سوودەكانی زیكر(به‌شى دووه‌م)
بەروار: 2010/10/14سەردارن: 1776نوسەر: مامۆستا عدنان بارام

سوودی یانزەیەم : دڵ لە هەموو ژەنگ و پیسیەك پاك دەكاتەوە ، چونكە بێگومان دڵیش وەكو هەموو شتەكانی تر ژەنگ و پیسی دەیگرێت ، پاكردنەوەشی بە زیكر و یادی خودا دەبێت ، خوای پەروەردگار فەرموویەتی :[ قَدْ أَفْلَحَ مَن زَكَّاهَاوَقَدْ خَابَ مَن دَسَّاهَا ] [ الشمس : 9 ـ 10 ] .
سوودی دووانزەیەم : تاوانەكان دەسڕێتەوە ، و نایانهێلێت ، یەكێكیشە لە گەورەترینی چاكەكان ، ئەوەش زانراوە كە چاكەش خراپە دەسڕێتەوە ، خوای پەروەردگار فەرموویەتی [ إِنَّ الْحَسَنَاتِ يُذْهِبْنَ السَّيِّئَاتِ ] [ هود : 114 ] .
سوودی سیانزەیەم : ئەگەر بەند لە كاتی خۆشی ، و ئاسوودەیی خوای پەروەردگاری لە یاد بێت ، ئەوەا خوای پەرورەدگاریش ئەوی لە یاد دەبێت لە ناڕەحەتی ، و كاتی ناخۆشیدا .
سوودی چوادەیەم : هۆی دابەزینی ئارامی و داپۆشینە بە بەزەیی و ڕەحمەتی خوای پەروەردگار ، دەوور دانە بە فریشتەكانی خوای پەروەردگار ، هەروەركو پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی : (( لا يقعد قوم يذكرون الله – تعالى – إلا حفتهم الملائكة ، وغشيتهم الرحمة ، ونزلت عليهم السكينة ، وذكرهم الله فيمن عنده )) رواه مسلم برقم (2700)، واتە : هێچ كۆمەڵە موسڵمانێك كۆ نابنەوە لە شوێنێكدا بۆ زیكر و یادی خوای پەروەردگار ، ئیللا فریشتەكانی خوای پەروەردگار دەوریان دەدەن ، و بەزەیی ڕەحمی خوای پەروەردگار دایان دەپۆشێ‌ و ئارامی دادەبەزێتە سەریاندا ، و خوای پەروەردگار لە لای ئەو فریشتانەی كە لە لاین باسیان دەكات .
سوودی پانزەیەم : بڕوادار دوور دەكاتەوە لەوەی كە ڕۆژی دوای پەشیمانی دەربڕێت ، چونكە هەموو ئەو كۆڕ و كۆمەڵانەی كە موسڵمان یادی خوایان تێدا ناكان ، دەبێتە هۆی نەدامەت حەسرەت لە ڕۆژی دواییدا .
سوودی شانزەیەم : یادی خوای پەروەردگار لە ڕشتنی فرمێسك لە كاتی تەنهایی هۆی خستنە ژێر سێبەری عەرشی خوای پەروەردگارە لە ڕۆژی دواییدا ، لەو ڕۆژەی كە خەڵكی هەموو لە بەر تین و گڕی خۆری ئەو ڕۆژەن .
هەروەكو پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی :(( سَبْعَةٌ يُظِلُّهُمُ اللَّهُ فِى ظِلِّهِ يَوْمَ لاَ ظِلَّ إِلاَّ ظِلُّهُ ، ... ، وَرَجُلٌ ذَكَرَ اللَّهَ خَالِيًا فَفَاضَتْ عَيْنَاهُ )) متفق عليه . واتە حەوت كۆمەڵ هەن لە ڕۆژی دواییدا لە ژێر سیبەری عەرشی خوای پەروەردگار دەبن ، ... ، كەسێك لە تەنهاییدا زیكر و یادی خوای پەروەردگار بكات ، چاوەكانی پڕ بن لە فرمێسك .
