هاتنی خوێن لە دانەكان ڕۆژوو بەتاڵناكاتەوە
بەروار: 2010/08/17سەردارن: 2609

پرسیار : ئـــایـــا ئـــەو خوێنەی لــــە دانەكانەوە بـــە نـــەزانی دەردەچێت ، ڕۆژوو بەتاڵ دەكاتەوە یـــان نە ؟ وە ئەگەر سەرچاوەكەی مرۆڤێكی تر بێت جگە لــــە خـــۆی ـ واتــــا : دەرچوونی خـــوێنەكە بەهــــۆی لێدانی كەسێكی ترەوە بێت ـ ، كـــە بـــە نـــەزانیەوە لێی دابێت ؟ سودمەندمان بكەن خوای پەروەردگار پــــاداشتی بە خێرتــــان بداتــــەوە .
وەڵام : ئەو خوێنەی كە لە نێوان دانەكانەوە دەردەچێت ، ڕۆژوو بەتاڵ ناكاتەوە ، جا ئەگەر لە خودی ڕۆژووانەكەوە بێت ، یان بەلێدانی بێت لەلایەن كەسێكی ترەوە.( اللجنة الدائمة : فتاوى اللجنة الدائمة للبحوث العلمية والإفتاء : ج 10 : ص 267 ) .

پرسیار : ڕۆژێك لە ڕۆژەكانی ڕەمەزاندا ، چارەكە سەعاتێك پێش مەغریب بە دەستەسڕێك دانەكانم سڕی ، بەڵام خوێنیان لێهات ، ئەم كارەم بە ئەنقەست نەبوو ، وە مـــاوەیەكە دووچـــاری ئـــەم نــەخۆشیەك بووم ، ئەویش ئەوەیە كاتێك ( سیواك ) بەكار دێنم خوێن لە دەم و دانەكانم دێت ، ئایا ڕۆژووەكەم تەواوە ؟
وەڵام : بەڵێ‌ ڕۆژووەكەت تەواوە و ئەو خوێنەش كە لە پێستی ددانی مرۆڤ دەردەچێ لەكاتی سڕین و سیواك كردندا ، هیچ زیانێكی نییە بۆ ڕۆژووەكەت.( اللجنة الدائمة : فتاوى اللجنة الدائمة للبحوث العلمية والإفتاء : ج 10 : ص 213 ) .