چی پێویستە بۆ ڕۆژووان و چیشی لەسەر پێویستە
بەروار: 2010/08/15سەردارن: 3133

پرسیار : چی باشە بۆ ڕۆژووان بیكات ، و چیش پێویستە لە سەری ؟
وەڵام : باش وایە ڕۆژووان هەموو ئەوانە بكات كە گوێڕایەڵی خوای پەروەردگارن ، و دووربكەوێتەوە لە هەموو ئەو شتانەی كە نەهییان لەسەرە , وە پێویستە لەسەری كە پارێزگاری بكات لەو شتانەی كە پێویستە لەسەری ، و دوور بكەوێتەوە لەو شتانەی كە حەرامن , پێنچ نوێژە فەرزەكانی بكات لەكاتی خۆیدا بە جەماعەت , دووربكەوێتەوە و وازبێنێت لە درۆ و غەیبەتكردن و غەش و موعامەلاتە ڕیبەوییەكان ، و هەموو گوفتار و كردارێك كە حەرامن , پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم ئەفەرموێ‌ : (( من لم يدع قول الزور والعمل به ، فليس لله حاجة أن يدع طعامه وشرابه)) ( رواه البخاري ) ، واتـــە : هــــەركـەسێك واز لــە ووتــەی درۆ و كـــردارپێكردنی نـــەهینێت ئـــەوا خـــوای پـــەروەردگار هیچ پێویستی بــــە وازهێنــــانی ئــــەو نیـە لــــە خــــواردن و خــــواردنــــەوە ( محمد بن صالح العثيمين : موسوعة الأحكام والفتاوى الشرعية : ص 595 ) .