له فه‌تواكانى زاناى پایه‌به‌رز الشیخ محمد بن صالح العثيمين (رحمه الله)
كۆكردنه‌وه‌و وه‌رگێڕانى : م/ صلاح ا‌لدین عبدالكریم
حوكمى سه‌ردانى كردنى گۆڕى پیاو چاكان:
پ/ حوكمى سه‌ردانى كردنى گۆڕى پیاو چاكان چى یه به‌مه‌به‌ستى داواكردنى له‌ش ساغى لێیان؟
و / سه‌ردانى كردنى گۆڕى خه‌ڵكى به گشتى بێـت، یاخود گۆڕى كه‌سانێك كه وا ده‌زانرێت پیاوچاك بوونه، بۆ ئه‌وه‌ى داواى فریاكه‌وتن و یارمه‌تى و ئاسانكارى بارى ژیانیان لێ بكرێت، ئه‌مه هاوبه‌ش بڕیاردانى گه‌وره‌یه وخاوه‌نه‌كه‌ى له ئایینى ئیسلام ده‌رده‌كات، خواى گه‌وره ده‌فه‌رمێت:[وَمَنْ يَدْعُ مَعَ اللَّهِ إِلَهًا آَخَرَ لَا بُرْهَانَ لَهُ بِهِ فَإِنَّمَا حِسَابُهُ عِنْدَ رَبِّهِ إِنَّهُ لَا يُفْلِحُ الْكَافِرُونَ] [المؤمنون: 117].
ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه‌هه‌ركه‌سێك له‌گه‌ڵ خواى گه‌وره‌دا له خوایه‌كى تر بپاڕێته‌وه، ئه‌وا له‌م كاره‌یدا هیچ به‌ڵگه‌یه‌كى نى یه، به‌ڵكو به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر گێلى ونه‌فامى وگومڕایى، هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه‌ى تێدایه بۆ هه‌موو كه‌سێك كه له‌گه‌ڵ خواى گه‌وره‌دا له خوایه‌كى تر بپاڕێته‌وه كه ده‌فه‌رمێت: [ فَإِنَّمَا حِسَابُهُ عِنْدَ رَبِّهِ]، هه‌روه‌ها سودى ئه‌وه‌ى تێدایه كه ئه‌و كه‌سه‌ى كه له جگه له خواى گه‌وره ده‌پاڕێته‌وه به‌م پاڕانه‌وه‌یه هه‌رگیز سه‌ركه‌وتوو وسه‌رفراز نابێت، وه‌سودى ئه‌وه‌یشى تێدایه كه ئه‌و كه‌سه كافره، چونكه خواى گه‌وره ده‌فه‌رمێت: [إِنَّهُ لَا يُفْلِحُ الْكَافِرُونَ].
وه پاڕانه‌وه له جگه له خواى گه‌وره گێلى ونه‌فامى وگومڕایى یه، چونكه خواى گه‌وره ده‌فه‌رمێت: [وَمَنْ يَرْغَبُ عَنْ مِلَّةِ إبْرَاهِيمَ إلَّا مَنْ سَفِهَ نَفْسَهُ] [البقرة: 130]. واته: كێ هه‌یه له دین وڕێگا وبه‌رنامه‌ى ئیبراهیم(صلى الله عليه وسلم) لابدات مه‌گه‌ر كه‌سانێكى خۆگێل ونه‌زان ونه‌فام كردوو.
وه ده‌فه‌رمێت: [وَمَنْ أَضَلُّ مِمَّنْ يَدْعُو مِنْ دُونِ اللَّهِ مَنْ لَا يَسْتَجِيبُ لَهُ إِلَى يَوْمِ الْقِيَامَةِ وَهُمْ عَنْ دُعَائِهِمْ غَافِلُونَ] [الأحقاف: 5].
واته: كێ گومڕاته له‌و كه‌سه‌ى كه له جگه له خواى گه‌وره ده‌پاڕێته‌وه له كه‌سانێك كه تا ڕۆژى قیامه‌ت ناتوانن وه‌ڵامیان بده‌نه‌وه، وه ئه‌وان بێ ئاگان له پاڕانه‌وه‌ى ئه‌م خه‌ڵكه نه‌زان وگومڕایه له‌وان.
