بەكارهێنانی بۆن و بڕینی پرچ و نینۆك ڕۆژوو بەتاڵ دەكاتەوە ؟
بەروار: 2010/08/18سەردارن: 2025

پرسیار : ئایا بەكارهێنانی ئەو بۆنە شلاوەی لە شووشەدایە ، ڕۆژوو بەتاڵ دەكاتەوە ، ئەگەر ڕۆژووان بیدات لە دەستەكانی یان دەم و چاوی و جەستە و جلوبەرگەكەی ؟
وەڵام : بەكارهێنانی بۆن لەسەر ئەو شێوەی كە باسكرا ، ڕۆژوو بەتاڵ ناكاتەوە.( اللجنة الدائمة : فتاوى اللجنة الدائمة للبحوث العلمية والإفتاء : ج 10 : ص 255 ) .
[بڕینی پرچ و نینۆك كاریگەری لەسەر ڕۆژوو نیە]
پرسیار : ئایا بڕینی پرچ و نینۆك ، لە كاتی بەڕۆژوو بوونی ڕۆژانی ڕەمەزاندا ، ڕۆژوو بەتاڵ دەكاتەوە ؟
وەڵام : بڕینی پرچ و نینۆك و هەڵكەندن و تاشینی مووی عەورەت ، هەموو ئەمانە ڕۆژوو بەتاڵ ناكەنەوە( اللجنة الدائمة : فتاوى اللجنة الدائمة للبحوث العلمية والإفتاء : ج 10 : ص 255 ) .