هاوبه‌ش دانانى گه‌وره‌یه، خواى گه‌وره ده‌فه‌رمێت:[ وَمَنْ يَدْعُ مَعَ اللَّهِ إِلَهًا آَخَرَ لَا بُرْهَانَ لَهُ بِهِ فَإِنَّمَا حِسَابُهُ عِنْدَ رَبِّهِ إِنَّهُ لَا يُفْلِحُ الْكَافِرُونَ ] [ المؤمنون: 117 ] . واته: هه‌ركه‌سێك له‌گه‌ڵ خواى گه‌وره‌دا له خوایه‌كى تر بپاڕێته‌وه ئه‌وا هیچ به‌ڵگه‌یه‌كى نى یه له‌و كاره‌یدا (یاخود ئیشه‌كه‌ى ئه‌و نابێته به‌ڵگه بۆ هیچ كه‌سێكى تر)، وه‌حساب ولێپرسینه‌وه‌ى ته‌نها له‌لاى خواى گه‌وره‌یه و خواى گه‌وره لێى ده‌پرسێته‌وه، وه‌خواى گه‌وره كافران سه‌رفراز وسه‌ركه‌وتوو ناكات.
وه ده‌فه‌رمێت: [ فَمَنْ كَانَ يَرْجُوا لِقَاءَ رَبِّهِ فَلْيَعْمَلْ عَمَلًا صَالِحًا وَلَا يُشْرِكْ بِعِبَادَةِ رَبِّهِ أَحَدًا ] [ الكهف: 110 ] واته: هه‌ركه‌سێك به ئومێدى گه‌یشتنه به خواى گه‌وره به ڕوویه‌كى سپى یه‌وه، ئه‌وا با كرده‌وه‌ى چاك ئه‌نجام بدات (واته: كرده‌وه‌كانى له‌سه‌ر سوننه‌ت بێت وبیدعه نه‌كات)، وه هیچ كه‌سێك نه‌كات به هاوبه‌ش بۆ خواى گه‌وره له په‌رستندا (واته: نیه‌تى پاك بێت له كرده‌وه‌كانیدا و ته‌نها مه‌به‌ستى ڕه‌زامه‌ندى خواى گه‌وره بێت و بۆ ڕیابازى نه‌بێت).
وه هاوبه‌ش بڕیارده‌رى گه‌وره كافره‌و به‌نه‌مرى وهه‌میشه‌یى له ئاگرى دۆزه‌خدا ده‌مێنێته‌وه وبه‌هه‌شى لێ حه‌رامه، وه‌كو خواى گه‌وره ده‌فه‌رمێت: [ إِنَّهُ مَنْ يُشْرِكْ بِاللَّهِ فَقَدْ حَرَّمَ اللَّهُ عَلَيْهِ الْجَنَّةَ وَمَأْوَاهُ النَّارُ وَمَا لِلظَّالِمِينَ مِنْ أَنْصَارٍ ] [ المائدة: 72 ] . واته: هه‌ركه‌سێك هاوبه‌ش بۆ خواى گه‌وره بڕیار بدات ئه‌وا خواى گه‌وره به‌هه‌شتى له‌سه‌ر حه‌رام و قه‌ده‌غه ده‌كات، وه شوێنى ئه‌و ئاگرى دۆزه‌خه، وه‌سته‌مكاران ( هاوبه‌ش بڕیارده‌ران) هیچ پشتیوان ویارمه‌تى ده‌رێكیان نى یه كه له‌ئاگرى دۆزه‌خ ڕزگاریان بكات( 1).
=================
(1) (فتاوى وأذكار لإتحاف الأخيار، ص9-10).