وه‌سه‌رسوڕهێنه‌ر ئه‌وه‌یه كه ئه‌م كه‌سه نه‌زانانه بچنه سه‌ر گۆڕى ئه‌و مردووانه‌ى كه ده‌زانن ئه‌مانه ته‌نها لاشه‌یه‌كى رزیوى بێ گیانن ناتوانن خۆیان رزگار بكه‌ن له‌و حاڵه‌ى كه تێیدان چ جاى ئه‌وه‌ى كه جگه له خۆیان رزگار بكه‌ن، ئه‌وانیش داوایان لێ ده‌كه‌ن كه له سه‌غڵه‌تى وناخۆشى رزگاریان بكه‌ن، وداواى لابردنى ناخۆشى یه‌كانیان لێ ده‌كه‌ن.
ئه‌گه‌ر مرۆڤــ بڕوانێته حاڵى ئه‌و كه‌سانه ئه‌وا زۆر سه‌رسام ده‌بێت، وه ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سانه بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر خۆیان و بیر بكه‌نه‌وه ئه‌وا گێلى ونه‌زانى خۆیان بۆ ده‌رده‌كه‌وێ، كه ئه‌وان له گومڕایى یه‌كى ئاشكرادان، داواكارین له خواى گه‌وره كه‌تێكڕاى موسڵمانان چاو ڕۆشنا بكات له دینه‌كه‌یدا، وه‌ڕێنمونى یان بكات بۆ حه‌ق، وه‌دامه‌زراویان بكات له‌سه‌رى.
وه‌من به‌و جۆره كه‌سانه ده‌ڵێم: پاڕانه‌وه‌یه‌كى سودبه‌خش بپاڕێنه‌وه كه‌وا په‌نا به‌رن بۆ خواى گه‌وره، چونكه هه‌ر ئه‌و وه‌ڵامى لێقه‌وماوان ده‌داته‌وه كاتێك كه لێى ده‌پاڕێنه‌وه، وه‌هه‌ر ئه‌و ده‌ردو به‌ڵاو ناخۆشى یان له‌سه‌ر لاده‌بات، وه موڵكى هه‌موو شتێك هه‌ر به‌ده‌ستى ئه‌وه، وه‌هه‌ر ئه‌وه كه به پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى(صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رمێت: [وَإِذَا سَأَلَكَ عِبَادِي عَنِّي فَإِنِّي قَرِيبٌ أُجِيبُ دَعْوَةَ الدَّاعِ إِذَا دَعَانِ فَلْيَسْتَجِيبُوا لِي وَلْيُؤْمِنُوا بِي لَعَلَّهُمْ يَرْشُدُونَ] [البقرة: 186]. واته: ئه‌ى محمد(صلى الله عليه وسلم) ئه‌گه‌ر به‌نده‌كانى من پرسیارى منیان لێت كرد ئه‌وا من لێیانه‌وه نزیكم( به‌زانیارى وبیستن و بینین وتواناو ده‌سه‌ڵات و ویست)، وه‌وه‌ڵامى دوعا‌و پاڕانه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه ده‌ده‌مه‌وه كه لێم ده‌پاڕێنه‌وه(یاخود داواى چى یان كردووه بۆیان جێ به جێ ده‌كات، یاخود له قیامه‌تدا پاداشتیان ده‌داته‌وه، یاخود له‌دونیادا بایى پاڕانه‌وه‌كه‌یان به‌ڵاو ناخۆشى یان له‌سه‌ر لاده‌بات)، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ى كه ئه‌وانیش وه‌ڵامى بانگه‌وازى من بده‌نه‌وه وباوه‌ڕم پێ بهێنن به‌ڵكو ده‌چنه سه‌ر ڕێگاى ڕاست.
وه با ئه‌و كه‌سانه خۆیان تاقى بكه‌نه‌وه كاتێك كه ڕوو ده‌كه‌نه خواى گه‌وره و به‌ڕاستى و دڵسۆزى په‌ناى بۆ ده‌به‌ن، یاخود به پێویستى و ئومێدى وه‌ڵامدانه‌وه، تا بۆیان ده‌ركه‌وێت كه هیچ كه‌سێك سودیان پێ ناگه‌یه‌نێت ته‌نها خواى گه‌وره نه‌بێت.
