ڕشانەوە ڕۆژوو بەتاڵناكاتەوە ، ئەگەر بەئەنقەست نەبێت
بەروار: 2010/08/18سەردارن: 2985

پرسیار : ڕۆژووانێك ڕشایەوە ، پاشان بەشێك لە ڕشانەوەكەی خواردەوە و قووتدا ، بەبێ هیچ مەبەستێك ، ئایا حوكمی چیە ؟
وەڵام : ئەگەر بە ئەنقەست ڕشاوەتەوە ، ئەوا ڕۆژووەكەی بەتاڵ بووەتەوە ، وە ئەگەر ڕشانەوە زۆری پێهێناوە و بە ناچاری ڕشاوەتەوە ، ئەوا ڕۆژووەكەی بەتاڵ نابێتەوە ، هەروەها بۆ قووتدانەوەكەشی ڕۆژووەكەی بەتاڵ نابێتەوە ، مادام بە ئەنقەشست نەبووە.( اللجنة الدائمة : فتاوى اللجنة الدائمة للبحوث العلمية والإفتاء : ج 10 : ص 254 )
پرسیار : ئایا قەزاكردنەوە پێویستە لەسەر ئەو كەسەی كە ڕشانەوە زۆری پێ دێنێت لە ڕۆژانی ڕەمەزاندا ؟
وەڵام : ڕۆژووەكەی بەتاڵ نابێتەوە و قەزاكردنەوەشی لەسەر پێویست نیە ، بە بەڵگەی ئەم فەرموودەیەی پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم كە فەرموویەتی : (( مَنْ ذَرَعَهُ الْقَىْءُ فَلاَ قَضَاءَ عَلَيْهِ ، وَمَنِ اسْتَقَاءَ فَعَلَيْهِ الْقَضَاءُ)) ( رواه الأمام أحمد وأهل السنن بإسناد صحيح ، وصححه العلامة الألباني في : صحيح سنن ابن ماجة ، برقم : 1676 ، وصحيح تخريج حقيقة الصيام ص (14) ، والإرواء (923) ، والتعليق على ابن خزيمة (1960و1961) ، وصحيح أبي داود (2059) )
واتە : هەر كەسێك ڕشانەوە زۆری پێ‌ بێنێت و برشێتەوە قەزاكردنەوەی ڕۆژووەكەی لەسەر نیە , وە هەركەسێك خۆی بڕشێنێتەوە ئەوا پێویستە لەسەری قەزای بكاتەوە ( اللجنة الدائمة : فتاوى اللجنة الدائمة للبحوث العلمية والإفتاء : ج 10 : ص 255 ) .

بابەتەکانی تر