[واتای زیكر]
زیكر : بریتیه له‌و ویردانه‌ی كه به‌زمان ئه‌وترێ و دڵیش لێی به ئاگایه له كات و شوێنێكی دیارى كراودا ، به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی كه بڕواداران له هه‌موو هه‌ڵس وكه‌وتێكدا خوای باڵاده‌ستیان له یاد بێت ، وشوكرانه بژێری نیعمه‌ته‌كانی خواى پآ بكه‌ن ، به ئه‌نجام دانى بگه‌ن به ڕه‌زامه‌ندى خواى په‌روه‌ردگار … هه‌روه‌ك له‌م ئایه‌ته‌دا فه‌رمان ئه‌كات به بڕواداران به‌م كاره هه‌ستن : [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اذْكُرُوا اللَّهَ ذِكْرًا كَثِيرًا وَسَبِّحُوهُ بُكْرَةً وَأَصِيلًا ] سورة الأحزاب : 41 ـ 42 ، واته : ئه‌ی ئه‌وانه‌ی كه بڕوادارن زیكری خوا بكه‌ن زیكرێكی زۆر ، و پاكى و بێگه‌ردى خوا بكه‌ن له به‌یانیان و ئێواراندا .
[چاكه و سووده‌كانی زیكر]
هه‌ر وه‌كو لای هه‌مووان ئاشكرایه كه هه‌موو جۆره عیباده‌ت و په‌رستشێك چاكه و پله و پایه و سوودی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه له‌لای خوای په‌روه‌ردگار ، جا بابزانین چاكه و پله و پایه و سووده‌كانی زیكر له قورئانى پیرۆز و سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم و ووته‌ی زانایانى ئیسلامدا چۆن باسی لێوه كراوه ؟
[هه‌ندێك له چاكه و سووده‌كانی زیكر له قورئانى پیرۆزدا ]
گه‌وره‌ترین چاكه‌و سوودى زیكر ئه‌وه‌یه ، ده‌بێته هۆى ئه‌وه‌ى كه خواى په‌روه‌ردگار ئه‌و كه‌سه‌ى له یاد ده‌بێت كه زیكرى ده‌كات ، و ئه‌وى له یاده ، هه‌روه‌كو خواى په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تى : [ فَاذْكُرُونِي أَذْكُرْكُمْ وَاشْكُرُواْ لِي وَلاَ تَكْفُرُونِ] البقرة : 152. واته : ئه‌ى بڕواداران یاد و زیكرم بكه‌ن منیش له به‌رامبه‌ردا یاد و زیكرى ئێوه ده‌كه‌م ، و شوكرانه بژێرى نیعمه‌ته‌كانیشم بكه‌ن ، ناشوكر مه‌بن به‌رامبه‌ر به‌و نیعمه‌تانه .
وه له پاداشتى ئه‌و موسڵمانانه‌ى كه زۆر زیكرى خوا ده‌كه‌ن ، پیاو بن یان ئافره‌ت ، فه‌رموویه‌تى : [ وَالذَّاكِرِينَ اللَّهَ كَثِيراً وَالذَّاكِرَاتِ أَعَدَّ اللَّهُ لَهُم مَّغْفِرَةً وَأَجْراً عَظِيماً] الأحزاب : 35، واته : ئه‌و پیاوانه‌ى كه زیكر و یادى خواى په‌روه‌ردگار زۆر ده‌كه‌ن هه‌روه‌ها ئافره‌تانیش ، خواى په‌روره‌دگار لێ‌خۆش بوون ، وپاداشتێكى گه‌وره‌ى بۆ ئاماده كردوون .
وه ئاماژه‌شى به‌وه داوه كه زیكر كردن موسڵمانان له‌وه دور ده‌كاته‌وه كه له بآ ئاگا ، و غافیلان بێت ، ئه‌وه ش له‌و ئایه‌ته‌ى كه فه‌رموویه‌تى : [وَاذْكُر رَّبَّكَ فِي نَفْسِكَ تَضَرُّعاً وَخِيفَةً وَدُونَ الْجَهْرِ مِنَ الْقَوْلِ بِالْغُدُوِّ وَالآصَالِ وَلاَ تَكُن مِّنَ الْغَافِلِينَ ]الأعراف : 205 . واته : یاد و زكركرى خواى په‌روه‌ردگار بكه‌ن [وَاذْكُر رَّبَّكَ] له نه‌فسى خۆتاندا [فِي نَفْسِكَ] ، به خشوع و ملكه‌چیه‌وه [تَضَرُّعاً] ، و له‌گه‌ڵ ترسان له‌وه‌ى كه خواى په‌روه‌ردگار سزاتان بدات یان ئه‌و كرداره‌تان لێ وه‌رنه‌گرێت [وَخِيفَةً ] ، و به بێ ده‌نگ به‌رزكردنه‌وه و هات وهاوار كردن [وَدُونَ الْجَهْرِ مِنَ الْقَوْلِ ] ، له سه‌ره‌تاى ڕۆژ [بِالْغُدُوِّ ] و كۆتاییدا [وَالآصَالِ] ، كه دوو كاتى تایبه‌ت كراون له شه‌رعدا ، له‌وانه‌ش مه‌بن كه له یاد و زیكرى خواى په‌روه‌ردگار بێ ئاگا و غافڵن ( بڕوانه: ( تفسير الطبري : ج 13 / ص 353 ) ، و ( تفسير ابن كثير : ج 3 / ص 538 ـ 539 ) ، و ( تفسير السعدي : ج 1 / ص 314 ) .) .
وه فه‌رمان ده‌كات به بڕواداران كه زیكرى بكه‌ن ، ئه‌وه‌ش له‌و ئایه‌ته‌ى كه تێیدا فه‌رموویه‌تى : [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اذْكُرُوا اللَّهَ ذِكْرًا كَثِيرًا وَسَبِّحُوهُ بُكْرَةً وَأَصِيلًا] سورة الأحزاب 41 ـ 42 . واته : ئه‌ی ئه‌وانه‌ی كه بڕوادارن زیكری خوا بكه‌ن زیكرێكی زۆر ، و پاكى و بێگه‌ردى خوا بكه‌ن له به‌یانیان و ئێواراندا .
هه‌روه‌ها خواى په‌روه‌ردگار سه‌باره‌ت به‌وه‌ى كه زیكر هۆى ئارامى دڵه‌كانه فه‌رموویه‌تی : [أَلاَ بِذِكْرِ اللّهِ تَطْمَئِنُّ الْقُلُوبُ]سورة الرعد : 28 ، واته : به‌ڕاستى به‌زیكرى خوا دڵه‌كان ئارام ئه‌بن .