وه ئه‌گه‌ر بڵێن: جارى وا هه‌یه ئه‌و كه‌سانه دوعا ده‌كه‌ن له خاوه‌نى ئه‌و گۆڕانه‌ى كه‌وا گومان ده‌به‌ن پیاو چاكن، پاشان به قه‌زاو قه‌ده‌رى خواى گه‌وره داواكارى یه‌كانیان بۆ جێ به جێ ده‌بێت، ئایا ئێمه هه‌ڵوێستمان چۆن بێت سه‌باره‌ت به‌م ڕووداوه؟
وه‌ڵام: هه‌ڵوێستى ئێمه ئه‌وه‌یه كه ئێمه ده‌زانین و دڵنیاین كه ئه‌وه‌ى بۆ ئه‌وان ڕووى داوه له خاوه‌نى گۆڕه‌كانه‌وه نى یه، وه به‌هۆى پاڕانه‌وه‌ى ئه‌وانه‌وه له گۆڕه‌كان نى یه، چونكه خواى گه‌وره ده‌فه‌رمێت: [وَمَنْ أَضَلُّ مِمَّنْ يَدْعُو مِنْ دُونِ اللَّهِ مَنْ لَا يَسْتَجِيبُ لَهُ إِلَى يَوْمِ الْقِيَامَةِ وَهُمْ عَنْ دُعَائِهِمْ غَافِلُونَ] [الأحقاف: 5]. واته: كێ گومڕاته له‌و كه‌سه‌ى كه له جگه له خواى گه‌وره ده‌پاڕێته‌وه له كه‌سانێك كه تا ڕۆژى قیامه‌ت ناتوانن وه‌ڵامیان بده‌نه‌وه، وه ئه‌وان بێ ئاگان له پاڕانه‌وه‌ى ئه‌م خه‌ڵكه نه‌زان وگومڕایانه له‌وان.
وه خاوه‌نى ئه‌و گۆڕانه ناتوانن نه سودیان پێ بگه‌یه‌نن، وه نه‌زیانیشیان له‌سه‌ر لاده‌ن، وه‌كو خواى گه‌وره ده‌فه‌رمێت:[وَالَّذِينَ يَدْعُونَ مِنْ دُونِ اللَّهِ لَا يَخْلُقُونَ شَيْئًا وَهُمْ يُخْلَقُونَ أَمْوَاتٌ غَيْرُ أَحْيَاءٍ وَمَا يَشْعُرُونَ أَيَّانَ يُبْعَثُونَ] [النحل: 20-21]. واته: ئه‌وانه‌ى كه جگه له خواى گه‌وره خه‌ڵكى لێیان ده‌پاڕێته‌وه تواناى دروست كردنى هیچ شتێكیان نى یه، به‌ڵكو خۆیان دروست كراون، وه ئێستا ئه‌وان مردون وزیندوو نین، وه خۆیشیان هه‌ست ناكه‌ن كه خواى گه‌وره چ كاتێك زیندوویان ده‌كاته‌وه.
