له فه‌تواكانى زاناى پایه‌به‌رز
الشیخ محمد بن صالح العثيمين (رحمه الله)
كۆكردنه‌وه‌و وه‌رگێڕانى
م/ صلاح ا‌لدین عبدالكریم
پ/ حوكمى قورئان خوێندن چى یه له‌سه‌ر گۆڕ ئایا دروسته یان نا؟
و / قورئان خوێندن له‌سه‌ر گۆڕ دروست نى یه وبیدعه‌یه، وه پێغه‌مبه‌رى خوا(صلى الله عليه وسلم) زانا ترین كه‌س بووه به شه‌ریعه‌تى خوا، وه زانا ترین كه‌س بووه به‌وه‌ى كه ووتویه‌تى، وه زاناترین و پاراو ترین كه‌س بووه له‌وه‌ى ده‌رى بڕیووه، وه له‌هه‌موو كه‌س ئامۆژگارى زیاتر كردووه له‌وه‌ى كه ویستوویه‌تى، ئه‌وه كه ده‌فه‌رمێت:[ كُلُّ بِدْعَةٍ ضَلالَة ] ( صححه الشيخ الألباني في: سلسلة الأحاديث الصحيحة: 6/ 2735).). واته: هه‌موو بیدعه‌یه‌ك گومڕایى یه.
وه ئه‌م ڕسته گشتى یه كۆگیره هیچ شتێكى لێ جیا ناكرێته‌وه وده‌رناكرێت، وه هه‌موو بیدعه‌یه‌ك گومڕایى یه به‌م ده‌قه(محكم)ه ڕه‌وانبێژه كه ئه‌گه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت درێژه‌ى پێ بدات و روونى بكاته‌وه ئه‌وا په‌رتووكێكى گه‌وره‌ى ده‌وێت، بۆیه قورئان خوێندن له‌سه‌ر گۆڕ بیدعه‌یه وله‌سه‌رده‌مى پێغه‌مبه‌رى خوادا (صلى الله عليه وسلم) نه‌بووه، وه پێغه‌مبه‌ریش (صلى الله عليه وسلم) ئه‌م شته‌ى نه‌كردووه به سوونه‌ت نه‌به ووته‌ى، نه‌به كرده‌وه‌ى نه به بێده‌نگ بوون و ڕ‌ازى بوونى، به‌ڵكو ڕێنمونى ئوممه‌ته‌كه‌ى ده‌كرد بۆ ئه‌م شته ده‌یفه‌رموو بڵێن:[ السَّلامُ عَلَيكُمْ دارَ قَومٍ مُؤْمِنِين، وإنَّا إنْ شَاءَ اللهُ بِكُمْ لاحِقُون، يَرْحَمُ اللهُ المُسْتَقْدِمِينَ مِنا ومِنْكُمْ والمُسْتَأخِرِين، نَسْأَلُ اللهَ لنا ولَكُمُ العافِيةَ، اللّهُمَّ لا تَحْرِمْنا أجْرَهُمْ ولا تَفْتِنا بعدَهُم، واغْفِرْ لَنا ولَهُم] ( صحيح الجامع الصغير، رقم: 4421، دون (اللهم لا تحرمنا أجرهم ولا تفتنا بعدهم، واغفر لنا ولهم).
واته: سه‌لامى خواى گه‌وره‌تان لێ بێت ئه‌ى خه‌ڵكانى باوه‌ڕدارى ئه‌م گۆڕستانه، ئێمه‌ش إن شا‌ء الله پێتان ده‌گه‌ین و دێین بۆ لاتان، خواى گه‌وره ڕه‌حم به ڕۆیشتوه‌كان و هاتووه‌كانى ئێمه‌و ئێوه‌یش بكات، داواكارى پارێزراوین له خواى گه‌وره بۆ ئێمه‌و ئێوه‌یش، خوایه بێ به‌شمان نه‌كه‌یت له پاداشتیان، وه له دواى ئه‌وانیش تاقیمان نه‌كه‌یته‌وه، وه له‌ئێمه‌و ئه‌وانیش خۆش به( 1).
=======================
(1) (فتاوى مهمة لعموم الأمة: ص74-75).