سوودی حەڤدەیەم : خۆ خەریك كردن بە زیكر و یادی خوای پەروەردگار هۆكاری بەخشینی باشترین بەخششی خوای پەروەردگارە بۆ ئەو بەندەیەی .
سوودی هەژدەیەم : باخ و باخچەی بەهەشتی پێ‌ دەوڵەمەند و زیاد دەكات ، چونكە بە هەر جارێك ووتنی ( سبحان الله العظيم وبحمده ) یان هەندێ‌ زیكری تر خوای پەروەردگار دار خورمایەكت بۆ لە بەهەشدا دەچێنێت ، هەروەكو پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی : ((سُبْحَانَ اللـهِ العَظِيمِ وَبِحَمْدِهِ ، غُرِسَتْ لَهُ نَخْلَةٌ فِي الجَنَّةِ )) أخرجه الترمذي (5/511) [ برقم (3464 – 3465) ] ، والحاكم (1/501) وصححه ووافقه الذهبي ، وانظر: صحيح الجامع (5/531) [ برقم (6429) ]، وصحيح الترمذي (3/160) . واتە : هەركەسێ بڵێ‌ : ( سُبْحَانَ اللـهِ العَظِيمِ وَبِحَمْدِهِ ) دار خورمایەكی بۆ ئەنێژرێ‌ لە باخچەكانی بەهەشتدا ، ئاشكراشە ئەگەر كەسێك دار و باخێكی لە بەهەشتدا هەبێت خۆشی دەڕواتە ناو بەهەشتەوە .
یان پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم كە چاوی بە پێغەمبەر ( إبراهیم ) دەكەوێت لە سەفەری ( الإسرا‌ء والمعراج ) دا پێ‌ی دەفەرمووێت : (( أقريء أمتك مني السلام ، وأخبرهم أن الجنة طيبة التربة ، عذبة الماء ، وأنها قيعان ، غراسها سبحان الله ، والحمد لله ، ولا إله إلا الله ، والله أكبر ، ولا حول ولا قوة إلا بالله )) حسنه العلامة الألباني في السلسلة الصحيحة : 1 / 214 ، برقم : 105  واتە : سەلامی من بە ئوممەتەكەت بگەیەنە و پێیان ڕابگەیەنە : كە خۆڵی بەهەشت بۆن خۆشە ، و ئاوەكەشی شیرین و سازگارە ، زەوێكەشی تەختایی و ڕێك و ڕاست ، بە ( سبحان الله ) ، و ( الحمد لله ) ، و ( لا إله إلا الله ) ، و ( الله أكبر ) ، و ( لا حول ولا قوة إلا بالله ) دەتوانن دار بۆ خۆیان بنێژن لە بەهەشت .
سوودی نۆزدەیەم : زیكر و یادی خوای پەروەردگار نوور و ڕووناكاییە بۆ ئەو ئەنجام دەری : لە دونیا ، و ناو گۆڕ ، و لە ڕۆژی دوایی ، و لەسەر پردی سیرات پێشی ڕووناك دەكاتەوە ، لەبەر ئەوەیە پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم زۆر داوای نور و ڕووناكی دەكرد لە پەروەردگاری ، هەروەك دەیفەرموو : (( اللهم اجعل في قلبي نوراً ، وفي لساني نوراً ، واجعل في سمعي نوراً ، واجعل في بصري نوراً ، من فوقي نوراً ، ومن تحتي نوراً ، وعن يميني نوراً ، وعن شمالي نوراً ، ومن أمامي نوراً ، وفي خلفي نوراً ، واجعل في نفسي نوراً ، وأعظم لي نوراً ، وعظم نوراً ، واجعل لي نوراً ، واجعلني نوراً ، اللهم أعطني نوراً ، واجعل في عصبي نوراً ، وفي لحمي نوراً ، وفي دمي نوراً ، وفي شعري نوراً ، وفي بشري نوراً ))البخاري (11/116) برقم (6316) ، ومسلم (1/526، 529، 530) برقم (763) .