ئه‌م مردووانه ناتوانن هیچ شتێكیان بۆ بكه‌ن به ده‌قى قورئان و سوننه‌ت و یه‌كده‌نگى زانایانى موسڵمانان، به‌ڵام ئه‌وه‌ى كه بۆیان جێ به جێ بووه له‌كاتى پاڕانه‌وه‌یان له مردووه‌كان تاقى كردنه‌وه‌یه‌كه له خواى گه‌وره‌وه ئه‌وانى پێ تاقى ده‌كاته‌وه، جارى وا هه‌یه خواى گه‌وره به‌نده‌كانى تاقى ده‌كاته‌وه به‌وه‌ى كه هۆكاره‌كانى تاوان كردنیان بۆ ئاسان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى تاقى یان بكاته‌وه، ئایا نا‌بینیت خواى گه‌وره به‌چى به‌نى ئیسرائیلى تاقى كرده‌وه؟ كاتێك كه ڕاوكردنى ماسى لێ حه‌رام كردن له رۆژى شه‌ممه‌دا، وه له‌و رۆژه‌دا ماسى یه‌كان گه‌لێك زۆر ده‌بوون وله زۆری‌دا سه‌ر ئاو ده‌كه‌وتن، به ڵام له رۆژانى تر‌ى جگه له شه‌ممه ماسى یان نابینى، ئه‌مان له‌م تاقى كردنه‌وه‌یه‌دا ده‌رنه‌چون وپه‌نایان بۆ فێڵ كردنێك برد ئه‌ویش ئه‌وه بوو كه له رۆژى هه‌ینى تۆڕیان ده‌خسته ناو ئاوه‌كه تا رۆژى شه‌ممه ماسى زۆریان بۆ بگرێت، به‌ڵام له شه‌ممه‌دا ده‌ریان ناكرد وده‌ستیان لێ نادا، له رۆژى یه‌ك شه‌ممه‌دا ماسى یه‌كانیان ده‌رده‌كرد، خواى گه‌وره‌یش پێى فه‌رموون:[ كُونُوا قِرَدَةً خَاسِئِينَ] [الأعراف: 166].. واته: ببن به مه‌یمونى بێ ڕێزى زه‌لیل له سزاى ئه‌و كاره ناهه‌مواره‌تاندا.
وه‌كو خواى گه‌وره ده‌فه‌رمێت: [وَاسْأَلْهُمْ عَنِ الْقَرْيَةِ الَّتِي كَانَتْ حَاضِرَةَ الْبَحْرِ إِذْ يَعْدُونَ فِي السَّبْتِ إِذْ تَأْتِيهِمْ حِيتَانُهُمْ يَوْمَ سَبْتِهِمْ شُرَّعًا وَيَوْمَ لَا يَسْبِتُونَ لَا تَأْتِيهِمْ كَذَلِكَ نَبْلُوهُمْ بِمَا كَانُوا يَفْسُقُونَ] [الأعراف: 163]. واته: ئه‌ى محمد(صلى الله عليه وسلم) پرسیار له جوله‌كاكان بكه (وه‌كو یادكردنه‌وه‌یان به‌وه‌ى كه به‌سه‌ر پێشینه‌كانیاندا ڕوویدا كاتێك كه خواى گه‌وره كردیانى به مه‌یمون وبه‌راز به هۆى یارى كردنیان به دینه‌كه‌ى وفێڵ كردنیان)، ده‌رباره‌ى ئه‌و دێیه‌ى كه به ته‌نیشت روباره‌كه‌وه بوو(دێی آيلة ى ته‌نیشت عقبة) كاتێك سنورى خواى گه‌وره‌یان به‌زاند، به‌وه‌ى كه له ڕۆژى شه‌ممه‌دا راوى ماسیان ده‌كرد كه‌قه‌ده‌غه كرابوو لێیان له‌و رۆژدا، وه خواى گه‌وره به‌وه تاقى كردنه‌وه كه له رۆژى شه‌ممه‌دا ماسى یه‌كان سه‌ر ئاو ده‌كه‌وتن ودیارو ئاشكرا‌و زۆر بوون، و به‌ئاسانى راو ده‌كران، به‌ڵام له رۆژه‌كانى تردا كه دروست بوو بۆیان راو بكه‌ن ماسى یه‌كان ناهاتن وتواناى راوكردنیانیان نه‌بوو، خواى گه‌وره به‌م شێوه‌یه تاقى كردنه‌وه به‌هۆى خراپه‌و تاوان و له‌ڕێ ده‌رچونى خۆیان تا خواى گه‌وره بزانێت تا چ راده‌یه‌ك ئارام ده‌گرن.
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رمێت: [وَلَقَدْ عَلِمْتُمُ الَّذِينَ اعْتَدَوْا مِنْكُمْ فِي السَّبْتِ فَقُلْنَا لَهُمْ كُونُوا قِرَدَةً خَاسِئِينَ فَجَعَلْنَاهَا نَكَالًا لِمَا بَيْنَ يَدَيْهَا وَمَا خَلْفَهَا وَمَوْعِظَةً لِلْمُتَّقِينَ] [البقرة: 65-66]. واته: به دڵنیایى یه‌وه ئێوه به‌سه‌رهاتى ئه‌و كه‌سانه‌تان زانى كه له ئێوه (جوله‌كه‌كان) سنورى خواى گه‌وره‌یان به‌زاند له رۆژى شه‌ممه‌دا كه فێڵیان كرد(رۆژى هه‌ینى تۆڕیان ده‌خسته ناو ئاوه‌كه و رۆژى یه‌ك شه‌ممه ده‌ریان ده‌كرد، یاخود رۆژانى شه‌ممه جۆگه‌یان لێ ده‌دا تا ماسى زۆر ده‌چونه ناوى یه‌وه، پاشان به‌ربه‌ستیان ده‌كردو له رۆژى یه‌ك شه‌ممه ده‌ریان ده‌كرد).
خواى گه‌وره‌یش له سزاى ئه‌م سه‌رپێچى یه‌دا كردیانى به مه‌یمونى بێ رێز و زه‌لیل، وه ئه‌و دێیه‌ى كرد به په‌ندو عیبره‌ت بۆ دێیه‌كانى پێش وپاشى خۆى، وه تا ببێت به ئامۆژگارى بۆ له خوا ترسان وخۆپارێزان تا رۆژى قیامه‌ت.
پاشان ئایا نا‌بینیت خواى گه‌وره به‌چى هاوه‌ڵانى تاقى كرده‌وه كاتێك كه له ئیحرامدا بوون؟ خواى گه‌وره فه‌رمووى: [يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا لَيَبْلُوَنَّكُمُ اللَّهُ بِشَيْءٍ مِنَ الصَّيْدِ تَنَالُهُ أَيْدِيكُمْ وَرِمَاحُكُمْ لِيَعْلَمَ اللَّهُ مَنْ يَخَافُهُ بِالْغَيْبِ] [المائدة: 94]. واته: ئه‌ى باوه‌ڕداران خواى گه‌وره تاقى تان ده‌كاته‌وه به شتێك له راوكردن(كه له‌كاتى ئیحرامدا له حه‌ره‌مدا لێى قه‌ده‌غه كردن، هه‌روه‌كو چۆن له جوله‌كه‌كانى قه‌ده‌غه كرد له رۆژى شه‌ممه‌دا) له‌م كات وشوێنه‌دا خواى گه‌وره تاقى یانى كرده‌وه كه راوكردنى بۆ ئاسان كردبوون به شێوه‌یه‌ك كه ده‌یانتوانى به‌ده‌ست و رمه‌كانیان راو بكه‌ن ، به‌بێ ئه‌وه‌ى كه پێویستیان به تیر و راونان و دواكه‌وتنیان بێت، بۆ ئه‌وه‌ى خواى گه‌وره بزانێت كێ له ئێوه له نهێنیدا له خواى گه‌وره ده‌ترسێت، هه‌روه‌كو چۆن له‌به‌ر چاو خه‌ڵكى لێى ده‌ترسێت.( به‌ڵام هاوه‌ڵان وه‌كو جوله‌كه‌كان نه‌بوون و له‌م تاقى كردنه‌وه‌یه‌دا ده‌رچون و سنورى خواى گه‌وره‌یان نه‌به‌زاند هه‌رچه‌نده زۆر پێویستیشیان بوو له‌به‌ر خۆپارێزى و له خوا ترسانیان.
مه‌به‌ست لێره‌دا ئه‌وه‌یه ئه‌و هاوبه‌ش بڕیارده‌رانه‌ى كه دوعا له‌و گۆڕانه ده‌كه‌ن، پاشان به‌قه‌زاو قه‌ده‌رى خواى گه‌وره ئه‌وه‌ى داوایان كردووه بۆیان جێ به جێ ده‌بێت، ئه‌مه به‌بێ گومان تاقى كردنه‌وه‌یه‌كه له‌لایه‌ن خواى گه‌وره‌وه تاقى یان ده‌كاته‌وه.
داواكارین له خواى گه‌وره حه‌قمان به حه‌ق نیشان بدات و شوێنكه‌وتنیمان پێ ببه‌خشێت، وبه‌تاڵیشمان به‌به‌تاڵ نیشان بدات و دوركه‌وتنه‌وه‌یمان پێ ببه‌خشێت(* ).
====================
(*) ( فتاوى مهمة لعموم الأمة: ص75-80).